په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

ڕاپۆرته‌ هه‌واڵێکی گرنگی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال له‌سه‌ر تیرۆری

(سۆران مامه‌ حه‌مه‌ و شێخ ستار) هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ , بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسانی کوردستان .

 

 

دوای  شه‌هیدکردنی   ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی نووسینگه‌ی كه ركووكى ناوه‌ندی چاک (سۆران مامه‌ حه‌مه‌) ,(ناوه‌ندی چاک) له‌گه‌ل یه‌که‌م به‌یانامه‌  رامان گه‌یاند که‌ بوار ناده‌ین ، تیرۆرکردنی ( سۆران مامه‌ حه‌مه‌) وه‌ک تیرۆرکردنی ( شیخ ستار تاهیر شه‌ریف ) به‌بێ ده‌نگی تێپه‌ڕیت .هه‌ر بۆیه‌ له‌ یه‌که‌م ڕۆژه‌وه‌  له‌گه‌ل چه‌ندین مالپه‌رو ڕۆژنامه‌ ، بۆ رسوا کردنی ئه‌م تاوانه تیرۆریستیه‌ کورديیه‌ ، ده ‌ستمان به‌ هه‌لمه‌تێکی راگه‌یاندن کرد،  دواتر هه‌ڵمه‌تێکمان له‌ په‌یوه‌ندی کردن به‌ ناوه‌نده‌ سیاسی ‌ ،مرۆڤ دۆست وڕۆژنامه‌وانی جیهانی  و ده‌یان ئه‌ندام په‌ڕله‌مان و پارت و ڕێکخراوی سیاسی ئه‌وڕپی کرد ووه‌،وه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ ‌  .

 

 ڕێکخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌ناسیۆنال که‌ ڕیکخراوێکه‌  له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان   ، دژ به و ده‌وڵه‌ت وسیسته‌مه ‌سیاسيیانه‌ خه‌بات ده‌کات که‌  پێشێلی مافی مرۆڤ ده‌که‌ن وه‌ سه‌نگی قورسى ڕێکخراوه‌یی  خۆی   له ‌ناوه‌نده‌ سیاسيیه‌‌ جیهانیه‌کان هه‌یه‌ ، گرنگی تایبه‌تی به‌ به‌یانامه‌و ڕاپۆرته‌کانیان ده‌درێت.

 له‌ڕۆژی دوه‌می شه‌هید بونی( سۆران مامه‌ حه‌مه‌ ) به‌رده‌وام زانیاری وهه‌والمان له‌سه‌ر تیرۆرکردنه‌که‌ی و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ سیاسيیانه‌ی ئاڕاسته‌ی پۆلێک ڕۆژنامه‌نووسی بوێر پێداون وبارودۆخی  ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستانمان لێ ئاگادار کردونه‌ته‌وه‌‌ ، که ‌لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه‌ش  بڵیین جگه‌ له ‌ئێمه‌ زۆر له‌داکۆکیکه‌رانی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌نووسانی کورد  په‌یوه‌ندیان به‌م ڕیکخراوه‌و ده‌یان ڕیکخراوی تر کردووه‌  .

 

ئه‌منستی هه‌ر له‌ڕۆژانی یه‌که‌مه‌وه‌ نامه‌یه‌کی ،ئاڕاسته‌ی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان کرد ، که‌ به‌داخه‌وه‌ تاڕۆژی 20080729 هێج وه‌لامێکی ئه‌م ڕیکخراوه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ش دابرانه‌ له‌ مامه‌له‌ی حکومه‌تێکی مۆدێرن . ‌به‌پێی زانیاری وپه‌یوه‌ندیه‌کانی ئێمه‌ سه‌ر له‌نوێ به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ سیاسیيانه‌ی ئاڕاسته‌ی نزیک به‌ 20 ڕۆژنامه‌نووسی تر کراوه‌  نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان ده‌که‌ن . ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌منستی په‌یوه‌نده‌ی به ‌چه‌ندين له‌م ڕۆژنامه‌نووسانه‌ کردوه‌و زانیاری ته‌واوی لێ وه‌رگرتون  .

 

ڕۆژی 28 ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال به‌یانامه‌یه‌کی فه‌رمی له‌ ماڵپه‌ره‌که‌ی خۆی بلاو کرده‌وه‌  وێنه‌یه‌کیشی  ئاڕاسته‌ی مالپه‌ری چاک نیوز کرد ،که‌ لێره‌دا ئێمه‌ ناوه‌ڕۆکی ئه‌م به‌یانامه‌ يه به‌کورتی  ئاماژه‌ پێ ده‌که‌ین .

 

 سه‌ره‌تای ئه‌م ڕاپۆڕته‌ باس له‌و  هه‌لمه‌ته‌ مه‌ترسیداره‌ی سه‌ر بارودۆخی ڕۆژنامه‌نووسان ده‌کات ‌ که  (ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان له‌ژێر ‌ هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ و ترسی کوشتنن  به‌بێ داداگایی کردنن )  .

 

دواتر ئاماژه‌ به‌هه‌ره‌شه‌کردنی‌ مه‌رگ بۆسه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان (سۆران عومه‌ر ، کۆسره‌ت عه‌بدوره‌حمان ، نیهاد جامی ) ده‌که‌ن ،که ‌چه‌ندین جار به‌ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان  لێکراوه که‌ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌ درێژه‌دان به‌ کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ، ئه‌وا  چاره‌نووسیان وه‌ک سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ ده‌بێت  .له‌گه‌ل باس کردنی ناوی 13 ڕۆژنامه‌نووس که‌به‌هه‌مان شێوه‌ له‌سه‌ر نووسینی بابه‌تی ڕه‌خنه‌گرانه‌ له‌ به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌ره‌شه‌ی مه‌رگیان پێراگه‌یاندون .

 

ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ( شێخ ستار و سۆران مامه‌ حه‌مه‌ ) ده‌که‌ن که‌له‌سه‌ر ئازادی فیکرو بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری تیرۆرکراون  .

 

له‌به‌شیکی ئه‌و به‌یانامه‌ش داوا ده‌کات به‌په‌له‌ . گرنگيیه‌کی تایبه‌ت به‌و لیست و ناوانه‌ بدرێت که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیان ئاڕاسته‌ کراوه‌ بێ ئه‌وه‌ی داداگا بکرێن و داواش ده‌که‌ن که‌ ده‌بێت ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری سیاسی وڕۆژنامه‌گه‌ری گرنگی پێ بدرێت وه‌ لێکۆلینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر شه‌هید بونی ( شێخ ستار و  ‌سۆران مامه‌ حه‌مه) ‌ بکرێت  وتاوانباران ئاشکرا بکرێن و بدرێنه ‌دادگا .

 

ده‌بێت ئه‌مه‌ش بڵێێن که‌ وه‌فدێکی ئه‌م ڕئکخراوه‌ له‌مانگی 6 ی ئه‌م ساڵ،سه‌ردانی کوردستانی کرد ، که ‌بریاره‌ له‌و ماوانه‌ ڕاپۆرتێکی تێر و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافی مرۆڤ بلاو بکه‌نه‌وه‌.

 

 ‌به‌پێی ئه‌و په‌یوه‌ندیيانه‌ی ئێمه‌ وه‌ک خالیکی پۆزه‌تیف ئاماژه‌ به‌به‌ره‌و پێشچونی ڕه‌وشی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌کرا  ، به‌ڵام تیرۆری ( سۆارن مامه‌ حه‌مه‌ و شیخ ستار و هه‌ره‌شه‌ ی مه‌رگ له‌ڕۆژنامه‌نووسان  پێمان وایه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌م ڕاپۆرته‌ شیوه‌ی تر له‌م هه‌لسه‌نگاندنه‌ ئاماژه‌ پێ بکرێت.

 

له‌کۆتایشدا ئه‌وه‌ ده‌ڵیین سه‌رباری ئه‌وه‌ی له زۆر ولاتی ئه‌وڕپی ئێستا کاتی پشوه‌ , به‌لام په‌یوه‌ندیشمان به‌ ده‌یان ڕێکخراوی مرۆڤ دۆست کردوه‌و که‌ له‌ئاینده‌ی نزیک وه‌ک ئه‌و به‌یانامانه‌ی ئه‌منستی هه‌لوێستی خۆیان ده‌رده‌بڕن ،وه‌ به‌رده‌وام ده‌بین تا بکوژانی کاکه‌ سۆران ئاشکرا ده‌کرێن و هه‌ره‌شه‌ی مه‌رگ بۆ سه‌ر ژیانی ڕۆژنامه‌نووسانیش کۆتایی دێت.

 

  ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین ده‌قی ئه‌م نامه‌یه‌ ی ئه‌منستی ئاڕاسته‌ی (سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان ، وه‌زیرانی  " داد ،ناوه‌خۆ ،مافی مرۆڤ و پێشمه‌رگه‌ ) کراوه‌ ، که‌‌ ‌وینه‌یه‌کی بۆ ئێمه‌ ش هاتووه :

 

 

PUBLICAI Index: MDE                                                                                              

                                                                                                             28 July 2008

 

UA                 Death threats/fear of extrajudicial executions

 

IRAQ              Souran ‘Omar (m), aged 30                ]

                      Nehad Jami (m)                                ] journalists

 

                      Kusrat ‘Abd al-Rahman (m)                ]

 

                      13 other journalists and writers

 

Killed:             Souran Mama Hama (m), aged 23

                      ‘Abd al-Sattar Taher Sharif (m), aged 74      


 

Several journalists and writers from the Kurdistan region of Iraq have received death threats in recent days. One of those threatened, Souran ‘Omar, was named on a list of journalists at risk of being killed, apparently for their criticism of political parties in the region. Two others named on the list have been killed. Amnesty International fears for the lives of the three men named above and the 13 others who appeared on the list.

 

On 24 July, Souran ‘Omar, from Sulaimaniya and married with two children, received anonymous telephone calls threatening him with death if he did not stop writing. He had published a number of articles in a magazine called Rega, which he edits, as well as in Levin, an independent magazine. These articles were said to be critical of corruption and nepotism in the two main political parties, the Patriotic Union of Kurdistan (PUK) and the Kurdistan Democratic Party (KDP), which together hold power in the Kurdish Regional Government in northern Iraq.

 

On 23 July, men wearing civilian clothes went to the house of Nehad Jami, a journalist based in the city of Kirkuk, which is under the effective control of the Kurdistan Regional Government (KRG). The men knocked at the door of Nehad Jami's house, but he and his wife were not there. The men waited for him for several hours and then left. At around the same time, another journalist, Kusrat ‘Abd al-Rahman, received threats by phone related to articles he had written.

 

On 21 July Souran Mama Hama, a 23-year-old journalist, was shot dead outside his parents’ house in Kirkuk, from a car, by men wearing civilian clothes. He too had published articles critical of the two political parties. On 6 March an academic, ‘Abd al-Sattar Taher Sharif, aged 74, was gunned down in Kirkuk, apparently for his criticism of the Kurdish leaders.

 

Around mid-July, a list of 16 journalists and writers, including Souran ‘Omar, Souran Mama Hama and ‘Abd al-Sattar Taher Sharif, was circulated within the Kurdistan region of Iraq and which threatened those named with death. All the journalists and writers mentioned on the list are known to have been critical of the PUK and the KDP. Those named include journalists and writers resident in the Kurdistan region of Iraq, as well as several who are now resident abroad but who also fear that they may be attacked.  

 

BACKGROUND INFORMATION

 

Journalists and others in the Kurdistan Region of Iraq who criticise the KRG authorities are at particular risk.  In a number of cases, such journalists and others have been arbitrarily arrested and detained without trial, and sometimes tortured. Some have been abducted in the street by armed men wearing civilian clothes, beaten up and then released a few hours or days later.

 

For example, journalist Mohammad Siyassi Ashkani was arrested in January 2007 and held without charge or trial for almost six months. He spent the first 55 days in solitary confinement. He was then allowed weekly family visits, but was never permitted access to a lawyer. In another case, journalist Rezgar Raza Chouchani was arrested on 3 June 2008 and held incommunicado. He was released a few days later.

 

RECOMMENDED ACTION: Please send appeals to arrive as quickly as possible, in Arabic, Kurdish, English or your own language:

- expressing grave concern at reports that a “death list” is circulating which names journalists and writers who are at risk of extrajudicial execution;

- calling on the KRG authorities to take immediate action to identify those responsible for preparing and circulating this list, and to bring them to justice;

- urging the KRG authorities to take all possible steps to ensure the safety of those named in the list and to uphold the right to freedom of expression, including the right legitimately to express criticism of the KRG authorities;

- calling for the KRG authorities to disclose promptly details of the investigation into the murder of journalist Souran Mama Hama and academic ‘Abd al-Sattar Taher Sharif.

 

APPEALS TO:

 

IMPORTANT: please send appeals to these ministers via the KRG offices overseas (list sent separately). You can also target them directly where contact information is provided.

 

Prime Minister

Nechirvan Idris Barzani

Salutation: Your Excellency

 

Minister for the Interior

Osman Hajy Mohamood

Email:                    interior_minister_sul@yahoo.com

Salutation:    Your Excellency

 

Minister of Justice

Farooq Jamil Sadiq

Email:          dad@mojkurdistan.com

Salutation:    Your Excellency

 

Minister for Peshmerga Affairs

Omar Osman Ibrahim

Salutation:    Your Excellency

 

Minister of Human Rights

Dr Yousif M. Aziz

 

PLEASE SEND APPEALS IMMEDIATELY. Check with the International Secretariat, or your section office, if sending appeals after 9 September 2008.

 

 

 

 

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

کۆبونەوەی کۆمیتەی نەرویجی ناوەندی چاک.

 


ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 27-7-2008 ، کۆمیتەی نەرویجی ناوەندی چاک کۆبونەوەی خۆی بەست ، سەرەتای کۆبونەوەکە بە دەقەیەک وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهید سۆران و سەرجەم شەهیدانی دیکە دەستی پێکرد ، پاشان لە لایەن کاک نزار ڕەسول لێپرسراوی پێشوی کۆمیتەکەوە وتەیەک پیًشکەشکرا ، لە وتەکەیدا بەڕێز کاک نزار ڕەسوڵ سەبارەت بە سەرەتای دروست بوونی کۆمیتەی نەرویج و دەستپێشخەری و چالاکییەکانی چەند ساڵی ڕابردووی کۆمیتەکە و پەیوەندییەکانی قسەو باسیکرد ، بەڕێزیان پشتیوانی خۆی بۆ کاروبارەکانی کۆمیتەی نوێی چاک دەربڕی ، پاشان لە لایەن کاک دڵشاد خدرەوە باسێک پێشکەشکرا سەبارەت بە زەرورەتی ناوەندی چاک لە بەجینۆساید ناسینی کۆمەڵکوژییەکانی خەڵکی کوردستان ، لە وتەکەیدا بەڕێزیان تیشکیان خستە سەر پێویستی هاوکاریکردنی ناوەندی چاک لە لایەن هەموو کوردێکی دڵسۆز بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەی ، پاشان لە لایەن ئاسۆ قەشقەوە تیشکێک خرایە سەر ئامانجی درووست بوونی ناوەندەکە و کارو چالاکییەکانی ناوەند لە 6 ساڵ و نیوی ڕابردوودا ، بە دوایدا دەستەیەکی کاڕگێڕی نوێ بۆ کۆمیتەی نەرویج هەڵبژێردرا کە بریتی بوون لەم بەڕێزانەی خوارەوە :


- ئاسۆ قەشقە بەرپرسی کۆمیتەی نەرویج و بەرپرسی بەشی ڕێکخستن .asoazia_9@hotmail.com
- کاک ڕەفیق جێگری بەرپرسی کۆمیتە و برپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکان:naliazad@hotmail.com
- ئیڤان نەجمەدین بەرپرسی پەیوەندییە نەرویجییەکان : chakinorge@hotmail.com
- وریا محەمەد ماملێ بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن mamawrya@gamail.com
- نەوزاد عەزیز خدر بەرپرسی بەشی دارایی : kheder_4@hotmail.com
- نەریمان عەلی ئەحمەد بەرپرسی بەشی ئەرشیف : nariman_23@hotmail.com

بۆ پەیوەندیکردن بە کۆمیتەی نەرویجەوە :
chakinorge@hotmail.com
004792864235
004797989320


ناوەندی چاک- کۆمیتەی نەرویج
27-7-2008
www.chak.be
www.chaknews.com

 

 

--------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

یادی 25 ساڵه‌ی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی بارزانییه‌كان.

 

رِۆژی 31-7 , رۆژی بێسه‌روشوێنكردنی 8000 شه‌هیدی بارزانی ,  هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ پێكه‌وه‌ بڵێین " سه‌رجه‌م تاوانبارانی كوردستان بۆ دادگا "

له‌ رۆژی  31-7ی ئه‌مساڵ , 25 ساڵ به‌سه‌ر بێسه‌روشوێنكردن و شه‌هیدكردنی 8000 بارزانی تێده‌په‌رێت , 25 ساڵ پێش ئێستا رژێمی درنده‌ی به‌عس له‌ رۆژه‌كانی 31-7 و 10-8 دا , زیاتر له‌ 8000 بارزانی نێرینه‌یان, له‌ سه‌روی 10 ساڵییه‌وه‌ ,  زۆر بێویژدانانه‌ به‌ كۆمه‌ڵ له‌ ئۆردوگاكانی قوشته‌په‌ و به‌حركه‌و حه‌ریر گرت و دوایی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ بیابانه‌كانی باشوورى عيراق  شه‌هیدیانیان كرد , تا ئێستا نزیك به‌ 500 ته‌رمی ئه‌وان دۆزراوه‌ته‌وه‌و هێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر زێدی خۆیان  .

ژیانی پر له‌ ده‌ردو مه‌ینه‌تی  پاشماوه‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ , مه‌رگه‌ساتی دایكان و خوشكانی بارزانیمان , هه‌موو ویژدانێكی زیندووی كوردى به رده وام  ئازار ده‌دا , به‌رده‌وام رق و تۆڵه‌ی  له‌ به‌عسییه‌كان  و نۆكه‌رانی له‌ ویژدانمانا  ده‌چاند  .

ئه‌مرۆ له‌ كاتێكدا یادی ئه‌و ئازیزانه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌ , دۆسییه‌ی دادگایی تاوانباران له‌ پای تاوانی ئه‌نفال كۆتایی پێهات , لى زياتر له ساليك به سه ر بريارى سزادانيان ده گوزه ريت  كه چى  برياره كان جيبه جيناكرين  , مه‌خابن هه‌موو تاوانكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م تاوانه‌ كه‌ سه‌دام و به‌رزان تكریتی بوون بێ لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ بۆی ده‌رچوون . ئێمه‌  له‌ 2006 و  له‌ یادی 8000 بارزانی ئازیزماندا وتمان  و داوامان كرد " ئێمه‌ له‌م یاده‌ پر له‌ تراژیدیاو كاره‌ساتاوییه‌دا ,  گه‌له‌كه‌مان هوشیار ده‌كه‌ینه‌وه‌ , به‌ هوشیاری و  وردبینییه‌وه‌ چاوه‌روانی پرۆسه‌ی دادگاییه‌كان ببین و ,  رێگه‌ نه‌ده‌ین هیچ تاوانێكی رژێم , به‌رامبه‌ر به‌ گه‌له‌كه‌مان ,  به‌بێ دادگاییكردنی تاوانباران له‌ سه‌ری  به‌ سه‌رماندا  تێبپه‌رێت , له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر چاوه‌روانكراوییه‌كی له‌م چه‌شنه‌دا ,  ده‌بێت هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستان  برژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌ توندی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی به‌رز بكه‌نه‌وه‌ , هه‌روه‌ها له‌ حاله‌تی وادا بێده‌نگی حكومه‌تی كوردستان و هێزه‌ سیاسییه‌كانیش خه‌تایه‌كی گه‌وره‌ی مێژوییه‌ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌  لێی ده‌رناچن , بۆیه‌ ده‌بێت به‌ هوشیاری و وردبینییه‌وه‌ چاوه‌روانی ورده‌كارییه‌كانی دادگا ببین و خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده‌ بكه‌ین , ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ دادگاییكردنی   تاوانبارانه‌ , نه‌ك ئیعدامی به‌ په‌له‌ی  تاوانباران  و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامدراوه‌   , ته‌نها له‌ رێگه‌ی دادگاییكردنه‌وه‌یه‌  قه‌واره‌ی تاوانه‌كان و مه‌زڵومیه‌تی گه‌له‌كه‌مان بۆ هه‌موو جیهان ئاشكرا ده‌بێت , ده‌رده‌كه‌وێت ژیانی كورد له‌ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ران هه‌موو كۆمه‌ڵكوژی و ژینۆسایده‌ " .

مه‌خابن ئه‌و داوایه‌مان نه‌هاته‌ دی و كه‌سیش گوێی لێنه‌گرتین و وته‌كه‌مانی به‌هه‌ند نه‌گرت , ئه وه ى زيانى كرد ته نها كورد بوو  , كه‌یسی بارزانییه‌ خۆشه‌ویسته‌كانیشمان پشتگوێ خرا  , هه‌ڵه‌بجه‌ فه‌رامۆشكرا , گوێ له‌ فه‌یلییه‌كان نه‌گرترا , ئاواره‌كانی كه‌ركووك و ناوچه‌ ته‌عریببراوه‌كان بێمافكران , قه لادزى و  قوربانيانى را په رين هه ر باسيان ليوه نه كرا ....... .  

 

ئێمه‌ وه‌كو ناوه‌ندی چاك داواكارین :

 

-         كه‌یسی بارزانییه‌كان گرنگی پێبدرێت له‌ دادگای باڵای تاوانه‌كان , بخرێته‌ رۆژه‌ڤه‌وه‌ .

-         حكوومه‌تی عێراق داوای لێبوردن له‌ كورد بكات له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانانه‌ی دژ به‌ گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامی داوه‌ .

-         قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی كه‌سوكاری قوربانیانی بارزانی بكرێته‌وه‌ .

-         بێسه‌روشێنكردن و شه‌هیدكردنی بارزانییه‌كان وه‌كو تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژی بناسرێت .

-         روفاتی قوربانیان بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ كوردستان .

-         بریاره‌كانی دادگا به‌سه‌ر تاوانكاران جێبه‌جێبكرێت .

 

له‌ یادی 25 ساڵه‌ی ئه‌م تاوانه  جه‌رگبره‌ , با  رۆژی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ بكه‌ینه‌ , رۆژی داواكاری گشتی بۆ دادگاییكردنی سه‌رجه‌م تاوانباران , رۆژێك هه‌موو پێكه‌وه‌ بڵێین هه‌موو  تاوانكاران به‌ بێجیاوازی بؤ به رده م  دادگا .

 

داواكارین یادی 25 ساڵه‌ی ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ , له‌ ئاستی گه‌وره‌یی تاوانه‌كه‌ بێت و هه‌موو كورد خاوه‌نداریه‌تی له‌م قوربانیانه‌ بكات .

 

به‌رز و به‌رێز بێت یادی 8000 بارزانی
ریشه‌كێش كرێت به‌عس و به‌عسیزم له‌ كوردستان


 

ناوه‌ندی چاك
5-7-2008
www.chak.be

www.chaknews.com

www.chaknews.org

chak_org@yahoo.com