![]()
![]()
|
سەرباری مەترسی پەلاماری تورکە فاشیستەکان ، خۆپیشاندانی هۆڵەندا بە بەشداری سەدان کوردستانی سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات.
پێشەکی سەیری ئەم ڕاپۆرتە بکەن لە تەلەفزیۆنی هۆڵەندییەوە http://www.rtvwest.nl/mms_video/2007%252F2610-nieuws.wmv
ڕۆژی پێش خۆپیشاندانەکە هۆڵەندا و بەلجیکا بوونە شوێنی پەلاماری تورکە فاشیستەکان بۆ سەر کۆڕ‌و کۆمەڵە کوردییەکان ، ئێوارەی25-10پۆلیسی هۆڵەندی بەپەلە ئۆتۆمۆبێلێکی پۆلیسیان نارد بەدوای ئامادەکەرانی خۆپیشاندانی هۆڵەندا،بۆ ئەوەی زیاتر ئاگاداری خۆپیشاندانەکەو مه‌ترسی تێکهەڵچون ببن لە نێوان هەردوولا ، هەروەها داوایانکرد هەر شتێک بەکار بێت بۆ خۆشاردنەوەو پەلاماردان نابێت بهێنرێت بۆ خۆپیشاندانەکە ، وەلێ ئێمە دڵنیا بوین لە هیمەت و جەسووری ڕۆڵەکانمان ئەو ئەرکەمان بە پەیامێکی مێژویی زانی ئاراستەی جەماوەری کوردستانی بکەین ، بۆیە ئاسایی بو بە لامانەوە . ڕۆژی خۆپیشاندانەکە لە کاتژمێۆ 12 ی نێوەڕۆوە ، دەیان پۆلیس بە ماتۆڕ و ئەسپ و ئۆتۆمۆبێل و پیادە لە سەنتراڵ ستاسیۆنەوە تا شوێنی کۆبونەوەکەیان کۆنترۆڵکرد ، وردە وردە کوردستانیانیش ئامادە بوون ، کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیش خۆیان ئامادەکردبوو بۆ بەرەوڕوبونەوە ، یەکەمجاربوو لە لایەن ڕاگەیاندنی هۆڵەندییەوە بەو شێوەیە گرنگی بە خۆپیشاندانی کوردی بدرێت ، 4 کەناڵی تی ڤی هۆڵەندی ، 2 کوردی ، 2 ڕۆژنامە ، ڕادیۆ ئامادە بوون . سەرباری ئەو لایەنانەی خۆپیشاندانەکەیان سازکردبوو " ئەندامان و لایەنگرانی ینک ، پ‌د‌ک ، یەکگرتووی ئیسلامی ، شیوعی کوردستان ، حککع و ناوەندی گەشەپێدانی کەرکووک ، مەڵبەندی کولتوری کوردی دەنهاخ ، بەیت و العراقی " ئامادەی خۆپیشاندانەکە بوون . ئەوەی جێگەی وەبیرهێنانەوەیە ئەگەر ڕۆژی کار نەبوایە ئەوە جەماوەرێکی زۆر زیاتر لەوەی ئامادە بوون بەشداری خۆپیشاندانەکە دەبوون ، لێ ڕاگەیاندنی هۆڵەندی زیاتر گرنگیان بەوە دا کە باڵوێزخانەی تورکیا ئامادەی پێشوازی نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی نەبوو ، ئەوەش دڵڕەقی تورکەکان دەردەخات . ئامادەبووان سوپاسی ناوەندی چاک و بزووتنەوەی ڕیفراندۆمیان کرد ، کە بەشێوەی ڕێک و پێک خۆپیشاندانەکەیان ئامادە کردبوو . ئامادە کەرانی خۆپیشاندانەکە بریتی بوون لەم ڕێکخراوانەی خوارەو ە " بزوتنەوەی ڕیفراندۆمی کوردستان – هۆڵەندا http://www.kurdistanreferandum.com/ ، ناوەندی کوردی زوتەرمیر ، کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان- کۆمیتەی هۆڵەندا ، تیمی ئازادی nl http://azady.، ماڵی کورد لە ئاڕنهێم ، کۆمەڵەی کورد لە دێڵفت، ناوەندی ڕاگەیاندنی کوردی سوریا-هۆڵەندا ، کۆمەڵەی کەلتوری کوردی (نەورۆز)لایدن ، یەکێتی ژنانی کوردستان-هۆڵەندا ، یانەی کوری میدیا ، ئەنجومەنی گەنجانی میدیا ، ناوەندی چاک –هۆڵەندا www.chak.be" chak_org@yahoo.com s.mahmood@wanadoo.nl
" ئەمەی خوارەوە ڕێیۆرتاجی فەرمی دەستەی ئامادەکاری خۆپیشاندانەکەیە "
خۆپیشاندانی کوردانی هۆڵه‌ندا له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی تورکیا و پێشکه‌شکردنی یاداشتێک بۆ باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا .
رۆژی هه‌ینی رێکه‌و‌تی 07-10-26 له شاری لاهای هۆڵه‌ندی ، کوردستانیانی دانیشتوی هۆڵه‌نداخۆپیشاندانێکی هێمنی سه‌رکه‌وتوانه‌یان ئه‌نجامدا بۆ پروتستۆکردنی له‌شکرکێشی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر باشوری کوردستان و مامه‌ڵه دوژمنکاریه‌کانی له باکوری کوردستان . خۆپیشانده‌ران به‌ژماره‌یه‌کی زۆری ئاڵای کوردستان و لافیته‌ی جۆراوجۆر به‌رامبه‌ر باڵوێزخانه‌ی تورکی کۆبوونه‌وه ، به‌ده‌م سرودی ئه‌ی ره‌قیب و دروشم خوێندنه‌وه ، ووتاری رێکخراوه‌کانی ئاماده‌کاری خۆپیشاندانه‌که پێشکه‌ش کرا ، پاشان به نوێنه‌رایه‌تی خۆپیشانده‌ران به‌رێزان ( سیروان مه‌حمود ، سۆزان ئه‌سلان ، شاناز به‌رزنجی ) به‌ره‌و ده‌رگای سه‌ره‌کی باڵوێزخانه به‌رێکه‌وتن بۆ پێشکه‌شکردنی یاداشتی ئاماده‌کراو ، پاش چاوه‌روانییه‌کی زۆر و له‌ژێر جاودێری پۆلیس و به ئاماده‌بوونی راگه‌یاندنی هۆڵه‌ندی و کوردی ، کاربه‌ده‌ستانی باڵوێزخانه ئاماده نه‌بوون ده‌رگا بکه‌نه‌وه و یاداشته‌که وه‌رگرن ، نوێنه‌ران زۆر راشکاوانه ئه‌م ره‌وشه‌یان بۆ راگه‌یاندنی ئاماده بوو رونکرده‌وه و خستیانه روو که ئه‌مه ره‌فتاری ده‌وڵه‌تی تورکه که به دیالۆک و پرینسیپی دیموکراسی قایل نابن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به‌ڵکو ئه‌و ده‌رگایانه داده‌خات و ته‌نها زمانی توند‌و تیژی و میلیتاری لا په‌سه‌نده، پاشان له‌سه‌ر پێشنیاری لێپرسراوی پۆلێس و ژۆرنالیستی که‌نالی ته‌له‌ڤزیۆنی ( ئێن ئۆ ئێس ) ی هۆڵه‌ندی یاداشته‌که خرایه سندۆقی پۆستی باڵوێزخانه .
له به‌شێک له یاداشته‌که هاتووه ، کێشه‌ی کوردی له باکوری کوردستان به توند و تیژی چاره‌سه‌ر ناکرێت ، ئه‌و له‌شکرکێشیه‌ی تورکیا مه‌به‌ستی دیکه‌ی له پشته‌وه‌یه و میلله‌تان ده‌بێت به ئاشتی له‌گه‌ل یه‌کتر بژین دور له به‌کارهێنانی تۆپ و تانک و فرۆکه ، چاکتر وایه تورکیا په‌نا به‌رێته به‌ر رێگای دیالۆک و پشت به بنجینه دیموکراسیه‌کان به‌ستێت . که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی 2 ی هۆڵه‌ندا هه‌واڵه‌که‌ی وه‌ک خۆی بڵاو کرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که کورده‌کان داخوازی دیالۆکیکی ئاشتیانه بوون . پاشان خۆپیشانده‌ران به‌هه‌مان دروشم و سروود و وتار خوێندنه‌وه‌ی جۆراو جۆر کۆتای‌یان به خۆپیشاندانه‌که‌دا ، له‌هه‌مان کاتدا و به‌نوێنه‌رایه‌تی خۆپیشانده‌ران به‌رێزان ( جه‌مال چاوشین ، سه‌میره حه‌سه‌ن ) یاداشتێکی ئاماده‌کراویان برد بۆ باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا ، له‌وێ له‌لایه‌ن نوێنه‌ری سه‌فاره‌ته‌وه به‌رێزه‌وه پێشوازیان لێ‌کرا و یاداشته‌که‌یانی لێوه‌رگرتن و به‌ڵێنیدا بیگه‌یه‌نێت جێگای مه‌به‌ست ، یاداشته‌که وێنه‌یه‌کی بۆ سه‌رۆک بۆش و کۆشکی سپی و کۆنگرس نێردرابوو . له‌به‌شێک له‌و یاداشته هاتووه که گه‌لی کورد داخوازه له ئه‌مریکا رۆلی خۆی ببینێ بۆ رێگرتن له له‌شکرکێشی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان و هاندی بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ قه‌یرانه‌کان و دانبنێت به بوونی کێشه‌ی ره‌وای کوردی له باکوری کوردستان . شایه‌نی باسه ، ئاماده بوونێکی به‌رچاو هه‌بوو له لایه‌ن راگه‌یاندنی هۆڵه‌ندییه‌وه و له نێوانیان که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ( ئێن ئۆ ئێس ) ی به‌ناوبانگ و هه‌واڵه‌که‌شه‌ی به ریپۆرتاژێک هه‌مان ئێواره په‌خش کرد ، له‌هه‌مان ئێواره‌دا رادیۆی 1ی هۆڵه‌ندی هه‌واڵه‌که‌ی به ریپۆپرتاژێک بلاوکرده‌وه ، هه‌روه‌ها که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنه کوردستانیه‌کان ئاماده بوون و چه‌ندین چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجامدا . به‌رپرسانی باڵوێزخانه‌ی تورکی سڵیان له زمانی دیالۆک کرد و ده‌رگایان بۆ نوێنه‌رانی خۆپیشه‌نده‌رانیان نه‌کرده‌وه .
|