٢٢\١٠\٢٠١٣
سه‌ره‌تایه‌کی
خراپ.
شوان سدیق
شکاندنی کێلی گۆڕی بێکه‌س و سوتانی په‌یکه‌رێک به ناوی خۆشه‌ویستی
دوور و نزیک په‌یوه‌ندیان به‌بیرێکی ئایدۆلۆژییه‌وه هه‌یه که ئه‌وان
پڕاو پڕ مێژووییه‌کیان له‌گه‌ڵ دژایه‌تیکردنی ئازادی و سه‌پاندنی
بیروباوه‌ڕی خورافی خۆیان هه‌یه.
هه‌ر بۆیه له‌م رێوه په‌نا بۆ شکاندن و سوتان و له‌ناوبردنی ئه‌و
شتانه ده‌به‌ن، که له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن و قه‌ناعه‌تی ئه‌واندا یه‌کناگرێته‌وه.
بوونی شتگه‌لێک به‌ناوی هونه‌رو ئه‌ده‌بیش به‌مه‌ترسی ده‌زانن بۆ سه‌ر
ده‌سه‌ڵات و بڵاوکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و بیروباوه‌ڕه‌کانیان.
شکاندنی کێلی گڵکۆی شاعیرێکی وه‌ک شێرکۆ بێکه‌س و ئه‌و رووداوانه‌ی تر
زه‌نگێکی مه‌ترسیدار له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵده‌گرێ و به‌شێکی ده‌چێته خانه‌ی
ئاگادارییه‌کی نوێوه. که هێزێک له شار و ناوچه‌که له سلێمانی به‌تایبه‌ت
ده‌توانێ په‌نا بۆ تێکشکانی ئاره‌زوو جوانی و شته پیرۆزه‌کان ببات، که
خه‌ڵک له‌ڕێی هونه‌ر و شیعر و قه‌ناعه‌تی خۆیه‌وه ده‌یه‌وێ ده‌ری
ببڕێت، یاخود رێز له‌شاعیر و ئه‌دیبه‌کانیان ده‌گرن!
جارێ بۆ که‌سێکی وه‌ک شێرکۆ که ئه‌مڕۆ سوکایه‌تی به‌گۆڕه‌که‌ی ده‌کرێ
هه‌قی هه‌ڵوه‌سته‌کردنه له‌سه‌ری چونکه ئه‌و جیا له قه‌ناعه‌ت و
بیروباوه‌ڕی خۆی وه‌ک تاک وه‌کو شه‌خسێک شێرکۆ موڵکی کۆمه‌ڵگا بووه،
له‌ڕێی شیعره‌وه وێنا‌و نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کی کردوه، له
جیاتی ئه‌وانه‌ی که سامان و سه‌روه‌تیشیان له‌به‌رده‌ستدابووه، شێرکۆ
بێکه‌سی شاعیر کۆمه‌ڵگای ئاراسته‌ی جوانی و بێگه‌ردییه‌کانی ژیانکردوه.
بێکه‌سی شاعیر له‌پاڵ خه‌ڵکانی دڵسۆزدا گه‌نجان و لاوان و ژنانی نه‌ته‌وه‌که‌ی
وه‌ک ئینسان په‌له‌کێشی ژیان کردوه بۆ خۆش ویستنی خۆیان و به‌رامبه‌ره‌کانیان،
هه‌رچی له‌ده‌ست هاتووه نه‌یوستوه، نه‌وه‌کانی پاش راپه‌ڕین ده‌ستی
جه‌لاده‌کانی کۆمه‌ڵگا و سیاسییه‌کانی پشت بڕیاره‌کان و حاکمه
بێویژدانه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگا خێر له‌خۆ نه‌دیوه، بیانگه‌نێ و بیانکه‌نه
قوربانی سیاسه‌ته‌کانی خۆیان.
بۆ شێرکۆ زۆر هه‌ڵده‌گرێ قسه‌کردن. وه‌لێ ره‌نگه من نه‌توانم به‌باشی
نووسینێکی جوان بکه‌م به به‌رگ و باڵا‌و ئه‌زموونی ئه‌م شاعیره گه‌وره‌ی
کورد ئه‌وه‌ی منی هێناوه‌ته قسه شکاندنی کێلی گۆڕی ئه‌و شاعیره‌یه
له سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیری.
شکاندنی گڵکۆی بێکه‌س و سوتانی په‌یکه‌ری خۆشه‌ویستی شکاندنی په‌یکه‌ری
مامۆستای نه‌ناسراو و تۆفیقی کاره‌باچی و پیسکردنی په‌یکه‌ری عومه‌ری
خاوه‌رمان بیرده‌که‌وێته‌وه، له نه‌وه‌ته‌کان له شاری هه‌ڵه‌بجه.
ده‌شێ ئه‌م رووداوانەی به‌سه‌ر گۆڕی بێکه‌س و پەیکەری خۆشەویستی
هێنراوه هه‌روا به‌سانایی وه‌ری نه‌گرین و حیسابی بۆ بکه‌ین، چونکه
ئه‌زموونمان له‌گه‌ڵ هێزی ده‌مامکدارو خراپه کار و تۆقێنه‌ردا هه‌یه!
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه. له‌بیرمان بێ پاش گه‌ڕانه‌وه و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌بجه خه‌ڵک و هونه‌رمه‌ندانی شاره‌که به‌هاوکاری هونه‌رمه‌ندانی
تری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه له‌و شاره چه‌ند په‌یکه‌رێکیان بۆ که‌سه
دیاره‌کان دروستکرد پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری بیری ئیسلامی سیاسی و ته‌شه‌نه
سه‌ندنیان به‌ڕێی خۆچه‌کدارکردن و هه‌وڵ بۆ ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست.
ئەوان چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی ناشرین و قێزه‌ونیان ئه‌نجامدا بۆنموونه له
بۆنه‌یه‌کی ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاره‌که ئیسلامییه‌کان له ئێواره‌یه‌کدا
ده‌ستڕێژی گوله‌یان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا کرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری
شانۆگه‌ریه‌ک نه‌که‌ن. له‌پاش ئه‌وه‌ش چه‌ند کارێکی تریانکرد که هه‌ستان
به شکاندانی په‌یکه‌ری مامۆستای نه‌ناسراو پیسکردنی په‌یکه‌ری تۆفیقی
کاره‌باچی و په‌یکه‌ری عومه‌ری خاوه‌ر.
بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و تۆقان و تێزاب باران و کوشتنی ژنان به‌ناوی ناموس
و ترس دروستکردن له‌ناو خه‌ڵکدا ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه‌بوو ئه‌نسارولئیسلامی
لێ دروست بوو ئه‌و هێزه‌ی ئێستاش که‌پاش ١٠ ساڵه ناوچه‌که نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه
دۆخی جارانی.
ده‌کرێ ئۆباڵی ئه‌م کردوانه بخه‌ینه ئه‌ستۆی ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی
ده‌سه‌ڵاتدار چونکه ئه‌وان هێنده له خه‌می مانەوەو موجامه‌له‌کردن و
رازیکردنی نوخبه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رست و دواکه‌وتوو بوون، له‌خه‌می پاشه
رۆژێک نین هیچ نه‌بێ خه‌ڵک بتوانێ گوزارشت له هونه‌ر و ئازادی و ده‌ربڕینه‌کانی
خۆی بکات. کەچی له‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه که‌سانێک چاویان به‌ئازادی
مرۆڤ هه‌ڵنایه به‌ترسه‌وه دەڕواننه هونه‌ر و خۆشه‌ویستی کاری قێزه‌ون
ئه‌نجام ده‌ده‌ن!
ماڵپه‌ڕی شوان سدیق
|