![]()
|
شه‌واره‌ی شه‌وانه‌ی سه‌فه‌ر. (بیره‌وه‌ری)
کازم قادر - به‌شی دووه‌م -
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌وانه زۆر سارد بوو به هۆی هیلاکی و شه‌که‌تی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه،زۆر تینوومان ده‌بوو،تینوێتی زۆر که‌سی په‌رێشان ده‌کرد.له‌و ڕێگایانه‌دا گرنگترین شتێک که هه‌تبێت ئاوه،که نابێت هه‌رگێز لێت ببڕێت.زۆر که‌س ئه‌وه‌یان نه‌ده‌زانی یاخود گوێیان پێنه‌ده‌داو ئاویان له‌گه‌ڵ خۆیانهه‌ڵنه‌ده‌گرت،کاتێکیش تینوێتی زۆری بۆیان ده‌هێنا داوای ئاویان له‌که‌سانیتر ده‌کرد.من هه‌رگیز نه‌مده‌هێشت ئاوم لێببڕێت مه‌گه‌ر شوێنێک هه‌ر ئاوی نه‌بوایه، چوونکه تینووم بێت و ئاوم نه‌بێت بیخۆمه‌وه باوه‌ڕم به هیچ شتێک نامێنێت.من پێم وایه تینوێتی مرۆڤ زۆر نا‌ئومێد ده‌کات.هه‌روه‌ها له‌و دۆخه‌دا واپێویست ده‌کات هه‌موو پێداویستییه‌کت هیخۆت بێت،چوونکه که‌م که‌س کۆمه‌کی که‌سانیتری ده‌کرد،له به‌ر ئه‌وه له هه‌ر شوێنێکدا به ئاو بگه‌یشتایه‌م ده‌به‌که‌مم پڕ ده‌کرد..ئه‌گه‌ر پڕیش بوایه من هه‌ر تێم ده‌کرد.. ده‌مگوت باپڕبێت..زۆرجار ئاوم به که‌سانێک ده‌دا که تینوێتی زۆری بۆیان هێنابوو داوایان له‌ده‌کردم،ئه‌سته‌م بوو به لامه‌وه که‌سێک داوای ئاوی لێم بکردایه‌و نه‌مدایه.
مرۆڤ ئه‌گه‌ر له ماڵدا یان له سه‌ر کانییه‌ک دابنیشێت،له‌وانه‌یه نه‌توانێتوێنای ئه‌وه بکات که قومێک ئاو له کاتی ته‌نگانه‌دا چه‌ند گرنگه..واته له کاتیتینوێتیدا قومێک ئاو مرۆڤێک ده‌بووژێنێته‌وه یان له مه‌رگ ڕزگاری ده‌کات.له‌م ڕێگایه‌دا تینوێتی زۆرجارو زۆر که‌سی په‌رێشان ده‌کردو هانایان بۆکه‌سانیتر ده‌برد.هه‌روه‌ها به داخه‌وه که‌م که‌سیش هه‌بوون قومێک ئاوی خۆیان به تینوویه‌کی په‌رێشان ده‌دا...
ڕێگاکه دوورودرێژ بوو نه‌ده‌بڕایه‌وه،هه‌موومان هیلاک و وێران و خه‌واڵوو ببووین.له شوێنێکدا به سه‌ر ڕێگاکه‌وه دوو ئه‌سپ که‌وتبوون و دیار بوو به گوله کوژرابوون،که‌مێک به دیاریانه‌وه وه‌ستام،دیمه‌نێکی دڵته‌نگ بوو بۆمن،هه‌روه‌ها نیشانه‌ی واقعێکی تاڵ..ده‌شێ خاوه‌نه‌کانیشیان به سه‌ر پشتی ئه‌سپه‌کانه‌وه کوژرابێتن.دووریش نییه ئێمه‌ش تووشی هه‌مان پێشهاتێکی وه‌ها تاڵ نه‌بین،که‌م نه‌بوون ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ی ده‌که‌وتنه بۆسه‌ی پاسداروجه‌ندرمه‌کانی سنووره‌وه‌و گوله‌باران ده‌کران...
به ده‌رده سه‌رییه‌کی زۆر سبه‌ینێ سعات نۆی به‌یانی گه‌یشتینه گوندێکیتورکیا.دوای ئه‌وه‌ی که‌مێک حه‌ساینه‌وه هه‌موومانیان خسته ناو لۆرییه‌کیگه‌وره‌وه‌و سعاتێک دوور له گونده‌که،له چۆڵه‌وانییه‌کدا دامانیانبه‌زاند. بۆ خواردنی نیوه‌ڕۆ دوو مه‌نجه‌ڵی گه‌وره‌ی برنج و نیسکێنه‌یان,بۆمان هێنا. به‌ڵام لێره‌ش چایان بۆمان نه‌هێنا..له‌وه ده‌چووقه‌ندو شه‌کر تمه‌ن و لیره‌یزۆر تێچووبێت.دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ک حه‌واینه‌وه له سعات دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ دیسان به ڕێکه‌وتین.ئه‌مجاره‌ش ده‌بێت به پێ ڕێبکه‌ین تاکوده‌گه‌ینه سه‌ر ئه‌و جاده‌قیرتاوه‌ی که گوایه بۆ "وان" ده‌ڕوات،به قه‌ولی قاچاخچییه‌کان له‌وێشه‌وه‌بۆ وان به سه‌یاره بڕۆین.هه‌ڵبه‌ته هه‌ر وه‌جبه‌یه‌کی کۆچبه‌ران بگه‌نه ئه‌و گوندانه،خه‌ڵکی گونده‌که ئه‌وانه‌ی که ئه‌سپیان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت به کرێێ بده‌ن،هه‌موویان دێن و کۆده‌بنه‌وه تاکو ئه‌سپه‌کانیان به کرێ بگرن.هه‌ر له منداڵێکی ته‌مه‌ن حه‌وت هه‌شت ساڵه‌وه تاکوپیره‌مێردێک.پێش ئه‌وه‌ی به ڕێبکه‌وین بڕێک له نه‌فه‌ره‌کان هه‌ر له‌وێدائه‌سپیان به کرێ گرت و قافڵه به ڕێکه‌وت.ده‌یان ئه‌سپی تریش ماوه که‌به‌ده‌ستی خاوه‌نه‌کانیانه‌وه‌یه‌و له گه‌ڵماندا ڕێده‌که‌ن و به هیوان که‌سانێک هیلاکبن و ئه‌سپه‌کانیان به کرێبگرن.ڕه‌شمه‌ی ئه‌سپه‌کانیان ده‌دایه ده‌ستمانه‌وه‌و ده‌یانویست به"زۆر"ئه‌سپه‌کانیان به کرێ بگرین.
دوان له منداڵه‌کان له من ئاڵابوون و لێمنه‌ده‌بوونه‌وه،هه‌ر یه‌که‌یان داوای ده‌کرد ئه‌سپه‌که‌ی ئه‌و به کرێ بگرم،ئه‌مه له کاتێکدا من بڕیارم نه‌دابوو ئه‌سپ به‌کرێ بگرم.من گیرم خواردبوو به ده‌ستیانه‌وه‌و زۆریش دڵم بۆیان ده‌سووتا.ئه‌وان منداڵ بوون و ده‌بوا منداڵانه بژیایه‌ن،که‌چی هه‌ژاری و نایه‌کسانی فڕێیانی دابووه بازاڕی کاره‌وه‌و هیچ له دنیای منداڵییان.هه‌موویان گورجوگۆڵبوون به‌ڵام ماندوو قژ درێژ‌و ئاڵۆسکاوو سیما خۆر بردوو.هه‌رگیز نه‌ده‌بوو ئه‌وان ئه‌و کاره بکه‌ن..هه‌رگیز...
من ئه‌گه‌رچی هیلاک ببووم و حه‌زم له سواری ئه‌سپ ده‌کرد،به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش نه‌مده‌ویست ئه‌سپ به کرێ بگرم،چوونکه پاره‌دار نه‌بووم.سعاتێک ڕێمان کردبوو گه‌یشتبووینه دامێنی شاخێکی به‌رز،منداڵه‌کانیش هه‌ر له گه‌ڵمدا بوون و لێمنه‌ده‌بوونه‌وه.به داخه‌وه..ده‌یانجار داوایان لێمکرد.. داوایه‌ک وه‌ک پاڕانه‌وه..تاکو ئه‌سپه‌کانیان به کرێ بگرم و چه‌ند دۆلارێکیانده‌ست بکه‌وێت.له دامێنی شاخه‌که‌دا بوو به یه‌کێک له منداڵه‌کانم گوت ئه‌سپه‌که‌ت ڕابگره‌تاکو سه‌ر ده‌که‌وم.زۆر دڵی خۆش بوو ڕه‌شمه‌ی ئه‌سپه‌که‌ی گرت تاکو من سه‌رکه‌وتم،به‌ڵام منداڵه‌که‌یتر لێم دڵگیر بوو چوونکه ئه‌سپه‌که‌ی ئه‌وم نه‌گرت،من ده‌بوایه هه‌ر ئه‌سپێکیانم بگرتایه..خؤ نه‌ده‌کرا هه‌ردووکیانم بگرتایه‌و هه‌ر قاچێکم بخستایه‌ته سه‌ر یه‌کێکیان!
دوای ئه‌وه‌ی له شاخه‌که سه‌رکه‌وتین نیو سعات ڕێمان نه‌کردبوو،له شووێنێکداوه‌ستانمانیان و گوتیان ئێمه تاکو ئێره له گه‌ڵتانداین.من وامده‌زانی چه‌ند سعاتیتریش له گه‌ڵماندا ده‌بن،به منداڵه‌کانم گوت ده‌ستانخۆش بێت باش فریوتاندام !کرێکه‌ی ده دۆلار بوو. * * * دوای که‌مێک حه‌وانه‌وه‌و نان خواردن و جگره‌کێشانێک،دیسان به ڕێکه‌وتین.هه‌ڵبه‌ته دوو ڕێبه‌ری تورکیمان له گه‌ڵ بوون که کورد بوون.قاچاخچیه‌کان ده‌یان گوت لێره‌وه تاکو سه‌ر جاده‌که سێ چوار سعاته،به‌ڵام که‌س باوه‌ڕی به‌و قسانه نه‌ده‌کرد،چوونکه قاچاخچیه‌کان زۆردرۆزن و دووڕوون.
ئه‌م ڕێگایه زۆر سه‌خت و دژوار بوو،سه‌ختتر له هه‌ر ڕێگایه‌ک تاکو ئێستاپێیدا هاتبووین.به سعاتێک سه‌ر شاخێک ده‌که‌وتین که‌چی سه‌یرمان ده‌کرد شاخێکی له‌وه به‌رزترو سه‌ختتر له پێشماندایه،هه‌موو ڕێگاکان ڕچه‌ڕێی باریکو به‌رده‌ڵان بوو.زۆر شوێنی قه‌دپاڵ و سێبه‌رو نسرمه‌کان ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌تاونه‌یده‌گرت،به‌فر بوو که وه‌کو تاشه به‌رد به‌ستبووی.زۆرجار ڕچه ڕێکان به سه‌ر ئه‌و به‌فره‌دا ده‌ڕۆیشت،ده‌بوا شوێن پێکانمان به نوکه شه‌ق چاڵ بکردایه‌و ئینجا هه‌نگاومان بنایه.
له‌م ڕێگایه‌دا هه‌موومان په‌کمان که‌وتبوو که‌س ووزه‌ی ڕێکردنی نه‌مابوو، هه‌ر بیست ده‌قه‌و نیو سعات ده‌وه‌ستاین و پشوویه‌کمان ده‌دا.سعات هه‌شتی ئێواره گه‌یشتینه کۆتایی شاخێک که له‌وه ده‌چوو قوله‌ی قاف بووبێت، گوتیان ئیتر شاخ له به‌رده‌مماندا نه‌ماوه،به‌رده‌ممان دۆڵێکی قووڵ و ناکۆتا دیار بوو،گوتیان کۆتایی ئه‌م دۆڵه سه‌ر جاده‌که‌یه.ماوه‌یه‌ک به سه‌ر شاخه‌که‌وه دانیشتین و حه‌واینه‌وه،نانمان ده‌خواردو جگه‌ره‌مان ده‌کێشاو ئازارمان ده‌چه‌شت.
تاریکی کردبوو له به‌رزایه‌که‌وه نشێو بووینه‌وه،ئینجا ده‌بوایه دۆڵی قافمانبگرتایه.هه‌ڵبه‌ته که شه‌و داهات که‌ش و هه‌وا ته‌واو ساردیکرد.ده‌توانم بڵێم که‌سمان هیج چله‌ی زستانێک به قه‌د ئه‌و شه‌وه‌و ئه‌و چله‌ی هاوینه سه‌رمامان نه‌بووبیت!کزه‌بایه‌کی سارد وه‌کو جه‌قۆ هه‌ناومانی ده‌بڕی.
من ئه‌و شه‌وه‌ی که له ماڵه ئێرانییه‌که لاماندا ،پارجه په‌ڕۆیه‌ک که وه‌کوچارۆکه وابوو،به بێئاگه‌داری خاوه‌ن ماڵه‌که له گه‌ڵ خۆمدا هێنام،واته"دزیم"،له به‌ر ئه‌وه‌ی جلی زیاده‌م پێنه‌بوو گوتم له‌وانه‌یه به‌که‌ڵکم بێت. له سه‌رماندا وه‌کو"سوپه‌رمان" ئه‌و چارۆکه‌یه‌م کردبووه کۆڵم،به‌ڵام سوپه‌رمانێکی بێهێزو زه‌وق.له‌و سوپه‌رمانه نه‌ده‌چووم که به ئاسماندا ده‌فڕێ و پیاسه له سه‌رووی هه‌وره‌کانه‌وه ده‌کات،به‌ڵکو له‌وجۆره‌یان بووم که به زه‌ویشدا توانای ڕێکردنی نه‌بوو.شه‌و بوو..قووڵی دۆڵه‌که‌ش هێنده‌یتر دنیای کردبووه شه‌وه‌زه‌نگ،وه‌کو به نێو تونێلدا بڕۆین وابوو.سه‌تاخواری دۆله‌که‌ش ئاوی پێدا ده‌رۆێشت،ئاوێک که له شه‌خته‌به‌نده‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت.که‌سێک نه‌مابوو چه‌ندین جار نه‌که‌وتبێت و جله‌کانی ته‌ڕوقوڕاوی نه‌بووبێت.هه‌ر ڕێمان ده‌کردو ئه‌و دۆڵه نه‌فره‌تییه کۆتایی نه‌ده‌هات،هه‌موو که‌سێک پرته‌و بۆڵه‌ی ده‌هات.من پێم وابوو ئه‌و سه‌ری ئه‌و دۆله له‌و سه‌ری دنیاوه ده‌رده‌چێت..یان ئه‌و سه‌ری هه‌ر نییه..مرۆڤ له کۆتایی هه‌ر هیلاکی و شه‌که‌تییه‌کدا پێویستی به بڕێک حه‌وانه‌وه ده‌بێت تاکو ووزه‌ی نوێ به‌رهه‌م بهێنێت،که‌چی ئێمه له کۆتایی ئه‌و هه‌موو ماندوێتی و کوێرایه‌تیه‌دا که به قوله‌کانی قافداهه‌ڵزنابووین،ده‌بوا دۆڵی قافیشمان بگرتایه..به ڕاستی هه‌موو چرکه‌یه‌کی ئه‌و کاتانه وه‌کو ترژیدیایه‌ک به ڕێوه ده‌چوو،هه‌موو که‌سێک ئازار له‌ڕۆح و جه‌سته‌ی ده‌چۆڕا.سعات چواری به‌یانی گه‌یشتینه کۆتایی دۆڵه‌که،که‌س خۆی به‌پێوه نه‌ده‌گرت،هه‌ر چه‌ند که‌س و له شوێنێکدا هه‌ڵده‌کورمان و خه‌ویان لێده‌که‌وت.دوای دوو سعات لۆرییه‌کیان هێناو گوتیان سه‌رکه‌ون،دوای ئه‌وه‌ی سعاتێک ڕێمانکردبوو سه‌یاره‌که‌مان په‌کی که‌وت،به ناچاری دامانیان به‌زاندو گوتیان ده‌بێت ئه‌مڕۆیش له شاخ بمێننه‌وه،چونکه تاکو سه‌یاره‌یه‌کیتر دێت به شوێنماندا ڕۆژ ده‌بێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش ناکرێت.ئه‌وه بوو ئه‌و شه‌وه‌شمان له شاخ به سه‌ر برد.
ئێواره دوو سعاتیتر به پێ ڕێمانکرد تاکو گه‌یشتینه ئه‌و شوێنه دیاری کراوه‌ی که سه‌یاره‌که‌ی بۆ ده‌هات،له‌وێش تاکو سعات دوانزه‌ی شه‌و چاوه‌ڕێمانکرد ئینجا سه‌یاره‌که هات.هه‌موومان به په‌له سه‌رکه‌وتین و به‌ره‌و"وان" به ڕێکه‌وتین.دوای ئه‌وه‌ی بردمانیانه ماڵێکه‌وه‌و سه‌رژمێری نه‌فه‌ره‌کان کرا،ده‌بینین دوو نه‌فه‌رمان دیار نییه. هه‌موومان پێمان وابوو له‌و شوێنه‌ی چاوه‌ڕوانی سه‌یاره‌که‌مان ده‌کرد خه‌ویان لێکه‌وتووه‌و به‌جێماون.ئه‌وه بوو قاچاخچیه‌کان چوون به دوایانداو هێنایننه‌وه،ئه‌وان دواتربه ئاگا هاتبوون و هاتبوونه سه‌ر جاده‌که. * * * دوای ئه‌وه‌ی چوار ڕۆژ له" وان"ماینه‌وه شه‌وی چواره‌م سعات دوانزه‌ی شه‌ولۆرییه‌کی گه‌وره‌یان هێناو زیاتر له حه‌فتا نه‌فه‌ریان تێئاخنی و به‌ره‌وئه‌ستانبوڵ به ڕێمانیانکرد،هه‌موومان له سه‌ر ده‌ست و قاچی یه‌کتردانیشتبووین.
پاش دوو سعات له سه‌ر ئاوێک-زێیه‌ک دامانیان به‌زاند،گوتیان ده‌بێت چه‌ند سعات به سواری یه‌خت و به ئاودا بڕۆین.یه‌خت و که‌شتی له بیره‌وه‌ری کۆچبه‌راندا شتێکی سامناک و پڕترس و نیگه‌رانییه،بیره‌وه‌ری ئه‌وانه‌ی له له که‌شتیه‌کاندا نوقمبوون و خنکاون و ببوونه خۆراکی ماسی و نه‌هه‌نگه‌کان له‌مێشکو بیره‌وه‌ری هه‌ر کۆچبه‌رێکدا،کاتێک چاویان به یه‌خت و ده‌ریاو که‌شتی ده‌که‌وێت ،ده‌بێته سێبه‌رو تارمیی مه‌رگ.بۆیه کاتێک کۆچبه‌ران چاویان به یه‌خت و ده‌ریا که‌وت پڕ بوون له ترس..!ترسێک ڕه‌نگی ژیانی به ڕۆخساره‌کانه‌وه ده‌ماڵی.هه‌موویان ڕوویان له ئاسمان ده‌کردو نزایان ده‌کردومه‌ولودویان قه‌رار ده‌دا تاکو خودا ڕزگاریان بکات! له‌وێدا ئه‌و گوته‌یه‌م بیر ده‌هاته‌وه که ده‌ڵێت: خوداکان ترس خولقاندوونی.
ئه‌وانه‌ی که زۆر ده‌ترسان ده‌چوونه ناو ژووری یه‌خته‌که‌وه تاکو چاویان به ئاوه‌که نه‌که‌وێت.ده‌ریا چه‌ند جوان و دڵڕفێن و سیحراوییه،هێنده‌ش دڵڕه‌قووشێته کاتێک فێده‌یگرێ و که‌ف ده‌چڕێ و داروبه‌ردان به یه‌کدا ده‌داو هه‌پروون به‌هه‌پروونی ده‌کات...
نزیکه‌ی دوو سعات به ئاوه‌که‌دا ڕۆیشتین،گوتیان ڕۆژمان لێده‌بێته‌وه‌و ناگه‌ینه‌شوێنی مه‌به‌ست،له به‌ر ئه‌وه لایانداوه که‌نارو دامانیان به‌زاندویه‌خته‌کان ڕۆیشتن،گوتیان سبه‌ی ئێواره دێینه‌وه بۆ لاتان.به که‌ناری زێکه‌وه دۆڵ و قامیشه‌ڵانێک هه‌بوو وه‌کو ره‌وه به‌راز ڕوومان تێکرد.له ڕاستیدا وه‌کو ره‌وه به‌راز ده‌ژیاین،چوونکه هه‌میشه به شه‌و ده‌رده‌چووین و به ڕۆژیش ده‌بوایه خۆمان حه‌شاربدایه،مه‌گه‌ر شوێنێک هه‌ر زۆر چۆڵه‌وانی بوایه به ڕۆژ ڕێمان بکردایه،به‌رازیش وایه ئه‌گه‌ر له ئاوه‌دانییه‌وه نزیک بێت قه‌ت به ڕۆژ ده‌رناچێت.
سبه‌ی ئێواره کاتێک دنیا تاریک داهاتبوو یه‌خته‌کان گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌رکه‌وتین.سعاتێکیتر به ئاوه‌که‌دا رۆیشتین پاشان لامانداوه که‌نارو دابه‌زین،له‌وێ به که‌نار جاده‌که‌وه لۆرییه‌ک چاوه‌ڕوانمانیده‌کرد،به په‌له‌و به ڕاکردن به‌ره‌و لۆرییه‌که ڕۆیشتین و سه‌رکه‌وتین.هێشتا به ته‌واوی سه‌رنه‌که‌وتبووین ده‌یانشه‌ڕی سه‌یروسه‌مه‌ره کرا،هه‌ر که‌سێک له به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌که‌ی ته‌نگ بوو،ئه‌وه‌ی ته‌نیشتی خۆی تاوانبار ده‌کرد که گوایه ئه‌و ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوه.
له ته‌نگی و دژواری شوێنه‌که‌مان هه‌ستمان به خنکان و هه‌ناسه‌سواری ده‌کرد.سه‌رباری ئه‌و جێگه ته‌نگییه کاره‌ساته‌که له‌وه‌دا بوو لۆرییه‌که زۆربه‌ی کاته‌کان به جاده‌ی خۆڵدا ده‌ڕۆیشت،هێنده هه‌ڵبه‌زودابه‌زی ده‌کرد هه‌موو جه‌سته‌مان گرژ ببوو.هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ناو لۆرییه‌که له ڕۆژدا زۆر گه‌رم بوو،گه‌رمییه‌ک وه‌کو ته‌نووری تێدابێت.چوونکه نه‌فه‌ره‌کان زۆر بوون و هه‌م نایلۆنێکی گه‌وره که سه‌رتاسه‌ری لۆرییه‌که ده‌بوو،هه‌میشه ده‌مانادا به سه‌رمانا بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌مانینێت، له گه‌رماندا ڕۆخسارمان ڕه‌ش داگه‌ڕابوو، گه‌رماو تینوێتی سووتاندبوومانی!چوونکه زۆرجار ئاومان لێده‌بڕاو په‌رێشان ده‌بووین،کاتێک سه‌یری ڕۆخساره‌کانم ده‌کرد سه‌یرم ده‌هات که به‌و جۆره ناشیرین ببووین! ئه‌و ناشیرینی و ئاڵ و گۆڕه که له سیماماندا ڕوویدابوو هه‌رگیز وه‌سف ناکرێت،هیچ که‌سێک له‌وه‌ی پێشووتری خۆی نه‌ده‌چوو! ئازار‌و شه‌که‌تی و سته‌مێک که ده‌مانچه‌شت،له ڕۆخسارماندا ڕنگێکی تاڵ تاڵی ده‌دایه‌وه.له‌و جۆره ئێش و ئازارانه نه‌بوو مرۆف بتوانێت بیشارێته‌وه،به‌ڵکو ببووینه ئێش و ئازارێکی به‌رجه‌سته‌و دیار،سێ شه‌وو ڕۆژ به ڕێگاوه بووین تاکو گه‌یشتینه ئه‌ستانبوڵ،سێ شه‌وو سێ ڕۆژ تاکو ئه‌و په‌ڕی ناشیرینی ئیمه تێیدا ناسیرین بووین.
له ئه‌سته‌نبوڵ له شوێنێکدا دابه‌زین چه‌ند سه‌یاره‌یان بۆمان ئاماده کردبوو بۆشوقه بمانگوێزنه‌وه،ئه‌و جۆره سه‌یارانه که پێیان ده‌گوت دۆڵمش داخراو بوون.هه‌ر یه‌کێک له‌و سه‌یارانه پانزه تا بیست که‌سیان تێئاخنیبوو.
ته‌نانه‌ت جێی نووکه پێمانیش نه‌ده‌بوه‌وه،هه‌موومان به سه‌ر یه‌کداکه‌وتبووین،هیچ هه‌وای بۆ نه‌ده‌هات هه‌موومان هه‌ستمان ده‌کرد هه‌ر ئێستا یان که‌مێکیتر ده‌خنکێین یان ده‌بوورێینه‌وه،له گه‌رمی جه‌سته‌وهه‌ناسه‌ماندا هه‌موو جامی سه‌یاره‌که ئاوی پێدا ده‌هاته‌خواره‌وه‌وهه‌موو جله‌کانمان ته‌ڕوعاره‌قاوی ببوو.یه‌کێک له نه‌فه‌ره‌کان ده‌ستی به گریانکرد!ده‌یگوت من ئیتر ده‌مرم!هه‌رچه‌نده له سه‌یاره‌که‌مان ده‌داو به‌شۆفێره‌که‌مان ده‌گوت ده‌رگایه‌ک یان په‌نجه‌ره‌یه‌ک بکاته‌وه بێ‌سود بوو،نه‌فه‌رێک به تورکی هه‌زار جوێنی به شۆفێره‌که‌دا،به‌ڵام ئه‌و بۆ یه‌کجاریش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه،دیار بوو ئه‌و ئاشنای ئه‌و جۆره تراژیدیایه بوو.نێوان ئێمه‌وشۆفێره‌که به ته‌خته ئاسنێک گیرابوو،ئێمه نه‌مانده‌توانی ده‌ستمان پێی بگا‌و ڕایوه‌ستێنین،به‌ڵکو ته‌نها کونێکی بچووکی تێدا بوو ئه‌ویش ته‌نهابه که‌ڵکی جوێندان ده‌هات نه‌ک شتێکی‌تر.
هه‌ر چۆنێک بوو به نیوه مردوویی گه‌یشتینه شوقه! هه‌ڵبه‌ته بۆ زۆر که‌س ئه‌وانه‌ی که‌س و کاریان سه‌فه‌ریان کردووه،ناو‌و باسی شوقه‌یان بیستووه،دیاره ئه‌و شوقانه‌ی کۆچبه‌ران بۆ ماوه‌یه‌ک تێیدا ده‌مێننه‌وه،هه‌ڵبه‌ته شوقه‌کانی تورکیا‌و هه‌روه‌ها ێونانیش.ئه‌و شوقانه که‌مجار ڕێک ده‌که‌وێت که‌مێک پاکبن و کاره‌باو ئاوی خاوێنی تێدا بێت،به‌ڵکو زۆربه‌یان له گه‌وڕوزبڵئاوا ده‌چوون.شوقه‌که‌ی ئێمه ئه‌وه‌ی دووه‌میان بوو،ژێرزه‌مینێک بووهه‌تابڵێیت پیس و بۆگه‌ناوی بوو ،هه‌روه‌ها له ناو دۆڵمش و لۆرییه‌که گه‌رمتر بوو.
ئه‌م شوقانه له فه‌زایه‌کی زۆر نامرۆییدا به‌رجه‌سته‌یه،مرۆڤه‌کانی له‌په‌یوه‌نیدییه‌کی زۆر ناته‌ندروست و نائاساییدا ده‌ژین،هه‌میشه جوێن وقسه‌ی ناشیرین و شه‌ڕ له ئارادایه،به تایبه‌ت قاچاخچییه‌کان ده‌توانم بڵێم خاوه‌نی هیچ ئاکارێکی جوان و مرۆیی نین و له به‌رامبه‌ر کۆچبه‌راندا پیسترین وناشیرینترین شێواز به کاردێنن.هه‌ر له قسه‌ی ناشیرین و سوکایه‌تی و تاکوده‌گاته لێدان و دارکاریکردن.له‌م شوقه‌یه‌دا نه‌فه‌رێک هه‌وڵی ڕاکردنیدابه‌ڵام سه‌رکه‌وتو نه‌بوو گرتیان و زۆر دڕندانه دارکارییان کرد.
هه‌روه‌ها ئه‌م شوقانه‌ی که کۆچبه‌ری نایاسایی تێدایه،له زانیاری و چاوی پۆلیس به دوور نییه،به‌ڵکو پۆلیس زۆر به‌باشی ده‌زانێت کۆچبه‌ری نایاسایی تێدایه‌و په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ قاچاخچییه‌کاندا هه‌یه‌و پاره‌یان له‌قاچاخچییه‌کان وه‌رده‌گرت.من جارێک ئاگام لێ‌بوو یه‌کێک له قاچاخچیه‌کانی ئه‌وێ که کوردی عێراق بوو له تورکیا ده‌ژیا،هاته لای قاچاخچییه‌که‌ی ئێمه‌وپێیگوت سه‌د دۆلارم لێت ده‌وێت،چوونکه پۆلیسه‌کان له به‌ر ده‌رگان و چاوه‌ڕێده‌که‌ن،قاچاخچییه‌که‌ی ئێمه ویستی خۆی له‌و داوایه لابداو پاره نه‌دات،به‌ڵام ئه‌و پێی‌گوت ئه‌گه‌ر نایده‌یت هه‌مووتان به گرتن ده‌ده‌م! ئیترئه‌ویش ناچار بوو پاره‌که‌ی دایه.
پێنج ڕۆژ له‌و گه‌وڕه‌دا بووم هه‌ستم وابوو ساڵانێکه له زیندانێکی ڕه‌شدام،هه‌میشه له بێتاقه‌تی و غه‌مگینییه‌کی کووشنده‌دا ده‌ژیام.هه‌ندێک جار بیرم له گه‌ڕانه‌وه ده‌کرده‌وه..به‌ڵام نه‌ده‌زانی بۆ نه‌مده‌توانی ئه‌و بڕیاره بده‌م؟! * * * سعات یانزه‌ی پێنجه‌مین شه‌و دۆڵمشه‌که‌یان هێناو گوتیان ده‌چینه سه‌ر ده‌ریاوبه‌ره‌و یونان به ڕێده‌که‌وین.که‌س حه‌زی له‌و سه‌یاره‌یه نه‌ده‌کرد،چوونکه ده‌مانزانی تێیدا تووشی چ هه‌ناسه سوارییه‌ک ده‌بین. هه‌میشه له بارێکیخراپه‌وه به بارێکی خراپتردا تێده‌په‌ڕین،ئه‌مجاره بیست و هه‌شت که‌سیان تێئاخنی! له گه‌رمی و ته‌نگی شوێنه‌کانماندا نه‌مانده‌زانی چ بکه‌ین، به فه‌لاکه‌تی و ده‌رده‌سه‌رییه‌کی زۆر گه‌یشتینه سه‌ر ده‌ریا. * * * یه‌ختێکی بچووک و ماندو..ده‌ر‌یایه‌کی شێت و بێ‌سنوور قه‌ده‌رێکی تاڵ ونادیار.که‌س هیچی له باره‌وه نه‌ده‌زانی..هه‌موو پڕبوون له ترس..ترس...!ئه‌ی زه‌ریا ئارامبه..سه‌وڵی چنگی ووردیله‌ی ئه‌م نه‌وڕه‌سانه‌مه‌شکێنه که بێباڵن،ئه‌ی ده‌ریا..پیره که‌شتی ئه‌م مه‌سافیرانه وێران مه‌که که نازانن بۆ کوێ ده‌ڕۆن! ئارامبه با هه‌ست به خۆشی و جوانییه‌کانت بکه‌ین.شێت مه‌به ئه‌ی ده‌ریا با ڕقمان لێت نه‌بێته‌وه..
مرۆڤ له‌م جۆره یه‌ختانه‌دا هه‌ست به جوانی و سیحری ده‌ریا ناکات،به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه هه‌ست به ترس و مه‌رگێکی بێ‌ئامان ده‌کات له به‌رامبه‌ر خۆیداله‌نێو که‌شتییه‌کدا که به که‌مترین شێتی و فێگرتنه‌کانی ده‌ریا له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شێت و نوقم بێت،تێیدا ناحه‌زی و ترس و سامه‌کانی ده‌ریا زه‌ق و به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه نه‌ک جوانی و فه‌نتازییه‌کانی..پێکه‌نین و ئارامی له سیمای که‌سدا هه‌ست پێنه‌ده‌کرا،وه‌ک چۆن به‌ره‌و ڕووی مه‌رگێکی نادیار بڕۆن ڕۆخساره‌کان پڕخه‌م و چاوه‌کان ئه‌بڵه‌ق بوون.ئه‌م یه‌ختانه چوونکه یاساخن هه‌میشه به‌شوێنه دووره ده‌سته‌کاندا ده‌ڕۆن، به درێژایی ڕۆژ چه‌ند جارێک که‌شتیترمان ده‌بینی که ئه‌ویش چه‌ندین کیلۆ مه‌تر له ئێمه‌وه دوور بوون،ئه‌وه‌ش هۆکار‌ێکه کاتێک ئه‌م یه‌ختانه نوقم ده‌بن که‌س به فریادیان ناکه‌وێت و هه موو سه‌ر نشینه‌کانی ده‌خنکێن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ترس و نیگه‌رانییه‌کی زۆرتر که هه‌ست بکه‌یت له هه‌ر لێقه‌ومانێکدا ڕووبه‌ڕوی مه‌رگ ده‌بیته‌وه.شتێکی‌تر که ده‌بێته مایه‌ی ترس و تۆقین ئه‌وه‌یه که ئه‌م یه‌ختانه که‌مجار یه‌ختێکی ئاسایی و باشن و مرۆڤ تێیدا هه‌ست به ئارامی و دڵنیایی ده‌کات،هه‌روه‌ها هه‌میشه له حه‌دی خۆی زیاتری تێده‌که‌ن و قورس ده‌بێت،کۆچبه‌رانیش هه‌موو ئه‌وانه ده‌زانن بۆیه ترسی نوقم بوون و مه‌رگ لێیان نابێته‌وه.
ده‌ریا به بای توند شێت ده‌بێ و فێده‌یگرێت،وه‌کو ئه‌وه وایه هێزێکی گه‌وره له‌ژێره‌وه پاڵی پێوه بنێ و بیهه‌ژێنێت.هه‌ر کاتێک بایه‌که به هێز ده‌بوو یه‌خته‌که وه‌کو چیلکه‌و چه‌واڵی سه‌ر لافاو به‌رزو نزمی ده‌کردو پێمان وابوو هه‌رئێستا سه‌روبن ده‌بێت.دوایی یه‌کێک له‌و براده‌رانه گوتی یه‌خته‌که‌ی ئێمه‌وه‌کو قاوغه شخاته وابوو به سه‌ر ئاوه‌که‌وه.ئه‌و کاتانه‌ی شه‌پۆله‌کان یاری به یه‌خته‌که ده‌کرد،هه‌ستم ده‌کرد هه‌ر یه‌کێک له بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی خۆیدا چاوه‌ڕوانی شتێکی ده‌کرد،هه‌ندێ که‌س له شوێنه‌که‌ی خۆی ڕاست ده‌بوه‌وه‌و وای ده‌زانی یه‌خته‌که وه‌رده‌گه‌ڕێت.
من زۆربه‌ی کات له دواوه‌ی یه‌خته‌که‌وه داده‌نیشتم سه‌یری ده‌ریاکه‌م ده‌کرد،بیرم ده‌کرده‌وه‌و ده‌مگوت ئه‌م دنیایه له ئاو چییه! ده‌ریا به‌و هه‌موو جوانی و فانتازییه‌وه خه‌ریکبوو ڕقم لێی ده‌بوه‌وه! وه‌کو ده‌عبایه‌ک ده‌مبنی که‌به فوویه‌ک خۆم و که‌شتیم نغرۆو پارچه پارچه ده‌کات.هه‌ندێک جار ماسی وه‌ها گه‌وره‌م ده‌بینی که له ئاوه‌که‌وه لوتیان ده‌رده‌هێناوهه‌وایان ده‌مژی ونمایشی قودره‌تی خۆیانیان ده‌کرد،که ئه‌وان ده‌توانن له ده‌ریادا مرۆڤیش بخۆن! من هه‌میشه حه‌زم له ماسی و ڕاوه ماسی بووه،هه‌ر کاتێک ماسییه‌کی گه‌وره‌م له هه‌ر ئاوێکدا بینیبێت هۆشم لای خۆم نه‌ده‌ما تاکو نه‌مگرتایه! به‌ڵام ئه‌م جاره ئه‌و حه‌زه‌م نه‌بوو حه‌زم له دیتن و سه‌یر کردنیان نه‌بوو،چوونکه هه‌ستم ده‌کرد ئه‌گه‌ر ده‌ریا که‌مێکیتر باری شێتی و تووڕه‌ییه‌که‌ی زیاد بکات،ئه‌مجاره من ده‌بمه نێچیری ئه‌وان.
ده‌ریای ڕه‌ش هه‌ر به ڕاستی دڵ ڕه‌ش و شه‌وه‌زه‌نگ بوو..یان له بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی مندا ڕه‌ش و ناشیرین بوو!
جوانییه‌کانی ده‌ریاو سرووشت ئه‌و کاتانه جوانن که مرۆڤ له به‌رامبه‌ریانداهه‌ست به مه‌ترسی نه‌کات،به‌ڵام کاتێک دیارده‌یه‌کی جوان ده‌بێته مه‌ترسی وتارمایی مه‌رگ،ئیتر هیچ مانایه‌کی جوانی تێدا نامێنێت.
به‌و جۆره لێوان لێو له ترس و نائارامی سه‌وڵی ژیانمان لێده‌داو له‌چاوه‌ڕوانی که‌ناردا بووین،که‌نار ئومێدێکی دووره ده‌ست و کز بوو، نه‌مانده‌زانی که‌نگێ پێی ده‌گه‌ین..که‌س یه‌قین نبوو باڵه‌کانی به‌رگه‌ی ئه‌و فڕینه بێمه‌ودایه بگرێت..که‌س یه‌قین نه‌بوو...!
ئه‌م که‌شتیه به که‌نار ناگات..نا ئه‌م سه‌وڵه به‌رگه‌ی ئه‌م ته‌قه‌لایه ناگرێت..نا که‌نگێ زه‌مین بوو به زه‌ریاو زه‌ریا که‌نگێ هێنده ڕه‌زا تاڵ بوو! ئه‌وێ ڕۆژێ باوه‌ڕێک به که‌نار نه‌بوو.. نا که‌س زه‌ریای خۆشنه‌ده‌ویست ..که‌س ئه‌وێ ڕۆژێ هه‌ر وه‌ک دواساته‌کانی ژیان بێت مرۆڤێک گۆرانی نه‌ده‌چڕی وه‌ک شعوری پێکه‌نین به‌سته‌ڵۆک بێت ئه‌وێ ڕۆژێ که‌سێک قاقای لێنه‌ده‌دا زه‌ریا هه‌موو شتێکی بردبوو زه‌ریا هه‌موو شتێکی پۆشیبوو چ تاڵ بوو قه‌ده‌ری ئه‌م سه‌فه‌ره هاوسه‌فه‌ران چ غه‌مگین بوو ئه‌م سه‌فه‌ره..هاوسه‌فه‌ران ئه‌وێ ڕۆژێ نه‌مانزانی پێبکه‌نین یان حه‌قیقه‌ت ئاواهی بوو.. شه‌واره بووین.. یان ئه‌و ده‌مه‌ی قه‌ده‌ر بێڕه‌حم بوو..! * * * سێ ڕۆژ به ڕێگاوه بووین تاکو گه‌یشتینه که‌ناره‌کانی یونان،له به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌خته‌که‌مان کۆن بوو خێرا نه‌ده‌ڕۆیشت،ئه‌گینا نێوان تورکیا‌و یونان هێنده دوور نییه.
|