![]()
|
شه‌واره‌ی شه‌وانه‌ی سه‌فه‌ر. (بیره‌وه‌ری)
کازم قادر - به‌شی سێیه‌م -
ناو یه‌خته‌که زۆر گه‌رم بوو گه‌رما سووتاندبوومانی،هه‌روه‌ها به پێی پێویست ئاویشمان پێنه‌بوو،هه‌موو چه‌ند ده‌به‌ی بیست له‌تری ئاومانپێبوو،نه‌مانده‌توانی به ئاره‌زووی خۆمان و چۆنمان بوێ ئاو بخۆین، چوونکه ده‌ترساین ئاوه‌که‌مان زوو ته‌واو بێ و له تینواندا بخنکێین،بۆیه هه‌ر که‌سێک ده‌بوایه هێنده ئاوی بخواردایه که دیاریمان کردبوو. ئه‌گه‌ر ئاوامان نه‌کردایه بێگومان یه‌که‌م ڕۆژ ئاوه‌که‌مان ته‌واو ده‌بوو، به‌و حاڵه‌شه‌وه دواهه‌مین ڕۆژ ئاومان لێبڕا.
سه‌عات یانزه‌ی دواهه‌مین شه‌و گه‌یشتینه که‌ناره‌کانی یونان،نزیک ئه‌و شوێنه‌ی که ده‌بوایه له یه‌خته‌که دابه‌زینایه‌و به سه‌یاره به‌ره‌و یونان به ڕێکه‌وتینایه.یه‌خته‌که‌مان لایدابووه که‌نارو ماوه‌یه‌ک وه‌ستا،پاشان به ڕێکه‌وته‌وه هه‌ر هێنده‌ی که‌وته ڕی و بیست مه‌ترێک ڕۆیشت،ده‌نگێکی گه‌وره له یه‌خته‌که‌وه هه‌ستاو هه‌موومان گوێ بیستی بووین.
دووباره یه‌خته‌که‌یان ڕاگرت و که‌شتیوانه‌کان که دوو که‌س بوون گوتیان بێده‌نگبن و ئێمه سه‌یری یه‌خته‌که ده‌که‌ین تاکو بزانین ئه‌و ده‌نگه چی بوو؟
ماوه‌یه‌کی زۆر خه‌ریکی یه‌خته‌که بوون، گوتمان چی ڕوویداوه؟گوتیان یه‌خته‌که به‌ر به‌رد که‌وتووه‌و ناتوانین ڕێبکه‌ین! دواتر هه‌وڵێکی زۆریاندا چاکی بکه‌نه‌وه به‌ڵام بێ‌سود بوو،چه‌ند سعاتیتر تێپه‌ڕی هه‌ر خه‌رێکی بوون بۆیان چاک نه‌کرا.له دووره‌وه زۆر جار لایتی یه‌ختێکمان ده‌بینی که به هه‌موو لایه‌کدا لایت-بلاجکتۆری لێده‌داو وه‌ک بۆ شتێک بگه‌ڕێن وابوو،ئێمه گوتمان ئه‌وه یه‌ختی پۆلیسه‌و بۆ ئێمه ده‌گه‌ڕێن،هه‌موو که‌ناره‌کانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره ئاوایی و ماڵی یونانی بوون،ئێمه پێمان وابوو ئه‌و ماڵانه به ئێمه‌یان زانیوه‌و پێیان وابووه شتێک ڕوویداوه‌و پۆلیسیان ئاگه‌دار کردۆته‌وه.
ئه‌گینا به‌و شه‌وه پۆلیس چووزانێت یه‌ختێک له‌وێدایه‌و په‌کی که‌وتووه‌و کۆچبه‌ری نایاسایی تێدایه.
یه‌خته‌که هێدی هێدی لێمان نزیک ده‌بوه‌وه..له دووری دووسه‌د مه‌تره‌وه ئێمه‌یان به‌دیکردو هه‌ڵیان کوتایه سه‌رمان،که گه‌یشتنه لامان ڕیزێک ته‌قه‌یان به سه‌رماندا کرد،دوای هه‌زاران کیلۆمه‌ترله ترسی ته‌قه‌و کوشتن و کابوسه‌کانی،گوێبیستی ته‌قه‌ی ترس و کوشتن و زۆرداری بووم.
چی کاره‌ساتێکه له زیندان هه‌ڵبێیت و زیندانیت بکه‌نه‌وه..له ترسی ته‌قه هه‌ڵبێیت و به ته‌قه دوات بکه‌ون و بتگرنه‌وه..مرۆڤ ده‌بێت چی بکات چۆن کۆتایی به ته‌قه‌کان بهێنین؟
هه‌موومان چووبووینه ناو ژووری یه‌خته‌که‌وه‌و ده‌رگاکه‌مان له خۆمان داخستبوو،ته‌نها که‌شتیوانه‌کان له ده‌ره‌وه مابوون و له گه‌ڵ پۆلیسه‌کان قسه‌یان ده‌کرد،ئێمه گوێمان لێیان بوو قسه‌یان ده‌کرد به‌ڵام نه‌مانده‌زانی چی ده‌ڵێن.دیاربوو که‌شتیوانه‌کان ده‌یانگوت شتی قاچاخمان پێنییه‌و یه‌خته‌که‌مان شکاوه،پۆلیسه‌کانیش باوه‌ڕیان نه‌ده‌کردو به ده‌نگی به‌رز ده‌یان نه‌ڕاند.پۆلیسه‌کان له یه‌خته‌که‌ی خۆیان دانه‌به‌زیبوون، به‌ڵکو چه‌ند مه‌ترێک له دوای یه‌خته‌که‌ی ئێمه‌وه وه‌ستابوون و لایته‌کانیان ئاراسته‌ی ئێمه کردبوو.نیوه‌ی هه‌موو سه‌ره‌وه‌ی ژووری یه‌خته‌که چادر بوو هه‌روه‌ها چه‌ند په‌نجه‌ره‌شی تێدا بوو،له به‌ر ئه‌وه تیشکی لایته‌که له سه‌رمان بوو ناو یه‌خته‌که ته‌واو ڕووناک بوو،هه‌موومان سارد‌و خامۆش خۆمان ماتدابوو بیرمان له قه‌ده‌ری خۆمان ده‌کرده‌وه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌کان باوه‌ڕیان نه‌ده‌کرد که یه‌خته‌که هیچی تێدا نییه،ده‌رگای یه‌خته‌که‌یان به که‌شتیوانه‌کان کرده‌وه.ئیتر ڕووی حه‌قیقه‌تێکت تاڵ ده‌رکه‌وت.هه‌موومان سارد‌و سڕ دانیشتبووین و خۆمان گرمۆڵه کردبوو ته‌نها زیته‌ی چاومان ده‌هات،به چاوماندا دیار بوو هێشتا ده‌ژین.ڕۆخسارمان له ماندوێتی و گه‌رمی و سته‌مدا ڕه‌ش داگه‌ڕابوو،ناو یه‌خته‌که هێنده گه‌رم بوو وه‌کو چه‌ند ته‌نووری تێدا بێت وابوو.
پۆلیسه‌کان چه‌ند پرسیاریان کرد که خه‌ڵکی کوێن و به کوێدا هاتوون.دوایی به گوریس یه‌خته‌که‌یان به‌سته یه‌خته‌که‌ی خۆیانه‌وه‌و کێشمانیان کرد‌و بردمانیان،بۆ کوێ نازانین و هیچیان پێمان نه‌گوت.
ئێمه ئیتر نێچیر بووین و ترسی پۆلیسمان نه‌مابوو،بۆیه هه‌موومان هاتبووینه سه‌ر پشتی یه‌خته‌که‌و دانیشتبووین.
مرۆڤ کاتێک به‌ره‌و مه‌به‌ست و ئامانجێک ده‌روات،سه‌ره‌تا ترس و نیگه‌رانی زۆری له ڕێکه‌وت و پێشهاته ناخۆشه‌کان بۆ دروست ده‌بێت و پێی وایه به‌رگه‌ی ئاکامی شکسته‌کان ناگرێت.به‌ڵام کاتێک ده‌رگیرده‌بێ و شکست دێنێت،ئه‌و هه‌سته‌ی پێشووی کاریگه‌ری خۆی له ده‌ست ده‌داو به‌ڵکو له باری ده‌رونییه‌وه ئاسایی و به ئیراده ده‌بێت.مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی زیندووه‌و هه‌میشه قابیلی گۆڕان و زیندووکردنه‌وه‌ی خودی خۆیه‌تی له بارێکه‌وه بۆ بارێکیتر،هه‌ر ئه‌وه‌شه مرۆڤی به‌رزو له سه‌رپێ ڕاگرتووه‌و به شکسته‌کان نابه‌زێت،به‌رده‌وام ته‌حه‌دا ده‌کاو نایه‌وێت به‌زینی خۆی بسه‌لمێنێت،به‌زین خۆ به ده‌سته‌وه‌دانه به مه‌رگ و غه‌ریزه‌ی مرۆڤیش ژیان کردنه..گه‌وهه‌رو مانه‌وه‌ی ژیانیش له‌و کێشمه‌کێشه‌دایه. * * * یه‌خته‌کان هێدی هێدی ده‌ریایان ده‌بڕی و ده‌ڕۆیشتن..پۆلیس نێچیری خۆیان کرتبوو..منیش بیر‌م له دادی ڕاوچی ده‌کرده‌وه!
خه‌ریک بوو ڕۆژ ده‌بوه‌وه له شوێنێک دووسه‌د مه‌تر دوور له که‌ناری ده‌ریاکه‌وه ڕامانیان گرت،گوتیان ده‌بێت جارێ چاوه‌ڕێبن تاکو ته‌له‌فۆن ده‌که‌ین و چاره‌نوستان د‌یاری ده‌کرێت.سعات گه‌یشته دوانزه‌ی نیوه‌رۆ هه‌ر له یه‌خته‌که‌دا بووین و نه‌مانیانبرده ووشکایی.ئاومان پێنه‌مابوو تینوێتی هه‌موومانی په‌رێشان کردبوو،خۆری سه‌رده‌ریا گه‌رم و سوتێنه‌ر بوو،پێش ئه‌وه‌ی پۆلیس بمانگرن ئاومان پێنه‌مابوو.به پۆلیسه‌کانمان گوت خه‌ریکه له تینواندا ده‌خنکێین به‌ڵکو ئاومان بۆ بێنن،به‌ڵام ئه‌وان گاڵته‌یان پێمان ده‌کردو ده‌ستیان بۆ پێشه‌وه‌ی خۆیان ده‌بردو ده‌یانگوت وه‌رن ئاو بخۆن!زۆر نامرۆیانه هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌کردو به ئه‌نقه‌ست ئازارمانیان ده‌دا.
چه‌ند جاری‌تر داوای ئاومانکرد هه‌ر ده‌یانگوت دوایی و دواییش نه‌یانده‌هێناو درۆیان ده‌کرد.دواجار یه‌کێک له‌و براده‌رانه به درۆ خۆی بوورانده‌وه کۆمه‌ڵێکیش له ده‌وری کۆبوونه‌وه‌و کردیان به هه‌را تاکو پۆلیسه‌کان بترسێنن و ئاومان بۆ بێنن.
به پۆلیسه‌کانیان گوت یه‌کێک له تینوانادا خه‌ریکه ده‌مرێت،یه‌کێک له که‌شتیوانه‌کان قومێک ئاوی پێمابوو هێنایی و کردیه ده‌می ئه‌و براده‌ره‌وه،ئیتر پۆلیسه‌کانیش باوه‌ڕیان کرد که یه‌کێک خه‌ریکه ده‌مرێت،بۆیه به په‌له به‌له‌مێکی بچووکیان له یه‌خته‌که‌یان داگرت و ڕۆیشتن ئاو بێنن.دوای نیو سعات هاتنه‌وه‌و سێ چوار ده‌سته‌ی ده‌به‌ی ئاویان هێنابوو،به‌ڵام یه‌کسه‌ر ئاوه‌که‌یان پێمان نه‌دا به‌لكو به قه‌ستی پانزه بیست ده‌قه دوایانخست و دوایی له خواره‌وه هه‌ڵیاندایه سه‌ره‌وه‌و ئێمه‌ش له نێو خۆماندا دابه‌شمانکرد.
سعات دووی دوای نیوه‌ڕۆ بردمانیانه که‌نارو دامانیانبه‌زاند.له پێشدا هه‌ردوو که‌شتیوانه‌که‌یان بانگکرد،ناشیرین و پۆلیسانه به ده‌ما خستیانیانه سه‌ر زه‌وییه‌که‌و له پشته‌وه که‌له‌پچه‌یان خسته ده‌ستیان و بردنیانن.پێش ئه‌وی ئێمه‌ش له یه‌خته‌که دابه‌زین و بچینه به‌رده‌م پۆلیسه‌کان بۆ پشکنین،زۆرێک له کۆچبه‌ران ده‌یانگوت هه‌ر کاتێک دابه‌زین له پێش چاوی پۆلیسه‌کان "خاک"ه که‌یان ماچ بکه‌ن ،به‌ڵکو دڵیان نه‌رمبێو دیپۆرتمان نه‌که‌نه‌وه! ئه‌و هه‌ڵوێسته به لای منه‌وه هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کی ناشیرین و داماوانه بوو..پاڕانه‌وه‌و کڕنووش بردنێکی تاڵ بوو له به‌رامبه‌ر جه‌لاددا تاکو ڕه‌حمت پێ‌بکات.به داخه‌وه زۆریان چه‌مانه‌وه‌و زه‌وییه‌که‌یان ماچ کرد! ئه‌و نمایشه دڵ و ده‌رونی داده‌ڕزاندو هه‌لاهه‌لای ده‌کرد.من به ڕۆخسارو دیوی ناوه‌وه‌مدا زۆر به تووڕه‌یی و گرژی و مۆنییه‌وه وه‌ستابووم
به‌و ڕه‌فتارانه شه‌رم دایده‌گرتم و نه‌فره‌تم له هه‌موو ئه‌و سیسته‌م و ئایدیانه ده‌کرد،که مرۆڤ فێرو ناچار به ملکه‌چی و پاڕانه‌وه‌و کڕنووشبردن ده‌کات.کڕنوشبردن دابه‌زینی ته‌واوی به‌های مرۆڤه له به‌رامبه‌ر به پیرۆزکردن و به بت و خوا کردنی مرۆڤێکیتر،مرۆڤ ده‌بێت شه‌رم بکات له‌وه‌ی کرنوش بباوله‌وه‌ی کرنوشی بۆ ببه‌ن.
دوای پشکنین هه‌موومانیان خسته ناو سه‌یاره‌یه‌کی داخراوه‌وه‌و بردمانیان،پاش بیست ده‌قه له شوێنێکدا دامانیان به‌زاند.له‌وێ که دابزین بینیمان زیاتر له بیست که‌سیتر گیه‌ابوون و پۆلیس به دیاریانه‌وه وه‌ستابوون، ئه‌وانیش کورد بوون و هه‌ر ئه‌و شه‌وه گیرابوون.
هه‌ر له‌وێدا ناومانیان نووسی و پاشان هه‌ندێک خواردنیان بۆمان هێناوخواردمان،چه‌ند ڕۆژ بوو نانێکی باشمان نه‌خواردبوو،له ناو یه‌خته‌که‌دا له گه‌رماو ماندوێتی و تینوێتیدا هیچمان پێنه‌ده‌خورا.
پۆلیس گوتی خێمه‌تان بۆ دێنین و لێره له ژێر ئه‌م دارانه‌دا هه‌ڵیده‌ده‌ین،هه‌روه‌ها گوتیان ده‌بێت سێ مانگ لێره بمێننه‌وه‌و پاشان ده‌تانگوێزینه‌وه.
پاشان خێمه‌کانیان هێناو له ژێر داره‌کاندا هه‌ڵماندا.دواتر چه‌ند وه‌جبه‌ی کۆچبه‌ریتر گیران و هێنایانن بۆ لای ئێمه،ئیتر ئه‌وێ وه‌کو کامپێکی لێهات یاخود بڵێم وه‌کو زیندانێک له ژێر ناوی کامپدا.
پانتایی ئه‌و شوێنه‌ی تێیدا بووین سه‌د مه‌تری چوار گۆشه ده‌بوو،دوای چه‌ندڕۆژ هه‌ر چوار لایان ته‌لبه‌ند کرد،سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ته‌لبه‌نده‌که‌دا ئاسان بوو به‌ڵام بۆمان نه‌بوو بچینه ئه‌و دیوی ته‌لبه‌نده‌که.
چه‌ند ڕۆژی سه‌ره‌تا هه‌ڵسوکه‌وتی پۆلیسه‌کان زۆر خراپ بوو له گه‌ڵماندا،زۆرسوکایه‌تی و قسه‌ی ناشیرینیان پێمان ده‌کرد.له به‌ر ئه‌وه بڕیارماندا مان له خواردن بگرین تاکو هه‌ڵس وکه‌وتیان ده‌گۆڕن،ئه‌وه بوو کاتێک خواردنیان هێنا که‌س له خێمه‌کان نه‌هاته ده‌ره‌وه بۆ وه‌رگرتنی خواردنه‌کانیان،پۆلیس سه‌ریان سڕما،بڕێک بانگیان کرد نه که‌س وه‌ڵامی دانه‌وه‌و نه که‌سێک له خێمه‌کان چووه ده‌ره‌وه،ده‌هاتنه به‌رده‌م خێمه‌کان و ده‌یانگوت وه‌رن خواردنه‌کانتان وه‌ربگرن..که‌س قسه‌ی نه‌ده‌کرد،هه‌ندێک خۆیان گیڤ کرده‌وه هه‌ر سوودی نه‌بوو.دوایی گوتیان بۆچی نایه‌ن خوردنه‌کانتان وه‌ربگرن؟پێمان گوتن ئه‌گه‌ر به‌و شێوه نامرۆییه ره‌فتارده‌که‌ن ئه‌وا نان ناخۆین و مان ده‌گرین،ئه‌وه‌بوو به‌ڵێنیاندا که باشبن!دواترکه‌مێک ڕه‌فتاریان گۆڕی.دوو ڕۆژی سه‌ره‌تا زۆر به تووندی چاودێریمانیان ده‌کرد،هه‌میشه چاویان به‌دوامانه‌وه بوو نه‌کا ڕابکه‌ین،سێیه‌م ڕۆژی سه‌ره‌تا هێشتا ته‌لبه‌نده‌که نه‌کرابوو،سعات نۆو ده‌ی شه‌و به زۆر ده‌مانیانکرده ناو خێمه‌کانه‌وه‌و ده‌یانگوت بخه‌ون!له ناو خێمه‌کاندا قسه‌مان ده‌کرد به شه‌ق له خێمه‌کانیان ده‌داو ده‌یانگوت بێده‌نگبن.که ده‌چووین بۆ سه‌ر ئاو دوو پۆلیس له گه‌ڵماندا ده‌هاتن و به دیارمانه‌وه ده‌وه‌ستان ،هه‌ندێجار کاتیان د‌یاری ده‌کرد ده‌بوایه‌له‌و یه‌ک دوو ده‌قه‌یه‌دا کاری خۆت ته‌واو بکردایه،ئه‌گه‌ر نا ده‌هاتنه سه‌رت یان ده‌یان قسه‌ی ناشیرینیان ده‌کرد.جارێکیان من له‌و شوێنه‌ی که دیاری‌یان کردبوو بۆ ئاو ده‌ستخانه دوور که‌وتمه‌وه‌و چوومه ناو داره‌کانه‌وه،هه‌ڵبه‌ته به پێش چاوی پۆلیسه‌کانه‌وه،ده‌روبه‌رمان هه‌موو جه‌نگه‌ڵ و دارستان بوو.من به مه‌به‌ستی چه‌ند شتێک چوومه ناو داره‌کانه‌وه،ده‌متوانی به ڕاحه‌تی دانیشم وشه‌رم نه‌که‌م،ئه‌گه‌ر بواری ڕاکردنم بوایه ڕابکه‌م،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نه‌شمتوانی ڕابکه‌م ئه‌وا شوێنه‌کانی ڕاکردن بۆ جارێکی‌تر د‌یاری بکه‌م!
پۆلیسه‌کان که منیان بینی چوومه ناو داره‌کانه‌وه کردیانه هاوار هاوارو قیژه‌قیژ تاکو بگه‌ڕێمه‌وه،به‌ڵام من گوێم پێیان نه‌داو بۆی دانیشتم!ئه‌وانیش له‌شوێنێکه‌وه سه‌یریان ده‌کرد که من لێیانه‌وه دیار بووم،ده‌یانجار بانگیان لێمکرد تاکو گه‌ڕامه‌وه،دوان له سه‌رسه‌ریترین پۆلیسه‌کان بوون،زانیم تووڕه‌بوونه‌و له‌وانه‌شه لێمبده‌ن. قسه‌یه‌ک که هه‌میشه به ده‌م و زمانیانه‌وه بوو "مه‌لاگه" بوو،"مه‌لاگه" یانی ده‌سپه‌ڕ یان ده‌سپه‌ڕچی،ئه‌و بێشه‌رمانه به ده‌نگی به‌رز هاواریان ده‌کردو به مه‌لاگه مه‌لاگه به‌ره‌و ڕووم ده‌هاتن و ده‌یانگوت تۆ بۆیه دوورکه‌وتیته‌وه تاکو مه‌لاگه لێبده‌یت،ده‌ستی خۆیان ئاوا لێده‌کردو ده‌یانگوت مه‌لاگت لێدا! وایان ده‌زانی من هێنده دڵم خۆشه حه‌وسه‌ڵه‌ی مه‌لاگه‌م هه‌یه!من زۆرم پێ‌ناخۆش بوو وام ده‌زانی ته‌نها به ئێمه واده‌ڵێن،دواتر بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌وه قسه‌یه‌کی "ئاسایی" خۆیانه‌و گه‌وره‌وبچووک ژن‌و پیاو به یه‌کتری ده‌ڵێن! یه‌کێک له پۆلیسه‌کان لێم هاته پێشه‌وه‌و زانیم به ته‌مایه لێمبدا،خۆمم ئاماده کردبوو له شه‌ق و زله‌کانی خۆم بپارێزم،به‌رامبه‌رم وه‌ستابوو به ده‌م و قسه‌و سیمای‌دا دیار بوو،ئه‌وه‌ی سووکایه‌تی و ناشیرین بوو ده‌یگوت. به هه‌موو هێزی ناشیرینی پۆلیسانه‌ی خۆی شه‌قێکی بۆم هاویشت،به‌ڵام من فریاکه‌وتم و خۆم له به‌ر شه‌قه‌که‌ی لاداو قاچی به هه‌ودا چوو،ئه‌گه‌ر بمیگرتایه ته‌ختی زه‌وییه‌که‌می ده‌کرد.هاویشتنی ئه‌و جۆره شه‌قه پۆلیسانه‌ئه‌گه‌ر به‌ر ئامانج نه‌که‌وێت،ئه‌وا ئازار به شه‌ق هاوێژ ده‌گات،جگه له‌وه‌ش شه‌ق وه‌شێن تووڕه‌و خه‌جاڵه‌ت ده‌کات که نه‌یتوانیوه ئامانج بپێکێت.زانیم ته‌واو تووڕه بووه ڕامکرد،ئه‌ویش به دوامدا تانجی و که‌روێشکی تێم که‌وت.ئه‌م به‌زمه به به‌رچاوی هه‌موانه‌وه بوو،ماوه‌یه‌ک به‌و ناوه‌دا ڕامکردو چه‌ند "زیکزاک"م لێدا هه‌ر له کۆڵم نه‌ده‌بوه‌وه،ئه‌و تانجییه‌کی خێرا نه‌بوو منیش که‌روێشکێکی ترسا‌و بووم بۆیه پێم‌دا نه‌ده‌گه‌یشت.دوایی زانیم ئه‌م به‌زمه به ڕاکردن کۆتایی نایه‌ت بۆیه وه‌ستام،گوتم ئێستا هه‌ر ده‌مکوژێت.. لێم هاته پێشه‌وه‌و یه‌خه‌می گرت و به تووڕه‌ییه‌وه قسه‌ی ده‌کرد،له سێ ووشه‌دا دوانی مه‌لاگه بوو،دوایی ئه‌سپه له‌قه‌یه‌کی توندی کێشا به قاچمداو وازی هێنا. * * * ڕۆژی سێهه‌م جارێکی‌تر ناومانیان نووسی و په‌نجه مۆریشیان پێمان کرد. له به‌ر ئه‌وه‌ی داهاتوومان نادیار بوو هه‌موو که‌سێک له بیری هه‌ڵاتندا بوو.سعات گه‌یشتبووه دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ هێشتا ناو نووسین ته‌واو نه‌بوبوو،ئه‌و ڕۆژه پۆلیسه‌کان هێنده چاودێرییان نه‌ده‌کرد،هه‌روه‌ها جێی گومانیش نه‌بوو که‌سێک به‌و ڕۆژه‌و به به‌ر چاوی ئه‌وانه‌وه ڕابکات.
دوای ئه‌وه‌ی ناوم نووسی و په‌نجه مۆرم کرد،له گه‌ڵ چه‌ند که‌سیتردا فرسه‌تمان هێناو هه‌ڵاتین. ئه‌و ده‌وروبه‌ره هه‌موو شاخی به‌رزو دارستان بوو،خێمه‌کانمان هه‌ر به دامێنی شاخه‌که‌وه بوو،واته سی مه‌تر پشتی خێمه‌کان شاخ و دارستان بوو.هه‌ر هێنده‌ی هه‌ڵگژایه شاخه‌که‌داو هێشتا ئاو دیوی داره‌کان نه‌بوبووین،به هۆی جپه‌جپ و هاتو چۆی نائاسایی ئه‌و براده‌رانه‌وه،پۆلیسه‌کان گومانیان کردبوو که شتێک ڕوویداوه،بۆیه پرسیاریان کردبوو چی ڕوویداوه؟ براده‌رێک نه‌یتوانیبوو ده‌می خۆی بگرێت گوتبووی جه‌ند که‌س ڕایانکرد.
ئه‌وه بوو پۆلیسه‌کانیش هاواریان لێهه‌ستاو وه‌کو تووله‌و تانجی به ناو داروجه‌نگه‌ڵه‌که‌دا دوامان که‌وتن،من بو هات و هاواره‌کانیاندا زانیم دوامانکه‌وتن.جاده‌یه‌کی پێچاوپێچ هه‌بوو بۆ سه‌ر شاخه‌که ده‌ڕۆیشت،هه‌ندێک له پۆلیسه‌کان به سه‌یاره به جاده‌که‌دا ڕۆیشتن و بۆسه‌یان دانا،هه‌ندێکیتریش به پێ به ناو دارستانه‌که‌دا دوامان که‌وتن.من هێنده‌ی که‌وتمه ناو چڕی داره‌کانه‌وه ئاگام له‌وانیتر نه‌ماو نه‌مزانی به کوێدا ڕۆیشتن.دوای ئه‌وی گه‌یشتمه نزیکه‌ی نیوه‌ی شاخه‌که،سی مه‌ترێک دوور له جاده‌که‌وه له ناو دارێکی چڕوپڕدا خۆم حه‌شاردا،جگه له داره به‌رزه‌کان له‌و جۆره دارانه‌ش هه‌بوو که دڕکاوی و وه‌کو داری توتڕک وابوو هه‌موو لق و پۆپه‌کانی له زه‌ویدایه،چوومه ناو یه‌کێک له‌و دارانه‌وه‌و هه‌ناسه‌م له خۆم بڕیبوو.خۆمم وه‌کو ئه‌و باڵنده‌و په‌له‌وه‌رانه ده‌هاته پێش چاو،کاتێک هه‌ڵۆو شه‌هێنه‌کان ناگاهانه له به‌رزاییه‌کانی ئاسمانه‌وه خۆیان به ناودا ده‌که‌ن و ته‌ره‌و په‌رته‌وازه‌یان ده‌که‌ن،له‌و حاڵه‌دا باڵنده‌کان له ترساندا خۆیان به هه‌موو کون و بنبه‌ردو بنجکێکدا ده‌که‌ن.
له خۆ حه‌شارداندا که‌م باڵنده هه‌یه یاخود هه‌ر نییه وه‌کو به‌چکه سوێسک خۆی حه‌شار بدا‌و هیچ شتێک نه‌دۆزێته‌وه،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به پێش چاویشه‌وه بچێته ناو بنجکو هه‌ندێک گژوگیاوه،دۆزینه‌وه‌ی زۆر مه‌حاڵه! ئه‌و به جۆرێک خۆی مات ده‌داو جووڵه له خۆی ده‌بڕێت وه‌کو زه‌وییه‌که‌ی لێدێت.منیش ده‌مویست ئاوا بکه‌م...!
که‌ناری سه‌ره‌وه‌ی جاده‌که به‌رزبوو وه‌کو دیوارێکی چه‌ند مه‌تری وابوو،من له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌رزاییه‌وه له ژێر دارێکدا خۆم حه‌شار دابوو،کاتێک له توێی لق و پۆپی داره‌که‌وه سه‌یرم بکردایه هه‌ندێک شوێنی جاده‌که‌م ده‌بینی.ماوه‌یه‌ک به سه‌ر چووبوو ده‌نگی هیچ شتێک نه‌ده‌هات،گوتم له‌وانه‌یه پۆلیسه‌کان گه‌ڕبێتنه‌وه،ویستم هه‌ستم و که‌مێک له جاده‌که دووربکه‌ومه‌وه،له پێشدا سه‌یرێکی ئه‌و شوێنه‌ی جاده‌که‌م کرد که لێمه‌وه دیار بوو،گوتم نه‌کا پۆلیسه‌کان به بێده‌نگی له سه‌ر جاده‌که مابێتنه‌وه..هه‌ر وابوو..کاتێک سه‌یرم کرد له به‌ر ده‌ممداو له سه‌ر جاده‌که وه‌ستاوه‌و گوێیقوت کردۆته‌وه‌و جاوه‌ڕوانی خشپه‌و ترپه‌یه‌ک بوو تاوی لێبداو به بێ نێچیر نه‌گه‌ڕێته‌وه.یه‌کێک له‌و پۆلیسانه بوو که زۆر هیچ و پووچ و به‌د ڕه‌وشت بوو،دڵنیام ئه‌گه‌ر بمیگرتایه هه‌ر به شه‌ق ده‌میبرده خواره‌وه.
هه‌ستم کرد ئه‌و پۆلیسه زۆر ڕاوییه..چوونکه تاکو نه‌مبینی هه‌ستم به بوونی هیچ که‌س نه‌کرد له‌و ده‌وروبه‌ره.
ئیتر وام به باش زانی تاکو شه‌و دادێت هه‌ر له‌و شوێنه‌دا بمێنمه‌وه‌و شه‌و بۆی ده‌ربچم،گوتم له‌وانه‌یه تاکو دره‌نگێک پۆلیسه‌کان بمێننه‌وه‌و چاودێری بکه‌ن.کات زۆر تێپه‌ڕیبوو ئیتر پێم وابوو پۆلیسه‌کان له‌وێ نه‌ماون،چه‌ند فێکه‌م لێدا گوتم به‌ڵکو ئه‌و براده‌رانه‌یتر له‌و ده‌وروبه‌ره بن و یه‌کتر ببینینه‌وه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێک نه‌بوو..ئیتر به ته‌نیا دانیشتم..کات تێده‌په‌ڕی و هێدی هێدی دڵته‌نگ و بێحه‌وسه‌ڵه ده‌بووم،هه‌ر به ڕاستی کات و ساتێکی دڵته‌نگوغه‌مگین بوو،شتێکم شک نه‌ده‌برد دڵم خۆش بکات،له مرۆڤێک ده‌چووم له‌م دنیایه‌دا هیچ شتێک و هیج مافێکی نه‌بێت،یاخود مرۆڤێک هه‌رچی هه‌یه لێی سه‌ندرابێته‌وه‌و ڕووت کرابێت،چه‌ند به ئازاره مرۆڤ هه‌ست بکات ڕووت بۆته‌وه..ڕووت کراوه‌ته‌وه! ته‌نها دانیشتبووم و بێئه‌وه‌ی مرۆڤێک له دنیادا پێبزانێت من له وێدام،به ئازاره‌وه کاتم به ڕێده‌کردو چاوه‌ڕوانی شه‌وم ده‌کرد.سه‌دان پرسیارم ده‌کردو که‌سێک نه‌بوو دژی ئه‌و سته‌مه به ده‌نگ بێت.
پرسیارم ده‌کردو که‌سێک نه‌بوو وه‌ڵام بداته‌وه..هێی خه‌ڵکی سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه من چیم کردووه...! ئایا من تاوانبارم؟
من ده‌بوایه دڵته‌نگ بوایه‌م..ئه‌و ده‌مه وه‌ختی شادی کردن نه‌بوو،ته‌ره‌ترین نێچیر بووم له ژێر چنگ و دانی ڕاوچی گه‌لێکی بێڕه‌حم هه‌ڵاتبووم.
له ته‌نیایی و جه‌نجاڵی ده‌روونیمدا تاسه‌ی جگه‌ره‌م ده‌کرد..به‌ڵام بێ جگه‌ره بووم،زۆر تاسه‌ی جگه‌ره‌یه‌کم ده‌کرد مژم لێدایه‌و له نێو دووکه‌ڵه‌که‌یدا نوقمبوایه‌م،من که نوقمی دنیایه‌ک ئێش و ژان بووم و له ده‌ره‌وه‌ی ئاگایی بوون قه‌رارم گرتبوو،جگه‌ره‌یه‌ک ئه‌و خولیایه‌م بوو سوکنایی پێم ده‌به‌خشی و نه‌بوونیشی ئه‌و حاڵه‌ته بوو کاسی ده‌کردم.
وه‌کو باڵنده‌یه‌کی ته‌ره‌و شه‌واره کرد‌و که هیچ له باره‌ی شوێنه‌وه نازانێت هه‌ڵکورمابووم.خۆمم وه‌کو ئه‌و باڵنده‌و سوێسکانه ده‌هاته پێش چاو،که له شه‌وانی باوبۆران و گڤه‌گڤی بادا ڕاوم ده‌کردن و شه‌واره‌م پێده‌کردن و ده‌مگرتن!چ مه‌زڵوم بوون سوێسکه‌کان.چ ڕاوچییه‌کی بێڕه‌حم بووم...!
دانشتبووم و بیر‌م ده‌کرده‌وه...شه‌ویش له ژێر باڵی ڕه‌شی خۆیدا خه‌ریک بوو وونتری ده‌کردم! خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌م له بارێکی ئاڵۆز‌و پڕ ئێشدا بوو، بێجگه‌ی هه‌سته‌کانی شادی دایگرتبووم.چرکه‌ی دڵته‌نگییه‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی گریانێک گه‌روومی ئازار ده‌دا..!ده‌مویست ئه‌و گریانه بخنکێنم و ڕێگه نه‌ده‌م فرمێسکه‌کان بڕژێن..هه‌ر به قه‌ستی ده‌مویست دڵ ڕه‌ق بم..دڵ ڕه‌قی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو دڵڕه‌قییه‌دا ده‌وری دابووم، به‌ڵام دواجار مرۆڤ بووم و مرۆڤیش ده‌گری...! خه‌ریک بوو هه‌ست نه‌که‌م چی گریانێکی پڕ مانا‌و مه‌غزا له‌هه‌ستی گریان و گه‌روومدا قوڵپ ده‌دا.دوایی بیر‌م کرده‌وه ده‌شێت له هه‌موو ته‌مه‌نمدا کاتێکیتری ئاوا پڕ مانا‌و غه‌مگین و تاڵ و شیرین و پڕ هه‌ژانم بۆ نه‌ڕه‌خسێت تێیدا بگریم!کاتێک بوو به هه‌موو ئه‌و ئازار‌و نامۆیی و ئاڵۆزییه‌وه،به لامه‌وه ماناوبایه‌خی مه‌زنی په‌یدا ده‌کرد.شه‌وێک بوو ده‌بوا تێیدا بگریم... ئا له‌وێدا بوو..هه‌ستی په‌نگ خواردوی گریانم ئازاد گردو فرمێسکه‌کان هێدی هێدی ده‌ڕژان..گریانێکی بێده‌نگ به‌ڵام پڕڕه‌نگ و سه‌دای نادیار..ته‌نها ناوه‌وه‌ی خۆم گوێی له سه‌داو هاواره‌کانی ده‌بوو..ده‌گریام و فرمێسکی گه‌رم گه‌رم به سه‌ر ڕۆخسارما ده‌ڕژان..فرمێسکه‌کانم نه‌ده‌سڕین...ده‌مویست زیاتر هه‌ست به گریان و ته‌ڕی و شه‌ڵاڵ بوونی فرمێسک بکه‌م!گریانێکی سه‌یر ده‌گریام..پڕ بوو له ژه‌هری ئازار‌و هه‌ندێک جاریش بزه‌و گه‌شکه‌یه‌ک که نه‌مده‌زانی چی مانایه‌کی هه‌یه‌و له چی قووڵاییه‌کی ڕۆحمه‌وه دێت! بزه‌یه‌ک له دوورگه نهێنییه‌کانی ڕۆحمه‌وه ده‌هات و نه‌مده‌توانی په‌ی پێببه‌م.تێکه‌ڵه‌ی گریان و پێکه‌نین ئاماژه‌یه‌کی سه‌یرو ئاڵۆز‌و تایبه‌ت بوو،ژان و هه‌ژانه دیار‌و نادیاره‌کانی ئه‌و چرکه ساتانه‌ی منی نمایش ده‌کرد.
هه‌ستم ده‌کرد له زه‌مان و مه‌کانێکی تایبه‌تدا قه‌رارم گرتووه،زه‌مان و مه‌کانێک له ده‌ره‌وه‌ی زانین و زانیاری مرۆڤێکیتر.کاتێک بوو به بێ ویستی خۆ ده‌بوا بیرت بکردایه‌ته‌وه‌و ڕامایه‌یت...
شه‌و داهاتبوو.. من و شه‌و چیرۆک بووین.هه‌ستام و دارێکم گرته ده‌ستمه‌وه‌و به نێو زووڵمه‌تی شه‌وو جه‌نگه‌ڵدا خوار بوومه‌وه.به هۆی تاریکی و چڕوپڕی داره‌کانه‌وه زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌متوانی ڕێبکه‌م.خواره‌وه دۆڵیکی پان و گه‌وره بوو،جاده‌یه‌کی قیرتاوی پیدا ده‌ڕۆیشت،هه‌ردوو به‌ری دۆڵه‌که شاخی به‌رزو دارستان بوو.من ده‌بێت بۆ ئه‌سینا بڕۆم و ئه‌و جاده‌یه‌ش گوایه بۆ ئه‌سینا ده‌ڕوات.پۆلیسه‌کان ده‌یان گوت لێره‌وه بۆ ئه‌سینا 200کم.خواردن و پاره‌وجگه‌ره‌شم پێنییه.
گوتم به که‌ناری جاده‌که‌دا ده‌ڕۆم و ئه‌گه‌ر هه‌لم بۆ ڕه‌خسا خۆم به نێو سه‌یاره‌کدا ده‌که‌م و له‌م ده‌وروبه‌ره دوور ده‌که‌ومه‌وه.چوونکه هه‌ر چه‌ند دوور بکه‌وتایه‌م هێنده مه‌ترسی گرتنم که‌متر ده‌بوو،ئه‌وه‌شم ده‌زانی هه‌ر که‌سێک بمبینێت پۆلیس ئاگه‌دار ده‌کاته‌وه.ده‌وروبه‌ری جاده‌که ته‌ختایی و کێڵگه بوو زۆربه‌ی گه‌نمه شامی بوو،که به قه‌د باڵای زه‌لامێک به‌رز بوبوونه‌وه.به سه‌ر جاده‌که‌دا ده‌ڕۆیشتم و هه‌ر کاتێک سه‌یاره‌یه‌ک بهاتایه خۆم ده‌کرد به ناو گه‌نمه شامییه‌که‌دا.
ئیتر ئه‌م به‌زمه سه‌یاره‌یه‌ک بێت و خۆت بکه به ناو گه‌نمه شامییه‌که‌دا یان له جاده‌که دوور بکه‌وه به‌رده‌وام بوو.
نازانم چه‌ند سعات بوو به ڕێگاوه بووم هیلاک و بێحه‌وسه‌ڵه‌و برسی بوبووم،هه‌روه‌ها هه‌ستم به ووڕی و کاسی ده‌کرد.چونکه یه‌کێک له ئاکام و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ناشاره‌زایی به تایبه‌ت له شه‌ودا،ئه‌وه‌یه مرۆڤ ووڕو کاس و سه‌رگه‌ردان ده‌کات. بێجگه له‌وه‌ش له وه‌ها حاڵێکدا بیت و هه‌گبه‌یه‌ک له ئازارت به کۆڵه‌وه بێت.
هه‌موو کێڵگه‌کان بۆ حه‌وانه‌وه خانوویان تێدا دروست کردبوو،شه‌و دره‌نگ بوو لامدایه یه‌کێک له‌و خانووانه.له خانووه‌که نزیک بوومه‌وه هه‌ستم کرد چۆڵه‌و که‌سی تێدا نییه،سه‌یاره‌یه‌کیش له‌و نزیکانه وه‌ستابوو.که‌مێکیتر وه‌ستام و گوێم گرت هیچ سروه‌یه‌ک نه‌بوو.بڕێک کورسی له ده‌ره‌وه‌ی خانووه‌که دانرابوون له سه‌ر یه‌کێکیان دانیشتم،ده‌مویست ته‌واو دڵنیابم که‌سی لێیه یان نا دوایه بچمه ژووره‌وه.
دوای که‌مێک دانیشتن زانیم که‌سی تێدا نییه،هه‌ستام و به‌ره‌و ده‌رگاکه ڕۆیشتم،ده‌رگاکه قفڵ درابوو،ده‌مویست بچمه ژووره‌وه به‌ڵکو شتێکی تێدا بێت به که‌ڵکم بێت.له‌وانه نان و چاو جگه‌ره،له نانه‌که‌ش گرنگتر چاو جگه‌ره‌و له چاکه‌ش گرنگتر بۆ من جگه‌ره بوو.
پاشان چووم به لای په‌نجه‌ره‌که‌وه،په‌نجه‌ره‌که به په‌رده‌یه‌ک داخرابوو، لایه‌کی په‌رده‌که‌م کرده‌وه‌و چوومه ژووره‌وه،هه‌موو شوێنێک گه‌ڕام هه‌موو شتێکی تێدا بوو خواردن و چاو جگره نه‌بێت.ته‌نانه‌ت فلته‌ری جگه‌ره‌شی تێدا نه‌بوو،له‌وه ده‌چوو هه‌رگیز جگه‌ره‌کێشێک ڕووی تێنه‌کردبێت.ئینجا هاتمه ده‌ره‌وه‌و چووم به لای سه‌یاره‌که‌وه،گوتم ئه‌ویش جێی شکه جگه‌ره‌ی تێدا بێت،ده‌رگاکه‌ی قفڵ نه‌درابوو هه‌موو شوێنێکی ناو سه‌یاره‌که‌ش گه‌ڕام، ناو ته‌پڵه‌کی جگه‌ره‌که‌ش فلته‌رێکی تێدا نه‌بوو.دیسان گه‌رامه‌وه بۆ ژووره‌که‌گوتم ئه‌مشه‌و لێره ده‌خه‌وم و سبه‌ی زوو هه‌ڵده‌سم و به ڕێده‌که‌وم.
قه‌ره‌وێڵه‌یه‌کی تێدا بوو چوومه سه‌ری و ڕکشام..نازانم چۆن و که‌ی و به چی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌یه‌کی پڕ ده‌رده‌وه خه‌وم لێکه‌وتبوو.
سبه‌ی پێش هه‌ڵهاتنی ڕۆژ هه‌ستام و به ڕێکه‌وتم،که ڕۆژ بوه‌وه هه‌وڵم ده‌دا که‌س نه‌مبینێت،تاکو سعات یانزه‌ی پێش نیوه‌ڕۆ به جاده‌که‌و هاوشانی جاده‌که‌دا ده‌ڕۆیشتم،نه‌مده‌زانی بۆ کوێ ده‌ڕۆم و ده‌بێت بۆ کوێ بڕۆم؟ته‌واو بێحه‌وسه‌ڵه بوبووم.بۆ دوو ڕۆژ ده‌چوو نه هیچم خواردبوو نه جگه‌ره‌م کێشابوو.
بڕیارمدا بچمه سه‌ر جاده‌که‌و به ئاشکرا بێت یان به دزه‌کردن هه‌وڵی سه‌رکه‌وتنه ناو سه‌یاره‌یه‌ک بده‌م.له‌و نزیکانه کارگه‌ی چه‌وولمێک هه‌بوو سه‌یاره‌ی بارهه‌ڵگرم ده‌بینی ده‌هاتن و باریان بار ده‌کردو ده‌ڕۆیشتن،چه‌ند ساتێک چاودێرییانم کرد هه‌ستم کرد بۆ شوێنی دوور ناڕۆن،چوونکه ئه‌وانه‌ی که باریان بار ده‌کردو ده‌ڕۆێشتن زوو ده‌گه‌ڕانه‌وه،ئیتر وازم له‌وان هێنا.ئینجا ده‌ستم له سه‌یاره‌ی سه‌ر جاده‌که ڕاده‌گرت،گوتم یان ئه‌وه‌تا ده‌وه‌ستن و سه‌رم ده‌خه‌ن یانیش ئه‌وه‌تا پۆلیسم بۆ بانگ ده‌که‌ن و به گرتنم ده‌ده‌ن،باکم نه‌بوو هه‌رکامیان بوایه،ده‌شزانم ئه‌گه‌ر بگیرێم دارکاری خراپ ده‌کرێم!
له سه‌ر جاده‌که وه‌ستابووم و ده‌ستم له سه‌یاره ڕاده‌گرت،دواجار ده‌ستم له سه‌یاره‌یه‌ک ڕاگرت و ته‌واو هێواشی کرده‌وه‌و له‌وه‌دا بوو ڕیبگرێت، سه‌یرێکی کردم و نه‌وه‌ستاو ڕۆیشت،پیره ژن و مێردێکی تێدا بوو.هه‌ستیان کردبوو خۆماڵی نیم و له‌وانه‌شه لێم ترسابووبێتن،من جله‌کانم پیس و ڕیش درێژ‌و قژ ئاڵۆزکاوو ڕۆخسار تاڵ!
هه‌ر له سه‌ر جاده‌که وه‌ستابووم و ده‌ستم ڕاده‌گرت،ماوه‌یه‌کی پێچوو هه‌ستم کرد هه‌مان سه‌یاره له هه‌مان شوێنه‌وه که پێشتر لێیه‌وه هاتبوو، هاته‌وه‌و هێواشی کردۆته‌وه‌و ده‌یه‌وێت لای من ڕایبگرێت،گوتم دیاره هاتوون کۆمه‌کم بکه‌ن! هه‌روابوو بۆ لای من هاتبوونه‌وه! هه‌مان پیره ژن و مێرده‌که بوون-پۆلیسێکیان له گه‌ڵ خۆیان هێنابوو بمگرێت!
حه‌وسه‌ڵه‌ی ڕاکردنم نه‌مابوو ئه‌گینا ده‌متوانی ڕابکه‌م و خۆم نه‌ده‌م به ده‌سته‌وه،پۆلیسه‌که قه‌ڵه‌وێکی وورگن بوو نه‌یده‌توانی دوام بکه‌وێ و بمگرێت،به‌ڵام خۆم بڕیارمدا ڕانه‌که‌م.
هه‌موویان دابه‌زین و پۆلیسه‌که هات بۆلام،پرسیاری لێمکرد..دیاره به ئاماژه‌و هه‌ندێک جاریش ئه‌و به ئنگلیزی قسه‌ی ده‌کرد،منیش چوار پێنج ووشه‌ی ئنگلیزیم ده‌زانی که له‌و ڕێگاو بانه له به‌رم کردبوو بۆ ڕۆژێکی وه‌ها ته‌نگانه!گوتی له کامپه‌که ڕاتکردووه؟ یه‌س..هه‌ر خۆت به ته‌نیایت؟ به‌ڵێ.شه‌ش په‌نجه‌ی قووت کرده‌وه‌و گوتی ئێوه شه‌ش که‌س بوون، ئه‌وانیتر له کوێن؟
نازانم.ملی خۆی لار کرده‌وه‌و گوتی شه‌و له کوێ خه‌وتووی- سلیپت کردووه! ده‌ستم بۆ جه‌نگه‌ڵ و شاخێکی به‌رزو سه‌خت درێژ کرد‌و گوتم ئا له‌وێ! پێده‌که‌نی..له‌وانه‌یه گوتبێتی ئه‌مه چی مرۆڤێکه به ته‌نیاو به‌و شه‌وه له‌و شاخ و جه‌نگه‌ڵه خه‌وتووه.
له‌م پرسیار‌و وه‌ڵامه بێتام و مانایانه‌دا بووین،سه‌یاره‌یه‌کی پۆلیس هات و لامان ڕاوه‌ستا،پیره ژن و مێرده‌که‌ش ڕاوه‌ستابوون و نه‌رم نه‌رم پێده‌که‌نین.
پێکه‌نینه‌که‌یان جوان نه‌بوو به لامه‌وه،چوونکه کارێکی ناشیرینیان به حه‌قی من کردبوو،ئه‌وان ده‌یانتوانی له جیاتی ئه‌وه‌ی پۆلیسم بۆ بانگ بکه‌ن کۆمه‌کیان بکردایه،ئه‌ی بۆ ئه‌و کاره‌یان نه‌کرد!
پاشان له پشته‌وه هه‌ردوو ده‌ستمیان که‌که‌له‌پچه کرد‌و بردمیان بۆ کامپه‌که.من خۆمم ئاماده کردبوو بۆ لێدان،به‌ڵام نه‌ک به ده‌ستی ئه‌م پۆلیسانه که گرتبوومیان،چوونکه ئه‌و چه‌ند ڕۆژه ئه‌مانم ناسیبوو ڕه‌فتاریان خراپ نه‌بوو له گه‌ڵماندا،به‌ڵام چه‌ند پۆلیسیتر هه‌بوون زۆر هیچ و پووچ بوون و لێدان و سووکایه‌تیان به کۆچبه‌ران ده‌کرد،ده‌مزانی ئه‌وان دێن و لێم ده‌ده‌ن.
دوای چه‌ند سه‌عات به‌رپرسی کامپه‌که هات،ئه‌ویش له‌و جوره مرۆڤانه بوو له گه‌وجی و پووچێتی خۆیدا شه‌رمی له مرۆڤ نه‌ده‌کرد.کۆچبه‌ران ناویان نابوو مام شێر چوونکه دڕنده‌و ئازارده‌ر بوو،هه‌میشه دارێکی له بنباڵدا بوو لێدان و سوکایه‌تی به کۆچبه‌ران ده‌کرد.زانیم ئه‌مجاره بۆ دیداری من هاتووه.له ناو خێمه‌که‌مدا دانیشتبووم هات و بانگی کردم،باڵمی گرت و به تووندی دارێکی به سنگما کێشا،کوڵه دارێکی ده‌سته‌وه بوو ده‌یانجار کێشای به سه‌ر باڵما.ده‌می پڕبوو له مه‌لاگه‌و مه‌لاگه‌ی لێده‌چۆڕا.هه‌ردوو باڵم سڕ‌و شین بوبوونه‌وه.
پاشان پشتمی کرده دارێکه‌وه‌و له پشته‌وه هه‌ردوو ده‌ستمی به‌سته‌وه،دوای بیست ده‌قه ده‌ستمیان کرده‌وه.ئه‌و براده‌رانه‌ش ده‌هاتن بۆ لام و ده‌یانگوت باش بوو زۆری لێنه‌دای...من هیچم نه‌گوت!
هه‌ردوو باڵم زۆر ژانیان ده‌کرد،نه‌مده‌توانی به‌رزیان بکه‌مه‌وه‌و بیجووڵێنم.
سبه‌ی جارێکی‌تر بانگیان کردم،مام شێر‌و چه‌ند پۆلیسی ڕه‌فتار فاشیتربوون،دوان له پۆلیسه‌کان هاتن و بردمیان بۆ لای ئه‌وانیتر،هه‌موویان پێده‌که‌نین! پێم سه‌یربوو پێده‌که‌نین! چوونکه له ڕووی مندا پێده‌که‌نین و قسه‌یان ده‌کرد،که‌وتمه گومانه‌وه لێیان..ئه‌م نمایش و خۆ نواندنه بۆچی و بۆ کێ؟ له پێشدا گوتم بڵێی داوای لێبووردنم لێبکه‌ن که دوێنێ لێیان داوم!
باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد،گومانه‌که‌م به‌ره‌و لای نیاز خراپییان شکایه‌وه،ده‌یانه‌وێت جارێکی‌تر لێمبده‌ن..بۆچی.. بۆ لێمده‌ده‌ن؟!
ئه‌وانه‌ی ئازار ده‌ده‌ن- جه‌لاد هه‌ندێک جار به پێکه‌نینه‌وه پێشوازی له‌نێچیره‌کانیان ده‌که‌ن،وه‌ها خۆ ده‌نوێنن گوایه زیره‌کن و سه‌ر له نێچیرتێکده‌ده‌ن. به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه جه‌لاد نه‌فامه،هه‌م شایانی به‌زه‌یی و ڕێنوێنیه‌و هه‌م سزادان.خودی ئه‌وانیش قوربانین له ناو قوربانیه‌کانیتردا.
ئه‌وان وه‌کو مرۆڤێک ناژین،مرۆڤێک خه‌ڵکی خۆشبوێ و خۆشیان بوێ، ئه‌وان ژیانێکی ته‌واو دوور له ڕه‌وشتی مرۆیی ده‌ژین.له کاتێکدا ئه‌وانیش مرۆڤن و ده‌کرێت وه‌کو مرۆڤێک ژیان بکه‌ن.مرۆڤایه‌تی هه‌تا جه‌لادێکی هه‌بێت مرۆڤایه‌تییه‌کی ناته‌واوه،به‌ڵکو هێشتا نیوه‌ی دڕنده‌یه. هه‌تا مرۆڤێک له دنیادا سته‌م و چه‌وسانه‌وه بچێژێت حه‌قمان نییه بڵێین مرۆڤایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ین. هێشتا ڕۆژانه سه‌دان مرۆڤ ده‌کوژرێت ده‌ربه‌ده‌رو ماڵ‌وێران و برسی ده‌کرێت،هێشتا کوێرترین و ڕه‌شترین سیسته‌م و بیر‌و باوه‌ڕ باڵا ده‌سته‌و ڕه‌نگڕێژی ژیان و مۆراڵی مرۆڤه‌کان ده‌کات...
ئه‌ی من چیمکردبوو! نه تاوانێکم کردبوو نه قسه‌یه‌کیشم له گه‌ڵ که‌سیان هه‌بوو،بۆچی لێمده‌ده‌ن! به پێوانه‌ی کامه سیسته‌م و باوه‌ڕ من شایانی ئه‌و لێدان و سوکایه‌تییه بووم؟ خه‌ڵکی ئه‌وێ نه‌بووم؟ ئه‌وێ وڵاتی من نه‌بوو؟ من نه‌ته‌وه‌و زمانێکی‌تر بوو؟ سنوورم به‌زاندبوو؟ من خه‌ڵکی ئه‌م ژیان و ئه‌ستێره‌یه‌م،ده‌مه‌وێت ئازادبم و کوێم بوێت بفڕ‌م! ئایا ئه‌مه ئیمکانی نییه؟ وڵات و نه‌ته‌وه‌و سنوور ئه‌فسانه‌و گه‌وجێتی مرۆڤه،هه‌ر وه‌کو چۆن مرۆڤ بتێک خودایه‌ک به‌ردو مانگایه‌ک ده‌په‌رستێت ئه‌فسانه‌و گه‌وجێتییه،باوه‌ڕ بوون به نه‌ته‌وه‌و وڵات و سنوور هه‌مان ئه‌فسانه‌و گه‌وجێتییه...
پۆلیسه‌کان ده‌ستیان خسته سه‌ر شانم و به‌ره‌و ژوورێک بردمیان،هه‌ستم به قووسایی و ڕقی پۆلیسی ده‌ستیان ده‌کرد. ژوورێکی بچوک بوو پێشتر له‌ێ دروستکرابوو،سی مه‌تر له خێمه‌کانه‌وه دوور بوو ده‌که‌وته ئه‌و دیوی خێمه‌کانه‌وه.
که چووینه ژووره‌وه له سه‌ر کورسییه‌ک دامیاننا،ماوه‌یه‌ک به دیارمه‌وه وه‌ستان و به پێکه‌نینێکی گاڵته‌جاڕییه‌وه سه‌یرمیان ده‌کرد.دوایی یه‌کێکیان هاته پێشه‌وه‌و ده‌ستی کرد به لێدانم،به زله‌و بۆکس و له‌قه لێیده‌دام.
ده‌ستی له هیچ شوێنێکم نه‌ده‌پاراست،ئه‌میان وازی ده‌هێناو ئه‌ویتریان ده‌هات،که‌سیان له‌ویتریان شه‌ریفتر نه‌بوو،هه‌میشه یه‌کێکیان له به‌رده‌م ده‌رگاکه ده‌وه‌ستاو ئه‌ویتریان لێیده‌دام.
من بێجووڵه‌و به بێئه‌وی بۆ یه‌کجاریش وورته‌و ده‌نگ و هاوارێک که له ئازاره‌وه ده‌ربچێت،له ده‌مم نه هاته ده‌ره‌وه،دانیشتبووم و هه‌دێجار ده‌ستم ده‌خسته سه‌ر چاوم و پارێزگاریم له چاوم ده‌کرد،چوونکه ده‌ستیان له هیچ شوێنێکم نه‌ده‌پاراست،چوونکه ئه‌وان چاویان نه‌بوو ببینن.
هه‌ندێجار قسه‌یان ده‌کردو به ده‌م قسه کردنه‌وه لێیان ده‌دام،من تێنه‌ده‌گه‌یشتم ده‌ڵێن چی،ووشکو تاڵ سه‌یری ڕۆخساریانم ده‌کردو هیچم نه‌ده‌گوت.من هیچیترم بێجگه بێده‌نگی نه‌بوو،بێده‌نگی بۆ من باوه‌ڕو مانایه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بوو.من ئه‌و هه‌سته‌شم هه‌بوو که جه‌لاد له بێده‌نگی نێچیره‌که‌ی شێت ده‌بێت و حه‌ز ده‌کات به هاوارو زه‌لیلی بینینێ و له‌وه‌ش چێژ وه‌رده‌گرێت،بۆیه منیش ئه‌و چه‌که‌م به کار هێناو ته‌نها چه‌کیش بوو نه‌یانده‌توانی لێم بسه‌نن. بێده‌نگی من تووشی هیستریای کردبوون،چوونکه‌چه‌ندجار له کاتی شاڵاوی زله‌و بۆکس و له‌قه‌کانیاندا به منگه‌منگ و مڵچه‌مڵچ ده‌دوان و وه‌ک له بێده‌نگی و سه‌رسه‌ختیم شێت و نیگه‌ران بووبێتن!
هه‌ستم ده‌کرد چی مرۆڤێکی نه‌خۆش و بێئیراده‌ن.له یه‌کێک له‌و حاڵه‌ته هیستریه‌دا بوو یه‌کێکیان به هێزترین ئه‌سپه له‌قه‌ی له سه‌رووی کڵاوه‌ی ئه‌ژنۆم سره‌واندو خه‌ستترین ئازارم پێگه‌یشت،هیچ گومانێکم نه‌بوو ڕانم شکابێت.پۆلیس ده‌یزانی چی له‌قه‌یه‌کی ناجوامێرانه‌ی هاویشتووه،بۆیه سه‌یری ده‌کردم و ده‌یویست بزانێت له چی حاڵێکدام، منیش سه‌یری ناو چاویم ده‌کردو له گه‌وجێتی و ناجوامێری ئه‌وم ده‌ڕوانی.به دیوی ناوه‌وه‌مدا پێمده‌گوت بۆ لێمده‌ده‌ن! ئایا ده‌زانن بۆچی لێمده‌ده‌ن؟ کێ ئه‌و حه‌قه‌ی به ئێوه داوه ئازار بده‌ن،ئایا ناتوانن و ناکرێت مرۆڤێکیتربن جیاواز له‌وه‌ی ئێستا هه‌ن! ئایا خه‌سڵه‌ت و سروشتی مرۆڤ شه‌ڕانگێزو ئازاربه‌خشه؟یاخود بیروباوه‌ڕه گه‌وج و نه‌فامییه‌کانی مرۆڤ شه‌ڕانگێزی و ئه‌شکه‌نجه‌دانی کردۆته خه‌سڵه‌ت و سروشتی مرۆڤ؟ من باوه‌ڕم وایه خه‌سڵه‌ت و سروشتی مرۆڤ مرۆڤایه‌تییه،وه‌کو چۆن ئێمه که له دایک ده‌بین له ڕووی فیزیکییه‌وه هیچ ئه‌ندامێکی ژاراوی و ئازارده‌رمان نییه‌و هه‌روه‌ها هیچ کولتور‌و بیر‌و باوه‌ڕو ئاین و پیرۆزییه‌کمان نییه،تاکو به پێی ئه‌و پێدراوانه داوه‌ری له گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ین،واته ئه‌گه‌ر سیسته‌م و په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌واو مرۆیی و زانستی و یه‌کسانی هه‌بێت و دوور له هه‌ر ته‌ماحێکی پیسی ئیدۆلۆژی جیاوازیکارو زبڵخانه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی،ئه‌و کاته ده‌توانرێت کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌واو مرۆیی به‌رقه‌رار بکرێت و هه‌رچێ ناحه‌زی و دوشمنایه‌تیه‌کی ڕه‌گه‌زی و کولتوری و ئابووری و باقی خورافاته‌کانیتر هه‌یه له نێو بچێت.
نیو سه‌عات کاتی خۆیان به لێدانی منه‌وه به فیڕۆدا،هه‌ڵبه‌ته ته‌واوی نیو سه‌عاته‌که لێیان نه‌دام،به‌ڵکو به ئیسراحه‌ت و هه‌ر پێنج ده‌قه‌و ده ده‌قه جارێک..وه‌کو چۆن قاوه یان خواردنه‌وه بخۆنه‌وه به‌و جۆره!
هه‌موو شوێنێکم به‌ر له‌قه‌و شه‌ق و بۆکس که‌وتبوو،نه‌رمایی هه‌ردوو باڵم بوبوونه خوێن.پاشان به‌ریاندان و به شه‌له‌شه‌ل گه‌ڕامه‌وه بۆ خێمه‌که‌م. ئازارێکی خه‌ست و توند له قاچمه‌وه هه‌لده‌ستاو زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌متوانی ڕێبکه‌م.
له خێمه‌که‌مدا دانیشتبووم ئه‌و براده‌رانه هاتن بۆ لام و پرسیاریان ده‌کرد ئایا زۆریان لێداوم؟منیش گوتم به‌ڵێ..به ئاره‌زووی خۆیان،ده‌یانگوت گوێی مه‌ده‌رێ..گوتم گوێم پێنه‌دا!
دوایی براده‌رێکیتر هات بۆ لام و گوتی من له په‌نجه‌ره‌که‌وه پۆلیسه‌کانم ده‌بینی لێتیان ده‌دا،به‌ڵام پێم سه‌یر بوو تۆ هیچ هاوارێکت نه‌ده‌کرد،گوتم حه‌مه گیان هه‌ر بۆ خۆشی هاوارم نه‌ده‌کرد! * * * په‌نجا ڕۆژ له‌وێ مامه‌وه هه‌موو ڕۆژه‌کان له یه‌ک ده‌چوو ن و بێ‌مانا بوون،دووباره بوونه‌وه‌ی کات له باره ناخۆشه‌که‌یدا مرۆڤ ووردو بێحه‌وسه‌ڵه ده‌کات،هه‌روه‌ها له بارودۆخێکی له‌و جۆره‌دا که نازانی چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌یت و چاوه‌ڕێی چی بکه‌یت!
له ماوه‌ی ده‌ڕۆژی سه‌ره‌تادا منیش وه‌ک زۆرێک له‌و براده‌رانه بێپاره‌بووم و تاکو ئه‌وده‌مه چه‌ند جگه‌ره‌یه‌کم کێشابوو،که له‌و براده‌رانه وه‌رمگرتبوو،بێجگه‌ره‌یی ووڕوکاسی کردبووم.زۆرێک له‌و براده‌رانه له که‌میی و خراپی خواردنه‌کان ناڕازی بوون و سکاڵایان ده‌کرد،به‌ڵام ،من گوێم به خواردن نه‌ده‌دا،ئه‌وه‌ی هه‌میشه بیر‌م لێده‌کرده‌وه‌و نه‌مبوو ئه‌وه‌ی نیگه‌رانمی ده‌کردو سه‌رمی ده‌ئاوسان جگه‌ره بوو.ئه‌وانه‌ی پاره‌و جگه‌ره‌یان هه‌بوو که‌مجار جگه‌ره‌یه‌ک یان نیوه جگه‌ره‌یه‌کیان به که‌سێک ده‌دا ئه‌گه‌ر داوایان لێیان بکردایه.زۆر جار له‌و حاڵه‌تانه‌دا مرۆڤ به‌ر چاوی ته‌نگ ده‌بێت و هه‌ستی به‌خشین و به ته‌نگه‌وه‌هاتنی له ده‌ست ده‌دات،چوونکه هه‌ل و مه‌رج و په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر نامرۆیی و نا ته‌ندروست زاڵه‌و مرۆڤ ئه‌گه‌ر وریا‌و به ئاگا نه‌بێت،به‌ره‌و په‌یوه‌ندی و هه‌ڵسوکه‌وت و نابه‌رپرسیاری ده‌بات.
که‌سی وه‌ها هه‌بوون یه‌ک مژ جگه‌ره‌یان به که‌س نه‌ده‌دا.من جارێک داوای جگه‌ره‌یه‌کم له براده‌رێک کرد که له یه‌ک خێمه‌دا بووین،گوتی من جگه‌ره‌ی خۆم به که‌س ناده‌م،من بڕێک له دڵه‌وه نیگه‌ران بووم به‌ڵام هیچم نه‌گوت.
پاشان بڕێک پاره‌م بۆ حه‌واڵه کراو گه‌یشته ده‌ستم،چووم بۆ لای پۆلیسێک پاره‌ی چه‌ند پاکه‌ت جگه‌ره‌و هه‌ندێک شتیترم دایه‌و گوتم به‌ڵکو ئه‌و شتانه‌م بۆ بکڕیت. چه‌ند پۆلیس هه‌بوون هه‌ر کاتێک شتمان بویستایه ده‌ڕۆیشتن بۆمانیان ده‌کڕی،هه‌موویان ئاوا نه‌بوون،یه‌کێک له پۆلیسه‌کان به ڕاستی مرۆڤی باش و به‌ڕیزو خۆشه‌ویست بوو،من تێنه‌ده‌گه‌یشتم چۆن بوبووه پۆلیس! مانگێک له وێبوو بۆ یه‌ک جاریش قسه‌یه‌کی ناخۆش و هه‌ڵه‌یه‌کی به کۆچبه‌رێک نه‌کرد،به‌ڵکو هه‌میشه وه‌کو له گه‌ڵ هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستی خۆیدا هه‌ڵس و که‌وت بکات وابوو.پڕبوو له مرۆڤدۆستی و به ته‌نگه‌وه هاتن،هه‌ر شتێکمان بویستایه به سه‌یاره‌ی خۆی ده‌چوو ده‌یکڕی و بۆمانی ده‌هێنا،ئاگایانه ده‌یویست مرۆڤ بێت و مرۆڤایه‌تیه‌که‌ی له بچووکترین ده‌رفه‌تدا که بۆی ده‌ڕه‌خسێت،بخاته خزمه‌تی ئه‌و مرۆڤانه‌وه که ده‌کرێت کۆمه‌ک بکرێن.به بێئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رگیز پێبزنێت من به قه‌د هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویست و مرۆڤێکی مه‌زن خۆشم ده‌ویست،به داخه‌وه ناوه‌که‌یم له بیر نه‌ماوه لێره‌دا بمنووسیبایه.
دوای ئه‌وه‌ی مانگێک له وێبوو بۆ شوێنێکی‌تر گواستیانه‌وه،به‌و هۆیه‌وه دوا ئێواره‌ی ڕۆشتنه‌که‌ی کامێرای له گه‌ڵخۆی هێنابوو وێنه‌و ته‌سویری ده‌کرد، تاکو دره‌نگه شه‌وێک کۆچبه‌ران گۆرانیان ده‌گوت و هه‌ڵده‌په‌ڕین،ئه‌ویش ڕاوه‌ستابوو سه‌یری ده‌کرد.
پۆلیسێکیتر هه‌بوو گاڵته‌چی و ساخته‌چی بوو،ئه‌گه‌ر یه‌کێک ڕسته‌یه‌کی به کوردی بگوتایه ئه‌و یه‌کسه‌ر به بێئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ک بکات،ڕسته‌که‌ی وه‌کو خۆی ده‌گوته‌وه.جارێک یه‌کێک له‌و براده‌رانه به ده‌نگی به‌رز بانگی له هاڕێیه‌کی خۆی کرد که بێت بۆ لای،له گه‌ڵ بانگکردنه‌که‌دا چه‌ند جوێنی "ڕه‌فیقان"ه‌ی پێدا،ئه‌و جوێنانه‌ی ئه‌گه‌ر لای خۆمان به ڕاستی به که‌سێکی بده‌یت،ده‌شێت چه‌ند هۆزو تایه‌فه‌ی تێدا مه‌حف بێته‌وه!
پۆلیسه‌که‌ش وه‌ستابوو یه‌کسه‌ر ڕسته‌ی جوێن و بانگکردنه‌که‌ی به ده‌نگی به‌رز گوته‌وه،له هه‌موو لایه‌که‌وه بوو به هه‌راو پێکه‌نین و تریقانه‌وه..
ڕۆژێک ئه‌و براده‌ره که پێشتر داوای جگه‌ره‌م لێکردو پێینه‌دام،گوتی به‌ڵکو جگه‌ره‌یه‌کم بده‌یتێ؟ من ئاسایی به جۆرێک هه‌ست نه‌کات که پێشتر داوای جگه‌ره‌م لێکردووه‌و پێێ نه‌داوم،پاکه‌ته‌که‌م ده‌رهێناو جگه‌ره‌م دایه.هه‌ڵبه‌ته دواتر‌و ڕۆژانیتر هه‌ر داوای ده‌کردو من ده‌مدایه،ڕۆژێک کاتێک جگه‌ره‌م ده‌دایه گوتی ده‌زانیت تۆ له" سۆرانی" ناچیت؟! گوتم مه‌به‌ستت چییه؟ گوتی من جارێک له ڕێگا داوای جگه‌ره‌یه‌کم له سۆرانییه‌ک کرد نه‌یدامێ،هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شبوو ئه‌و ڕۆژه جگه‌ره‌م پێت نه‌دا،که‌چی ئه‌وه‌تا تۆجگه‌ره‌م پێده‌ده‌یت! ئه‌و خۆی "بادینی" بوو!
من به‌و بیروبۆچوون و هه‌ڵاواردنه عه‌شیره‌تی و خورافیانه بێحه‌وسه‌ڵه ده‌بووم.گوتم براده‌ر گیان من وه‌کو تۆ‌و ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی بادینی و سۆرانی و ئه‌م شار‌و ئه‌و شار ده‌که‌ن بیر ناکه‌مه‌وه‌و هه‌ڵه‌یه مرۆڤ ئاوا بیر بکاته‌وه.
من و تۆ مرۆڤین و ده‌کرێت هه‌ر له‌م ڕوانگه‌ی مرۆڤ بوونه‌مانه‌وه،سه‌یری مرۆڤه‌کانیتر بکه‌ین و جیاوازیان له نێواندا نه‌که‌ین.ده‌کرێت مرۆڤ ئه‌و پێناسه‌یه فڕێبدات و ته‌نها پێناسه‌ی مرۆڤ بوون به‌رز ڕابگرێت.نابێت مرۆڤه‌کان له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و جیاوازییه پووچوو نازانستی و نه‌فامیانه ده‌سته‌به‌ندی بکرێن و سکی یه‌کتر هه‌ڵبدڕن.چه‌ند خه‌ته‌ره مرۆڤه‌کان-مرۆڤی کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌و ئاکامه به‌د حاڵی‌بوون و هه‌ڵاواردنه بگه‌ن له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا،پۆلێن کردنی باش و خراپ به سه‌ر یه‌کتردا حوکمێکی تاک ڕه‌هه‌ندو نێگه‌تیڤ و ناته‌ندروسته.
من گومانم نییه هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و بیروبۆچوون و هه‌ڵاواردنه،ڕیشه‌ی له سیاسه‌تی خێڵخوازانه‌ی ئه‌حزابی کوردیدایه به تایبه‌ت پارتی و یه‌کێتی. به‌داخه‌وه تاکو ئێستا مرۆڤایه‌تی له فۆرمی ده‌سه‌ڵاته‌کانیدا نه‌فامی و ئه‌فسانه به‌رهه‌م دێنێی و ئه‌فسانه ده‌کاته باوه‌ڕو فه‌رهه‌نگ و کولتوری مرۆڤایه‌تی...ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ی له کامپه‌که‌دا بوون،زۆرجار هه‌ڵسووکه‌وتی نائاسایی و نادروستیان ده‌کردو که‌سێتی خۆیانیان له بیر ده‌چووه‌وه،به تایبه‌ت له کاتی هاتن و وه‌رگرتنی خواردندا،سه‌ره‌بڕیان له یه‌کتر ده‌کردو چه‌ندباره خواردنیان وه‌رده‌گرت و کاتێکیش پۆلیسه‌کان پێیان ده‌زانی لێیانیان ده‌داو سووکایه‌تیان پێده‌کردن و که‌سێتی هه‌موومانیان بێبایه‌خ ده‌کرد.
مرۆڤ کاتێک ئیراده‌و ئازادییه‌کانی پێشێلده‌کرێ و هیچ به‌رپرسیارییه‌ک له به‌رامبه‌ر خۆیدا هه‌ست پێنه‌کاو خۆی له په‌راوێزی هه‌موو به‌هاو مافه مرۆییه‌کاندا ببینێت،به خۆی بزانێت یان نا،ئاگایانه بێت یان له بێئاگاییه‌وه،تووشی به‌د کرداری ده‌بێت و که‌سێتی خۆی له بیر ده‌چێته‌وه.
هۆکاری هه‌موو ئاکار‌و کرده‌وه‌یه‌کی ناپه‌سه‌ندو خراپی مرۆڤه‌کان،به په‌راوێز خستنیانه له به‌هاو پێداویستییه ژیانی و مرۆییه‌کانیان، ئه‌و جۆره به‌رخورده‌ی کپچبه‌رانیش من له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ده‌مبینی . * * * په‌نجا ڕۆژمان ته‌واو کردبوو هێشتا دڵنیامانیان نه‌کردبوو دوای ته‌واوبوونی سێ مانگه‌که چیمان لێده‌که‌ن؟ پۆلیس ده‌گوت ده‌بێت سێ مانگ لێره بمێنیه‌وه پاشان ده‌تانگوێزینه‌وه،ده‌مانگوت بۆ کوێ ده‌مانگوێزنه‌وه؟ ده‌یانگوت نازانین! ئێمه‌ش له‌وه ده‌ترساین ئه‌و گوێزانه‌وه‌یه دیپۆرت کردن بێت،له به‌ر ئه‌وه هه‌موو که‌سێک له بیری هه‌ڵاتندا بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین که‌س هاڵاتن،هه‌ندێکیان ده‌رده‌چوون و هه‌ندێکیشیان ده‌گیرانه‌وه.
ڕاکردن و ده‌رچوون له کامپه‌که ئاسان بوو،به‌ڵام ده‌ربازبوون و گویشتی به ئه‌سینا زه‌حمه‌ت بوو.چوونکه که‌س شاره‌زای ڕێگاوبانه‌کان نه‌بوو،هه‌روه‌ها ئێمه‌ش له جه‌زیره‌یه‌کی دوور بووین.منیش هه‌میشه له بیری ڕاکردندا بووم،برڵام ئه‌وه‌ی دوامی خستبوو ئازاری قاچم بوو،چوونکه قاچم تاکو یه‌ک مانگ ئازاری زۆری ده‌دام،ئه‌گینا ئه‌و په‌نجا ڕۆژه ده‌متوانی په‌نجا جار هه‌ڵێم.
له‌و ماوه‌یه‌دا کۆچبه‌رانێک که که‌س و کاریان له یونان بوون،ده‌هاتن بۆ کامپه‌که‌و سه‌ردانیان ده‌کردن،ئێمه‌ش له باره‌ی ڕێگاوبان و ئایا ئه‌سینا که‌وتۆته کوێوه،پرسیارمان ده‌کرد! ئه‌گه‌رچی باسکردن و ناونیشاندانی ڕیگاوبان و چۆنێتی گه‌یشتن به ئه‌سینا هێنده که‌ڵکی نه‌بوو،به‌ڵام ئێمه هه‌ر پرسیارمان ده‌کردو ئیتر به مه‌زه‌نده ده‌مانزانی ئه‌سینا که‌وتۆته کوێوه!
ئه‌و شوێنه‌ی ئێمه لێی بووین پێیان ده‌گوت جه‌زیره‌ی"ئیڤیا"،هه‌موو شاخی به‌رزو دارستان بوو،ده‌کرێت مرۆڤی شاره‌زا له کاتی شه‌وڕه‌ویدا وێڵ بێت و شه‌واره بکات.ئێمه‌ش ته‌نها له شه‌ودا ده‌مانتوانی ڕابکه‌ین،ئه‌وه‌ش زه‌حمه‌ت و هیلاکی و جورئه‌تی ده‌ویست.
منیش دوای ئه‌و ماوه درێژه قاچم باش بوبوو،هه‌رچه‌نده هێشتا هه‌ستم به ئازار ده‌کرد به‌ڵام ده‌متوانی ڕێی پێوه بکه‌م.ئه‌وه بوو له گه‌ڵ سێ که‌سیتردا بڕیارماندا ڕابکه‌ین،ئه‌وان هه‌رسێکیان خزمی خۆم بوون و هه‌روه‌ها تازه لاویش بوون،ئه‌وان هێشتا ته‌مه‌نیان به‌وه نه گه‌یشتبوو ئاواره‌ی شه‌وو شه‌واره‌و کات و شاخ و جه‌نگه‌ڵستانبن! دیاره مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه به که‌م بیاننرخێنم..به‌ڵکو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌وانیش وه‌ک هه‌ر بێچوویه‌ک که‌م ئه‌زموون بوون و ده‌بوایه هێشتا دایکێک ڕێبه‌رییانی بکردایه! شه‌وو شه‌واره‌بوون مرۆڤی گه‌وره‌و به ئه‌زموون کوێر ده‌کات..ئه‌ی ده‌بێت بێچووه‌کان چیان به سه‌ر بێت...!
بێچووه سوێسکه‌کانیش ئاوان..ئه‌وانه‌ی یه‌که‌م زستانی ته‌مه‌نیان به ڕێده‌که‌ن،هه‌ر له خۆوه له به‌ر تیشکی لایته‌کاندا شه‌واره ده‌که‌ن و کوێر ده‌بن! چوونکه هیچ ئه‌زموونێکیان له مه‌ترسییه‌کانی تیشک‌و شه‌وو شه‌واره‌و ڕاوچی نییه! له شه‌وه تاریک‌و کڕێوه‌کاندا کاتێک ده‌یاندۆزیته‌وه،خۆیان فش ده‌که‌نه‌وه‌و سه‌یری تیشکی لایته‌کان ده‌که‌ن..هیچ شتێک له‌و چاره‌نوسه شوومه نازانن ڕووبه‌ڕویان بۆته‌وه...
سعات ده‌ی شه‌و بوو کاتی گۆڕینی پۆلیسه‌کان هاتبوو،هه‌موو شه‌وێک له‌و کاته‌دا چه‌ند پۆلیسیتر ده‌هاتن و ئه‌وانیتر ده‌ڕۆیشتن،له کاتی گۆڕیندا بۆ ماوه‌ی ده تاکو پانزه ده‌قه خاڵه‌کانیان چۆڵ ده‌کردو پێکه‌وه قسه‌یان ده‌کرد.ئه‌وه‌ش هه‌لێکی باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی ڕاکردندا ئاشکرا نه‌بین.
ئێمه ده‌مێک بوو خۆمان ئاماده کردبوو.ئه‌و کاته‌ی پۆلیسه‌کان خاڵه‌که‌یان چۆڵکرد،هاوڕێکانم هه‌رسێکیان به سه‌ر ته‌لبه‌نده‌که‌دا سه‌رکه‌وتن و ئاودیو بوون،پاشان منیش له کۆنێکی ژێر ته‌لبه‌نده‌که‌وه خۆم ئاودیو کرد‌و گه‌یشتمه لایان.دوو ده‌به‌ی یه‌ک لیتری ئاومان پێ‌بوو له گه‌ڵ سێ ته‌ماته‌و دوو سێ له‌ته سه‌موون.هه‌روه‌ها دوو پاکه‌ت جگه‌ره‌شم پێ‌بوو،له به‌ر ئه‌وه‌ی جگه‌ره‌م پێ‌بوو هه‌ستم به هیچ که‌م و کوڕییه‌کی شه‌وگه‌ڕی نه‌ده‌کرد! باشترین توێشوو بۆ من له‌و شه‌واره بوونه‌دا جگه‌ره بوو.هه‌ڵمژینی دووکه‌ڵی جگه‌ره له شه‌وه سارده‌کانی شه‌واره‌ی ڕۆح و بێده‌ره‌تانیدا خۆش و ئارامی به‌خش بوو...
هه‌ر له ته‌لبه‌نده‌که چووینه ده‌ره‌وه به شاخه‌که‌دا هه‌ڵزناین،له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شاخێکی به‌رز بوو چڕه دار‌و جه‌نگه‌ڵێکی چڕوپڕیشی هه‌بوو،دره‌خته‌کان له‌و جۆرانه بوون دڕکاوی و وه‌ک داری توتڕک وابوون.ئێمه به په‌له‌په‌ل به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌ڕۆیشتین..جله‌کانمان له دڕکو چڵی داره‌کان گیر ده‌بوو ده‌مانیگرت..ده‌که‌وتین و هه‌ڵده‌ستاینه‌وه..هێشتا ترسی پۆلیسمان هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت زوو بگه‌ینه سه‌ر شاخه‌که.چوونکه ده‌ترساین پۆلیسه‌کان پێبزانن و دوامان بکه‌ون.ئه‌و په‌له‌په‌له زۆر شه‌که‌تمانی ده‌کردو بڕستمانی لێده‌بڕی.به هیلاکی و زه‌حمه‌تێکی زۆر گه‌یشتینه سه‌ر شاخه‌که،له‌وێ دانیشتین و پشوویه‌کی کورتماندا..ترسی پۆلیسمان نه‌مابوو...
|