په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٢\٢٠١٤

شاژنى درۆزن.


بەنگین پیرۆت نورى   


کە سەردانى پزیشکە تایبەتیەکەى کرد،"ب" لە ژیان وەڕەز و بێزار ببوو،ووتى: دکتۆر گیان "کافکا"بەپزیشکەکەى خۆى ووتوە "ئەگەر نەم کوژیت قاتلى" منیش ئەمە بە تۆ دەلێم، پزیشکەکە بۆى روونکردەوە کە ژیان لەمەرگ شیرین تر و بەچێژترە. پاش ئەوەى نەشتەرگەرى بۆ قاچى کرا دەرمانى پێویستى بۆ نوسرا نەخۆشخانەى بەرەو ماڵەوە بەجێهێشت.


نەخۆشەکەمان ڕۆژێک مەسیجێکى مۆبایلى بۆهات نوسرابو "نیوەرۆ باش کاک"ب" تەندروستیت چۆنە باشتربویت من"ر" هیواى زوو چاک بونەوەت بۆ دەخوازم" ئەو مەسیجە گرکانێکى پەنگ خواردوبو کە تەقیەوە گڕەکەى ناخ و ڕۆحى "ب"ى سوتاند.


پەیوەندى نێوان "ب" و "ر" درێژەى کێشا. شەوانە تا بەرى بەیان قسەیان دەکرد. "ب" لە "ر" بەتەمەن تر بوو بەلام یەکەم جارى بوو خۆشەویستى بکات بۆیە بەڵێن بە "ر" دەدات کە بارودۆخى تەندروستى گەڕایەوە دۆخى ئاساى بیخوازێت. بەبێ ئەوەى ڕابردوى "ر" بزانێت،کە پێشتر لەگەڵ کورێک ماوەى ٩ ساڵ خۆشەویستى کردبو.


زۆرى تەلەفون کردن و نامە گۆرینەوە، پەیوەندیەکەیان لەماڵەوە ئاشکرا دەبێ،بەڵام دایکى "ر" چاوپۆشى لەکچەکەى دەکات.


تا جارێکیان "ر"لەماڵى پورى دەبێت، لەگەڵ کچە پورەکانى لەفە یسبوکەوە سەیرى وێنەى "ب" دەکەن کە ئەوە خۆشەویستەکەیەتى ئێستا لەسەر جێگایە دواى چاک بوونەوەى دێتە داواى، یەکێک لە براکانى "ر" چاودێرى خوشکى دەکات و گوێ بیستى قسەکانى دەبێت دواى گەڕانەوە، لە ماڵەوە بە مست و شەق لە"ر"دەدات بە باوکى دەڵێت: ئاگات لە کچەکەت نەماوە بەرهەڵابوە پەیوەندى لەگەڵ کورێکدا هەیە،پاش لێدانێکى زۆر "ر" بۆیان باس دەکات کە پەیوەندیەکەیان خۆشەویستى نیە بۆ لێک نێگەیشتن قسەى لەگەڵ کورەدا کردوە ئەو نەخۆشە پاش چاک بونەوەى دێتە داواى. براکەى مۆبایلەکەى لێدەستێنێت "ر" بە مۆبایلى دایکى پەیوەندى بە"ب"دەکات مۆبایلەکەى لێ سەنراوە تا خۆى ئاگادارى دەکاتەوە پەیوەندى پێوەنەکات.


بە هەمان شێوەى ماڵى "ر" ماڵى "ب" گوشار دەخەنە سەر کورەکەیان دەبێ بزانن ئەو کچە کێ یە ئەویش بۆیان باس دەکات کە کچى فڵان کەسە ناسراوە بەفڵانن، پێشتر مارەکراوى کورێک بوە، کورە لەرێگەى فەیسبوک پەیوەندى لەگەڵ کچێکى تردا هەبوە بۆیە"ر" داواى جیابونەوە دەکات و هێندە مسقاڵ زێرەش مارەیى لێ دەستێنێ،خوشکى "ب" دەڵێ: جا برام کە ئەمە چیرۆکەکەبێ ئەو کچە تەڵاق دراوە نەک خۆى داواى تەڵاقى کردبێ، ئەگینا چۆن ژن خۆى داواى جیابونەوە بکات هێندە زێرى بۆ دەکەن،"ب"ش دەڵێ ئەوە کێشەى نیە من بەو کچە ڕازیم ئەو نەبوە بەژن، دایکى "ب"ش دەڵێ: من بەو کچە رازى نیم دەبێ دەست بەردارى بیت، لەبەر ئەوەى نا تەڵاق دراوە، لەبەرئەوەى ئەو کچە لە گێڕانەوەى بەسەرهاتى ڕابردوى خۆى راستگۆ نیە وەیش بۆ ڕاستیەکان.


لەسەر داواى "ر" "ب" سیمکارتێکى لەسەر ناوى خۆى یانى لەسەرناوى"ب" بۆ دەکرێت ئەویش ئەو هاندە بەکاردێنێت کە خۆشەویست و دەسگیرانى یەکەمى بۆى کریبو. کارەساتى لێکدابڕانیان پاش ئەوە دێت کە "ر" پاش نیوەرۆیەک پەیوەندى بە"ب" دەکات کە داخوازى هاتوە، باوکى سێ بە سێ تەڵاقى فرێداوە "ر"بدات بەو کورە کە خزمێکى دورى خۆیانە، "ر" هەرچەند بەبیر باوکى دێنێتەوە کە پێشتر پێى وتوە شو بەو کورە دەکات کە ئێستا لەسەر جێگەیە و بەهارێ دێتە داواى، باوکى پێى دەڵێ: شوى پێشوت بەخۆشەویستى و بەقسەى خۆت بو شوى ئەم جارەت بەقسەى منە"ر" درۆى کرد کە باوکى بەزۆر بەشوى بدات چونکە ساڵێکى بەسەردا گوزەر کردوە هەر لە ماڵى باوکیەتى" ئەم پەیوەندیە دواین پەیوەندى قسەکردنى نێوان "ب" و "ر" بوو کە بەگریانەوە کۆتاى هات، بۆ ئەبەد نە گوێ بیستى دەنگى یەکتر بونەوە نە چاویان بە یەک کەوتەوە تەنیا بۆ یەک جاریش نەیان توانى بەیەکەوە دابنیشن هەمو پەیوەندیەکەیان لەرێگەى مۆبایل بو.


ئەم چیرۆکە راستەقینەیە و لە دەڤەرى بیتوێن رویداوە، وەک هاوڕێیەک کە سەردانى "ب"م کرد هەر لەسەر جێگا بوو ووتى: ئازارى قاچم لەلایەک و ژانى عەشق لەلایەکى تر، جەستە و دەرونمیان هاڕیوە بارودۆخى تەندروستیم زۆر سەختە، کە"ر" پێى ووتم ناچارکراوم شو بکەم، ئەو رۆژە زۆر گریام تا لەهۆش خۆم چوم و ماڵەوە وایان دەزانى قاچم ئازارى هەیە.


زۆربەى شەوان دەچومە دەر لەبەر باران و بەفر و سەرما دەوەستام، سەرما قاچە نەخۆشەکەى دەبەستم هەر ئەو سەرما سەختەش بو بەهۆى ئیلتهابات و دواکەوتنى چاک بونەوەى قاچم، لەبەر دڵى ئەو دەم ووت منیش وەک تۆ لەناو جێگەى گەرم و نەرم دام. بەم شێوەیە بۆ ئەو دەژیام بۆ ئەو دەگریام، بەشێوەیەک ئاڵودەى ببوم ئازارى قاچم بیر نەمابو. شەوى وا هەبو تا پێنجى بەیانى لە سەرماى سەختى زستان لەژێر چەتر و بن دیوار دەمامەوە نەدەچومە ژوور چونکە لەگەڵ براکانم لەیەک ژوور دەخەوتین.


ئەگەر "ر" ویژدانى خۆى دادگاى بکات دەزانێ باسى چى دەکەم،ئێستاش ناخم گرکانێکى داگیرساوە،شەوانە وەک منداڵى ساوا بۆ بیستنى لایلایەى دەنگى ئەو دەگریم بۆ گۆرانى و دەنگە ناسکەکەى.


شەوانە باسى ئایندە و باسى ژیانى داهاتو و باسى منداڵ و ناولێنانمان دەکرد،شەوێک لێم پرسى "شاژن" کە هەر بە "شاژن یا هەناسە یا کەروێشکەکەم" بانگم دەکرد ئەویش پێى ووتم گیانەکەم شازادە شێتە بڵى بزانم چى دەڵێى،ووتم چ ناوێکت پێخۆشە بۆ منداڵى داهاتومان ووتى "رێباز" چونکە ڕێبازى راستەقینەم لەگەڵ تۆدا گرتۆتەبەر. "ئەو رێبازەى کە بەهاندى دەسگیران و خۆشەویستى پێشوى و بە سیمکارتى من لەگەڵ کورێکى تر قسەى دەکرد".


کە ساردى کەوتە نێوانمان زۆر جار بەیادى جاران لەدواى ١٢ى شەو تیلم بۆى دەکرد مشغول بوو،سێ یان چوارى شەو بۆیم دەکردەوە هەر مشغوڵ بوو،ئەو واى دەزانى لەبەر سیمکارتەکەمە،جارێک نامەیەکى نارد سیمکارتەکە دەنێرێتەوە. من باسى خۆم بۆ کردى نامەوێ چیتر باسى ئەو بکەم با ئەو باسى خۆى بکات،کە ئەو بکوژى خۆشەویستیە،خۆش ویستنى ئەو لەجیاتى فێرى خۆشەویستیم بکات،لەخۆشەویستیدا خۆشەویستیم دۆڕاند ئەو جۆرە کەسانە هەمیشە لەژیاندا دۆراون لەبەر ئەوەى راستگۆنین،لێرەوە لێى دەپرسم ئایا خۆشەویستى راستەقینە ئاوایە؟


پێم وایە "ر" بۆ قەرەبووکردنەوەى کەشتیە تێکشکاوە رۆحیەکەى ناخى،کە کورێک ٩ ساڵ بەناوى خۆشەویستى پێى ڕابوارد تۆڵەى خۆى لەمن کردەوە،هەروەک خۆى بۆى باس دەکردم "ئەوەتەى لەو کورە جیابومەتەوە روخانم بەردەوامە،زۆرجار وا بیردەکەمەوە کە پیاوان هەمویان وەک یەکن جیاوازیان نیە،زۆر بە زەحمەتیش دەتوانم باوەڕ بەخۆم بکەم کەسێکى تر بێتە ژیانمەوە" ئێستا من یانى "ب" بە"ر" دەڵێم "شاژنە درۆزنەکەم" گوناهى من چیە بۆ دەبێ من ببمە قوربانى قەرەبوکردنەوەى شکستى ڕابردوى تۆ؟


من ئێستا بۆ عەشق و بۆ ئەو بەوەفام لەبیریشم بکات لەبیرى ناکەم و لەگۆشەیەکى هزرمدا دەنگ و گۆرانى و هەناسە و گریان و پێکەنین و نوکتە و وشەى هەناسە و گیانەکەم و قوربانتبم شێتەگیان شازادەکەم"ى ئەو لەیاد ناکەم،ئەو یادگاریەکى تاڵ و شیرینى شەوانى تەنیایمە بەیادى ئەو جارێک ئارام و جارێک شێت تر دەبم تا وام لێدێت خۆم وون دەکەم بیرم دەچێتەوە کێم و لەکوێم بەدەنگى بەرز هاوار دەکەم خۆشم دەوێیییییت تا ئارام دەبمەوە هەر هاوار دەکەم،لەوساوە دەمەوێ لەبیر خۆمى بەرمەوە لەیادى بکەم و لێى ڕابکەم،ئەو جادوى زۆر بەهێزە زیاتر دێتە ناخمەوە.


هەمو شەوێ کە کاژێر دەگاتە ١٢ى شەو هەراسان و پەریشان دەبم،هەناسە و خێراى دڵم بەرزدەبێتەوە لەوساتەدا ژیانم دەوەستێ لەرز و ئارەقى جەستەم وا لە رۆحم دەکەن لەکونە لوتانم بێتەدەر تا ١٢ تێنەپەڕێت و بەگریان نەبێ ئارام نابمەوە.
 

چوارقورنە

ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک