١٤\٤\٢٠١١
شانۆگه‌ریی
(مردنێکی ناوه‌خت).
لارزۆ به‌کر
که‌سایه‌تیه‌کان:
1. خالید >
خێزانه‌که‌ی ناوی به‌هاره.
2. په‌روین> خوشکی خالیده، خاوه‌نی دوو
منداڵه (خه‌نده،سیروان) مێردی شه‌هیده.
3. ئازاد> خه‌ڵکی خانه‌قینه.
4. به‌هار> هاوسه‌ری خالیده.
5. سه‌لیم> خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری بادینانه، خاوه‌نی
دوو منداڵ و خێزانه.
6. نه‌ژاد> خه‌ڵکی هه‌ولێره خاوه‌نی پێنج
منداڵ و خێزانه ... مامۆستایه ... هۆنراوه‌ش ده‌نووسێ.
پیاوانی ڕژێم:
1.(ناصر)> سمێڵ درێژ چاویلکه له چاو.
2.(خضیر)> سمێڵ درێژ و تووڕه‌یه
3.شه‌فیق> جاشه و یارمه‌تیده‌ری رژێمه.
.............
سه‌ره‌تا ده‌ست پێده‌کات به گرتنی خه‌ڵک ژاوه‌ژاو و ده‌نگه‌ده‌نگی ژن
و پیاو، هه‌موویان له ناوه‌ڕاستی شانۆکه کۆده‌که‌نه‌وه، ئاوازێک یان
ناییهکی خه‌مگین، هه‌روا رووناکیه‌کی که‌م. (ناصر)،(خضیر) و شه‌فیق ،داوای
بێده‌نگی له خه‌ڵک ده‌که‌ن به تووڕه‌یی ده‌ڵێن سواریان که‌ن سواریان
که‌ن... تاوه‌کو ئه‌وانیتریش ده‌هێنین. تاریکی به ته‌واویی نه‌و هۆڵه‌که
داده‌پۆشێ. دواتر دوو ڕیز کورسی به‌رامبه‌ر یه‌ک دانه‌یه‌کیش له پێشه‌وه،
وه‌ک ئه‌وه وایه که ئه‌مه ئێڤایهکی سه‌ربازییه، خه‌ڵکی زۆریان
تێکردوه له هه‌موو ناوچه‌کان. ده‌نگی ئێڤاکه دێت مانای خه‌ڵکیان
سوارکردووه ده‌یانه‌وێ بیانبه‌ن.. هه‌موویان له ناو
ئێڤاکهن،هه‌ندێک به‌پێوه هه‌ندێک به دانیشتوویی.
1. کوڕه برا خنکیام نه‌ختێ هه‌وا ............. پیاوێکی گه‌رمیانی.
2. ئای ی ی ی ی........ ئای ی ی ی ی قچت لاده دهسمت شکان...... .
ئافره‌تێکی گه‌رمیانی.
3. لاچو ئیلا ئه‌و منداڵه‌ت کوشنهت ........ پیاوێکی خانه‌قینی.
4. خوایه ره‌حمێ بکه وه حاڵمان .... ئافره‌تێکی گه‌رمیانی.
5. خودێشته رازیبیت ئه‌وان ههتکامهبر ....... پیاوێکی بادینی.
6. برای به‌ڕێز به یارمه‌تی خۆت ئه‌و ده‌فته‌ره‌م بده‌وه، لێم که‌وت
........ پیاوێ هه‌ولێری.
ئێڤاکه ده‌ڕوا و هێواش هێواش هۆڵه‌که به‌جێده‌هێڵێ به ده‌م
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هۆنراوه‌یه. له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی هۆنراوه‌که
ئه‌مانیش له هۆڵه‌که نامێنن..
هۆنراوه..... له‌سه‌ر مقامی حیجاز ده‌گوترێ:
که رۆیشتن هیچ کام یه‌کیان،
ئاوڕێکیان له دوای خۆیان نه‌دایه‌وه.
که رۆیشتن
چی شته پیرۆزه‌کان هه‌بوو جێیان هێڵا.
خانه‌ی بهرتیشت و
چایه‌کانیان به تاڵی جێهێشت.
ئاگردانه‌کانیان
به داگیرساوی جێهێشت.
مێگه‌له‌کانیان
به بێ بێریی و شوان جێهێشت.
میوانه پێپهتیهکانیان
هه‌ر به ده‌ستی پڕ شمشێره‌وه جێهێشت.
...........
له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی هۆنراوه‌که ئێڤاکهش له هۆڵه‌که ده‌رچووه.....
دووباره تاریکی.
رووناکی ده‌کرێته‌وه دونیا بێده‌نگه.
(خضیر) گۆرانی ده‌ڵێ له ناکاو (ناصر) دێ. (خضیر) سلاوێکی سه‌ربازیی بۆ
ده‌کا.
(ناصر): وین تقضی هاللیله؟
(خضیر): تقضی!؟
(ناصر): هاللیله.
(خضیر): اجانا للبرقیه عدنا انذار.
(ناصر): یا انذار؟!
(خضیر): لیش ماتعرف !!!! لازم نصفی حساباتنا.
(ناصر): ویا من؟
(خضیر): ویه کاکاوات.
(خضیر): هاللیله حلوه.... حلوه و جمیلة
..... به گۆرانی ده‌یڵێ..
(ناصر): یهلیله ..... یا بطیخ ..... طیحت حضنا
هاللیله.
هه‌ندێک گۆرانی کوردی پچڕ پچڕ؛ گه‌رمیانی..... خانه‌قینی.....
سۆرانی..... کرمانجی سه‌روو...
(ناصر) هاوار ده‌کا...
(ناصر): (خضیر) الزم ذاک الگواد.
(خضیر): یاهو؟
(ناصر): ذاک..... ذاک ای.
(خضیر): تعال یا زمال.
(ناصر): اصعد یا حقیر.
(خضیر): دنئ.
صعدو صعدو یالله.
شه‌فیق: به (خضیر) ده‌ڵێ... (سه‌یدی هازه
ئه‌وه خهتیه گوناحه گهڕایبی).
(خضیر): د وخر ترا ابهذلک.
شه‌فیق: خاطر سید الرئیس.
(خضیر): زمال لاتجیب اسم سید الرئیس.
(ناصر): (خضیر) صعدها هذا زمال همین.
(خضیر): اصعد شفیق.
شه‌فیق: انا ..... انا ویاکم امسویه عملیات
اهوایه.
(خضیر)+(ناصر): داصعد گواد یلله.
شه‌فیق ده‌مانچه‌ی پێیه، له کاتی گفتوگۆکه‌دا لێیدهستێنن له‌گه‌ڵ
کابرای خزمی ده‌یبه‌ن.....
چراکان ده‌کوژێته‌وه موسیکێکی هێمن و خه‌مهێنه‌ر تاوه‌کو
زیندانییه‌کان له شوێنی خۆیان داده‌نیشن.
زیندان پێکهاتوه له پێنج ژوور (به‌ڵام ژووری پێنجهوم دیار نییه)
ژووری پێنجه‌م هی ژنانه به‌لام له‌گه‌ڵ ژووری چوار که هی پیاوانه،
به‌س به ده‌نگ گوێیان له‌یه‌ک ده‌بێ. دواتر پیاوه‌کان هه‌موویان
ده‌کرێنه ژووری چوار که ته‌نها دیوارێکی نێوانه له‌گه‌ڵ ژووری
پێنج.
١
٢
٣
٤
سه‌لیم له ژماره دووه. نه‌ژاد له ژماره چواره. خالید ئه‌هێنن له
ژماره یه‌ک فرێی ده‌ده‌ن. دوای تۆزێک ئازاد ئه‌هێنن له ژووری ژماره
سێ فڕێی ده‌ده‌ن.
ئازاد: که‌سی ها ئیره؟ که‌سی ها له‌ی غورفه؟ من چه‌وم هیوچ نهوینێت
، ئای قهپڕغم شکیایه، موساعهدهم بکه‌ن.!؟
که‌س وڵام ناداته‌وه......
ئازاد: ئه‌ی هاوار هه‌ناسه‌م دهرنیهچیت موساعهدهم بکه‌ن.
سه‌لیم: سه‌یدا توو خۆبێدهنگکه بله ئه‌وان بچن پشتی هه‌نگێ دگهلته
ئاخڤین.
ئازاد به هه‌ناسه بڕکێ و ناڵین بێده‌نگ ده‌بێت ،دوای تۆزێک که
ئمنهکان ده‌ڕۆن ئه‌وان ده‌کونه گفتوگۆ.
نه‌ژاد: به‌رێز ... تۆ ... ئه‌وه‌ی پهراسوت شکاوه ناوت چیه؟
ئازاد: ها ها ها ها ها من ناوم ئازاده.
نه‌ژاد: کاک ئازاد تکایه ئارامبه ئێمه ئێستا ناتوانین هیچ
یارمه‌تیه‌کت بده‌ین ده‌ستمان پێت ناگات ئه‌م دیواره‌ی نێوانمان
به‌قه‌د دیواری (سین) به‌هێزه ..... بۆ ئه‌وانیش وه‌ک په‌رده‌کوله
وایه ته‌نکه ... گوێیان لێمانبێت دێن و ئازارمان ده‌ده‌ن .
ئازاد: ئه‌ی چه بکه‌م ئه‌وه من مرم نێوت بگرمیش .
نه‌ژاد: نا نا کاک ئازاد ئێمه به‌هێزین ئه‌و شتانه نابێت ئازارمان
پێبگێینی ... چاک ده‌بیته‌وه هه‌مویت بیر ده‌چێته‌وه.
ئازاد: فکر کردنه‌وه‌ی چه ئه‌وه‌نده دانهسهلێم سقان له گیانم
نهمێنیه .
نه‌ژاد: کاک ئازاد تکات لێده‌که‌م وره‌ت به‌رزبێ گرینگ ئه‌وه‌یه
سه‌لامه‌تی ، له‌سه‌رخۆ هه‌وڵبده که‌م که‌م هاتوچۆ بکه .. هه‌ناسه‌ش
به‌خێرا مه‌ده خۆت ئازاره‌کانت چاک ده‌بن ....
له‌وکاته گرمر گرمێک دێت هه‌مویان گوێ هه‌ڵده‌خه‌ن ..
په‌روین: گرم گرم گرم که‌س گوێی لێمه ...؟
سه‌لیم: سه‌یدا نه‌ژاد توو نزیکی وی خوشکێی توو گه‌لوی باخڤه.
نه‌ژاد: باشه سه‌یدا سه‌لیم واده‌که‌م.
نه‌ژاد: گرم گرم گرم خوشکه گوێت لێمه ؟!
په‌روین: به‌ڵێ به‌ڵێ .
نه‌ژاد: فه‌رمو چیت ده‌وێ ؟
په‌روین: ئێوه کێن ... بۆ گیراون؟
نه‌ژاد: هۆی گیرانمان نازانین ...... به‌ڵام هه‌مومان کوردین ....
په‌روین: که‌س ها لاتان ناو خالید بێ ؟
نه‌ژاد: نه‌خێر بڕواناکه‌م، ئه‌گه‌ر هاتیش بۆ ئێره خه‌مت نه‌بێت
ئاگامان له یکتردهبێ ...خوشکه تۆ ناوت چیه؟
په‌روین: په‌روین.
نه‌ژاد: په‌روین خان ئێوه زۆرن که گیراون؟
په‌روین: ئه‌رێ وه‌ڵله زۆر زۆرین مناڵیشمان ها وه‌لیه.
په‌روین: ئه‌ی براکه‌م ئێوه زۆرن ... ئه‌ی تۆ ناوت چیه؟
نه‌ژاد: ناوم نه‌ژاده .... ئێمه‌ش زۆرین به‌ڵام هه‌ریه‌که‌و له
ژورێکه.
په‌روین: ئای ی ی ی خوایه گیان بۆۆۆۆۆۆۆ!!!! ..... به‌گریان و هاوار
ده‌یڵێت.
نه‌ژاد: چییییییی بوه په‌روین خان چیییییی ؟!!!
په‌روین: کاک نه‌ژاد ئه‌و ژنه داماوه مردو مناڵێکی کۆرپهشی هه‌یه.
هه‌موو پیاوه‌کان به‌یه‌که‌وه ئاخ‌و داخ هه‌ڵ ده‌کێشن و ئمنهکان لێیان
دێنه ژوره‌وه ،هه‌مویان به جنێودان وبه شه‌ق ده‌که‌نه ژووری
ژماره چوار . ئێستا هه‌مویان به‌یه‌که‌وه‌ن دوو دوو سێ سێ و به‌ته‌نیا
دانیشتون ،گفتوگۆ ده‌که‌ن.
نه‌ژاد: کاک ئازاد په‌راسوه‌کانت چۆنن باشتربوی؟
ئازاد: شوکور ئه‌ره خودا ههناسهدهم ئیسا ........باوکهڕوو ئه‌ره
چه لهواوه وهپیمان که‌ن.
نه‌ژاد: گرنگ نیه چیمان لێده‌که‌ن گرینگ ئه‌وه‌یه که خۆڕاگهربین،
چونکه خۆڕاگهری هه‌میشه دوژمن ئه‌شڵه‌ژێنێ.
نه‌ژاد: برایان کاکه سه‌لیم پێش هه‌مومان لێره بوو ، من دوای ئه‌و
هێنایانم بۆ ئێره، دوای ئه‌وه ئه‌م برایه‌یان هێنا(خالید) هه
له‌هه‌مان کاتیش‌دا کاک ئازادیشیان هێنا ، به‌لام له‌وه ده‌چوو کاک
خالید که هێنایان له هۆشخۆت چوبویت ،چونکه هیچ ده‌نگت نه‌بوو ؟.
خالید: ڕاست یێژی ... من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م ها له‌بیر که کاره‌بایان
لێم‌دا ئیتر چۆن هاوردمیان هیچم وهبیرنیه .
نه‌ژاد: ئه‌رێ سه‌یدا تۆ چه‌وا هاتیه گرتن؟
سه‌لیم: ئه‌ز یێ مهنتهقا بهدینامه، جارێ پێشی ئه‌وان
هاتبونهسهرمه ئه‌م ڕه‌ڤین بۆ مهنتهقا سۆران، هه‌تا وه‌زعێ وێرێ
تنایی بوو، پشتێ هه‌نگێ ئه‌م چون مهنتهقا گه‌رمیان ... من
بیستنهکیدا شولکرد، کو من دیت وه‌خته‌کی هه‌می ده‌وراو دهورێمه
هاته گرتن ، ئه‌زیش چومه مال ، من گۆته ژنکاخۆ هه‌مێ تشتێت نڤستنێ
حازرکا دا ئه‌م خۆ درێژکه‌ین ، پشتێ هه‌نگی ئه‌وان ده‌رێ مالامه
شکاند، ئه‌وان من تنێ برم ، ژن و هه‌ردووک بچیکێتمن ئه‌وانیش جودا برن
..... (کۆتاییه‌که بهگریانهوهوه ده‌بێر)
هه‌موویان ده‌ست ده‌خه‌نه سه‌ر شانی سه‌لیم بۆ ئه‌وه‌ی دڵنه‌وایی
بده‌نه‌وه، نه‌ژاد بۆ ئه‌وه‌ی باره‌که ئاسایی ڕابگرێت ، ده‌ست ده‌کات
به گێڕانه‌وه‌ی چۆنیه‌تی گیرانی خۆی ....
نه‌ژاد: من مامۆستا بوم له یه‌کێ له قوتابخانه‌کانی (باراوان) ماوه‌ی
چه‌ندساڵێک له وێدهژییاین . خه‌ڵکی ئاواییه‌که هه‌موی یه‌کتری
ده‌ناسی، خه‌ڵکێکی پاک‌و ساده‌و بێگه‌رد بوون . زۆر به‌هه‌ره‌وه‌ز
کاریان ده‌کرد. زۆر جاران منیش له‌گه‌ڵیان کارم ده‌کرد، خه‌ڵکێکی
گوێگربوون ، زۆرێش ئازا‌و به جه‌رگ بوون ....... بێ‌ئاگا لهپۆلابووم
هه‌ر ئه‌وه‌نده ڕژانه ناو لادێکه، داریان به‌سه‌ر به‌رده‌وه
نه‌هێشت، زۆر ئازاری خه‌ڵکیاندا، من خۆم بینیم مان (وسو) پیاوێکی
به‌ته‌مه‌ن و دنیادیتهبو هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ی توانی سواری
ئێڤاکهببێ ، جیایانکردهوه بردیانه پشت ڕێگاکه‌و ده‌ست ڕێژیان
لێکرد. برایان ئه‌وانه هه‌رچیه‌کیان له‌ده‌ستبێت درێغی ناکه‌ن
له‌گه‌ڵماندا ، پشوتان درێژبێ و خۆڕاگهربن ...
په‌روین: گرم ، گرم ، گرم ، کاک نه‌ژاد ... کاک نه‌ژاد؟
نه‌ژاد: به‌ڵێ په‌روین خان ،
خالید: هااااااااا !!!!!! ئه‌وه ده‌نگی خۆیشکی منه ... ئاااااا
.!!!!!
نه‌ژاد: خوشکه‌که‌ی تۆش په‌روین گیراوه!!؟؟
خالید: به‌ڵێ ... به‌ڵێ
نه‌ژاد: په‌روین خان گوێت لێمه ؟
په‌روین ئا ئا
نه‌ژاد: ئه‌وه خالیدی برات لێره‌یه....!!!
په‌روین: قیژه‌یه‌ک گریان هاوار ...
خالید: گیان په‌روین.
په‌روین: وای برای شیرینم خێرلاخۆ نهدیدن گشت کهسکهم زاوای
یه‌کشه‌وه .. (به‌قورگی نوساو)
خالید: خۆیشکه گیان خه‌فه‌ت مه‌خۆ .... ئێوه چۆنن مناڵه‌کان هه‌موتان
ماون؟
په‌روین: وه‌ی برا .... وه‌ی برا سیروان گومبویه .. خه‌نده‌ش ها
وه‌لما.
خالید:خۆیشکه غه‌مت نه‌وێ سیروان گه‌وره‌یه‌و لێی مه‌ترسه هه‌ر ئه‌ی
دۆزینۆ.
په‌روین: ئای براله براله
خالید: به‌هار نیه وهلتانا؟
په‌روین: ئای براله براله هیچ دهنگو باسی نازانم ، حه‌شامه‌ت بوی
که‌س وه‌که‌س نه‌وی.
خالید خه‌م دای ده‌گرێ ، ده‌نگی گریانی په‌روینیش دێ.
نه‌ژاد: په‌روین خان خه‌متان نه‌بێ هه‌مولایه‌ک یه‌ک ده‌دۆزنه‌وه، کاک
خالید له‌لای ئێمه‌یه تۆ ئاگاداری خۆت‌و خهندهبه، چۆن کاک خالید
دۆزرایه‌وه ئه‌وانیتریش ئه‌دۆزرێنه‌وه به‌س ئارامتان هه‌بێ ......
په‌روین گۆرانی ده‌ڵێ، گۆرانی ئه‌نفال .....
ئه‌و رۆژه‌ی من دیم ڕۆله‌گیان، یاخوا هیچ که‌س نه‌ی دینێ هیچ که‌س نه‌ی
دینێ..
توخوا بمبه‌ن ڕۆله‌گیان، به‌رو بیابان به‌رو بیابان، تا تێر تێر
سه‌یرکه‌م دایه گیان دایه گیان.
وای ڕۆله وای ڕۆله وای وای وای وای وای وای. هه‌ر سه‌یر ئه‌که‌م
دایه گیان نیه شوێن وه‌ده‌رتان شوێن وه‌ده‌رتان ،نه‌له دهشتو ده‌ر
توخوا دایه گیان، نه له گۆڕستان نه له گۆڕستان..
وای دایه گیهن گیهن گیهن گیهن گیان دایه گیان، توخوا باوه‌ش
که‌ره‌وه دایه گیان با من بگهمهلات من بگهمهلات، کوره گه‌ر
له‌سه‌ر ئه‌رزی کزه‌ی جه‌رگه‌که‌م یا له بیابان یا له بیابان یا
له‌بیابان ، تاسه‌م لێت بشکێ دایه گیان دایه گیان، کوڕه هه‌رچه‌ن
سیرئهکهم نیه نهدایهم هه‌یه‌و نه‌باوکم هه‌یه ، کوڕه برای
شیرینم کزه‌ی جه‌رگه‌که‌م به‌خوا گشت بێ‌ناو نیشان گشت بێ‌ناونیشان ڕۆڵه
وای ڕۆڵه وای ڕۆڵه وای وای وای . کوڕه کاکه گشت ئه‌نفال کران دایه
گیان . به‌خوا نیه شوێن وه‌ده‌رتان شوێن وه‌ده‌رتان ڕۆڵه وای ڕۆڵه
وای وای وای وای وای وای وای . کوڕه ئه‌وه‌نه‌م خه‌م خوارد دایه گیان
، خه‌م ناخی بردم خه‌م ناخی بردم خه‌م ناخی بردم دایه گیان، به‌ئاواتی
ئه‌و ڕۆژهوهم کزه‌ی جه‌رگه‌که‌م بێنه‌وه ناومان بێنه‌وه ناومان ،
وای ئه‌نفالم ڕۆ وای برای بێسهرو شوێنم ڕۆ ڕۆڵه‌گیان وای خوشکی
نازدارم ڕۆ دایه گیان وای باوکه گیهن گیهن گیهن گیان باوه گیان
باوه گیان باوه گیان، کوڕه خۆمن هه‌ر ته‌نها خۆمم له‌بن ئه‌شکه‌وتو
ناو دارستان باوه گیان، به‌جێم مه‌هێڵن توخوا و تو قورئان توخواو تو
قورئان دایه گیان گیهن گیهن گیهن گیهن گیان، وای ئه‌وه‌نه گریام
فرمێسکم نه‌ما ئه‌وه‌نه‌م خه‌م خوارد من هۆشم نه‌ما شێت‌و سه‌رگه‌ردان
له جاده که‌وتوم دایه گیان دایه گیهن گیهن گیان..... (ده‌تواندرێ
به باند لێبدرێ)(به‌داخه‌وه نازانم کێ وتویه‌تی ئه‌گه‌ر نا پێویست بو
ناوی بنوسرێ).
ئازاد: ئای ئای ئای ئه‌ری چه لهواوه وه‌خۆم کرد، وه‌ده‌ست خۆم
خهڕهگ ئه‌را خۆم گردمهو....
نه‌ژاد: کاک ئازاد چی بوه برا لۆ وهلهخۆت ده‌کی ؟؟
ئازاد: کاک نه‌ژاد خۆم وه‌ده‌ست خۆم خهڕهگ .....
نه‌ژاد: باشه باش بڕواده‌که‌م به‌ڵام ......
ئازاد: هیچ تیشتێ ژانی له‌وه زیاترنیه وه‌پای خۆت خۆت به‌یته
ده‌سه‌وه..... برایان من ماوه‌یێ وه جهوهلهوهبیم ، وه‌ک پڵینگێک
وه‌بان ئه‌و جهوهلیلا بازدیام . فره له جنگهکان دیم ، حکومه‌ت
هه‌ناسه‌مان بڕیگ ، حکومه‌ت عفوعام ده‌رکرد وه‌تم چمهو دواووه
حهیاتک عادی بهمهڕێوه ، به‌س که‌فتمه چاڵێکهو قوه‌ت نییه ده‌رم
بکه‌ت له‌تی ئای ی ی ئای ی ی ی چهمکرد وه‌خۆم ...
نه‌ژاد: برایان ژیان چ مانایه‌ک ده‌به‌خشێ که ئێمه دیل بین،
بنده‌سته بین ، گه‌ر خاوه‌نی ووڵات نه‌بین هه‌میشه ڕژێمی
ده‌سه‌ڵاتدار ده‌توانێ هه‌رچی شتهپیرۆزو جوانه‌کان هه‌یه لێمان زه‌وت
بکات و له‌ناویاندا... هه‌رواش بووه کورسی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بۆ که‌سێ
تاسه‌ر نه‌ماوه‌ته‌وه، نه‌مری بۆ ئه‌وه‌یه مێژوێکی جوان بۆ
نه‌ته‌وه‌که‌ی تۆمار بکات ، سه‌رده‌مێکی تریش دێت‌و ده‌سه‌ڵاتێکی تریش
دێت‌و هه‌روا سهرههڵدانیتر... گرینگ مرۆڤ بتوانی له‌م تهنگو
چه‌ڵه‌مانه خۆڕاگهربێ ... زۆر جاران چانده‌ها که‌س بوونه‌ته قوربانی
، چه‌ندانی تر سودمه‌ند بونه ، وه‌ک (تێۆدۆر دۆبانفێڵ) ده‌ڵێ (لاوازی
هه‌ندێ ورگی هه‌ندێکی تر دروست ده‌کان).
په‌روین ده‌ست ده‌کا به گۆرانی...
لای لایه لایه به‌رخم لای لایه
بهبختی سیا چاوم هه‌ڵنایه
باوک شه‌هید بوو کورێکی گوم بوو
هه‌ی خاک وهسهرت په‌روینی زیندو
له‌دوای ئێوه‌دا ژیانم بۆ چیه
ته‌ختی پاشایی و خانم بۆ چیه
ڕۆله‌م لای لایه ڕۆله‌م لای لایه
خاڵی بهدبختت ڕۆله‌م لای لایه
هه‌موویان کز و مات داده‌نیشن ته‌نها خالید نه‌بێت پشت به دیواره‌که
ده‌دات کهخوشکهکهی له‌ودیوه. په‌روین قیژهیهکو هاواری خالید
ده‌کا. ....
په‌روین: خالییییییییییییید خالیییییییییییییید (به هاوار).
خالید: خۆیشکه په‌روین چی بووه چیته؟؟
په‌روین: خالید گیان به‌هار بههاااااااااااار
خالید: به‌هار چی ده‌بێژه دڵم ته‌قی !!!!؟؟؟؟
(زیندانیه‌کان له دیواره‌که نزیک ده‌بنه‌وه).
په‌روین: باهار هات بوومه قوربانی باڵاکه‌ی ... براکه‌م.
خالید: به به به ها ها ها رر !!!!!
په‌روین: وه‌ی گیان جاوم ڕوون بووی نه‌خشه له سیروانیش بێ.
خالید: به‌هار ؟ به‌هار؟
به‌هار: گیانه‌که‌ی به‌هار بۆ ده‌نگت هه‌یه‌و ڕه‌نگت نیه!!؟؟
خالید: به‌هار هه‌زار دیواری ئاسنین له به‌ینمانا دروستکه‌ن ناتوانن
ڕێ لهههستهکانمان بگرن.....
نه‌ژاد: چاوت ڕوون کاک خالید.
ئازاد: چاو دڵت ڕووشه‌ن.
سه‌لیم: چاڤێته ڕوون بیت.
نه‌ژاد: پێم وابێت ئه‌مڕۆ یه‌کێکه له ڕۆژه خۆشه‌کانمان خوا یاربێ
به سیروانیش شاد ده‌بنه‌وه، هه‌روا کاک سه‌لیمیش به منداڵه‌کانی
شاد ده‌بێته‌وه.
ئازاد: کاک خالید وه‌ختی دهرچیمهن شیرینی لهلیدتوام.
خالید: وه‌بان چاو....
ده‌نگی ئه‌منه‌کان دێ که دێنه ژووره‌وه..
(خضیر): من‌و ئازاد.
ئازاد: انی.
(خضیر): تعال خره.
نه‌ژاد: خۆڕاگربه ، وه‌ک ئه‌وانیتر و هه‌موو جارێکت.
(خضیر): شتقول حقیر تعال انت همین ویاه، تعال
قدام. (نه‌ژادیش ده‌به‌ن بۆ ئازاردان).
ئه‌وانیتر له نزیک یه‌ک گرمۆڵه ده‌بن هیچ شتێک ناڵێن تاوه‌کو ده‌یان
هێننه‌وه، و گوێیان له لێدانیان ده‌بێ......
دوای تۆزێک ده‌یان هێننه‌وه له ژووره‌که فڕێیان ده‌ده‌ن ......
(خالید یارمه‌تی ئازاد ده‌دا........ سه‌لیم یارمه‌تی نه‌ژاد ده‌دا).
ئازاد: باوکه ڕوو باوکه ڕوو دی من نیتوانم با بکوشنهم.
نه‌ژاد: ئافه‌رین کاکه ئازاد، به‌ڕاستی خۆڕاگری زۆر باش بووی توانیت
وه‌ک شێرێک له به‌رامبه‌ریان چۆک دانهدهی زۆر به دڵم بووی
ئافه‌رین.
ئازاد: کاک نه‌ژاد ئێیه ئه‌خیر جاره بتوێنم.
نه‌ژاد: نا کاکه ئازاد ئه‌ڵێن (ئه‌وه‌ی وڵات ئه‌فرۆشێت و خیانه‌ت له
نیشتیمانه‌که‌ی ده‌کا ... له‌و که‌سه ئه‌چێت له ماڵی باوکی و
براکه‌ی ده‌دزێ و ده‌رخواردی دزی ده‌دا ..... نه باوکی و برای لێی
خۆشده‌بێ و نه دزیش پاداشتی ده‌داته‌وه......
(موسیکێکی هێمن و له‌سه‌رخۆ).
ئازاد: کاک نه‌ژاد ، هه‌رچه‌ندی له ئێمه شاردیدهوهی خاوه‌ن ماڵ و
مناڵی، به‌س توخوا دڵمان خۆشبکه ئه‌و شیعره ئه‌را کاکه‌ی فه‌لاح
ئارامانبێش..
نه‌ژاد: ئه‌گه‌ر ئێوه دڵتان به‌وه خۆشه، باشه دڵتان ناهێشێنم.
شه‌ش په‌پوله‌که‌ی گۆشه‌ی باخه‌که‌م
هه‌ر بۆ ئێوه‌یه ئاخ‌و داخه‌که‌م
هه‌ربۆ ئێوه‌یه لێو به‌باری خه‌مم
بوولبولی به‌سته‌و گریه‌و ماته‌مم
هه‌روه‌کو پایز ڕه‌نگ زه‌ردی ئێوه‌م
داخی ده‌رون پڕ له ده‌ردی ئێوه‌م
خه‌می ئێوه‌یه خه‌و و خۆراکم
شه‌وی تاریکه ڕۆژی ڕووناکم
به‌رد ده‌سوتێنێ گه‌رمی هه‌ناسه‌م
به‌سۆزی دڵ و ئاگری تاسه‌م
هاوارو ناڵه‌و ماتی بێده‌نگم.........
......................
گرم ...... گرم ...... گرم....
په‌روین: خالید ......... خالید.
خالید: په‌روین گیان بێژه.
په‌روین: مزگێنی به‌هار سکی پڕه.
خالید: چی ؟...... چی ؟....
په‌روین: به‌هار به‌هار!!
خالید: تۆ بێژی بمه باوک.. باوکایه‌تی چۆنه ئه‌گه‌ر من نه‌توانم
ده‌قه‌یه‌کیش بیگرمه باوهشۆ، ئه‌ی خوایه بۆ ئه‌وێ به‌شمان
ههرمینهتیبێ ، تۆ بڵێی هه‌ر لێره گه‌وره‌ببێ، تۆ بێژی من بناسێ. یان
هه‌ر ده‌نگم بناسێ، خوایه هاواره.
نه‌ژاد: کاک خالید په‌روین خان بۆمانی باسکردووه... پیره دایک و
باوکت تا مردن به‌خێوکردن، خوشکه‌که‌ت مێردی شه‌هیده به دوو
منداڵه‌وه بهخێوکردوون، باوکایه‌تی له‌مه زیاتر چی، رۆژێ هه‌ر
به‌رده‌بن. له سای سه‌ری تۆ گه‌وره ده‌بێ و ده‌بێته یارمه‌تی ده‌رت.
وه‌زعه‌که هه‌ر وانابێ ، ده‌بێ گۆڕانێک هه‌ر رووبدا، چونکه جام
پڕبوو لێی ده‌رژێ....
.......
پارچه موسیکێکی زۆر خه‌مگین له‌گه‌ڵ لاوانه‌وه‌ی ژنه‌کان .....
(خضیر): من‌و خالید من‌و ئازاد.
خالید: انی ... انی.
ئازاد: انی.
(خضیر): گواوید یالله گدامی.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌یان به‌ن، له هۆڵه‌که ون ده‌بن، ده‌نگی ته‌قه دێ
له‌سه‌ر شانۆکه‌ش نه‌ژاد و سه‌لیم هه‌ردووکیان له ته‌نیشت یه‌ک خۆیان
گرمۆڵه ده‌که‌ن. دوای ساتێک ده‌نگی له‌دایکبوونی منداڵێک دێ که
ته‌واو بوو به یه‌ک جار رووناکییه‌کانی هۆڵه‌که داده‌گیرسێ. کۆتایی
شانۆکه....
______________________________________________
ئه‌م شانۆگه‌رییه له یادی ئه‌نفال له
شاری یۆتۆبۆری - سوێد له ساڵی ٤\٤\٢٠١
نمایش کرا.
نووسینی:
لارزۆ به‌کر
ده‌رهێنانی:
دڵشاد ئه‌حمه‌د
نمایشکاران:
عزه‌ت ره‌ئوف > خالید
هه‌ژار یاسین > نه‌ژاد
ئاراس قه‌ره‌داخی > (خضیر)
حسێن که‌رکوکی > (ناصر)
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌عید > شه‌فیق
دالیا نوری > په‌روین
کیانوش جوانمیری > ئازاد
لارزۆ به‌کر > سه‌لیم
ژیان حسێن عارف زه‌نگه‌نه > به‌هار
محه‌مه‌د ئه‌میر > مه‌قام
ئه‌رده‌لان=پاشا > موسیک
به‌ڕێوبه‌ری شانۆ:
ئاراس قه‌ره‌داخی + هه‌ژار یاسین
larzobaker@hotmail.com
|