په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\١٠\٢٠١٨

    سێ پارچە هۆنراوە.

رۆستەم خامۆش

   بەرەو خـوێندنگا.
ئـەم سـاڵیش وەکـو سـاڵانی پێشـوو
کاتی خــوێنـدنـە دوای ھەندێ پـشوو
لـە گـەشت و سـەفەر تێر یاریمان کـرد
لـە چـەندەھا خـول بەشداریمان کـرد

ئێستاش دڵ گەرم ،دەروون پڕلە جـۆش
ڕوو لە خوێندنین بـە جلی تازە پـۆش
ھەنـگاو دەھاوین بەرەو خــوێندنگـا
بـــۆمـاڵـی زانســت ، ڕووناکی ڕیگـا

ئێمەی قـوتابــی ئەوەستین بێدەنگ
گــوێ ڕائەدێرین لە بـۆ یەکەم زەنگ
زەنگی خــوێـندنــی سـاڵێکی نـوێ
لەودەمەی ، کەخـۆر جـوان دەرئەکەوێ.


   قوتابخانە.
قوتابخانە چەند خـۆشـە
ڕوونــاکـی بیـرو ھـۆشـە
یـەکـەم شوێنی فێربوونـە
جێگەی بەرەو پێش چوونـە

قوتابخانە ھەمـوو کـات
ژیـانمان ڕۆشــن دەکـات
لانــەی ھـەزاران ئـاوات
ئـاینـدەی گـەشـی وڵات

مـاڵـی زانـسـتـە ئـەوێ
بـۆیـە زۆرم خــۆش دەوێ
لـە بـیـرمـە ڕۆژو شەوێ
لـە بـەر چـاوم نـاکەوێ.


   هاتینەوە.
ھاتـیـنـەوە، ھاتـیـنـەوە
بـۆ خوێندنگـا، ھاتیـنـەوە
پشـووی ھـاویـن تەواو کرا
چـرای خوێندن، وا ھـەڵکرا
شاد بووینەوە بـە ھاوڕێیان
بـە ھاوپـۆل و مامۆستایان
بەڵێ ، بێشک قوتابخانە
بـۆ ژیـانمـان چـراخانە
ئیتـر خوێندن پیشـەمانە
زانست فێربـوون ھیوامانە.
 

 

rostamxamosh@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک