![]()
|
شه‌واره‌ی شه‌وانه‌ی سه‌فه‌ر. (بیره‌وه‌ری)
کازم قادر ئه‌م که‌شتییه به که‌نار ناگات..نائهم سه‌وڵه به‌رگه‌ی ئه‌م ته‌قه‌لایه ناگرێت...ناکهنگێ زه مین بوو به زهریاوزهریا ..که‌نگێ هێنده ڕه‌زا تاڵ بووئهوێ ڕۆژێ باوه‌ڕێک به که‌نار نه‌بوو..ناکه‌س زه‌ریای خۆشنهدهویست..که‌س...
- به‌شی چواره‌م -
پاشان هه‌ستاین و وه‌ک کوێرترین بوونه‌وه‌ری شه‌واره کردوو که هیچ له باره‌ی شوێنه‌وه نازانێت به‌ڕێکه‌وتین.هیچ شوێنێکمان نه‌ده‌زانی و نه‌ده‌ناسی،به هه‌ر کوێداو ڕووه‌و هه‌ر لایه‌ک بڕۆیشتینایه به مه‌زه‌نه‌و گۆتره بوو.شه‌وه‌زه‌نگ..جه‌نگه‌ڵستان..شاخ..نابه‌ڵه‌دی خه‌مێکی گه‌وره بوو.
تاریکی ناو داره‌کان زووڵمه‌تێکی کووشنده بوو هیچ به‌ر پێی خۆمانمان نه‌ده‌بینی.هه‌ر یه‌کێک دارێکمان گرته ده‌سته‌وه‌و به شه‌وو کێو که‌وتین.
به ڕاستی دۆخێکی تاڵ و پڕسته‌م بوو،له هه‌ر کات و ساتێکی دڵته‌نگی دڵته‌نگتر بوو.بیرم ده‌کرده‌وه‌و ده‌مگوت چۆن و به کوێدا بڕۆین! دڵته‌نگی و گه‌مارۆ خواردوو له نێو شه‌وو کێوو جه‌نگه‌ڵدا،هه‌ستی هاوارێکی پڕژان و نه‌فره‌تی له گه‌روو ده‌روونمدا جۆش ده‌دا،ده‌مویست پڕ به شه‌وو تاریکی و جه‌نگه‌ڵستان هاوار بکه‌م و بقیژێنم! ترسی هیچ شتێکم نه‌بوو،بوڵام هه‌ستم به سته‌مێکی بێ‌ئامان ده‌کردو داخی ده‌کردم! نه‌فره‌تم له‌م یاسا‌و ڕیسایه ده‌کرد که له‌و شه‌وه‌زه‌نگه ڕه‌شترو کوێرتربوو.من ده‌مزانی ئێمه چه‌ند مرۆڤ له بێتاوانترین مرۆڤه‌کانی دنیا بووین،به بێئه‌وه‌ی هیچ تاوان و خراپه‌کارییه‌کمان کردبێت به چی سته‌مێکدا ده‌ڕۆیشتین! شه‌و قووتمانی ده‌دا ..شه‌واره‌بوون کوێرمانی ده‌کرد..شاخ ملمانی ده‌شکاندو هه‌پروون به هه‌پروونمانی ده‌کرد.
شه‌وو شه‌واره‌بوون ئه‌گه‌رچی بوونه‌وه‌ر ووڕوکاس ده‌کات،به‌ڵام دیوێکیتری بۆ من ورووژاندن و تێڕامان و بیرکردنه‌وه بوو،ئه‌و شه‌وه ئه‌گه‌رچی یه‌کێک له شه‌وه سارده‌کانی ژیانم بوو،به‌ڵام به لامه‌وه شه‌وێکی پڕ بایه‌خیش بوو.
شه‌وه‌زه‌نگێک که تێیدا شه‌وره بووم و هیچم له باره‌ی شوێنه‌وه نه‌ده‌زانی، ده‌مویست ئیراده‌ی خۆم بخه‌مه به‌ر تاقیکردنه‌وه‌و ڕێگا ده‌رکه‌م..ڕێگایه‌ک که هیچ ڕێگایه‌کی نه‌بوو! شه‌وێک بوو تێیدا بیرم ده‌کرده‌وه‌و ده‌مویست باکم له هیچ شتێک نه‌بێت.ده‌مویست زیاتر له هه‌ر کاتێکی یاخیبوونم یازیتربم، وه‌ک یاخییه‌کی کێوی و کوێر ته‌نها به بۆن ڕێگاکان بدۆزێته‌وه!
یاخیبوون ئه‌گه‌رچی بۆ ئامانجی بچووکیش بێت به‌ڵام مانا‌و ده‌لاله‌تی گه‌وره‌و سه‌نگینی هه‌یه،مانای ته‌حه‌داکردن و نه‌فیکردنی به نه‌گۆڕکراوه‌کان.
ڕێمان ده‌کردو ده‌ڕۆیشتین..من هه‌میشه له پێش ئه‌وانه‌وه ده‌ڕۆیشتم و ئه‌وانیش وه‌ک چه‌ند بێچوویه‌کی سه‌رگه‌ردان و ماندوو،کاتێک دایکێک هه‌ست به‌مه‌ترسی له سه‌ر بێچووه‌کانی بکات و به بێویستی ئه‌وان له شوێنی مه‌ترسیدار دووریان بخاته‌وه..دوام که‌وتبوون!
زۆر جار بانگیانم ده‌کردو ئاگه‌داریانم ده‌کرده‌وه ئاگایان له خۆیان بێت به پێوه خه‌ویان لێنه‌که‌وێت،چوونکه مرۆڤ له شه‌وگه‌ڕانه تاقه‌ت پروکێنه‌کاندا به ڕێوه خه‌وی لێده‌که‌وێت و به لادا دێت.
له‌و شه‌وه‌دا ته‌نها ده‌لیلی من ئه‌ستێره‌کان بوو..ئه‌ستێره‌کانی حه‌وتروانه. که له کامپه‌که ڕامانکردو له سه‌ر یه‌که‌م شاخ پشوومنادا،من سه‌یه‌ی ئاسمنان و ئه‌ستێره‌کانم کرد! ئه‌ستێره‌کانی حه‌وته‌وانه‌م دۆزییه‌وه‌و کردمه ڕێنوما.ڕووه‌و ئه‌و شوێنه‌ی که گوایه ئه‌سینای لێیه بڕۆیشتینایه، حه‌وته‌وانه ده‌که‌وته لای ده‌سته ڕاستمان،ئیتر دامنابوو هه‌ر به‌و ئاراسته‌یه بڕۆین،هه‌رچه‌نده به تێپه‌ڕبوونی کات ئه‌ستێره‌کان به‌و شێوه‌یه نامێنن و ده‌که‌ونه لایه‌کیتره‌وه،به‌ڵام من ده‌متوانی بیانکه‌مه ڕوگه‌نمای مه‌نزڵ و ئه‌و شه‌وه زووڵمه‌ته‌ی پێشه‌ق بکه‌م!
له زۆر شوێندا ده‌که‌وتینه سه‌ر جاده‌ی خۆڵی پێچاوپێچ و بۆ سه‌ر شاخه‌کان ده‌ڕۆیشت.ئه‌و جادانه ئه‌گه‌رچی بۆ ئێمه ڕێکردنی خۆش بوو، به‌ڵام له‌لاایه‌کیتره‌وه ده‌بووه هۆی سه‌ر لێشێوانمان،چوونکه له زۆر شوێندا ده‌بوونه چه‌ندین ڕێگای یه‌کتر بڕو هه‌ر یه‌کێکیان به لایه‌کدا ده‌ڕۆیشت.
ده‌بوایه سه‌یری ئاسمانم بکردایه‌و ئینجا یه‌کێکیانم هه‌ڵبژاردایه! هه‌نێجار هیچ یه‌کێکیان به‌و ئاراسته‌یه‌دا نه‌ده‌ڕۆیشت که ئێمه مه‌به‌ستمان بوو،ناجارهیچ ڕێگایه‌کمان نه‌ده‌گرت و به شاخ و جه‌نگه‌ڵه‌که‌دا ده‌ڕۆیشتین تاکو ئه‌ستێره‌کان بکه‌ونه لای ده‌سته ڕاستمانه‌وه!
زۆر جار شه‌واره‌م ده‌کردو نه‌مده‌زانی به کوێ و به کاملادا بڕۆین؟ مرۆڤ ئه‌گه‌ر شاره‌زاش بێت کاتێک شه‌واره بکات،شوێنه‌کان وه‌ک خۆی نابینێت و هه‌موو لایه‌کی لا پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر شاره‌زاش نه‌بیت ئه‌وا زۆربه‌ی کاته‌کان له کوێری و شه‌واره‌دایت.
له هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا من بۆ ئه‌ستێره‌کان ده‌گه‌ڕام،له‌وکاتانه‌دا که شه‌واره‌م ده‌کردو خۆمان و ئاسمان و ئه‌ستێره‌کانم وون ده‌کرد داده‌نیشتین، مرۆڤ کاتێک شه‌واره بکات پێویسته دابنیشێت و بیر بکاته‌وه،ئه‌گه‌رچی من شاره‌زای شوێنه‌که‌ش نه‌بووم،به‌ڵام هه‌ر چۆنێک بوایه ده‌هاتمه‌وه سه‌ر خۆم و گومانم له‌و ئاراسته‌یه نه‌ده‌ما که مه‌به‌ستمان بوو.
شه‌واره‌کردن و دانیشتن و ڕامان له ئه‌ستێره‌کان بووبونه به‌شێک له ژیانی ئه‌و شه‌وه‌مان.له‌و شه‌وزه‌نگه‌دا که دنیا ئێمه‌ی له بیر کردبوو له نێو تونێلی زووڵمه‌تی شه‌ودا،شه‌قاوی شه‌واره‌بوون و کوێرایه‌تیمان ده‌ناو هیچ ڕێبه‌رێکمان نه‌بوو،من له ئاسمان و ئه‌ستێره‌کان ڕاده‌مام و هه‌ستم به مانایه‌کی جوان و مه‌زن ده‌کرد له‌و ڕامانه.وه‌کو ئه‌ستێره په‌رستێک له سه‌ر لوتکه‌ی شاخێکدا ده‌وه‌ستام و سه‌یری ئه‌ستێره‌کانم ده‌کردو ده‌مویست ڕێبه‌ریم بکه‌ن...
کات تێده‌په‌ری و شه‌که‌ت و بێحه‌وسه‌ڵه ده‌بووین،ڕێکردنێکی کووشنده ده‌ڕۆیشتین.به نێو هه‌موو جه‌نگه‌ڵ و دار‌و به‌ردێکدا ده‌ڕۆیشتین و به هه‌موو شاخ و هه‌ڵدێرو هه‌ورازێکدا هه‌ڵده‌زناین."به‌چکه‌کانم" له شه‌که‌تی و بێتاقه‌تیدا زۆرجار ده‌یانگوت با لێره‌دا بخه‌وین،به‌چکه‌کان ئاوان..که هیلاک بن ده‌وه‌ستن و که خه‌ویشیان هات ده‌خه‌ون.به‌ڵام دایکه‌کان بیر له شوێن و مه‌ترسیه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌و تاکو نه‌گه‌نه ئارام و بێمه‌ترسی ناوه‌ستن و لا ناده‌ن...
ڕۆژێک بۆ ڕاو ڕۆیشتبووم هێنده‌ی نه‌مابوو خۆر ئاوا بێت،له سه‌ر به‌رزاییه‌ک دانیشتبووم و خۆم حه‌شار دابوو به دووربین سه‌یرم ده‌کرد، ئاسکێکم له شوێنێکی به‌رزاییدا به‌دیکرد..دایکه ئاسک وه‌ک عاده‌تی سروشتیی خۆی سه‌یری هه‌موو لایه‌کی ده‌کردو ده‌یویست دڵنیا بێت که هیچ مه‌ترسییه‌ک له گۆڕێ نییه.به‌ڵام منی نه‌ده‌بینی و هه‌رگیز نه‌یده‌توانی من ببینێت! من ڕاوی به‌چکه‌کانیم ده‌کرد چوونکه پاره‌ی ده‌کردو منیش بێپاره‌بووم. دوای یه‌ک دوو ده‌قه به‌چکه‌یه‌کی بچووک که ته‌مه‌نی به سێ ڕۆژ نه‌ده‌گه‌یشت،به دوایدا هاته سه‌ر به‌رزاییه‌که،به‌چکه‌که که‌مێک وه‌ستاو ئینجا خۆی به زه‌وییه‌که‌داداو خه‌وت،ئه‌و نه‌فام بوو چووزانێت مه‌ترسی چییه‌و ڕاوچی چییه!
دایکه ئاسکیش ئاژه‌ڵێکی هێنده نه‌فام و نه‌زان نییه به‌چکه‌ی شیرینی خۆی به سه‌ر شاخێکه‌وه بخه‌وێنێت که ڕاوچی ئه‌وسه‌ری دنیا بیبینێت.من ده‌مزانی دایکه ئاسک ده‌یویست به‌وێدا تێیپه‌ڕێنێ و بیبات بۆ شوێنێکی‌تر بیخه‌وێنێت که له بیروخه‌یاڵی خۆیدا داینابوو! هه‌روه‌ها منیش ئه‌وه‌م ده‌زانی که ئه‌وه شوێنی خه‌وتنی ئه‌و نییه‌و دایکه ئاسک لێیناگه‌ڕێت له‌وێدا بخه‌وێت.به‌ڵام که‌م دایکه ئاسکیش هه‌یه هه‌ڵه‌ی ئاوا گه‌وره بکات و کۆپه‌ی خۆی به شوێنیکی وا به‌رزدا ببا‌و ڕاوچی ئه‌وسه‌ری دنیا بیبینێت!له‌وه ده‌چوو دایکه ئاسکیش ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵ بووبێت و ئه‌وه یه‌که‌مین نۆبه‌ره‌ی بێت،چوونکه ئه‌و کاره نیشانه‌ی که‌م ئه‌و بوو!
دایکه ئاسک که بینی به‌جکه‌که‌ی خه‌وت،یه‌کسه‌ر گه‌ڕایه‌وه لای‌و پۆزو لوتی پێوه ده‌ژه‌نی تاکو هه‌ڵیسێنێ و دوای بکه‌وێت!به زۆر هه‌ڵی ده‌ستاندو خۆی ده‌که‌وته ڕێ و تاکو ئه‌ویش دوای بکه‌وێت،بێچووه‌که که‌مێک دوای ده‌که‌وت..چه‌ند هه‌نگاو..دیسان خۆی بو زه‌وییه‌که‌دا ده‌داو ده‌خه‌وته‌وه! دایک ده‌گه‌ڕایه‌وه‌و جارێک به لوت و جارێک سمی تێوه ده‌ژه‌نی تاکو دیسان هه‌ڵیسێنێته‌وه..ئیتر ئه‌م نمایشه چه‌ند جار..دووباره بووه‌وه!
ئه‌گه‌رچی من به بینینی به‌چکه‌که دڵخۆش بووم و یه‌ک دوو هه‌زار دینارێکی بۆم ده‌کرد،به‌ڵام هێنده‌ش بێتاقه‌ت ده‌بووم و له دڵه‌وه ده‌هه‌ژام و ده‌گریام!! به‌ڵام من چیم بکردایه؟! ڕاوچی بووم و ڕاوچیش ڕۆژێک له حه‌فته‌کانی دڵڕه‌قی و بێڕه‌حمییه...!
خه‌ریک بوو ڕۆژ ئاوا ده‌بوو ئیتر نه‌ده‌کرا چاوه‌ڕێبم،چوونکه تاریک داده‌هات و لێم وون ده‌بوون،هه‌ستام و به‌ره‌و لایان ڕۆیشتم،دایکه ئاسک که منی بینی ئه‌و ناوه‌ی به جێهێشت و ڕۆیشت،گه‌یشتمه لای به‌چکه‌که سه‌رمکرد له شیرین خه‌ودایه..زۆر کۆرپه بوو له‌وانه نه‌بوو ئه‌گه‌ر به‌ئاگاش بێت بتوانێت ڕابکات،هه‌ڵمگرت و دوو سێ ماچم کرد‌و خستمه باخه‌ڵم..خۆر ئاواببوو،هاتمه خواره‌وه‌و سواری که‌ره‌که‌م بووم و به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕامه‌وه...
سعات گه‌یشتبووه سێی شه‌و گه‌یشتینه سه‌ر شاخێک به سه‌ر دؤڵێکی پان وگه‌وره‌دا ده‌یڕوانی و شارۆچکه‌یه‌کیش له ناو دۆڵه‌که‌دا بوو،لای ده‌سته چه‌پی شارۆچکه‌که ده‌ریاچه‌یه‌ک دیار بوو،که ئێمه هه‌م نه‌مانده‌توانی بپه‌ڕینه‌وه‌و هه‌م ئه‌گه‌ر به سه‌ر شاخه‌که‌داو به ده‌سته چه‌پدا بڕۆیشتینایه ،
پشتمان ده‌که‌وته ئه‌ستێره‌کان و پێم بوو به هه‌ڵه‌دا ده‌ڕۆین.به‌و به‌ریشه‌وه که ده‌که‌وته پشتی شارۆچکه‌که‌وه تارمایی شاخێکی هه‌ره به‌رز دیار بوو، له‌وه ده‌چوو هیچ ڕێگه‌یه‌ک به وێدا نه‌ڕوات.
به سه‌ر شاخه‌که‌وه دانیشتبووین و قسه‌مان ده‌کرد،بێچووه‌کانم گوێیان له قسه‌و بۆچوونه‌کانی من ده‌گرت و قه‌بوڵیان ده‌کرد..ئه‌وان له‌وه شه‌واره‌تر بوون که خۆیان هه‌ستیان پێده‌کرد!
سه‌رمامان بوو جله‌کانمان شه‌ونم و ئاونگی سه‌ر گیا‌و پووشه‌کان ته‌ڕی کردبوو،برسیمان بوو کیسه‌ی نان و ته‌ماته‌که‌مان کرده‌وه‌و مڵچه‌مڵچ نان و ته‌ماته‌مان ده‌خوارد،که‌مێکمان له خواردنه‌که هێشته‌وه بۆ جارێکی‌تر.
من پڕبووم له خه‌م و ئاره‌زووی جگره‌کێشان،هه‌رله‌وێداچه‌ندینجگره‌مبه‌سه‌یه‌که‌وه‌کێشاوله‌گه‌ڵ دووکه‌ڵه‌کانی هه‌ناومدا تێکه‌ڵ ده‌بوون و کزه‌ی ساردی شه‌و ده‌یبردن و وه‌کو ئێمه له‌نێوشه‌وو کێوو جه‌نگه‌ڵدا وونی ده‌کردن.جگه‌ره..بۆ ئه‌و شه‌وه سارد‌و دڵته‌نگ و بێڕه‌حمانه که پڕه له شه‌واره‌بوون و کوێرایه‌تی،هاوده‌م و ئاره‌زوویه‌کی به‌تینم بوو.ئه‌و شه‌وه هه‌میشه جگه‌ره‌یه‌کم به لێوه بوو،له نێو تاریکستانی شه‌ودا وه‌کو دڵۆپێک ئاگر تیشکێکی کاڵ و خه‌کاوی ده‌خسته سه‌ر ڕۆخساری تاڵ و خه‌ماویم و تاریکی شه‌وی له ڕووی ڕۆخسارێکی ماندوو ڕاده‌ماڵی که شه‌واره‌بوون قووتی ده‌دا.
شه‌وێک هاژه‌ی ده‌هات له گۆرانی و شیعر..ئه‌و سروده‌ی ئازاره‌کانده‌گێڕیته‌وه‌و کوێربوونه‌کانی شه‌واره‌بوون..ئه‌و شیعره‌ی هه‌نگاو هه‌نگاو.. ترپه‌کانی دڵی ئێمه‌ی ده‌نووسییه‌وه‌و وه‌ک چامه‌یه‌ک ناکۆتا واڵا ده‌بوو.. شه‌وێک وه‌ک هاواری که‌مانێک،خوێن له گه‌رووی نۆته‌کانێوه بڕژێت.. شه‌وێک ئێمه تێیدا ده‌ڕژاین..تێیدا ده‌شکاین و پارچه پارچه ده‌بووین...
دوایی به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتین ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بڕۆین به هه‌ڵه‌دا ده‌ڕۆین، بۆیه به‌و شوێنه‌دا که پێشتر پێیدا هاتبووین گه‌ڕاینه‌وه،له‌وێ کۆنه ڕێیه‌کی خۆڵمان بینی که به‌لایه‌کیتردا ده‌ڕۆیشت،به‌ڵام ئێمه به‌وێدا نه‌ڕۆیشتین، گوتمان ئه‌مجاره به‌وێدا ده‌ڕۆین.
ماوه‌یه‌ک به‌و ڕێیه‌دا ڕۆیشتین هه‌ستم ده‌کرد به لای ده‌سته ڕاستدا ده‌شکێینه‌وه،وه‌ک به‌ره‌و لای کامپه‌که بگه‌ڕێینه‌وه وابوو.له به‌ر ئه‌وه ئه‌و ڕێیه‌شمان به‌رداو به قه‌د پاڵێکی زۆر سه‌ختدا به‌ره‌و نێو دۆڵێک خواربووینه‌وه،پێم وابوو ئه‌وه ئه‌و ئاراسته‌یه بوو که ئێمه مه‌به‌ستمان بوو. کات دره‌نگ بوو ئه‌ستێره‌کانیشم به ئاسانی و وه‌کو ئێواره نه‌ده‌دۆزییه‌وه، ئه‌وانیش له گه‌ڕان و سووڕانه‌وه‌ی ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی خۆیاندا بوون و له دؤڵ و شیوه قووڵه‌کاندا نه‌ده‌بینران،هه‌روه‌ها له هه‌ر شوێنێکیشدا بمبینایه‌ن نه‌مده‌توانی وه‌کو ئێواره باوه‌ڕیان پێبکه‌م،چوونکه له هه‌مان شوێندا نه‌ده‌بینران..ئیتر باوه‌ڕم به ئه‌ستێره‌کانیش نه‌ما...!
ماوه‌یه‌ک ڕێمان کردبوو هه‌ستمان کرد ده‌نگی سه‌یاره دێت،ده‌نگێکی نادیار‌و دوور که نازانیت له کوێوه‌یه.ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام بووین له ڕێکردن،به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکه‌ین نزیکی جاده‌که بووینه،له پڕێکدا خۆمان له سه‌ر جاده‌یه‌کی قیرتاو بینییه‌وه.
ئێمه له ئێواره‌وه ده‌مانویست جاده‌یه‌کی قیرتاو بدۆزینه‌وه،چونکه به بێ دۆزینه‌وه‌ی جاده‌ی قیرتاو به هیچ شوێنێک نه‌ده‌گه‌یشتین.دۆزینه‌وه‌ی جاده‌که یه‌کسه‌ر گوڕ‌و تینێکی نوێی پێمان به‌خشی.جاده‌که وه‌کو هێڵێک ئاراسته‌که‌ی ئێمه‌ی ده‌گۆڕی،واته به پێچه‌وانه‌ی ڕێڕه‌وی ئێمه بوو.به لای ده‌سته چه‌پدا بۆ شارۆچکه‌که ده‌ڕۆیشت،هه‌ر وه‌ها به لای ڕاستیشدا به پێی لێکدانه‌وه‌و وێنا کردنه‌کانی من،به‌ره‌و لای کامپه‌که‌ی ده‌بردین،به‌ڵام گوتم ده‌کرێت ئه‌م جاده‌یه‌ش بچێته سه‌ر جاده‌یه‌کیترو به‌و لایه‌دا بشکێته‌وه که مه‌به‌ستی ئێمه‌یه،ئیتر به لای ده‌سته ڕاستدا وه‌رسووڕاین و به ڕێکه‌وتین.
دۆزینه‌وه‌ی جاده‌که بڕێک ئاسوده‌ی کردین،خۆش ڕێمان ده‌کرد وه‌کو ڕه‌وت و یه‌رغه‌ی وڵاخی به‌رزه..ته‌کان جۆرێکیتری ڕێکردنه،به‌ڵام ڕه‌وت و یه‌رغه‌کردن تایبه‌ته به ئه‌سپ و ماینی باش و خۆشڕه‌و،ئه‌و جۆره ئه‌سپ و ماینانه لای خاوه‌نه‌کانیان خۆشه‌ویستن و سواره‌کانیان هه‌میشه که‌یف ساز‌و به‌رزه‌ده‌ماخن..ئێمه‌ش به جاده‌که‌دا به ڕه‌وت و یه‌رغه ده‌ڕۆیشتین.
نیو سعات ڕێمان کردبوو ئه‌م جاده‌یه‌ش که‌وته سه‌ر جاده‌یه‌کی گشتی‌تر،من چۆن مه‌زه‌نه‌م کردبوو ئاوا ده‌رچوو،جاده تازه‌که ڕیک ئه‌م جاده‌یه‌ی ده‌بڕی و به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌ڕۆیی که گوایه ئه‌سینای لێیه،"دیاره به پێی بۆچون و لێکدانه‌وه‌ی من"،چوونکه هیج نه‌خشه‌و زانیارییه‌کی دروستمان پێنه‌بوو.ئینجا که‌وتینه سه‌ر جاده‌که‌یترو ڕێکردنه‌که‌مان شێوه‌ی نیمچه ڕاکدنێکی وه‌رگرتبوو،هه‌ر سه‌یاره‌یه‌ک بهاتایه سه‌ر جاده‌که‌مان به‌ر ده‌داو دوور ده‌که‌وتینه‌وه تاکو ده‌ڕۆیشت.جارێک له کاتی هاتنی سه‌یاره‌یه‌کدا بێچوه‌کان زۆر به تووندی خۆیان به نێو هه‌ندێک چڕه‌دارا کرد که به که‌ناری جاده‌که‌وه بوو،یه‌کسه‌ر هاواریان لێهه‌ستا،چوونکه داره‌که دڕکاویبوو یه‌کێکیان بریندار ببوو هه‌ر هاواری ده‌کرد...سعات هه‌شتی به‌یانی گه‌یشتینه نزیک شارێک که زۆر گه‌وره نه‌بوو،به که‌ناری شاردا‌و به نێو دار‌و ده‌وه‌نه‌کاندا ده‌ڕۆیشتین،له پڕیکدا که‌وتینه نێو هه‌ندێک داره‌وه که من نه‌ده‌زانی چیجۆره دارێک بوو،له شێوه‌ی په‌لکی دار خورماو داری حه‌یزه‌ران ده‌چوو،داره‌کان زۆر چڕوپڕو باڵا به‌رز بوون،به‌ڵام ئه‌ستورییه‌که‌ی هێنده‌ی په‌نجه‌یه‌ک ده‌بوو،زۆربه‌ی داره‌کان چه‌مابوونه‌وه‌و که‌وتبوونه سه‌ر زه‌وییه‌که،ئێمه که ئاگامان له سیفه‌تی له‌عنه‌تی ئه‌و جۆره داره نه‌بوو پێمان به سه‌ریا ده‌نا،داره‌کان له ژێر پێمان‌دا ده‌شکاو ده‌نگێکی گه‌وره‌ی لێوه هه‌ڵده‌ستا،هه‌رکسێک له‌و نزیکانه بوایه گومانی نه‌ده‌ما که چه‌ند که‌س له‌وێدا شه‌ڕه ده‌مانچه ده‌که‌ن! ماڵه‌کان نزیکمان بوون،ئێمه له خشه‌ی مێرووله‌ش ده‌ترساین،که‌چی تووشی ئه‌و به‌ڵایه بووین،گوتم له سه‌ر خۆتان هه‌نگاو بنێن..یه‌کێک له بێچووه‌کان که په‌شۆکابوو هه‌ر چه‌پۆکانی بوو ده‌یویست زوو خۆی له‌و به‌ڵایه ڕزگار بکات.
که‌مێکیتر ڕۆیشتین و وه‌کو ڕه‌وه به‌راز به که‌ناری جاده‌که‌وه خۆمان خزانده نێو دار‌و بژوێنه‌وه.هه‌موومان هیلاک بووین و شه‌که‌تی و شه‌وگه‌ڕانێکی تاڵمان پێوه دیار بوو.جله‌کانمان پیس و ته‌ڕوقوڕاوی ببوون.هه‌ر یه‌ک هه‌ندێک جلی خاوێنترمان پێ‌بوو،جله پیسه‌کانمان داکه‌ندو فڕێمانداو جله خاوێنه‌کانمان له به‌رکرد.هه‌ندێک ته‌ماته‌و سه‌مونمان پێمابوو خواردمان، دوایی چه‌ند جگه‌ره‌م به دوای یه‌کدا کێشا..ئه‌مجاره‌یان دووکه‌ڵی جگه‌ره‌و دووکه‌ڵه‌کانی ناخم تێکه‌ڵ به بۆن و نه‌رمه‌بای ته‌ڕوفێنکی به‌یانی ده‌بوون و بازنه بازنه به ئاسماندا ده‌چوون و پرش و بڵاو ده‌بوونه‌وه.جگه‌ره له به‌یانییه‌کانی خه‌م و هه‌روه‌ها به‌یانییه‌کانی شادیشدا خۆش و نه‌شئه‌سازه، "هیوادارم هیچ که‌سێک جگه‌ره نه‌کێشێت"،به‌یانییه‌ک بوو ده‌کرێت بڵێم به‌یانییه‌کی ئازاد نه‌بوو بۆ ئێمه.له‌و به‌یانییه‌دا که زه‌رده‌ی خۆر پرچی زه‌ردباوی خۆی به هه‌موو لایه‌کدا په‌خش و واڵا کردبوو هه‌موو بوونێکزه‌ردیی به‌یانی گرتبوو،ده‌کرا پۆلیس"ئه‌و ڕه‌مزو قیافه‌و قه‌واره نامۆیه" ئێمه‌ی بگرتایه‌و دوای ناشیرین‌ترین سووکایه‌تی و گاڵته‌پێکردن ئازاردان، که‌له‌پچه‌یان بخستایه‌ته ده‌ستمان...
لێگه‌ڕێن به‌یانییه‌کان ئازادبن..لێمگڕێن با له سه‌ر ئه‌و خاک و خۆڵه ڕاکشێم و سه‌یری ئاسمانی زووڵاڵی به‌یانی بکه‌م..لێگه‌ڕێن با بفڕ‌م و هه‌رچی تیشکی خۆر هه‌یه له باڵه ته‌ڕو ته‌زیوه‌کانم بدات..با هه‌موو سه‌ر زه‌مینی به‌یانییه‌کان بفڕ‌م و ماچ بکه‌م..فڕین ئه‌گه‌ر خه‌ون و خولیای مرۆڤه‌کان بێت .. با..ته‌لبه‌ندو دڕکه خوێناوییه‌کانی سنوور بشکێنین.. ئازادی ئه‌گه‌ر سه‌رزه‌مینی فڕین و قاقاو شادیه گه‌وره‌کان بێت..لێگه‌ڕێن با هه‌موومان ئازاد بین... دوایی که‌وتینه گفتوگۆوه ئایا جیبکه‌ین؟ هێشتا هه‌ر به پێ بڕۆین یاخود بچینه نێو شاره‌وه‌و هه‌وڵی گرتنی تاکسی بده‌ین؟ ڕاستییه‌کری که‌سمان حه‌وسه‌ڵه‌ی ڕێکردنمان نه‌مابوو،بۆیه به ناجاری بڕیارماندا بچینه نێو شاره‌وه‌و هه‌وڵی گرتنی تاکسییه‌ک بده‌ین.
هاتینه سه‌ر جاده‌که‌و دوو دوو پاش و پێشی یه‌ک به‌ره‌و نێو شار به ڕێکه‌وتین،که به سه‌ر جاده‌که‌دا ده‌ڕۆیشتین خه‌ڵک ده‌مانی بینی،به‌ڵام ئێمه ئاسایی ده‌ڕۆیشتین و گوایه له هیچ ناترسین! جله‌کانمان که‌مێک باش بوون،هه‌روه‌ها سه‌ریشمان شانه کردبوو ئه‌گه‌رچی پیس و پڕی وورده شت بوو.به سه‌ر جاده‌که‌دا ده‌ڕۆیشتین تراکتۆرێک که چه‌ند که‌سی له سه‌ر بوو، دیار بوو بۆ سه‌ر کار‌و کێڵگه‌کانیان ده‌چوون،گه‌یشتنه ئاستی ئێمه‌و ده‌ستیان به‌رز کرده‌وه‌و سڵاویان کرد،من حه‌زم نه‌ده‌کرد که‌س سڵاومان لێبکات..ده‌ترسام برایه‌ک خووشکێک له‌وان پۆلیس بوایه!
گه‌یشتینه نێو شار‌و چاومان بۆ دوو شت ده‌گێڕا: پۆلیس و تاکسی،دوو شتی ناجۆرو دوور له یه‌ک،یه‌کێکیان ئێمه‌ی ده‌گرت و ئه‌ویتریان ئێمه ده‌مانگرت،یه‌کێکیان زیندانیمانی ده‌کردو ئه‌ویتریان ئازاد.باش بوو ئه‌وه‌ی یه‌که‌ممان تووش نه‌هات،له دووره‌وه چه‌ند تاکسیمان بینی وه‌ستابوون، به دوو دڵییه‌وه به‌ره‌و لایان ڕۆیشتین،دیاره زمانیش نازانین،چوومه به‌رده‌م یه‌کێک له شۆفێره‌کان و به ئاماژه‌و ده‌ربڕینی ناوی ئه‌سینا ،تێمگه‌یاند بۆ ئه‌سینا ده‌ڕۆین ئایا ده‌مانبه‌ن؟ سه‌یرێکی قه‌دوباڵامانی کرد‌و به سه‌ر له‌قاندن گوتی به‌ڵێ.له کامپه‌که جه‌ند ووشه‌و هه‌ندێک له ژماره‌کانم به زمانی یونانی له به‌ر کردبوو،وه‌کو"پۆسۆ" یانی چه‌ندو"لفته"یانی پاره‌و هتد..هه‌ردوو ووشه‌که‌م پێکه‌وه لکاندوو گوتم پۆسۆ لفته! گوتم شتێک هه‌ر ده‌رده‌چێت و تێده‌گات..ئه‌ویش قه‌ڵه‌م و کاغه‌زێکی ده‌رهێناو نووسی 100 یۆرۆ.ئه‌گه‌رچی ئه‌و پاره‌یه چه‌ند به قه‌د کرێی ئاسایی بوو،به‌ڵام به لای منه‌وه 100 فلس بوو!من ده‌مویست له ده‌ست پۆلیس و ئه‌و گورگه هارانه ڕزگارمان بێت،پاره به لامه‌وه هیچ بایه‌خێکی نه‌بوو،یه‌کسه‌ر گوتم ئوخه‌ی!
هه‌ر له‌وێدا سه‌د یۆرۆکه‌ی لێمان وه‌رگرت و گوتی سه‌رکه‌ون.ئێمه چووینه نێو تاکسییه‌که‌وه‌و دانیشتین،من حه‌زم ده‌کرد خۆیشی سه‌ربکه‌وێ و یه‌کسه‌ر به ڕێکه‌وین،پۆلیسه‌و بۆنی کرد‌و پێمانیزانی! به‌ڵام ئه‌و پارچه په‌ڕۆیه‌کی گرتبووه ده‌سته‌وه‌و جامی سه‌یاره‌که‌ی ده‌سڕی،له دڵی خۆمدا ده‌مگوت سه‌یاره وه‌کو بووک پاک و جوانه که‌ی پێویستی به خاوێن کردنه‌وه هه‌یه! ئه‌و ده‌یزانی ئێمه ترسی پۆلیسمان هه‌یه به‌ڵام له‌وێدا له‌و باره‌وه هیچی نه‌گوت،پاشان ئه‌ویش سه‌رکه‌وت و به ڕێکه‌وتین.
کاتێک سه‌یاره‌که به‌ڕێکه‌وت بزه‌یه‌کی کاڵ و تاڵ ده‌که‌وته سه‌ر لێوم و هه‌م تۆزقاڵێک شادی پێم ده‌به‌خشی و هه‌م دنیایه‌ک له ئازار! هه‌موو شتێکم وه‌کو خه‌ون پێشچاو ده‌هات و وێنا ده‌کرد،بیرم له‌و هه‌موو ده‌رده‌سه‌رییه ده‌کرده‌وه که به سه‌رماندا هاتبوو،له شه‌واره‌بوون به هه‌موو مانا‌و حه‌قیقه‌ته تاڵه‌کانێوه،له شه‌وو جه‌نگه‌ڵ و شاخ و هه‌ناسه‌و هه‌نگاوه ماندووه‌کانمان،له‌و هۆکارو یاساوڕێسا پڕوپووچانه‌ی ببوونه هۆی ته‌ره‌بوون و کوێربوونی ئێمه.
شۆفێری تاکسییه‌که پیاوێکی به ته‌مه‌ن بوو،هه‌ندێجار چه‌ند قسه‌یه‌کی له گه‌ڵماندا ده‌کرد،منیش به‌و چه‌ند ووشه‌یه که له به‌رم کردبوو فڵته‌فڵتێکم بۆی ده‌کرد..به‌ڵام نه‌مده‌زانی تێده‌گات یان نا.پرسیاری ئه‌وه‌شی کرد خه‌ڵکی کوێین،گوتم ئیراک..ئه‌ویش ده‌ستی خۆی وه‌کو چه‌قۆ لێده‌کردو به ملی خۆیدا ده‌یهێناو ده‌یگوت:سه‌دام هوسه‌ین! دوایی گوتی خۆ هیچ کێشه- پرۆبله‌مێکتان نییه؟ ئه‌م پرسیاره‌ی فێڵبازانه کرد،ئه‌و ده‌یزانی و هه‌ستی کردبوو ئێمه له پۆلیس ده‌ترسین.به‌ڵام منیش گوتم :نۆ..نۆ پرۆبله‌م...! ئه‌ویش پێده‌که‌نی و به پێکه‌نینه‌وه قسه‌که‌ی منی دووباره و درێژ ده‌کرده‌وه‌و ده‌یگوت نۆ..نۆۆۆ پرۆبله‌م..ساخته‌چیبوو...! له ڕێگا جارێکی‌تر په‌نام برده به‌ر ووشه‌ی پۆسۆو گوتم: ئه‌سینا پۆسۆ کم؟گوتی 150 کم،ئیتر حیکایه‌تمان نه‌کرد!
سعات ده‌ی به‌یانی گه‌یشتینه ئه‌سینا،ئه‌و شوێنه‌ی کورده‌کانی لێ‌بوو نه‌مانده‌زانی له کوێیه‌و ناونیشانه‌که‌ی چییه،تاکو به تاکسییه‌که‌مان بگوتایه له‌وێ دامانبه‌زێنێت،له به‌ر ئه‌وه له شوێنێکی‌تر دایبه‌زاندین.له‌وێ زۆر چاومان گێرا کوردێک یان هه‌ر بیانییه‌کیتر ببینین و پرسیاری ئه‌و شوێنه‌ی لێبکه‌ین،به‌ڵام که‌سمان به‌ر چاو نه‌که‌وت،پرسیارمان له زۆر خه‌ڵکی ئه‌وێ کرد که‌س وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه،به چه‌ندین تاکسیمان گوت له به‌ر ئه‌وه‌ی زمانمان نه‌ده‌زانی لێمان ده‌ترسان و نه‌مانیانده‌برد.زۆر ترسی پۆلیسمان هه‌بوو بمانگرن،له‌و سه‌ری هه‌ر کۆڵان و جاده‌یه‌کدا پۆلیسمان ببینایه ئێمه به لایه‌کیتردا ده‌ڕۆیشتین.چوونکه له‌م ماوانه‌ی دواییدا پۆلیس به ئاره‌زووی خۆیان و به بێ هیچ هۆیه‌ک په‌نابه‌رانیان ده‌گرت و زیندانی ده‌کرد.هه‌روه‌ها ئێمه‌ش تازه بووین و سه‌رو سیمامان له خه‌ڵکی شاری نه‌ده‌کرد،به‌ڵکو ڕۆخسارو قه‌واره‌ی مرۆڤگه‌لێک بووین هه‌موو ده‌ردو ژانه‌لانی شه‌وگه‌ڕی و شه‌واره‌و ئاواره‌یی و نامۆیی تێدا به‌رجه‌سته ببوو... په‌نجا یۆرۆمان پێمابوو هه‌ندێ پسکیت و شیرینی و کۆلامان کڕی و له ناو پارکێکدا دانیشتین و خواردمان. که‌شووهه‌وای یۆنان هاوینانیش بارانی زۆری لێده‌بارێت،ئه‌و ڕۆژه دوای نیوه‌ڕۆ ئاسمان چاره‌ی خۆی به یه‌کدادابوو بارانێکی به خوڕی داده‌باراند، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو هیلاکی و ده‌رده‌سه‌رییه هه‌موو جله‌کانیشمان ته‌ڕ ببوو ئاوی پیا ده‌هاته خواره‌وه،وه‌ک دیارده‌یه‌کی بێده‌ره‌تانی به‌ر باران ئه‌مسه‌رو ئه‌و سه‌رمان ده‌کردو باران..بارانبارینی ده‌کردین! وه‌ک سرووشت به قه‌ستی ململامنێمان بکاو بڵێت:له زه‌ریاکانم ڕزگاربوون،به‌ڵام ئه‌مجاره عه‌زابتان ده‌ده‌م و ڕه‌قتان ده‌که‌مه‌وه‌و سه‌رتان لێده‌شێوێنم.هه‌وره‌کان به جۆرێک بروسکه‌یان ده‌داو ده‌یانگرمان،وه‌ک بیانه‌وێت شار خاپوور بکه‌ن و ئێمه‌ش له نێو به‌رن،یان بیانه‌وێت داخی ڕه‌نج و سته‌مێک که له ئێمه ده‌چوو به سه‌ر شاردا بڕێژن!
نرکه‌و ناڵه‌ناڵی ئاسمان پر بوو له ژان و ده‌ردو نه‌فره‌ت..وه‌ک نرکه‌ی ڕۆح له‌به‌رێکی بریندار‌و پڕجۆش ..خوێن له به‌ری بڕوا‌و گینگڵی پێبدات..من هه‌میشه وه‌ک باران په‌رستێک له باران و ئاسمان و هه‌وره‌کان ده‌ڕوانم و خۆشم ده‌وێن،حه‌ز ده‌که‌م له به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی باراندا ڕاکشێم و بمشواته‌وه. ئه‌و ڕۆژه ئه‌گه‌رچی ئه‌و هه‌سته‌شم هه‌بوو له قووڵاییه‌کانی ڕۆحمه‌وه هه‌ستی ته‌ڕی و شه‌ڵاڵبوونی ئاووباران ئارامیی پێده‌به‌خشیم..به‌ڵام له لایه‌کیتره‌وه جه‌سته‌می ده‌ڕچاندو هه‌راسانی ده‌کردم،مرۆڤ با باران پرستیش بێت،به‌ڵام کاتێک به زۆر‌و به بێویستی ڕۆحیی خۆی فڕێی بده‌نه به‌ر باران،ده‌کرێت ڕه‌زامه‌ند نه‌بێت..باران په‌رستێک خۆی ده‌زانێت که‌ی و چۆن و تاکو که‌ی له ژێر ڕه‌هێڵه‌دا ڕاکشێت...!
ئه‌و ڕۆژه یه‌کێک له‌و ڕۆژانه بوو که شته‌کان به باره سلبیه‌که‌یدا ده‌شکایه‌وه،دوور له شوێنی کورده‌کان دابه‌زین،که‌سێکمان نه‌ده‌بینی شوێنی کورده‌کانمان پێبڵێت،پرسیارمان له خه‌ڵکی ده‌کرد وه‌ڵامیان نه‌ده‌دایه‌وه،به هه‌ر تاکسیه‌کمان ده‌گوت نه‌ده‌بردین،ته‌له‌فۆنمان بۆ چه‌ند ناسیاومان کرد ده‌یانگوت دوورین و له شارێکیترین و ناتوانین بێین بۆ لاتان،باران به خوڕ ده‌باری و دنیا‌و ئاسمان شه‌ڕی ئێمه‌ی ده‌کرد!
زۆرجار ئه‌و زنجیره ڕێکه‌وته سلبیانه‌م له فیلم‌دا بینیوه که ڕووبه‌ڕوی پاڵه‌وانی فیلم بۆته‌وه،به‌ڵام هێند به دروستم نه‌ده‌زانی و ده‌مگوت بۆ ده‌بێت ئه‌و هه‌موو ڕووداوه خراپانه یه‌ک به دوای یه‌کدا بێن و ڕیکه‌وتێکی ئیجابی تێدا نه‌بێت؟! به‌ڵام ئێستا باوه‌ڕم وایه ده‌کرێت ده‌یان ڕووداوی سلبی به دوای یه‌کدا بێن،به بێ ئه‌وه‌ی ڕێکه‌وتێکی ئیجابی بکه‌یت.به‌ڵام ڕاستییه‌ک له په‌یوه‌ند به‌و ڕووداو‌و ڕیکه‌وته سلبیانه‌وه هه‌یه،ئه‌ویش بریتیه له‌و ڕێڕه‌وو هه‌لومه‌رجه که مرۆڤه‌که تێیدا ده‌ژی.
سعات گه‌یشتبووه چواری دوای نیوه‌رۆ یه‌کێکمان بینی پێمان وابوو کورده،لێی نزیک بووینه‌وه‌و قسه‌مان له گه‌ڵکرد وابوو،مه‌سه‌له‌که‌مان بۆ ڕوونکرده‌وه،له به‌ر ئه‌وه که ئه‌و که‌مێک زمانی ده‌زانی توانی تاکسیمان بۆ بگرێت و بۆ خۆیشی له گه‌ڵمان هات.دوای بیست ده‌قه گه‌یشتینه "پارکی کۆماندۆو ئامۆنیا"،پارکی کۆمانۆو ئامۆنیا ناوی شوێنێک بوو له ئه‌سینا، کورده‌کان به زۆری له‌وێ کۆ ده‌بوونه‌وه.
کاتێک له تاکسیه‌که دابه‌زیم هه‌ستم کرد ڕیک له‌و شوێنه گشتیانه‌دام که له کوردستان خه‌ڵکی بێکار لێی کۆ ده‌بوونه‌وه‌و به یه‌کدا ده‌هاتن،به‌ڵکو زیاتر له هه‌ڕاجخانه‌کان ده‌چوو له ڕۆژانی جومعه!سه‌دان که‌س به‌و ناوه‌دا بێسه‌مه‌ر دانیشتبوون و ده‌هاتن و ده‌چون و جگه‌ره‌و شتی قاچاخیان ده‌فرۆشت! پۆلیس ده‌هات و هه‌ر یه‌كیک به لایه‌کدا بۆی ده‌رده‌چوو.هه‌ستم به نامۆییه‌کی وێران ده‌کرد،نه‌مده‌زانی ده‌بێت چیبکه‌م..بۆ کوێ بڕۆم و کوێ هی منه؟!هه‌ستم ده‌کرد من هیچ شتێکم لێره نییه‌و مه‌حکومیان کردووم به‌وه‌ی هیچم نه‌بێت!! نه‌ماڵێکم هه‌بوو بۆی بچم و دوور له‌م جه‌نجاڵییه دامپۆشێ و نه له سه‌ر جاده‌کانیش ئازادیم هه‌بوو دانیشم و بسوڕێمه‌وه. له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی‌تر هه‌ڵده‌هاتم و که‌چی ده‌ستم به باڵ و سه‌رزه‌مینی ئازادی نه‌ده‌گه‌یشت! پۆلیس و بێدادیه‌کان له هه‌موو شوێنێک بوون،به‌ڵام ئازادی و به‌هاکانی مرۆڤ له هیچ شوێنێک نه‌بوون.
خولیای کۆچکردن به‌شێکی زیندووه له فه‌نتازیای کۆچبه‌رو"ئه‌و کۆچبه‌ره‌ی بۆ ئازادی زمانی ووشکو لاڵبووه" کۆچ ده‌کاو که‌چی به ئاسمانی ئه‌و دوورگه‌و سه‌رزه‌مینه ناگات که خه‌ونی پێوه بینیوه‌و خه‌ونی پێوه ده‌بینێت.
به‌ڵام ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه ئازادی وجودی نییه! یاخود چوارچێوه‌و سنووری بۆ دانراوه‌و ئه‌وه‌ش دیسان یانی نه‌بوونی ئازادی،یانی هه‌ڵکێشانی شاباڵی ئازادی.کاتێک ئازادی مانا‌و بوون په‌یدا ده‌کات هیچ سنوور‌و چواچێوه‌و ته‌فسیرێکی بۆ نه‌کرێت،ئازادی یانی ئازادی و نابێت هیج خاڵێک له‌ودیویه‌وه سنووری بۆ دیاری بکات.ده‌بێت"من" ئازاد بن چیده‌که‌م چیده‌خۆم،جیده‌پۆشم و یان ڕووتبم!چۆن بیر ده‌که‌مه‌وه‌و بۆ کوێ ده‌ڕۆم و له کوێ ده‌ژیم.ئازادی ده‌بێت ڕه‌ها بێت وه‌ک هه‌وا..وه‌ک چۆن ئێمه هه‌وا ده‌مژین و له‌و کاته‌دا بیر له‌وه ناکه‌ینه‌وه، چۆن ئه‌م هه‌وایه ده‌مژین و هیچ سیسته‌مێکیش ئه‌وه‌ی دیاری نه‌کردووه،که چۆن و چه‌ند هه‌وا بمژین..
ئێمه که له کامپه‌که هه‌ڵاتین به ته‌مای ئه‌وه نه‌بووین بچینه لای قاچاخچی و پاره‌ی تورکیا-یۆنانی بده‌ینێ،چوونکه پاش په‌نجا ڕۆژ زیندانی و ئه‌و هه‌موو هیلاکییه به ڕه‌وامان نه‌ده‌زانی پاره‌یان بده‌ینێ،یان گوتمان که‌مێک له‌و بڕه پاره‌یه ده‌ده‌ین که ئه‌قدمان کردبوو له گه‌ڵیاندا.هه‌روه‌ها قاچاخچیه‌کانی ئێمه که‌مته‌رخه‌م بوون له به‌رامبه‌ر ئێمه‌داو له‌و په‌نجا ڕۆژه‌دا هیچ سه‌ردانێکیان نه‌کردین و پارێزه‌ریان بۆمان نه‌گرت زوو ئازادمان بکه‌ن.چوونکه چه‌ند وه‌جبه‌یتری کۆچبه‌ران دوای ئێمه گیران و به هۆی پارێزه‌ره‌وه زوو ئازاد ده‌کران،هه‌روه‌ها قاچاخچی وێنه ناشیرین و ڕه‌زا تاڵه له دیدی کۆچبه‌رانداو هه‌میشه ده‌یانه‌وێت له ده‌ستیان هه‌ڵێن و پاره‌یان نه‌ده‌نێ.
به‌ڵام ئێمه که‌وتینه دۆخێکی خراپه‌وه،هه‌م پاره‌مان که‌م پێمابوو هه‌میش هیلاکی و شه‌ونخوونی شه‌واره‌بوون کوێرو په‌رێشانی کردبووین،که‌ڵکی ئه‌وه‌مان نه‌مابوو تاکو شوێنێک ده‌دۆزینه‌وه له سه‌ر جاده‌و کارتۆن ڕابخه‌ین و بخه‌وین.هاوڕێکانیشم هێنده وه‌ڕه‌س و ماندوو ببوون،هه‌ر ده‌یانگوت ته‌له‌فۆن بۆ قاچاخچیه‌که بکه با بێت به دواماندا،ئه‌وان ده‌یانویست ژوورێکیان ده‌ست بکه‌وێ و چه‌ند ڕۆژێک تێیدا بخه‌وه‌ن و بحه‌وێنه‌وه.ئه‌وه‌بوو ته‌له‌فۆنمان بۆ قاچاخچی کرد‌و هات به دوامانداو بردمانی بۆ شوقه‌که‌ی! که‌لاوه‌یه‌کی پیس و کۆن و داڕۆخاو بوو بۆگه‌نی لێهه‌ڵده‌ستا،له‌و جۆره که‌لاوانه بوو که خه‌ڵکی ئه‌وێ مانگاشی پێوه ناکات.
دوو سێ ژووری پیس و بۆگه‌ناوی که ده‌چوویته ژووره‌وه بۆنی زێرابی لێده‌هات،ئاوی تێدا نه‌بوو له شوێنێکیتره‌وه به جلیکانه ئاویان ده‌هێنا،که باران ده‌باری له ده‌یان شوێنه‌وه دڵۆپه‌ی ده‌کرد.
ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ی که له تورکیاوه ده‌گه‌نه یۆنان، ته‌سلیمی قاچاخچیه‌کانی یۆنانی ده‌که‌ن و ئه‌وان ده‌یانبه‌نه شوقه‌ی خۆیان و تاکو پاره‌کانیان حه‌واڵه نه‌که‌ن،بۆیان نییه بچنه ده‌ره‌وه،واته زیندانیان ده‌که‌ن! "قاچاخچیه‌کان کوردن و که‌مجار یۆنانیان له گه‌ڵه"،هه‌روه‌ها قاچاخچیه‌کان زۆر بێڕه‌وشت و سه‌رسه‌ری و چه‌قۆکێشن،به هۆی نابه‌ڵه‌دی و که‌م ئه‌زموونی کۆچبه‌ران له‌و وڵاتانه،به شێوازی جۆراوجۆر ئیستغلالیان ده‌که‌ن و لێیان ده‌ده‌ن و به زۆر پاره‌یان لێده‌سه‌نن.هه‌روه‌ها ته‌عدای سێکسی ده‌که‌ن و کردوویانه له‌و کۆچبه‌رانه‌ی که ته‌مه‌نێکی کامڵیان نه‌بووه‌و به زۆر‌و هه‌لخه‌ڵه‌تاندن ئیستغلالیان کردوون!!! ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له عێراق و کوردستان یاسا‌و سیسته‌مێکی مرۆیی و عه‌داله‌ت و حه‌قخواز بێته کایه‌وه،ئه‌وا ده‌بێت قاچاخچیه‌کان بناسرێن و لێکۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵ بکرێ و ئه‌وانه‌ی تاوان و ده‌ستدرێژیان له سه‌ر ساخ بکرێته‌وه،دادگایی بکرێن و سزای خۆیان وه‌رگرن.
چوار ڕۆژ له‌وێ ماینه‌وه پاره‌که‌مان پێدان و هاتینه ده‌ره‌وه.
ناسیاوێکمان هه‌بوو بیستبوومان "شوقه‌ی" هه‌یه‌و گوتبووی هه‌ر کاتێک هاتنه ده‌ره‌وه با بێن بۆ لای من.له ئه‌سینا هه‌ر کۆمه‌ڵه خه‌ڵکی ناوچه‌یه‌ک شارێک عه‌شیره‌تێک شێوه زارێک یه‌کێک له‌و که‌لاوانه‌یان داگیر کردووه‌و به موڵکی خۆیان و قه‌بیله‌یان ده‌زانی! ئه‌گه‌ر ئاره‌زوویان نه‌بوایه نه‌یانده‌هێڵا خه‌ڵکی ئاوه‌کی و غه‌یره قه‌بیله‌و بێگانه بێنه ناوی! ئێمه‌ش به هۆی ئه‌و ناسیاوه‌مانه‌وه ڕوومان له یانه‌ی قه‌بیله کرد!
ئه‌م که‌لاوانه هه‌رچۆنێک بوایه له‌وه باشتر بوو له ده‌ره‌وه‌و له سه‌ر جاده بخه‌وتایه‌ین.به سه‌دان که‌س هه‌بوون له سه‌ر جاده‌و ناو پارک‌و په‌ناو په‌سێوه‌کاندا ده‌خه‌وتن و که‌لاوه‌یه‌کیان به نه‌سیب نه‌ده‌بوو! کۆچبه‌ران هه‌ندێک ناوی سه‌یریان له‌و که‌لاوانه نابوو،وه‌کو شوقه‌ی جرجه‌که‌و مشکه‌که‌و...هتد،هه‌ڵبه‌ته پڕبوون له‌و جڕوجانه‌وه‌رانه.
مرۆڤ تاکو کۆچ نه‌کات حه‌قیقه‌ته‌کانی کۆچ نازانێت،وێناکردنه‌کانی کۆچبه‌ر بۆ ده‌ره‌وه ڕاوه‌ستان و ته‌رکیز کردنه له سه‌ر شته جوانه‌کان،ئه‌و شته جوان و خۆش و سه‌یروسه‌مه‌رانه‌ی له زمانی خه‌ڵکیترو مێدیاکانه‌وه ده‌یبیستێ و ده‌یبینێت،کۆچبه‌ر کاتێک کۆچ ده‌کات ناتوانێت یاخود نایه‌وێت ڕه‌هه‌نده‌کانیتری کۆچ ببینێت.ئه‌و-کۆچبه‌ر هه‌ندێک شتی بینیوه‌و بیستووه،"درۆبن یان ڕاست" وه ته‌مه‌نێک داخ و حه‌سره‌تی بۆ دیتن و کردن و موماره‌سه‌کردنی هه‌ڵکێشاوه‌و ده‌بینێت ئێستا کۆچ ئه‌و ده‌رگایه‌ی لێده‌کاته‌وه خه‌ونه‌کانی به دیدێنێت،بۆیه لێره‌دا فه‌زای تۆخی وێناکردنه‌کانی کۆچبه‌ر،ڕاوه‌ستانه له سه‌ر جوانییه‌کان و ئاماده‌یه له‌و پێناوه‌دا قاربانی بدات.
هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌کیش که کۆچبه‌ری کورد له ده‌ره‌وه به وڵاتی ده‌دات،زۆربه‌ی جاره‌کان وێنه‌یه‌کی ساخته‌و نادروسته،ئه‌و له به‌رگی وێنه‌و جلوبه‌رگو دیمه‌نه‌کانی ده‌ره‌وه‌دا ته‌نها جوانییه‌کانی هه‌نده‌ران بۆ وڵات به‌رهه‌م دێنێت. من ئه‌و کۆچبه‌رانه‌م ده‌بینی له‌و شوێنه پیسانه‌دا ده‌ژیان و ده‌یانخواردو ده‌خه‌وتن،ئه‌وه‌م به بیردا ده‌هات که چی درۆیه‌کی گه‌وره له گه‌ڵ خۆیان و کۆمه‌ڵگای خۆیاندا ده‌که‌ن،به‌وه‌ی ده‌چوونه سه‌ر ده‌ریاو شوێنه جوانه‌کان و وێنه‌یان ده‌گرت و بۆ که‌س و کاریان ده‌نارده‌وه،گوایه ئه‌وان ئاوا ده‌ژین و ژیانیان وه‌ک دیمه‌نی نێو وێنه‌کانیان جوان و ڕازاوه‌و رۆمانسیه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و درۆ‌و ساخته کارییه هۆکاری خۆی هه‌یه‌و په‌یوه‌ندی به که‌سێتی و کولتور‌و سایکۆلۆژی کۆمه‌ڵگه‌و تاکی کورده‌وه هه‌یه‌و لیره‌دا بابه‌تی من نییه.
من پڕ به دڵ حه‌زم ده‌کرد له هه‌موو ئه‌و خه‌رابانه‌دا وێنه‌و ته‌سویرم بکردایه‌و وه‌کو دیمه‌ن و به‌ڵگه‌یه‌کی زیندووی بیره‌وه‌ریه‌کانم ئه‌رشیفم بکردایه،وێنه‌ی ئه‌و شه‌وانه‌ی له به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی باراندا ده‌خه‌وتم و ده‌خه‌وتینو پۆلیس! به دار‌و پێله‌قه‌و سووکایه‌تیکردن ده‌هاتنه وێزه‌مان و به زۆر هه‌ڵمانیان ده‌ساندو ده‌یانگوت بڕۆن! به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆنه‌ڕه‌خسا.
مانگێک له‌و خه‌رابه‌یه‌دا ژیام نه ئاوی تێدا بوو نه کاره‌با،شه‌وانه مۆممان هه‌ڵده‌کردو ئاویشمان له شوێنیتره‌وه ده‌هێنا،بۆ چێشت لێنانیش ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه نانمان بخواردایه-که زۆربه‌ی کاته‌کان له ماڵه‌وه نانمان ده‌خوارد،ته‌باخێکی بچووکمان ده‌کڕی به غاز کاری ده‌کردو خواردن و چامان له سه‌ری ده‌کوڵان،ئاگره‌که‌ی هێنده بێهێز بوو هیچ خواردنێکی به باشی نه‌ده‌کوڵان.هه‌ندێ جاریش به کاغه‌زو کارتۆن و پارچه دار ئاگرمان ده‌کرده‌وه‌و چاو چێشتان له سه‌ری دروست ده‌کرد،به‌ڵام ئه‌وه کێشه‌ی بۆمان دروست ده‌کردو به هۆی دووکه‌ڵه‌وه ماڵه‌کانی ده‌وروبه‌رمان بێزار ده‌بوون و پۆلیسیان ده‌هێنایه سه‌رمان.هه‌ندێجار وه‌کو گوله هاوه‌ن به‌ردێک له لاماندا ده‌که‌وته خواره‌وه‌و که‌س نه‌یده‌زانی له کوێوه دێت!
له‌و که‌لاوه‌یه‌دا بووین ئێواره‌یه‌ک به بێ خشپه‌و ترپه کۆمه‌ڵێک پۆلیس وه‌کو گه‌له گورگ دایان به سه‌رمانداو هه‌موومانیان گرت،سه‌ره‌تا داوای وه‌ره‌قه‌یان کرد،وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن:"خه‌رتیه"،من خه‌رتیه‌م نبوو گوتم له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی خه‌رتیه‌ی بێت نه‌یگرن،که‌چی له پێشدا خه‌رتیه‌داره‌کانیان قۆڵبه‌ست کرد! ده که‌س بووین دوو دوو به که‌له‌پچه به‌ستمانیان به یه‌که‌وه و بردمانیان بۆ پۆلیسخانه. له‌وێ پێیان گوتین ئه‌گه‌ر له‌و خه‌رابه‌یه ده‌رنه‌چن ئه‌وا جارێکی‌تر دیینه‌وه‌و ده‌تانگرین و ده‌تاننێرینه‌وه بۆ لای سه‌دام هوسه‌ین! دوای نیو سعات به‌ریانداین و ڕێک‌و ڕاست گه‌ڕاینه‌وه بۆ خه‌رابه‌که‌مان،بۆ کوێ بڕۆیشتایه‌ین..هه‌موو ئه‌وانه‌ی ماڵیان نییه په‌نا بۆ خه‌رابه‌کان ده‌به‌ن.
له‌م ماوه‌و ساڵانه‌ی دواییدا پۆلیسی یۆنان هه‌ڵوێست و کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆر توندوتیژیان په‌یڕه‌و ده‌کرد له به‌رامبه‌ر کۆچبه‌راندا،به هه‌موو شێوه‌یه‌ک کۆچبه‌رانیان ئازار ده‌داو ده‌گرت و زیندانی ده‌کرد،له چه‌ند سعاته‌وه تاکو چه‌ند ڕۆژو هه‌روه‌ها چه‌ند مانگ له زیندان تووندیانده‌کردن.هیچ به‌هایه‌کی مرۆیی نه‌مابوو ژێر پێیان نه‌نایه.وه‌ره‌قه‌ت هه‌بوایه ده‌یانگرتی..نه‌تبوایه ده‌یانگوت بۆچی وه‌ره‌قه‌ت نییه دیسان ده‌یانگرتی..ده‌ڕۆیشتین بۆ دائیره‌ی پۆلیس وه‌ره‌قه‌یان بۆمان نه‌ده‌کرد،به‌ڵکو له‌وێ سوکایه‌تیان به کۆچبه‌ران ده‌کرد.من یه‌کجار بۆ پۆلیسخانه ڕۆیشتم،ئه‌و هه‌موو سووکایه‌تییه‌و نیگای به سووک سه‌یرکردنی پۆلیسم بینی.ئیتر به‌و ناوه‌دا نه‌چوومه‌وه.
مانگیک له ئه‌سینا بوومبۆ یه‌ک سات هه‌ستم به ئارامی نه‌کرد،به‌ڵکو هه‌میشه دڵته‌نگ و بێحه‌وسه‌ڵه بووم و هه‌ستم به‌وپڕی پێشێڵکردنی هه‌موو ماف و ئازادی و به‌های مرۆییم ده‌کرد.چی گه‌وجی و ئه‌فسانه‌یه‌کی گه‌ره‌یه له‌م دنیایه‌داو له سایه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌دا"سیسته‌می سه‌رمایه" بۆ ئازادی بگه‌ڕێیت! * * * دوای مانگێک له ئه‌سینا ڕۆژێک له گه‌ڵ دوو براده‌ریتردا تکتی قیتاری شاری" پاترا"مان بڕی و به‌ره‌و ئه‌و شاره به ڕێکه‌وتین،پاترا شارێکی خۆشی یۆنانه‌و ده‌که‌وێته سه‌ر ده‌ریاوه،هه‌روه‌ها به‌نده‌ری که‌شتی لێیه‌و که‌شتیه‌کان له‌وێوه بۆ وڵاتانی‌تر ده‌ڕۆن وه‌کو ئیتالیا‌و هتد...
له ڕێگا له په‌نجه‌ره‌ی قیتاره‌که‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه‌و دیمه‌نی ڕه‌نگینی سروشتم ده‌کرد،به ڕاستی جوان و ڕه‌نگین بوو،هه‌موو شوێنێک ده‌شتایی و شاخ و ته‌پۆڵکه سه‌وزی ده‌کرده‌وه.به‌ڵام هه‌ستی من هه‌ستی زیندانییه‌ک بوو له ده‌لاقه‌یه‌کی بچووکه‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه‌و ڕوناکی و ئازادی بکات.مرۆڤ کاتێک ئازاد نه‌بێ و له باری ڕۆحی و ده‌روونییه‌وه هه‌ست به ئازادی نه‌کات،ئه‌گه‌رچی به هه‌موو دنیاشدا بسوڕێته‌وه به‌ڵام هه‌ستی ئه‌و هه‌ستی دیله،دیلبوون هه‌ر ئه‌وه نییه مرۆڤ له نێو چوا دیواردا تووند بکرێت،به‌ڵکو ده‌کرێت به دیوی ده‌ره‌وه‌و له پانتایی و مه‌ودایه‌کی بێسنووری سه‌ر زه‌میندامرۆڤ دیلبێت و دیلبکرێت،که به باوه‌ڕی من مرۆڤایه‌تی هێشتا دیله‌و دیلێتی ده‌ژێت...گه‌یشتینه پاتراو نزیکی به‌نده‌رو که‌شتیه‌کان بووینه‌وه،له په‌نجه‌ره‌ی قیتاره‌که‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه‌م ده‌کرد،به که‌ناری هێڵی قیتاره‌که‌وه ده‌یان و سه‌دان که‌سم ده‌بینی و به‌و ناوه‌دا ده‌سووڕانه‌وه‌و چاویان بڕیبووه که‌شتیه‌کان،هه‌روه‌ها ده‌یان و سه‌دان پارچه کارتۆن و جانتاو به‌تانی و کیسه خه‌وم ده‌بینی به سه‌ر هێڵی قیتاره‌که‌وه دانرابوون و کۆچبه‌ران شه‌وانه به خۆیاندا ده‌داو زۆبه‌شیان هه‌ر له‌وێدا ده‌خه‌وتن!
ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ و غه‌مگین بوو گه‌یشتمه ئه‌وێ،ئێواره‌یه‌کی ڕووت و ڕه‌جاڵ تێیدا هیچم نه‌بوو،نه ماڵێک هه‌بوو ئاواره‌ییم داپۆشێ و نه کووچه‌یه‌کی ئازاد بۆ پیاسه‌و په‌ناگه‌ی "غه‌ریبیم"!
من هه‌میشه پڕخه‌م وژان بووم،له بیرم نایه پێکه‌نیبووبێتم!
Kazmkader72@yahoo.com
|