په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٣\٢٠١٦

سەدر رابەری عێراقییەکان لە بەغداد، ئەی کێ لە کوردستان؟

ھێمن رەشید عیسا   


خواست ویستی ئەمڕۆ لەسەر گۆرانکارێکانی عێراق و کوردستان و رۆژھەڵاتی ناوەراست بۆتە مانشێتی ھەموو دەزگا رادیۆی و تەلەفزیۆن و ڕۆژنلمەو سەر زاری خەڵکی بە تایبەتی کابینەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق حە یدەر عەبادی کە لە ناو شیعەکاندا داوای گۆرینی سیستەم دەکەن بە جۆرێک عێراقێکی دەست پاک دروست بکرێت و ئەو گەندەڵانەش لە ناو حکوومەتی عێراق دا ھەن دەربکرێن و بدرێن بە دادگا کە سەرەرای بەردەوامبوونی خۆپیشان دان و مانگرتنەکان لە بەردەم ناوچەی سەوزی بەغداد بەڵام تا ئێستا خوواستەکانی گەلی عێراقی نەھێناوەتە دی.


ئەگەر چی وەزیری پلان دانانی عێراقی لە تازەترین ھەواڵ دا کە وازھێنانی لە پۆستەکەی خۆی داوەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق عەبادی. وە ھەروەھا عادل عەبدوولمەھدی کە وەزیری نەوتە وە پێش ئەمانەش چەند وەزیرێکی تریش ھەروەک وەزیرەکانی گوواستنەوەو لاوان و وەرزش, ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی وە بڕیارە ئەم گۆڕانکارییانە ٩ وەزیری کابینەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بگرێتەوە.


ئەم دۆخەی ئێستای کاردانەوەی گەورەی درووست کردووە بۆ زۆربەی پارێزگا عەرەب نشینەکانی عێراق کە خەڵکی ئەم شار و ناوچانە داوای دادگاییکردنی گەندەڵکاران و گۆرینی دەسەڵات دەکەن وە ھەروەھا لە کۆتا وتەکانی موقتەدا سەدر دژ بە دەسەڵاتەکەی عەبادی کە ئاماژەی بەوە داوە لە ماوەیەکی کەم دا پاکیجێکی چاکسازی ڕاستەقینە ڕابگەیەنێت ئەگەرنا ھەڵوێستی ترمان دەبێت وە ھەروەھا ھەرەشەکەش بە ڕوونی بۆ عەبادی و ئەندام پەرلەمانەکانیش ئەگەر لەبەردەم چاکسازی بووەستنەوە بەڵام ئەم دۆخە نادیارە و ئاڵۆزێکەی زۆر درێژخایەنە , بەمەش ھەڕەشەیەکە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق و تەواوی وەزارەتەکان لە پێناو مافی ھاوڵاتییان.


ئەم چاکسازی و گۆرانانە پرسیارێک لە لای ھاوڵاتیان دێنێتە ئاراوە ئایا بە گۆرینی وەزیر و کەسەکانی کابینەکە ھیچ کاریگەری ئەبێت لەسەر باروودۆخی ئێستای عێراقییەکان لە کاتێکدا شەری داعش و قەیرانی دارایی ھەموو جوومگەکانی وڵاتی گرتۆتەوە بە ئاستێک ھەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو نەھامەتییە کە ھەرێمی کوردستانی عێراق بە ھیوای چاکسازی یە لە بنج و بنەوانییەوە کێشەکانی چارەسەر بکات بە تایبەتی کێشەی گەندەڵی و کێشەی سەرۆکایەتی و سەروەری یاسا.


چەند پرسیارێکی گرنگی ھاوڵاتیانی ھەرێم بۆ دەسەڵات لێرەدا کورت دەکەینەوە بەگشتی:


١- بۆچی لە پێش سەربەخۆیی نەوت فرۆشتن کێشەی بوودجە نەبوو لە کاتێک بەغداد بە ئاشکرا و بەروونی باسی داھاتی نەوتتان لەگەڵ ئەکات بەڵام شاردنەوەی راستییەکان بەرامبەر میللەت بە گوناحی بەغدا دا ئەنرێت؟ من نازانم ئێوە میللەت بە چی تێئەگەن؟


٢- باشە خوواست ویستی دەوڵەتی کوردی لەگەڵ بەغدایە ھیچ بۆ چوونێکی ئیجابی لەسەرە؟ ئەگەر ئەوان بلێن باشە ئەی متمانە ھەیە کە رێزی سنوور و خاکەکەمان بگیرێت؟ ئایا ئێمە وەک ھەرێمێک سەرکەوتووبووین تا باسی دەوڵەت بکەین؟


٣- ئایا نابێت پێش دەوڵەت بوون لە قۆناغەکانی کە دا سەرکەوتووبین وەک یاسا و دیموکراسی و ئازادی و گۆرینی عەقڵییەتی کۆمەڵگا بۆ رێزگرتنی یاساو وە حساب کردن بۆ بیرووبۆچوونی یەکتری؟


سەیرە تا ئێستا کوردستان رابەرێکی وەک ڕەوتی سەدر بزرە یا کاتی نەھاتووە کە ھاوڵاتی لە کوردستانەوە بە تامەزرۆی خۆپیشاندانێکی سەرتاسەرییە بەڵام بە رٍێگای مەدەنی و ئاشتییانە پەیامێکی گەورەو زەق بە حکوومەت و دەسەڵاتدارانی کوردستان بدەن کە ئەم توڕەییە تەنیا عێراق نییە بەڵکو کوردستانیش توڕەترە لە دەسەڵاتەکەی بەوەی میللەت خۆڕاگرە لە پێناو بەرژەوەندی نیشتمان و شەری دووژمنانی کورد تا ئەوکاتەی کێشەی شەڕ نامێنێت وە پشتیوان بە خودا , کوردستان و ڕۆڵەکانی پێشمەرگە بەتەواوی زاڵ دەبن بەسەر دووژمنان.

 


haymanrashidissa@yahoo.com

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک