په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٧\٢٠١٣

سەرۆکی هەرێم بە شەرمەوە یاساکەی پەسەند کرد.


محەمەد بێبەش      


دوای ماوەی تێپەربونی دوو هەفتە زیاتر بەسەر کودەتاکەی ٣٠ی حوزەیران لە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ بارزانی دوای پێشینەیەکی زۆر لە خەباتی سیاسی خۆی و حیزبەکەی و پێداهەڵدانی یەکێتی هاوپەیمانی و هەروەها ئیعترافکردنی بە سەرۆکایەتی هەدوو حیزب ، کە وەک جێگرەوەی مام جەلالیش خۆی ناساندو بەرپرسیارێتی سەرۆکایەتی یەکێتیشی خستە ئەستۆی خۆی ،بەشەرمەوە دورلە روبەروبونەوەی کامێراو رۆژنامەنوسان پەیامەکەی لە توێی دیرۆکێکی دورو درێژی خەباتی پێشمەرگایەتی سەردەمی شاخ وساڵەکانی راپەرین ئاڵاندو گەیاندە سەر توێی نامەیەک و ناردی بۆ دەزگاکانی هەواڵ دەتوانین بڵێین مێژووی خەباتی خۆی و حیزبەکەی جارێکی تر لولکردەوە بە کورسیەکەوە. ئەوەی جێگەی تێڕمانە لەو پەیامەدا نە باس لە شێوازی یاسای ئەو ماوەیە دەکات کەوەک سەرۆک دەمێنێتەوە ،ئایا تەنها بۆپڕ کردنەوەی کورسی سەرۆکایەتیە و راپەراندنی کارە ئیداریەکانە یان وەک سەرۆکێکی یاسای جاران بە دەسەڵاتە زەبەلاحەکانەوە وەک ئەوەی بە پێی یاسا هەڵبژێردرابێ ، ئێمە دەپرسین و خەڵکیش خاوەن مافن بپرسن جەنابی سەرۆک گرەنتی چی دەدات بە هاووڵاتیان ئەگەر هەردوو حیزبی دەسەڵات بە گزی و فروفێڵی ئەزمونەکانیان زۆرینەی پەرلەمانیان پێک هێنایەوە؟؟

 

ئەوان سوورن لەسەر یاسای هەموارکردنی دەستورو خۆیان کاندید ناکەنەوە؟؟یان گرەنتی چیە ئەو مافە لە خەڵک دیسان زەوت ناکەن و بە بیانوی جۆراو جۆری کۆمسیۆن و هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیراق ..؟؟ وەک هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئاودیو ناکەن، دیسانەوە دەپرسین ئەگەر سەرۆکی هەرێم خواستی خۆ کاندیدکردنی نەبوەو نیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کەوەک بریاردرابوو نەکراو ئەو قەیرانە سیاسیەی بۆ سەرۆکی نوێ جێنەدەهێشت؟؟ ئایا خەڵکی چۆن بزانن ئەم وتانە... وتەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمە ، نەدەکرا هەروەک جاران لە پشتی شاشەکانەوە رووبەڕوی خەڵک ببیتەوە بەبێ ئیحراجی رۆژنامەنوسان ،چونکە ئەمەش جێگای گومانە و هەروەک جاران دەتوانرێ بڵێن جەنابی سەرۆک ئاگادار نیە لەو ووتارەو ئەمە بۆ چونی هەڤاڵەکانمانە.

 

لە کۆتایدا دەپرسین ئایا بابەتی سازش و تەوافق بۆچی بۆ دوو حیزب رەوا بێت و تەمەنی پەرلەمان و سەرۆک درێژ بکاتەوە، بەڵام تەوافق و سازدان لە نێوان زیاتر لە حەوت حیزب قبوڵ نەبێت و ووشەی پەراوێزی تێبکەوێت .جگە لەوەش هەروەک ئاشکرایە هەموو حێزبە سیاسیەکان بەنامەی رەسمی بۆچونی خۆیان ئاراستەی جەنابتان کراو بەرون وئاشکرا هەموو کۆک بوون لەسەر هەموار کردنەوەی دەستور، هەرچەندە بەوویستی خۆیان ئەم قەیرانەیەیان دروستکرد ، چونکە دەبوایە هەڵبژاردن لە سەرەتاکانی مانگی سەبتێمبەر 9 بکرایە بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییە سیاسیە دروست نەبێت ، خۆ ئەگەرپاساو بۆ ٢٠ رۆژی زیاتر بوو بۆ کۆمسیۆن ئەوا دەتوانرا دوو هەفتە زوتر کاتی هەڵبژاردنی دیاری بکردایە. هەربۆیە پێویستە لە پێناوی قوڵنەبونەوەی قەیرانەکە و سازشی نیشتمانی پێویستە سەرۆکی هەرێم ئەم خاڵانەی خوارەوە رەچاو بکات ، تەنها ئەو بەڵگەیە کەمێک خەڵک ئارام و دڵنیا دەکاتەوە.

١- پێویستە سەرۆکی هەرێم بێتە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکانی خۆیان و رووبەروی گەل بڵێ من خۆم کاندید ناکەمەوەوهیچ مافێکی یاسایم بۆ خۆ کاندیدکردنم نەماوە ، لە حاڵەتی هەموارکردنەوە یان خستنە ڕیفراندۆمەوە.
٢- پێویستە سەرۆکی هەرێم ماوەی درێژکراوە دەسەلاتەکانی خۆی دیاری بکات ، وەک سەرۆکێکی بەڕێوەبردنی کارەکان . نەک سەرۆکێکی یاسایی و فرە دەسەلات.
٣- داوای لێبوردن لەو کاندیدانە بکات کە هەموو پرسە یاساییەکانیان تێپەراندبوو بۆ خۆ کاندیدکردنی سەرۆکی هەرێم.

 

 

١٦\٧\٢٠١٣

bebash62-@hotmail.se

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک