![]()
|
ڕه‌فتاری ئاسایشی سلێمانی به‌رامبه‌ر به خوێندکاران له قاوده‌ده‌ین.
دوێنی سه‌رله‌نوێ ئاسایشی سلێمانی که‌وته به‌کار هێنانی زه‌بروزه‌نگ به‌رامبه‌ر خوێندکارانی به‌شی کۆمپیوته‌ر له زانکۆی سلێمانی که‌به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه کۆمه‌لێک داخوازی خۆیان بۆ لایه‌نه به‌رپرسه‌کان به‌رزکردۆته‌وه ، له‌ئه‌نجامدا پۆڵیک قوتابی بریندار کران و خێمه‌ی مانگرتنه‌که‌شیان لێ تێکدران، بۆ ماوه‌یه‌کیش ده‌ست به‌سه‌ر کران ، به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ بۆ چاره‌سه‌رکردنی داخوازی مه‌ده‌نیانه کارێکی یه‌کجار مه‌ترسیداره، که‌به‌رده‌وام ده‌سه‌لاتی کوردی وه‌ک ڕێگا چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کان په‌نای بۆده‌بات ، له‌م روانگه‌وه ئێمه ئه‌م دیارده‌یه زۆر به‌مه‌ترسی ده‌زانین و زۆر به‌توندیش ئیدانه‌ی هه‌لوێستی ئاسایشی سلێمانی ده‌که‌ین که‌له‌به‌رامبه‌ر خوێندکارانی به‌شی کۆمپیوته‌ری زانکۆی سلێمانی ئه‌نجامی داوه .
به بۆچونی ئێمه ده‌بێت، به ڕه‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتی شارستانییانه و دیموکراتییانه وه‌ڵا‌می ناره‌زایی ده‌ربڕینی ئاشتییانه و سه‌رده‌مییانه‌ی ئه‌و قوتابییانه بدرێته‌وه، ده‌شبێت به دڵسۆزیه‌وه گوێ بۆ داواکاریی و خه‌مه‌کانییان ڕابگیرێت نه‌ک به توندوتیژی و سوکایه‌تیی پێکردنیان، که ڕه‌فتاری به‌عسئاسان و پێویسته ده‌سته‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم دووکه‌وێته‌وه لێیان.
ناوه‌ندی چاک 16.7.2008 www.chak.be
www.chaknews.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
كۆنگره‌ی هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی 14/07/2008 كاتژمێری شه‌شی ئێواره له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ژووری بیست و دوو: چاك/به‌ریتانیا، به هاوكاری ڕێكخراوی پشتیوانی ئه‌رمه‌نی له‌گه‌ڵ قوربانیانی هه‌موو جه‌نه‌سایده‌كان و ناوه‌ندی سه‌یفۆ ..كۆنگره‌ی مامناوه‌نجی خۆی به ئاماده بوونی زیاتر له په‌نجا كه‌سی كورد و بیانی ده‌ستپێكرد. سه‌ره‌تا بۆب سپینگ په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی پارێزگاران كۆنگره‌كه‌ی كرده‌وه و سوپاسی ڕێكخه‌ری كۆنگره‌كه و ئاماده‌بووانی كرد و پشتیوانی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه چاك/ به‌ریتانیا ده‌ستی داوه‌تێ بۆ به جه‌نه‌ساید ناساندنی شاڵاوی شومی ئه‌نفاله‌كان.
پاشان هێشووخان ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه‌ی پێشكه‌ش كردن:
1- د. كامه‌ران ساڵه‌یی/ بواری قانونی نێوده‌وڵه‌تی 2- موسلیح ئێروانی خو‌ێندكاری دكتۆرا له زانكۆی نۆتینگهام، وه‌كو گه‌واهیده‌ر 3- شۆڕش حاجی/ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كان و پێكهاته‌ی حیزبی به‌عس
دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر یه‌ك له سه‌میر ته‌بڵه، عه‌دنان كۆچه‌ر، مه‌شخه‌ڵ ئیبراهیم كورته‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه چاك/ به‌رتانیا گرتوویه‌تیه به‌ر باس كرد. ئینجا ده‌رگا كراوه‌یه‌وه بۆ میوانان بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه. شایه‌نی باسه كۆنگره‌كه به‌ته‌واوی به زمانی ئینلیزی به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ڵبه‌ت به‌ر له‌كۆنگره‌كه‌ش له نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆژه چه‌ند خه‌باتكارێكی چاك/ به‌ریتانیا، له‌وانه‌ش عه‌دنان كۆچه‌ر، سۆما مه‌لازاده، مه‌شخه‌ڵ ئیبراهیم، هێشوخان له‌به‌رده‌رگای په‌رله‌مانی به‌رتانیا، هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ ماوه‌ی زیاتر له پێنج كاتژمێر هه‌وڵیان دا په‌رله‌مانتاران یه‌كه یه‌كه بدوێنن و نامه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵمه‌تی ئیمزاكۆكردنه‌وه‌یان بده‌نێ بۆ ئیمزاكردن.
هه‌ر له‌و كاتانه‌دا توانیان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دێڤد در‌و، په‌رله‌مانتاری لێیبه‌ر، ئاده‌م ولیان، كۆنسێرڤاتیڤ، سكرتێری ئانكلود و چه‌ندێكی تریش بكه‌ن هه‌ر به‌و ئاڕاسته‌یه‌وه. جێگای داخ بوو كه بڕیار بوو ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزانه‌ی كه ناویان هات و چه‌ندێكی تریش له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار بن به‌ڵام له‌به‌ر پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی له‌نده‌ن كه له‌هه‌مان كات به‌ڕێوه چوو نه‌توانرا ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بن.
ده‌مانه‌وێ به‌بیر قوربانیانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و هه‌موو كوردێكی دلسۆز و دۆستانی گه‌له‌كه‌مانی بێنینه‌وه كه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌توانین سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه دابین بكه‌ین له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا. بۆیه هه‌ر له ئێستاوه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆنگره‌یه‌كی تر له "The Grand Committee Room" بۆ به‌ڕێز "Desmond Fernandes" له 21/07/08 كاتژمێر شه‌شی ئێواره ساز ده‌كات، به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ناویان هاتووه وێڕای ڕێكخراوی په‌یوه‌ندی ڕۆشنبیری بۆ سازدانی ئه‌و كۆنگره‌یه، شایه‌نی باسه نوسه‌ر "Desmond Fernandes" كتێبێكی تازه‌ی له‌سه‌ر جه‌نه‌سایدی ئه‌رمه‌نی و كورد و ئاسوری نوسیوه و لێكۆڵه‌رێكی چالاكه له‌و بواره‌دا.
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا 16جولای 2008
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی سێشه‌ممه‌ی هه‌شتی جولای 2008.
دوای ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی ڕۆژی 8 ی ئه‌و مانگه كه چاك/ به‌ریتانیا به‌هاوكاری ڕێكخراوی پشتیوانی ئه‌رمه‌نیه‌كان پێی هه‌ڵسا. جگه له‌وه‌ی كه كۆنگره‌كه به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه چوو، به‌و ده‌ره‌نجامانه‌ش كۆتایی پێهات.
له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی به‌ریتانیا و له پێناو به‌ره‌و پێش بردنی دایه‌لۆگ و هاوكاری زیاتر له‌نێوان كورد و ئه‌رمه‌نی، یادداشتنامه‌یه‌ك واژۆ كرا به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1- هه‌ردو لایه‌نی كورد و ئه‌رمه‌نی ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو په‌رله‌مانی كورد و ئه‌رمێنیا بكه‌ن بۆ به‌جه‌نه‌سیاد ناساندنی هه‌ردوو كۆمه‌ڵكوژی كورد و ئه‌رمه‌نی. 2- به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ك له‌كۆتای ئه‌مساڵ بۆ به جه‌نه‌ساید ناساندنی كورد و ئه‌رمه‌نی. 3- زه‌مینه‌خۆشكردن و ڕێكخستنی سه‌ردانكردنی هه‌ردوو لایه‌نی كورد و ئه‌رمه‌نی بۆ ئه‌رمه‌نستان و كوردستان.
یادداشتنامه‌كه له لایه‌ن ئه‌و به‌ڕێزانه‌وه واژۆ كرا:
دێڤی در‌و : په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا مهێر مارگه‌ریان : سكرتێری یه‌كه‌می سه‌فاره‌تی ئه‌رمێنیا: عه‌دنان كۆچه‌ر : چاك/ به‌ریتانیا
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا 16.7.2008
|