|

چاک داوای ڕونکردنەوە لە بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسوڵ دەکات.
بەڕێز کاک کۆسرەت.
لە چاوپێکەوتنی مەلا عوزێر لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاوێنەی ژمارە 128 ی
بەرواری 1-7-2008 ، لە لاپەڕە 17 دا هاتووە ، کە گوایە بەڕێزت 3 مانگ
جارێک پێشوازی لەو تاوانکارە دەکەیت ، لە چاوپێکەوتنەکەیدا بە ئاشکرا
دان بەوەدا دەنێت دەستی هەبووە لە شەهید کردنی ژمارەیەکی زۆری
پێشمەرگەی تێکۆشەری پارتی سۆسیالستی کوردستان-حسک .
ئێمە پاراستنی بکوژانی پێشمەرگەی لایەنەکان و داکۆکیکردن لێیان لە
لایەن دەسەڵاتدارانەوە مەحکوم دەکەین ، پێویستە هەموو ئەو تاوانکارانە
لەپای ئەو تاوانانەیان دادگایی بکرێن ، لە جیاتی ئەوەی لە ماوەی 3
مانگ جارێک تاوانکاریکی وا ببینن ، باشتر وایە کەسوکاری قوربانیان و
شەهیدان ببینن ، هەروەها جیاوازی لە نێوان شەهیدانى لایەنەکاندا نەکەن
.
هیوادارین ڕونکردنەوەمان لەسەر ڕاست و دروستی ئەو هەواڵە بدەنێ ،
ئەگەریش ئێوەی پارێزگاری لە ناوبراو ناکەن ، ئەوا ڕێگری نەکەن
لەبەردەم جێبەجێکردنی دادپەروەری لەبەرامبەریدا ، کاتێک کەسوکاری
قوربانیان سکاڵای خۆیان تۆمارە کەن لە دژی.
http://www.awene.com/Rojname/128/12817.pdf
ناوەندی چاک
6-7-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
www.chaknews.org
chak_org@yahoo.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
مه‌لا عوزێر بۆ
دادگا.
مه‌لا عوزێر
یه‌کێ له‌و جاشه دڕنده و تاوانبارانه‌یه، که له کوشتنی
پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان و پاشان له تاوانی ژینۆسایدی ئه‌فال
راسته‌وخۆ به‌شدار بووه و ده‌ستی به‌خوێنی ده‌یان و سه‌دان رۆڵه‌ی
کوردستان سووره.
په‌نادانی
تاوانبار مه‌لا عوزێر، وه‌کو په‌نادانی جاشه تاوانباره‌کانی دیکه
تاوانێکه ده‌رهه‌ق به قوربانیانی ژینۆساید و پێشمه‌رگه
خه‌باتگێره‌کان. هیچ پاکانه‌یه‌ک ناتوانێ رێگه له
به‌دادگاییگه‌یاندنی ئه‌و جاشه تاوانبارانه بگرێت. دادوه‌ری ته‌نها
کاتێک دێته‌دی که تاوانباران له دادگادا ئه‌گه‌ری تاوانبارییان
یه‌کلاکرایه‌وه و سزای دادوه‌رانه‌ی خۆیان وه‌رگرت.
مه‌لا عوزێر له
چاوپێکه‌وتنێکدا که له هه‌فته‌نامه‌ی
ئاوێنه ژماره 128 رێککه‌وتی 1.7.2008 بڵاوکراوه‌ته‌وه، راسته‌وخۆ
دان به تاوانی کوشتنی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌نێت و ده‌ڵێ: "من
که‌بووم به چه‌کداری به‌عس ته‌نها دژایه‌تی سۆسیالیستم کردووه".
شایانی باسه مه‌لا عوزێر به‌ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی حزبی سۆسیالستی
کوردستانی له هه‌شتاکاندا کوشتووه.
هه‌روه‌ها دان به به‌شداری راسته‌وخۆی خۆی له تاوانای ژینۆسایدی
ئه‌نفال ده‌هێنێت ده‌ڵێت: "من ئه‌و 33 که‌سه‌م له سێ‌گرتکان و
نێره‌گین ته‌سمیلی رژێم
کردووه، دواتر که بێسه‌روشوێن کراون من ئاگادار نه‌بووم".
پێشمه‌رگه‌کان و
خه‌ڵکی سڤیلی ناوچه‌کانی ده‌شتی هه‌ولێر و کۆیه، هه‌موویان تاوانیان
ده‌رهه‌ق کراوه و ناره‌وا له لایه‌ن تاوانباره‌وه و به هاوکاری
رژێمی عێراقی داگیرکه‌ری ژینۆسایدکار له‌نێوبردراون. هه‌روه‌کو له
چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا تاوانبار زۆر بێباکانه ددان به تاوانه‌که‌ی خۆیدا
ده‌نێت.
ئه‌مه
جگه‌له‌وه‌ی ناوی تاوانبار مه‌لا عوزێر له لیستی ئه‌و جاشه
تاوانبارانه‌یه که دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقی ده‌ریکردووه،
که ده‌بێ بدرێنه دادگا و له‌سه‌ر تاوانه‌کانیان دادگایی بکرێن.
بۆیه لاریکردن له دادگایی‌کردنی یا په‌نادانی تاوانبار کارێکی
نادادوه‌رانه‌یه و دژی به‌رژه‌وه‌ندی قوربانیانه.
ده‌بێ مه‌لا
عوزێر بدرێته دادگا و سزای ره‌وای قانونیانه‌ی خۆی وه‌ربگرێت، پاراستن
و په‌نادانی ئه‌و تاوانباره، تاوانه و ناپاکییه به‌رامبه‌ر به
هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ستی ئه‌و جاشانه ناره‌وا له‌نێوبردران.
ناوه‌ندی چاک
7.7.2008
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
یادی
25
ساڵه‌ی تاوانی کۆمه‌ڵکوژی بارزانییه‌کان
ڕۆژی 31-7
، ڕۆژی بێسه‌روشوێنکردنی
8000
شه‌هیدی بارزانی ،
هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ
پێکه‌وه بڵێین '' سه‌رجه‌م تاوانبارانی کوردستان بۆ دادگا ''.
له ڕۆژی 31-7ی ئه‌مساڵ ، 25 ساڵ به‌سه‌ر بێسه‌روشوێنکردن و شه‌هیدکردنی
8000 بارزانی تێده‌په‌ڕێت ، 25 ساڵ پێش ئێستا ڕژێمی دڕنده‌ی به‌عس له
ڕۆژه‌کانی 31-7 و 10-8 دا ، زیاتر له 8000 بارزانی نێرینه‌یان، له سه‌روی
10 ساڵییه‌وه ، زۆر بێویژدانانه به کۆمه‌ڵ له ئۆردوگاکانی قوشته‌په
و به‌حرکه‌و حه‌ریر گرت و دوایی به کۆمه‌ڵ له بیابانه‌کانی باشوورى
عیراق شه‌هیدیانیان کرد ، تا ئێستا نزیک به 500 ته‌رمی ئه‌وان دۆزراوه‌ته‌وه‌و
هێنراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان .
ژیانی پڕ له ده‌ردو مه‌ینه‌تی پاشماوه‌ی ئه‌و قوربانیانه ، مه‌رگه‌ساتی
دایکان و خوشکانی بارزانیمان ، هه‌موو ویژدانێکی زیندووی کوردى به رده
وام ئازار ده‌دا ، به‌رده‌وام ڕق و تۆڵه‌ی له به‌عسییه‌کان و نۆکه‌رانی
له ویژدانمانا ده‌چاند .
ئه‌مڕۆ له کاتێکدا یادی ئه‌و ئازیزانه‌مان ده‌که‌ینه‌وه ، دۆسییه‌ی
دادگایی تاوانباران له پای تاوانی ئه‌نفال کۆتایی پێهات ، لى زیاتر له
سالیک به سه ر بریارى سزادانیان ده گوزه ریت که چى بریاره کان جیبه
جیناکرین ، مه‌خابن هه‌موو تاوانکاره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م تاوانه که
سه‌دام و به‌رزان تکریتی بوون بێ لێپرسینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه
بۆی ده‌رچوون . ئێمه له 2006 و له یادی 8000 بارزانی ئازیزماندا
وتمان و داوامان کرد '' ئێمه له‌م یاده پڕ له تراژیدیا‌و کاره‌ساتاوییه‌دا
، گه‌له‌که‌مان هوشیار ده‌که‌ینه‌وه ، به هوشیاری و وردبینییه‌وه
چاوه‌ڕوانی پرۆسه‌ی دادگاییه‌کان ببین و ، ڕێگه نه‌ده‌ین هیچ تاوانێکی
ڕژێم ، به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان ، به‌بێ دادگایی‌کردنی تاوانباران
له سه‌ری به سه‌رماندا تێبپه‌ڕێت ، له به‌رامبه‌ر هه‌ر چاوه‌ڕوانکراوییه‌کی
له‌م چه‌شنه‌دا ، ده‌بێت هه‌موو جه‌ماوه‌ری کوردستان بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان
به توندی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز بکه‌نه‌وه ، هه‌روه‌ها له حاله‌تی
وادا بێده‌نگی حکومه‌تی کوردستان و هێزه سیاسییه‌کانیش خه‌تایه‌کی گه‌وره‌ی
مێژوییه بۆ هه‌تا هه‌تایه لێی ده‌رناچن ، بۆیه ده‌بێت به هوشیاری و
وردبینییه‌وه چاوه‌ڕوانی ورده‌کارییه‌کانی دادگا ببین و خۆمان بۆ هه‌موو
ئه‌گه‌رێک ئاماده بکه‌ین ، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه دادگایی‌کردنی
تاوانبارانه ، نه‌ک ئیعدامی به په‌له‌ی تاوانباران و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و
تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان ئه‌نجامدراوه ، ته‌نها له
ڕێگه‌ی دادگاییکردنه‌وه‌یه قه‌واره‌ی تاوانه‌کان و مه‌زڵومیه‌تی گه‌له‌که‌مان
بۆ هه‌موو جیهان ئاشکرا ده‌بێت ، ده‌رده‌که‌وێت ژیانی کورد له
ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ران هه‌موو کۆمه‌ڵکوژی و ژینۆسایده''.
مه‌خابن ئه‌و داوایه‌مان نه‌هاته دی و که‌سیش گوێی لێنه‌گرتین و وته‌که‌مانی
به‌هه‌ند نه‌گرت ، ئه وه ى زیانى کرد ته نها کورد بوو ، که‌یسی
بارزانییه خۆشه‌ویسته‌کانیشمان پشتگوێ خرا ، هه‌ڵه‌بجه فه‌رامۆشکرا ،
گوێ له فه‌یلییه‌کان نه‌گرترا ، ئاواره‌کانی که‌رکووک و ناوچه ته‌عریببراوه‌کان
بێمافکران ، قه لادزى و قوربانیانى را په رین هه ر باسیان لیوه نه کرا
....... .
ئێمه وه‌کو ناوه‌ندی چاک داواکارین :
• که‌یسی بارزانییه‌کان گرنگی
پێبدرێت له دادگای باڵای تاوانه‌کان ، بخرێته ڕۆژه‌ڤه‌وه .
• حکوومه‌تی عێراق داوای
لێبوردن له کورد بکات له به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانانه‌ی دژ به گه‌له‌که‌مان
ئه‌نجامی داوه .
• قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی
که‌سوکاری قوربانیانی بارزانی بکرێته‌وه .
• بێسه‌روشێنکردن و شه‌هیدکردنی
بارزانییه‌کان وه‌کو تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵکوژی بناسرێت .
• ڕوفاتی قوربانیان بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ کوردستان .
• بڕیاره‌کانی دادگا به‌سه‌ر
تاوانکاران جێبه‌جێبکرێت .
له یادی 25 ساڵه‌ی ئه‌م تاوانه جه‌رگبڕه ، با ڕۆژی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه
بکه‌ینه ، ڕۆژی داواکاری گشتی بۆ دادگایی‌کردنی سه‌رجه‌م تاوانباران ،
ڕۆژێک هه‌موو پێکه‌وه بڵێین هه‌موو تاوانکاران به بێجیاوازی بۆ به
رده م دادگا .
داواکارین یادی 25 ساڵه‌ی ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه ، له ئاستی گه‌وره‌یی
تاوانه‌که بێت و هه‌موو کورد خاوه‌نداریه‌تی له‌م قوربانیانه بکات.
به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی 8000
بارزانی.
ڕیشه‌کێش کرێت به‌عس و به‌عسیزم له کوردستان.
ناوه‌ندی چاک
5-7-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
www.chaknews.org
chak_org@yahoo.com
|