![]()
|
شه‌واره‌ی شه‌وانه‌ی سه‌فه‌ر. (بیره‌وه‌ری)
کازم قادر - به‌شی پێنجه‌م -
هه‌میشه ڕۆخسارێکی تاڵ و سه‌رێکی جه‌نجاڵ و ناڵه‌یه‌کی پڕ نه‌فره‌ت بووم.هه‌ست و ئه‌قڵ و ویژدان و مۆراڵی من ئه‌و گالته‌جاڕی و سووکایه‌تییه‌ی قه‌بوڵ نه‌ده‌کرد.من باوه‌ڕی ته‌واوم به‌وه هه‌یه‌و هه‌بوو که مرۆڤ ده‌توانێت جۆرێکی‌تر بژێت،سیسته‌مێکیتری بۆ ژیان هه‌بێت،سیسته‌مێکی ئازاد‌و یه‌کسان بۆ هه‌موو مرۆڤ،ژیان و سه‌رزه‌مینیش موڵک‌و ماڵی هه‌موو که‌س بێت...
کاتێک له قیتاره‌که دابه‌زیم چه‌ند که‌شتی گه‌وره‌م بینی له‌نگه‌ریان گرتبوو،ئه‌وه یه‌که‌مجارم بوو ئاوا له نزیکه‌وه که‌شتی گه‌وره‌و جوان و ئه‌فسانه‌یی ببینم.گه‌وره هێنده‌ی جوانترین و ڕازاوه‌ترین کۆشکوته‌لاری چه‌ند نهۆمیی، ڕازاوه به سه‌دان گڵۆپ و شه‌معه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ،که له دووره‌وه سه‌یرم ده‌کرد وێنه‌ی شارێکی ئه‌فسانه‌ییم وێنا ده‌کرد که له ده‌ریاوه هاتبێت.
ئه‌و ئێواره‌یه تاکو دره‌نگه شه‌وێک له گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه به‌و ناوه‌دا ده‌سووڕاینه‌وه‌و سه‌یری خه‌ڵکو پۆلیس و که‌ستیمان ده‌کرد،پۆلیس ده‌هات و له به‌نده‌ره‌که دوور ده‌که‌وتینه‌وه،هه‌ستم ده‌کرد مواری ده‌رچوون زۆر که‌مه.
پۆلیس هه‌موو بواره‌کانی ته‌نیبوو نه‌یانده‌هێشت کۆچبه‌ران نزیکی به‌نده‌ره‌که ببنه‌وه،به تایبه‌ت له‌و کاتانه‌ی که‌شتیه‌کان باریان بار ده‌کردو ئاماده‌ی ڕۆیشتن ده‌بوون.دره‌نگه شه‌وێک له گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه له په‌نایه‌ک له نزیکی به‌نده‌ره‌که ده‌سنیشانکرد تێیدا بخه‌وین،هه‌رکه‌سه‌و کیسه خه‌وێکمان پێ‌بوو،هه‌ندێک کارتۆنمان هێناو ڕامانخست و چووینه نێو کیسه خه‌وه‌کانمانه‌وه‌و له سه‌ری ڕاکشاین،من وه‌ک هه‌میشه به سه‌رێکی کاس و جه‌نجاڵه‌وه ته‌قه‌لای خه‌وم ده‌داو زۆر دره‌نگ خه‌وم لێده‌که‌وت.
به‌یانی زوو هه‌ستاین و ماڵ وحاڵمان پێچایه‌وه‌و به کۆڵمانداد، چایخانه‌یه‌کی کورده‌کان هه‌بوو که له‌نێو که‌لاوه‌یه‌کدا بوو،چووین بۆ ئه‌وێ و چاو ماستێکمان خوارد.دوایی گه‌ڕاینه‌وه بۆ لای به‌نده‌ره‌که،کۆچبه‌ران هه‌میشه له ده‌وروبه‌ری که‌شتی و به‌نده‌ره‌که بوون،له‌وێ چاودێری ئه‌و لۆری و شاحینه بارهه‌ڵگرانه‌یان ده‌کرد،که له ناو گۆڕه‌پانی به‌نده‌ره‌که‌دا ده‌وه‌ستان و پاشان ده‌چوونه نێو که‌شتیه‌کانه‌وه‌و بۆ وڵاتانی‌تر ده‌ڕۆیشتن. کۆچبه‌ران هه‌وڵیان ده‌دا به دزه‌کردن بچنه نێو لۆری و شاحینه‌و سه‌یاره‌کانه‌وه‌و له‌وێشه‌وه بۆ نێو که‌شتیه‌کان بچن.
سه‌یرکردنی ئه‌و دۆخه نیگه‌رانی ده‌کردم،نه‌مده‌زانی چه‌ند ڕۆژو هه‌فته‌و مانگی‌تر له‌وێ ده‌مێنمه‌وه‌و له سه‌ر جاده‌و نێو پارک‌و په‌نا دیواره‌کان بخه‌وم.
یه‌کێک له‌و شته تاڵ و پڕ ئازاره مرۆڤ سه‌رگه‌ردان ده‌کات،ئه‌وه‌یه مرۆڤ ماڵێکی نه‌بێت،ماڵێک تاکو دایپۆشێت و تێیدا موماره‌سه‌ی جووڵه‌و کرداره تایبه‌تی و ناوه‌کییه‌کانی خۆی بکات،ماڵ بۆ مرۆڤ ئه‌و دوورگه نهێنی و دنیاتایبه‌ت و فه‌زا سه‌ربه‌خۆیه‌یه تێیدا چی بوێت ده‌یکات! له دنیایه‌کدا که "ده‌ره‌وه"سه‌رزه‌مینی "حه‌رامه"کانه،"ماڵ" ئه‌و شوێنه ئازاده‌یه تێیدا هه‌رچی حه‌رام و پیرۆزه‌یی هه‌یه تێکده‌شکێنرێت...ده‌کرێت ده‌ره‌وه‌ش هه‌مان شوێن بێت بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی جووڵه‌و ویسته‌کانی مرۆف..به‌ڵام کاتێک هیج "حه‌رام"ێک له گۆرێ نه‌مابێت...
به بێ حه‌وسه‌ڵه‌ییه‌کی زۆره‌وه ئه‌و ڕۆژه‌مان به ڕێکرد،شه‌وێکی دره‌نگ له گه‌ڵ دوو براده‌ر"هه‌ردووکیان پورزام بوون"له شوێنێک ده‌گه‌ڕاین بیدۆزینه‌وه تێیدا بخه‌وین،ده‌بوا شوێنمان بدۆزایه‌ته‌وه چوونکه ئێمه هیچ "شوێنیک" مان نه‌بوو.به که‌ناری به‌نده‌ره‌که‌وه پارکێک هه‌بوو دارێکی گه‌وره‌ی تێدا بوو ده‌وری داره‌که به چیمه‌نتۆ شووره کرابوو،جێگه‌ی هه‌رسێکمانی تیا ده‌بووه‌وه،چه‌ند پارچه کارتۆنمان هێناو ڕامانخست و خۆمان خزانده نێوکیسه خه‌وه‌کانمانه‌وه‌و وه‌ک ئه‌به‌دیه‌ت به دنیایه‌ک داخ و که‌سه‌ره‌وه خه‌وتین.به‌یانی له گه‌ڵ هه‌ڵاتنی ڕۆژدا هه‌ستاین و په‌ڕوپۆی هێلانه‌و ماڵمان پێچایه‌وه‌و دامان به کۆڵماندا،هه‌موومان هه‌روابووین..ماڵه‌کانمان به کۆڵمانه‌وه بوو..ده‌مانتوانی له هه‌موو شوێنێک بین و ده‌یانتوانی له هه‌موو شوێنێک ده‌رمانبکه‌ن..هه‌موو شوێنێک ده‌ڕۆیشتین و هیچ شوێنێکمان نه‌بوو.
حاڵی ئێره‌مان له ئه‌سینا خراپتر بوو،چوونکه ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ی بۆ ئه‌م شاره"پاترا" ده‌هاتن به مه‌به‌ستی ده‌رچوون بۆ وڵاتێکی‌تر ده‌هاتن، پۆلیس ئه‌مه‌ی ده‌زانی بۆیه هه‌میشه به دوامانه‌وه بوون و ڕاویان ده‌ناین .ڕۆژانه ده‌یان کۆچبه‌ریان له نێو لۆری و شاحینه‌و که‌شتیه‌کاندا ده‌گرت و به شێوه‌یه‌کی دڕندانه دارکاری و سوکایه‌تیان پێده‌کردن،زۆر که‌س له کاتی لێدانا ده‌ست و ده‌موچاویان ده‌شکاو خوێناوی ده‌بوون!
پۆلیس ناو‌و وێنه‌یه‌کی ناشیرین و ڕه‌زاگان بوو،وێنه‌یه‌ک له هه‌ر شوێنێک بوایه ده‌بوا ئێمه ئه‌وێمان چۆڵ بکردایه،به تایبه‌ت ده‌وروبه‌ری به‌نده‌رو که‌شتیه‌کان و ئه‌و کاتانه‌ی که‌شتیه‌کان باره‌کانیان بار ده‌کرد.له سه‌ر ده‌ریاکه داده‌نیشتین ده‌هاتنه سه‌رمان و ده‌یانگوت بڕۆن،هه‌رکه‌سێکیش نه‌ڕۆیشتایه ده‌یانگرت و لێیان ده‌دا.ڕۆژێک به کوڕێکیان گوت که له‌و شوێنه دوور بکه‌وێته‌وه‌و بڕوات..به‌ڵام ئه‌و نه‌ڕۆیشت و هه‌ر له شوێنه‌که‌ی خۆی وه‌ستابوو،پۆلیسه‌کان چوونه سه‌ری و ده‌ستیان به لێدانیکرد،به بێ جووڵه وه‌ستابوو خۆیشی له لێدانه‌کانیان نه‌ده‌پاراست..جوامێرانه وه‌ستابوو چاوه‌ڕێی شه‌قه‌کانیتری ده‌کرد..وه‌ک په‌که‌رێکی ته‌حه‌دا ڕاوه‌ستابوو گاڵته به جه‌لاد بکات...!
سه‌ر ده‌ریا خۆش و ئارامیبه‌خش بوو،خه‌ڵکی ئه‌وێ ..کوڕ‌و کچانی لاو بۆ پیاسه‌و دڵداری و خۆشه‌ویستی کردن ده‌هاتن بۆ ئه‌وێ و یه‌کتریان له ئامێز ده‌گرت و ده‌میان ده‌خسته نێو ده‌می یه‌کترو لێوی یه‌کیان ده‌خوارده‌وه، خۆشه‌ویستی و دڵداری کردن و ماچ کردن ئازاد بوو،براو باوک‌و وارس و پیاوێکی قه‌بیله نه‌بوو له پشته‌وه تیرۆریان بکات،ماچکردن و ده‌م خستنه نێو ده‌می کچ و کوڕێک ئاسایی بوو..وه‌ک چۆن لای خۆمان ده‌م خستنه نێو ده‌می یه‌کتری دوو "کۆتر" ئاساییه،هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه له هه‌ندێک ناچه‌و ئیمپراتۆرێتی قه‌زه‌مدا گوناهێکی که‌بیره بێت!
ئێواره‌ی خۆشه‌ویستی و دڵداری ئه‌و کج و کوڕانه منی ده‌گیڕایه‌وه بۆ شوێنێکی دوور،ئه‌گه‌رچی له دنیای خه‌مێکی تاڵ و قووڵی خۆم و ئه‌و مرۆڤانه‌دا بووم که له په‌نامدا بوون،به‌ڵام خه‌یاڵم له شه‌قه‌ی بالی فڕینێکی دووری ده‌داو ده‌یبردمه‌وه بۆ سه‌رزه‌مینی چه‌قۆو برین! بۆ "وڵاتی" من و کچ و کوڕه ناکامه‌کانی،له‌وێ هه‌موو شوێنێک ده‌گه‌ڕام..به ئێواره‌ی هه‌موو ده‌ریاکانیدا پیاسه‌م ده‌کرد..به هه‌موو شه‌قام و کۆڵان و باخچه زه‌ردو بێ گوڵه‌کانیدا ده‌گه‌ڕام و کوێراییم ده‌هات..ماج و خۆشه‌ویستی و دڵداری و ئامێزانبوونم نه‌ده‌بینی..ده‌مگوت وه‌رزو ته‌مه‌نی کچ و کوڕانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره چی ووشکو برینگه..ووشکو ڕه‌قهه‌ڵاتوو.. وه‌ک ئه‌و پارچه زه‌مینه‌ی له ئه‌زه‌لی ئه‌زه‌له‌وه دڵۆپێک بارانی نه‌دیبێت...
په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و سێکس پێدراوێکی سرووشتییه‌و پێویسته‌و ده‌بێت مرۆڤ به بێ هیچ به‌ربه‌ستێک چۆن و چی کاتێک بیه‌وێت موماره‌سه‌ی بکات.ئه‌م په‌یوه‌ندییه له ڕووی مێژووییه‌وه کاتێک هیچ یاسا‌و ڕێسا‌و حه‌رام و به‌ربه‌ستێکی کولتوری و ئایینی و هتد،له گۆڕێ نه‌بووه سرووشتی خۆی ژیاوه‌و موماره‌سه کراوه.ئه‌گه‌ر گه‌مژه‌یی باوه‌ڕو کولتوره خورافیه دروستکراوه‌کانی مرۆڤ نه‌بێت،ئه‌وا ده‌کرێت سێکس وه‌ک هه‌ر غه‌ریزه‌یه‌کی تر‌و ئه‌ندامی سێکس وه‌ک هه‌ر ئه‌ندامێکیتری جه‌سته سه‌یربکرێ و هیچ جیاوازییه‌ک نه‌کرێن...
شه‌وانه له سه‌ر جاده‌و په‌ناو په‌سێوه‌کاندا ده‌خه‌وتین،زۆرجار له کاتی خه‌ودا پۆلیس ده‌هاته سه‌رمان و ده‌رمانیان ده‌په‌ڕاندو هه‌ر که‌سێکیش به‌ر ده‌ستیان بکه‌وتایه دارکاریان ده‌کرد،من له‌وێ لێدانم نه‌خوارد به‌ڵام زۆر که‌س له نزیکمداو به پێش چاومه‌وه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه دارکاری ده‌کران و خوێناوی ده‌بوون.من و ئه‌و دوو براده‌ره که هه‌میشه به یه‌که‌وه بووین، شوێنیکی که‌مێک سه‌ختمان دۆزیبووه‌وه‌و شه‌وانه تێیدا ده‌خه‌وتین، ته‌لبه‌ندێک بوو وه‌کو په‌رژینێک به به‌رده‌می هه‌یوانی خانوویه‌کدا درابوو، ته‌لبه‌نده‌که به‌رز نه‌بوو به‌ڵام به هۆی تیژیی نووکی سه‌ره‌وه‌ی شیشه‌که‌وه، مرۆڤ به زه‌حمه‌ت ده‌یتوانی بچێته ئه‌و دیوا،پۆلیسه‌کانیش تاقه‌تی ئه‌وه‌یان نده‌بوو ئه‌و زه‌حمه‌ته به خۆیان بده‌ن و بێنه ئه‌ودیوا بۆ مان.
به‌ڵام زۆربه‌ی شه‌وه‌کان له‌و دیو ته‌لبه‌نده‌که‌وه ده‌یانکرده هاوار هاوارو به زۆر ده‌ریان ده‌کردین،چه‌ند شه‌و باران به خووڕ ده‌باری ده‌هاتن و ده‌ریان ده‌په‌ڕاندین. شه‌وێک کوڕیک له دیوی ده‌ره‌وه‌ی ته‌لبه‌نده‌که‌دا خه‌وتبوو،له نیوه‌شه‌ودا دوو پۆلیس هاتنه سه‌ری و به دار‌و پێله‌قه تێیبه‌ر بوون و ده‌م و چاویان خوێناوی کرد! ئێمه له ده‌نگه ده‌نگی ئه‌واندا به ئاگا هاتین و دوایی ئێمه‌شیان کرده ده‌ره‌وه.زۆربه‌ی ئه‌و هه‌موو لێدان و هه‌راسانکردن و سووکایه‌تیانه دوو پۆلیس ده‌یانکرد،له نێو ئه‌و دوانه‌شدا یه‌کێکیان له‌ویتریان سه‌ر‌سه‌ریتر بوو.کۆچبه‌ره کورده‌کان ناویان نابوو "جه‌بارفه‌رمان"! هه‌ر کاتێک ئه‌و پۆلیسه ده‌ربکه‌وتایه،کۆچبه‌ران به ده‌نگی به‌رز بانگیان له یه‌کتر ده‌کردو ده‌یانگوت ئاگه‌داربن جه‌بار هات.
مانگێک بوو له پاترا بووم هه‌موو شه‌ووڕۆژه‌کانی به‌و جۆره تێده‌په‌ڕین، هه‌میشه ده‌مگوت ئه‌مه چی شه‌واره‌بوونێکه.. به ڕاستی شه‌واره‌بوونێکی کوێرو پڕژان ده‌ژیاین.له ده‌ره‌وی هه‌موو یاسا‌و ڕێسایه‌کی مرۆیی‌دا بووین، نه‌ک ته‌نها له هه‌موو مافێک بێبه‌ری و په‌راوێز خرابووین، به‌ڵکو مافی ئه‌وه‌شمان نه‌بوو له سه‌ر چه‌ند مه‌تری زه‌وییه‌کی ڕه‌ق و له گۆشه‌و کوچه‌کانی بێنه‌واکانیشدا دانیشین و ئۆقره‌ی بێئۆقره‌یی بگرین!
زۆر که‌س هه‌بوون له مانگێکه‌وه تاکو جه‌ند مانگ‌و ساڵێک به‌وجۆره له‌وێ ده‌مانه‌وه‌و نه‌یانده‌توانی ده‌ربچن. شه‌واره‌ی شه‌وه‌کانی سه‌فه‌ر برکوژانێکی گه‌له‌ک سه‌خته،گیڕانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو چرکانه که به ئازارێکی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕین مه‌حاڵه..پۆلی کۆچبه‌ران پۆلی ئه‌و باڵندانه بوون هه‌موو چرکه‌یه‌ک ڕاو ده‌کران و له به‌ر تیشکی ڕق و نه‌فره‌تی مرۆڤ و یاسا‌و ڕێساگه‌لێکی لنگوقچدا،شه‌واره‌و کوێرده‌کران و نه‌یانده‌زانی له "کوێن" و بۆ "کوێ" بڕۆن و له" کوێ"دا ئۆقره بگرن! هه‌میشه له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی‌تر ڕاو ده‌نراین و ده‌یانگوت لێره دوور بکه‌ونه‌وه‌و بڕۆن! نه‌مانده‌زانی بۆ کوێ بڕۆین و له کوێوه بێین؟
من هه‌موو کاتێک ڕسته‌یه‌کم ده‌هاته‌وه بیر‌و له گوێم‌دا ده‌زرانگایه‌وه،که له ڕۆمانی "بێنه‌وایانی"ڤیکتۆر هیگۆدا"له زمانی پاڵه‌وانی چیرۆکه‌که‌وه ده‌ڵێت، کاتێک بێنه‌واو سه‌رگه‌ردان و بێپه‌ناو جێگه ده‌سووڕێته‌وه‌و که‌س په‌نای نادات،ته‌نانه‌ت ده‌چێت له ده‌رگای زیندان ده‌دات تاکو بیگرن و "په‌نای" بده‌ن،که‌چی پێی ده‌ڵێن ئێره زیندانه بڕۆ تاوانێک بکه تاکو جێت بکه‌ینه‌وه، "وه‌ک زیندان جێی تاوانباران بێت"پێم وایه لێره‌دایه ده‌ڵێت:"بۆ کوێ بڕۆم.. نه شوێنێکم هه‌یه بۆی بڕۆم و نه شوێنێکم هه‌یه لێیه‌وه بێم".ڕۆمانه‌که‌م له به‌رده‌ستدا نییه‌و زوو خوێندوومه‌ته‌وه،له‌وانه‌یه ده‌قه‌که‌م وه‌کو خۆی نه‌نووسیبێت"داوای لێبووردن ده‌که‌م"،منیش هه‌موو چرکه‌یه‌ک ئه‌و هه‌سته‌م هه‌بوو که نه شوێنێکمان هه‌یه بۆی بچین و نه شوێنێکمان هه‌یه لێیه‌وه بێین.
ڕۆژ تا ئێواره ده‌هاتین و ده‌چووین و چاومان به دوای لۆری و شاحینه‌و که‌شتیه‌کانه‌وه بوو،بۆ ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌ڕاین تاکو خۆمان به نێو که‌شتییه‌کدا بکه‌ین و له‌و دۆخه ئاڵۆز‌و پر سته‌مه ڕزگاربین،هه‌رچه‌نده شتێک نه‌بوو ناوی ڕزگاربوون بێت،به‌ڵام خۆرنه‌وه‌زانێکمان له فڕینه‌کانی کۆچ جێده‌هێشت..شه‌وو شوێنێکمان له شه‌وو شوێنه‌کانی شه‌واره‌بوون تێده‌په‌ڕاند...
له پاترا شیعرێکم نووسیبوو،که له یه‌کێک له شه‌وه سارده‌کاندا سه‌رم له کیسه خه‌وه‌که‌مه‌وه ده‌رهێنابوو ده‌منووسی،چه‌ند لاپه‌ڕه بوو به‌ڵام لێم وونبوو هێنده‌یم له به‌رمابوو.
له ده‌نگما داخ و که‌سه‌ر هاوار ده‌کا هه‌روه‌کو چۆن پایزترین وه‌رزی ته‌مه‌ن ژیابێتم.. لیوم دیاره ووشکو برین وه‌ک سه‌ده‌یه‌ک چاوه‌ڕوانیی دڵۆپێک ئاو.. سیمام دیاره له دوێنێمدا دڵۆپ دڵۆپ ژه‌هر ده‌ڕژێ و له چاوانما وه‌ک پرشنگێک بۆ سبه‌ینێ به دینه‌کرێت.. تۆ..مرۆڤه ماندووه‌که‌ی ڕۆژگار دوێنێی پارچه پارجه‌بوونی ڕۆحی خۆت له کۆڵ ناوه‌و له‌م ژاوه ژاوی ژیان بازاڕه‌دا سه‌ری ڕێگای چ خولیایه‌کت گرتووه! تۆ زایه‌ڵه‌ی سه‌دان ئێش و ژانی سه‌ختی و.. که‌چی هێشتا سه‌وڵی ژیان لێده‌ده‌یت و له نێو ئاپۆڕه‌ی ئه‌م هه‌موو شکسته‌دا وه‌ک بته‌وێت ته‌حه‌دای به‌زین بکه‌ی.. تۆ نه‌وڕه‌سێکی و ڕه‌نگه ئیتر باڵه‌کانت به‌رگه‌ی ئه‌م فڕینه بێمه‌ودایه نه‌گرێ و .. کێ ده‌ڵێت به که‌ناری چڵی دارستانێک ده‌گه‌ی.
تۆ ژانیت و ده‌شێت به‌ره‌ژانت خوێن بێ و له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کی زۆرمدا و نه‌خشه‌ی زۆرم کێشا،خۆم به نێو شاحینه‌و که‌شتیه‌کاندا بکه‌م به‌ڵام سه‌رکه‌وتو نه‌ده‌بووم،ته‌قه‌لاکان فه‌ردی بوون و که‌وتبوونه ده‌ستی ڕێکه‌وت. من ده‌مویست له شوێنێکدا سه‌رکه‌وم و خۆم بشارمه‌وه له کاتی پشکنیندا نه‌گیرێم،نه‌مده‌ویست جارێکی‌تر ده‌ستی ئه‌و پاڵه‌وانه ترسنۆکانه بکه‌وم و لێمبده‌ن.
ئه‌و شوێنانه‌ی که کۆجبه‌ران خۆیان تیا حه‌شار ده‌دا،سه‌ر ئه‌کسلی شاحینه‌و نێو شمه‌ک و باره‌کان بوو،زۆربه‌ی شاحینه‌کان هه‌میشه شتومه‌کی تیا‌بوو،باره‌کانیان هه‌مه جۆر بوون وه‌کو خواردن و که‌ره‌سته‌یتر. هه‌ندێک له شاحینه‌کان به چادر داپۆشرابوون کۆچبه‌ران به دزییه‌وه چادره‌کانیان ده‌کرده‌وه‌و ده‌چوونه نێو شاحینه‌کانه‌وه‌و پشان له نێو شاحینه‌که‌دا به شتومه‌که‌کان خانۆچکه‌یه‌کیان دروست ده‌کردو تێیدا داده‌نیشتن و خۆیان داده‌پۆشی. ئه‌و شاحینانه‌ی باریان تێدایه گه‌رمن و به که‌می هه‌وایان بۆ دێت،زۆرجار کۆچبه‌ران تێیدا په‌رێشان و ته‌نگه نه‌فه‌س ده‌بن.
جۆرێکی‌تر له شاحینه‌کان داخراون و هه‌وای بۆ ناچێت،سه‌رکه‌وتن له نێو ئه‌و شاحینانه‌دا زۆر خه‌ته‌ره‌و ئه‌گه‌ری مردنی زۆره،هه‌ر به هۆی ئه‌و جۆره شاحینانه‌وه به درێژایی ساڵانی ڕابردوو به ده‌یان کۆچبه‌ر له نێویاندا ده‌خنکان و گیانیان له ده‌ست ده‌دا...
ڕۆژانه که‌شتیه‌کان ده‌هاتن و به سه‌دان شاحینه‌و سه‌یاره‌یان بار ده‌کردو به هه‌زاران گه‌شتیارانیان سه‌ر ده‌خست و ده‌گه‌ڕانه‌وه،هاتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌شتیه‌کان بۆ ئێمه داخ و حه‌سره‌تێکی زۆری جێده‌هێشت! که‌شتی جوان وگه‌وره‌و سیحراوی جێگه‌ی سه‌دان سه‌یاره‌و هه‌زاران مرۆڤی تێدا ده‌بووه‌وه، که‌چی بۆ ئێمه حه‌رام بوو له دووریشه‌وه سه‌یری بکه‌ین.کاتێک که‌شتیه‌کان ده‌ڕۆیشتن هه‌ستم به سته‌مێکی زۆر ده‌کرد،به ڕاستی سته‌مێکی گه‌وه‌ره بوو له ئێمه ده‌یانکرد که گوایه ئه‌وه‌ش یاسایه!! چی ڕووی ده‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو جه‌سته ماندوو که‌نه‌فته‌و چاوه ئه‌بڵه‌قبووانه‌یان سه‌ربخستایه‌وله‌و هه‌موو شه‌وه سارد‌و ته‌زیوو شه‌واره‌بوونه ده‌ربازیانیان بکردایه؟ ئه‌وان هه‌موو رؤژێک ده‌هاتن و ده‌ڕؤیشتن..نه که‌س زیانی ده‌کردو نه دنیاش خه‌را ده‌بوو! هاتنی که‌شتیه‌کان خۆشی و ئومێدێکی کزوتاڵی له گه‌ڵ خۆی ده‌هێنا،ئه‌گه‌رچی هیچ که‌س دڵنیا نه‌بوو له‌وه‌ی سه‌رده‌که‌وێت،به‌ڵام ئێمه حه‌زمان ده‌کرد هه‌میشه چه‌ند که‌شتی له‌وێ له‌نگه‌ری بگرتایه!
براده‌رێک له شار یان-جه‌زیره‌یه‌کیتر-بوو به ناوی"کۆلنتۆز"،ڕۆژێک ته‌له‌فۆنی بۆ کردین و گوتی ئه‌گه‌ر حه‌وسه‌ڵه‌تان هه‌یه وه‌رن بۆ ئێره به‌ڵکو لێره‌وه به یه‌که‌وه ده‌رچووین،ئه‌وێش شارێکی یۆنان بوو به‌نده‌ری که‌شتی لێ‌بوو،ئه‌وه‌شی گوت که ئه‌و دووجار سه‌رکه‌وتووه‌و پاشان گیراوه‌و دایانبه‌زاندووه،گوتیشی له کاتی گرتندا هێنده‌ت لێناده‌ن..به‌ڵکو زله‌یه‌ک شه‌قێک نووکه شه‌قێکت لێده‌ده‌ن...!
له دوو شوێن بێشه‌رمانه‌و دڕندانه له کۆچبه‌رانیان ده‌دا: له پاتراو کۆمۆنیزیا.له کۆمۆنیزیا ته‌نها به لێدانه‌وه نه‌ده‌وه‌ستان،به‌ڵکو پێنج سعات تاکو ده سعات به سه‌یاره دووریانیان ده‌خستنه‌وه‌و له چۆڵه‌وانیه‌کدا به‌ره‌ڵایانیان ده‌کردن! ئه‌وانه‌ی که به‌و جۆره دوور ده‌خرانه‌وه ده‌بوایه بۆ ئه‌سینا بگه‌ڕایانه‌وه،چوونکه هێنده شه‌که‌ت و ماندوو ده‌بوون پێویستیان به حه‌وانه‌وه ده‌بوو.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و براده‌ره ته‌له‌فۆنی بۆ کردین،ڕۆژێک له گه‌ڵ براده‌رێکیتردا بڕیارماندا بچین بۆ کۆڵنتۆز،سعات دووی دوا نیوه‌ڕۆیه‌ک تکتی قیتاری ئه‌و شاره‌مان بڕی و سه‌رکه‌وتین،خه‌یاڵمان جه‌نجاڵ و سیمامان خه‌ماوی بوو، هه‌ردووکمان نه‌مانده‌زانی بۆ"کوێ" ده‌ڕۆین ! ئه‌وێ چیه..چۆنه چی ده‌بێت و چی ڕوو ده‌دات...!
پێم وابێت سعات پێنجی ئێواره گه‌یشتینه ئه‌وێ،ناشاره‌زا بووین و نه‌مانده‌زانی به‌نده‌ره‌که که‌وتۆته کوێوه،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان نه‌ده‌زانی ئایا ڕه‌فتاری پۆلیسی ئه‌وێ چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر"غه‌ریبێک" له سه‌ر جاده‌کان ببین؟وێسگه‌ی قیتاره‌که له نێو شاردا بوو،دابه‌زین و هه‌ر له خۆمانه‌وه به لایه‌کدا ڕۆیشتین،ده‌مانویست ده‌ریاکه ببینین و هه‌ڵبه‌ته به‌نده‌ره‌که‌ش له‌وێیه.گه‌ڕاین ده‌ریاکه‌مان لێوه‌ده‌رکه‌وت،که‌شتیه‌کی گه‌وره‌شمان بینی له‌نگه‌ری گرتبوو،به‌ره‌و لای که‌شتیه‌که ڕۆیشتین ده‌مانویست قاچاخچیه‌کانی ئه‌وێ نه‌مانبینن،ئه‌وێ کۆچبه‌ری که‌م لێ‌بوو هه‌رکه‌سێکی تازه بڕۆیشتایه قاچاخچیه‌کان ده‌یانزانی و نه‌یانده‌هێشت خۆیان سه‌ربه‌خۆ هه‌وڵی سه‌رکه‌وتن بده‌ن،قاچاخچیه‌کان ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌ربچیت و پاره‌ت لێوه‌ربگرن.هه‌روه‌ها سه‌یری ده‌وروبه‌ری که‌شتیه‌که‌مان ده‌کرد تاکو شاره‌زابین و ڕێگه‌یه‌ک بدۆزینه‌وه‌و ده‌ستنیشان بکه‌ین بۆ چوونه نێو که‌شتیه‌که‌وه.
نزیکی ده‌رگاکه‌و ئه‌و شوێنه بووینه‌وه که دیار بوو شوێنێکی له بار بوو بۆ دزه‌کردنه نێو شاحینه‌و که‌شتیه‌که‌وه،له‌وێدا حه‌وت هه‌شت که‌سمان بینی وه‌ستابوون و دیار بوو ئه‌وانیش ده‌یانویست بچنه نێو شاحینه‌و که‌شتیه‌که‌وه.ئێمه زانیمان ئه‌وان قاچاخچیان له گه‌ڵدایه‌و ئه‌گه‌ر پێبزانن ئێمه ده‌مانه‌وێت خۆمان هه‌وڵی سه‌رکه‌وتن بده‌ین و پاره‌یان نه‌ده‌ینێ،ئه‌وا کێشه‌مان بۆ دروست ده‌که‌ن.قاچاخچیه‌کان ئه‌و شوێنانه‌یان داگیر کردبوو ده‌بوا کۆچبه‌ران له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌ربچن و پاره‌یان لێوه‌ربگرن.
ویستمان که‌مێک دوور له ئه‌وان تێپه‌ڕین و گومانمان لێنه‌که‌ن،به‌ڵام ئه‌وان بانگیان کردین و ئێمه‌ش چووین بۆ لایان.قاچاخچیه‌کان ئه‌فغانی بوون و کوردێکیشیان له گه‌ل بوو به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه ئه‌و له‌وێ نه‌بوو،من ده‌مناسی، هه‌روه‌ها له نێو کۆمه‌ڵه‌که‌دا کوردێکیتر هه‌بوو ئێمه ئه‌ویشمان ده‌ناسی،ئه‌و پاره‌ی به قاجاخچیه‌کان دابوو تاکو له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌ربچێت، ئه‌و چاوێکی لێداگرتین مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو واخۆمان نیشان نه‌ده‌ین که یه‌کتر ده‌ناسین.گوتیان بۆچی هاتوون بۆ ئێره؟ گوتمان هاتووین ئێره ببینین ئه‌گه‌ر بزانین بواری ده‌رچوون هه‌یه ئه‌وا پاره‌تان ده‌ده‌ینێ ده‌رمان بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان گومانیان هه‌بوو،گوتیان ئه‌گه‌ر پاره نه‌ده‌ن ناهێڵین لێره‌وه ده‌ربچن.
گوتمان چه‌ند پاره‌تان ده‌وێت؟گوتیان یه‌ک نه‌فه‌ر هه‌زار تا هه‌زارو پێنج سه‌د دۆلار."له دڵی خۆمدا ده‌مگوت هه‌ی له ئه‌قڵتان"،گوتمان باشه بیرێکی لێده‌که‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌مان بۆ په‌یدا بوو ئه‌وا دێینه‌وه بۆ لاتان، ئیتر ئه‌وێمان به جێهێشت و چووین له ناو پارکێکدا دانیشتین،دیاره له نزیکی به‌نده‌ره‌که.
ئه‌و براده‌ره‌ی که ته‌له‌فۆنی بۆ کردین،بینیم له گه‌ڵ کوڕیکیتردایه‌و به‌و ناوه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه،ئه‌وان ئێمه‌یان نه‌بینیبوو با‌نگم لێکردن و هاتن بۆ لامان.ئه‌ویتریان کوڕێکی عه‌ره‌ب بوو،بتڵێک عه‌ره‌قی به ده‌سته‌وه بوو بتڵێکیتریشی خستبووه نێو کیسه‌که‌ی ده‌ستیه‌وه،بێحه‌وسه‌ڵه‌و غه‌مگین دیار بوو..هه‌ستم ده‌کرد ده‌ردو که‌سه‌رو ژه‌هرێکی ڕه‌شی له دڵدایه..وه‌ک مرۆڤێکی ده‌ردزه‌ده ده‌ینواند..شادیه گه‌وره‌کان و خه‌مه گه‌وره‌کان ناشاردرێنه‌وه.. له‌ویاندا قاقا ده‌تریقێته‌وه‌و له‌میاندا نرکه نرکی ئازار.. له‌ویاندا گه‌ش گه‌ش ده‌چیته‌وه‌و له‌میاندا ڕه‌ش ڕه‌ش...
تاکو سعات حه‌وتی ئێواره له‌وێدا دانیشتین و له باره‌ی چۆنێتی ده‌رچوونه‌وه قسه‌مان ده‌کرد.سه‌ره‌تای مانگی نۆفه‌مبه‌ر بوو،ئه‌و ئێواره‌یه بایه‌کی تووندی ده‌هات و که‌فی به ده‌ریا ده‌چڕاند،گڤه‌گڤی باو شڵپه‌شڵپی شه‌پۆله‌کان که خۆیان به که‌نارا ده‌دا،له گڕه‌گڕو هاواری که‌مانێکی تووڕه‌و زامدار ده‌چوو خوێن له گه‌رووی نۆته‌کانیه‌وه ده‌رچێت..که‌مانێک به ده‌ستی ئه‌و مرۆڤه‌وه له دنیا به ژان هاتبێت...
دوایی ئه‌و براده‌ره‌ی که له گه‌ڵ قاچاخچیه‌کان بوو هات بۆ لامان،ئه‌وان باسی ئه‌وه‌شیان کرد که قاجاخچیه ئه‌فغانیه‌کان له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵی ئه‌لبانیدا شه‌ڕیان کردووه‌و دوای سعات هه‌شتی ئێواره ناتوانن بڕۆنه ده‌ره‌وه،ئه‌وه‌ش شتێکی باش بوو بۆ ئێمه‌و کێشه‌ی ئه‌وانمان له کۆڵ ده‌بووه‌وه.به‌و براده‌ره‌مان گوت بچێت سه‌یری ده‌وروبه‌ری به‌نده‌رو که‌شتیه‌که بکات تاکو بزانین قاچاخچیه‌کان له‌وێ ماون یان نا،بۆ ئه‌و ئاسایی بوو چوونکه له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌رده‌چوو،وه‌کو ده‌ڵێن"نه‌فه‌ری خۆیان بوو"،ئه‌و رۆیشت و دوای ماوه‌یه‌ک هاته‌وه‌و گوتی که‌سی لێنییه، ئێمه‌ش یه‌کسه‌ر خۆمان کۆکرده‌وه‌و به‌ره‌و لای به‌نده‌رو که‌شتیه‌که به ڕێکه‌وتین،به‌و براده‌ره‌شمان گوت تۆش وه‌ره له گه‌ڵمان به‌ڵکو به یه‌که‌وه ده‌رچووین،به‌ڵام ئه‌و گوتی نایه‌م ده‌زانم ئێستا ده‌گه‌ڕینه‌وه،ئیتر ماڵئاییمان له‌و کرد‌و ڕۆیشتین،ئێمه بووین به چوار که‌س.
سێ لای به‌نده‌ره‌که به درێژایی دوو سه‌د مه‌ترێک که‌وتبووه نێو ده‌ریاکه‌وه، ئه‌و لایه‌ی که ده‌بوا ئێمه پێیدا بچووینایه دیوارێکی پان و به‌رزی سێ مه‌تری بوو،که بۆ به‌ربه‌ستی شه‌پۆله‌کان دروست کرابوو،هه‌روه‌ها به پاڵ دیواره‌که‌داو له ڕووی ده‌ریاکه‌وه به‌ردی گه‌وره گه‌وره به سه‌ر یه‌کدا که‌ڵه‌ک کرابوو،له زۆر شوێندا ده‌گه‌یشته ئاستی دیواره‌که،سه‌رتاسه‌ری ڕووی ده‌ریای دیواره‌که به‌و به‌ردانه چنرابوو.براده‌ره عه‌ره‌به‌که که‌وته پێشمان و ئێمه‌ش به دوایداو به پاڵ دیوار‌و سه‌ر به‌رده‌کاندا به ڕێکه‌وتین.
ماوه‌یه‌ک به پاڵ دیواره‌که‌دا ڕۆیشتین،ئه‌و براده‌ره که له پێشه‌وه ده‌ڕۆیشت چووه سه‌ر دیواره‌که‌و گوتی ئێوه‌ش لێره‌وه وه‌رن! من پێم سه‌یر بوو به‌و جۆره‌و به ئاشکرا به سه‌ر دیواره‌که‌دا بڕۆین و بمانه‌وێت بچینه نێو که‌شتیه‌که‌وه،چوونکه ده‌بینراین و که‌شتیوانه‌کان ده‌که‌وتنه گومان و چاودێری کردنمان.که‌شتیه‌که که‌مێک ئه‌ملاتری ئه‌وسه‌ری به‌نده‌ره‌که له‌نگه‌ری گرتبوو،که گه‌یشتینه نزیکی که‌شتیه‌که یه‌کێک له که‌شتیوانه‌کان که له به‌رده‌م ده‌رگای که‌شتیه‌که‌دا وه‌ستابوو،بانگی لێ‌کردین بگه‌ڕێینه‌وه، ئێمه به ئاماژه گوتمان بۆ لای ئێوه نایه‌ین و گوایه بۆ ئه‌و سه‌ری به‌نده‌ره‌که ده‌چین..ده‌چین پیاسه ده‌که‌ین،پیاسه به‌و سه‌رماو ڕه‌شه‌بایه مرۆڤی به ئاسماندا ده‌برد! به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانزانی هه‌ر که‌سێک به‌و ناوه‌دا بیت مه‌به‌ستی چییه.
که‌شتیه‌کان کاتێک له‌نگه‌ر ده‌گرن به گوریسی ئه‌ستوور ده‌به‌سترێنه ئه‌و مێخانه‌وه که به که‌ناری به‌نده‌ره‌که‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داکوتراون، گوریسه‌کان له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی که‌آتیه‌که‌وه شۆڕ ده‌کرێنه‌وه‌و به‌و مێخانه‌وه ده‌به‌سترێن،گوریسه‌کان له سه‌ره‌وه بپ خواره‌وه سی مه‌ترو هه‌ندێجار زیاتر‌و که‌متر ده‌بن.ئێمه ده‌مانویست به‌و گوریسانه‌دا سه‌رکه‌وینه نێو که‌شتیه‌که‌وه.چوونکه که‌شتیه‌که باری بار کردبوو ته‌نها شوێنی چه‌ند شاحینه مابوو،ده‌رگای که‌شتیه‌که هێشتا کراوه بوو ئێمه ده‌مانبینی،له به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ری چوونه نێو شاحینه‌کان و پاشان له شاحینه‌کانه‌وه بۆ نێو که‌شتیه‌که که‌م بوو،بۆیه ئێمه به نیاز بووین ڕاسته‌وخۆ بچینه نێو که‌شتیه‌که‌وه.
لایه‌کی که‌شتیه‌که نیوه تاریکی بوو،ئێمه ده‌مانویست له‌و لایه‌وه‌و به گوریسه‌کاندا سه‌ربکه‌وین.له به‌ر ئه‌وه به ئاشکرا ڕۆیشتین که‌شتیوانه‌که هه‌ر چاودێری ده‌کردین،ئێمه هه‌ر یه‌کێکمان له شوێنێکداو له پاڵ دیواره‌که‌دا دانیشتبووین،ماوه‌یه‌ک بوو که‌شتیوانه‌که نه‌هاتبووه ده‌ره‌وه،براده‌ره عه‌ره‌به‌که گوتی من ده‌چم به‌ڵکو به گوریسه‌که‌دا سه‌رکه‌وم،ڕۆیست و به گوریسه‌که‌دا هه‌ڵزناو به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌کشا،له‌وانه بوو ده مه‌ترێک به گوریسه‌که‌دا ڕۆیشتبێت،هێنده‌مان زانی به‌ربووه‌وه‌و که‌وته نێو ئاوه‌که‌وه. ئێمه یه‌کسه‌ر له سه‌ری کۆبووینه‌وه گوتمان نه‌وه‌ک مه‌له‌وانی نه‌زانێ و نخنکێت،باش بوو مه‌له‌ی ده‌زانی هاته که‌نار ئاوه‌که‌و ده‌ستمان گرت و هێنامانه ده‌ره‌وه.
شه‌وێکی سارد بوو..وه‌ک شه‌وه سارده‌کانی مرۆڤه به‌دبه‌خته‌کان،ئه‌و له سه‌رماندا هه‌ڵده‌له‌رزی و چه‌قه جه‌قی دانه‌کانی ده‌هات،یه‌کێک له که‌شتیوانه‌کانیش هاتبووه ده‌ره‌وه سه‌یری ده‌کرد.
له گه‌ڕانه‌وه‌مان به نێو به‌نده‌ره‌که‌دا هێشتا هه‌ر له نزیکی که‌شتیه‌که‌دا بووین،یه‌کێکیتر که له‌وه ده‌چوو کرێکاری نێو که‌شتیه‌که یان یه‌کێکیتر له که‌شتیوانه‌کان بێت،له‌و کاته‌دا به سه‌یاره‌یه‌ک به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌گه‌ڕایه‌وه، که ئێمه‌ی بینی له لامانا ڕاوه‌ستا،سه‌یرێکی ئه‌و براده‌ره‌ی کرد هه‌موو گیانی ته‌ڕبووه‌و له سه‌رماندا هه‌ڵده‌له‌رزێت،گوتی ها حه‌سه‌ن..و چه‌ند قسه‌ی تری له گه‌ڵ حه‌سه‌ن کرد.من پێم سه‌یر بوو ئه‌و حه‌سه‌ن ده‌ناسێت،دوایی بۆیان باس کردن که حه‌سه‌ن دوو جاری‌تر هه‌ر به‌و که‌شتیه سه‌رکه‌وتووه‌و گیراوه،ته‌نانه‌ت جارێک گه‌یشتبووه خاڵی پشکنینی ئیتالیا‌و له‌وێ گیرابوو هه‌ر به‌و که‌شتیه دیپۆرتی یۆنانیان کردبوۆوه.
حه‌سه‌ن که هه‌موو جله‌کانی ته‌ڕببوو له سه‌رماندا هه‌ڵده‌له‌رزی،له سه‌یاره‌ی کابراکه نزیک بووه‌وه‌و سه‌ری بردبووه نێو سه‌یاره‌که‌وه‌و تکای له شۆفێره‌که ده‌کرد ڕێگه‌ی بده‌ن بچێته نێو که‌شتیه‌که‌وه!زۆر تکاو داوای کۆمه‌کی کرد..ته‌نانه‌ت چه‌ندجار ده‌م و چاوی شۆفێره‌که‌ی ماچ کرد.. ده‌یویست به قیمه‌تی ئه‌و پاڕانه‌وه‌یه له‌و ترژیدیایه ڕزگاری بێت.من هه‌ستم کرد شۆفێره‌که دڵی نه‌رم بووه‌و ئه‌و دۆخه دڵته‌زێنه‌ی حه‌سه‌ن کاری تێکردبوو،ئه‌گه‌ر ئه‌ویش ترسی نه‌بوایه له گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبرده نێو که‌شتیه‌که‌وه.له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێده‌نگ مایه‌وه‌و له سه‌رخۆ سه‌یاره‌که‌ی به‌ره‌و نێو که‌شتیه‌که لێده‌خوڕی،حه‌سه‌نیش ده‌ستی به سه‌یاره‌که‌وه گرتبوو هاوشانی سه‌یاره‌که خۆی چه‌ماندبوه‌وه‌و به‌ره‌و نێو که‌شتیه‌که ده‌ڕۆیشت، به‌ڵام که‌شتیوانه‌که‌یتر بینی و نه‌یهێشت بچێته ژووره‌وه.حه‌سه‌نیش نائومێد‌و وه‌ک په‌یکه‌رێکی ته‌ڕی سته‌م لێچووی به‌ر باران..ڕاوه‌ستابوو ئاو له جه‌سته‌ی ڕچیوی ده‌چۆڕا..په‌یکه‌ری جه‌سته‌یه‌ک داوای کۆمه‌کی له مرۆڤ ده‌کردو کۆمه‌ک نه‌ده‌کراو به ته‌نها ده‌مایه‌وه..په‌یکه‌رێک هاواری ده‌کردو ده‌یگوت هێێیی..دنیا..ئه‌مه چی مرۆڤایه‌تیه‌که...!
من زۆر حه‌زم ده‌کرد حه‌سه‌نیان سه‌رخستایه‌و له‌و دۆخه پڕژانه ده‌ریانکردایه،ئێواره هه‌ندێک ژیانی خۆی بۆم گێڕایه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ئاگام له خۆم بمێنێ و زاڵبم به سه‌ر خۆمدا ،بۆی ده‌گریام و فرمێسک به چاومدا ده‌هات.حه‌سه‌ن ته‌مه‌نی سی و شه‌ش سال بوو،ده‌یگوت ده ساڵه له عێراق ده‌رچووم و ئێستاش ئه‌وه ژیانمه.هاوسه‌رو دوو منداڵی به جێهێشتبوو، پێمگوت قسه‌یان له گه‌ڵ ده‌که‌یت؟ئه‌و ده‌یگوت نامه‌وێت قسه‌یان له گه‌ڵ بکه‌م،ده‌یگوت چیان پێ‌بڵێم و باسی چیان لابکه‌م! گوتی جارێک دوان قسه‌م له گه‌ڵ کردوون..به‌ڵام بێجگه گریان شتێکیترم نه‌بووه بۆیان...! هه‌موو ئه‌مانه‌ی به گریانه‌وه ده‌گوت و ئاگری له دڵ به‌رده‌داو به‌ردی به زمان ده‌هێنا...! من نه‌ده‌ویست ئه‌و هێنده باسی خۆیم بۆ بکات..به‌ڵام پێشم نه‌ده‌گوت بێده‌نگ بێت..به جۆرێک ده‌گریا هه‌ستم ده‌کرد له گه‌ڵ خۆیدا ده‌مخنکێنێت..ئه‌ویش برینێکی گه‌وره دیار بوو...ئێواره ئه‌وه‌شی گوت ئه‌گه‌ر لێره‌ش ده‌ربچیت له ئیتالیاوه پاره‌ی نییه بۆ وڵاتێکی‌تر بچێت،من پێمگوت ئه‌گه‌ر به یه‌که‌وه ده‌رچووین له ئیتالیا سه‌د دۆلارت ده‌ده‌مێ..به‌ڵام قده‌ر جۆرێکی‌تر بوو...!
ئێواره پێش ئه‌وه‌ی بێینه نێو به‌نده‌ره‌که‌وه هه‌ندێک جل‌و جانتامان پێ‌بوو له ده‌ره‌وه‌ی به‌نده‌ره‌که شاردمانه‌وه،گه‌ڕاینه‌وه بۆ ئه‌وێ و حه‌سه‌ن جله ته‌ڕه‌کانی داکه‌ندو جلی وشکی له به‌رکرد.پاشان هه‌ندێک خواردنمان کڕی و خواردمان،من یه‌ک دوو پارووم خوارد.به نیازبووین جارێکی‌تر بگه‌ڕێینه‌وه‌و هه‌وڵی سه‌رکه‌وتن بده‌ین.من پێمگوتن ئه‌مجاره نابێت وه‌کو جاره‌که‌ی پێشوو به ئاشکراو به سه‌ر دیواره‌که‌دا بڕۆین،به‌ڵکو ده‌بێت به دزی و به سه‌ر به‌ردو ڕووی ده‌ره‌وی ده‌ریاکه‌دا بڕۆین تاکو ده‌گه‌ینه به‌رامبه‌ر که‌شتیه‌که،ئه‌گه‌رچی ئه‌وه زۆر زه‌حمه‌ت و ناڕه‌حه‌ت بوو،به‌ڵام چاره‌سه‌ریترنه‌بوو.ئه‌مجاره ئاوامانکرد،به سه‌ر به‌ردو دیوی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ریاکه‌دا ده‌ڕۆیشتین.ڕۆیشتن به‌سه‌ر به‌رده‌کاندا ناخۆش بوو،به‌رده‌کان لوس و خزو قه‌وزاوی بوون،تاریک بوو به باشی به‌ر پێی خۆمان نه‌ده‌بینی،هه‌روه‌ها بایه‌کی تووند‌و توڕه‌ی ده‌هات و ده‌ریای شێت کردبوو،هه‌ندێجار شه‌پۆله‌کان تا ئاستی دیواره‌که ده‌هات،سه‌رباری ئه‌وه‌ی خۆمان له شه‌پۆله‌کان ده‌پاراست جله‌کانمان نیوه ته‌ڕ ببوون و له سه‌رماندا له‌رزمان لێهاتبوو.ده‌مگوت ئه‌م بایه بۆچی له‌م شه‌وه‌دا هه‌ڵی کردووه‌و ڕق و نه‌فره‌تی ده‌ریامان به گژدا ده‌کات..!
درێژایی دیواره‌که دوو سه‌د مه‌ترێک ده‌بوو،تاکو گه‌یشتینه به‌رامبه‌ر که‌شتیه‌که نزیکه‌ی سعاتێکی خایان،چوونکه جیا له‌وه‌ی به شوێنێکی دژوار‌دا ده‌ڕۆیشتین،زۆر به وریایی و وردبینیه‌وه ده‌ڕۆیشتین و نه‌مانده‌هێشت که‌س بمانبینێت،له دیواره‌که‌وه سه‌یری نێو به‌نده‌ره‌که‌مان ده‌کرد،ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌وه نزیکانه بوایه ده‌وه‌ستاین تاکو ده‌ڕۆیشت،ئیتر به‌و جۆره گه‌یشتینه به‌رامبه‌ر که‌شتیه‌که‌و که‌س نه‌مانیبینی،چل مه‌ترێک له که‌شتیه‌که‌وه دوور بووین.ئه‌و کرێکار‌و که‌شتیوانه‌ی له نێو که‌شتیه‌که‌دا بوون،جار جار ده‌هاتنه ده‌ره‌وه‌و سه‌یری ده‌وروبه‌ری که‌شتیه‌که‌یان ده‌کرد. ئێمه نیازمان وایه جارێکی‌تر به گوریسه‌که‌دا سه‌رکه‌وین و بچینه نێو که‌شتیه‌که‌وه،ده‌بێت هه‌رجاره یه‌کێکمان سه‌رکه‌وێت و ئه‌وانیتر چاوه‌ڕێبن.
حه‌سه‌ن دیسان گوتی من له پێشدا ده‌ڕۆم ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتم ئێوه‌ش یه‌ک یه‌ک وه‌رن.حه‌سه‌ن ڕۆیشت و به گوریسه‌که‌دا هه‌ڵزنا،ئێمه له پشتی دیواره‌که‌و له که‌لێنی به‌رده‌کانه‌وه سه‌یر ده‌که‌ین..له‌وێدا دوو گوریس جووت کرابوون و به مێخه‌که‌وه به‌سترابوون،من هه‌میشه یه‌ک گوریسم بینیبوو،ئه‌و جووته گوریسه به یه‌که‌وه باشتر بوو له یه‌ک گوریس، چوونکه ڕاحه‌تتر ده‌توانرا به سه‌ریدا ڕاکشێیت و به‌ره‌و سه‌ره‌وه بخشێیت.
حه‌سه‌ن خۆی به سه‌ر گوریسه‌کانا ته‌خت کردبوو وه‌کو ماری سڕ به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌خشا،ئێمه چاوێکمان له حه‌سه‌نه‌و چاوێکمان له ده‌رگای که‌شتیه‌که‌یه،نازانم چه‌ند کاتی برد حه‌سه‌ن سه‌رکه‌وته نێو که‌شتیه‌که‌وه. هه‌موومان خۆرمان پێ‌خۆش‌بوو،له‌وانه‌یه من له هه‌موویان زیاتر.
به‌و براده‌رانه‌م گوت من بڕۆم یان یه‌کێک له ئێوه؟ ئه‌و براده‌ره‌ی که له‌وێ له گه‌ڵ حه‌سه‌ندا بوو گوتی من ده‌ڕۆم.ئه‌ویش ڕۆیشت و به گوریسه‌که‌دا هه‌ڵزنا،گه‌یشتبووه نیوه‌ی گوریسه‌که یه‌کێک له کاشتیه‌که هاته ده‌ره‌وه، سه‌یرێکی نێو به‌نده‌ره‌که‌ی کرد‌و پاشان به لۆژه لۆژ به‌ره‌و ئه‌و لایه‌ی که‌شتیه‌که چوو که ئه‌و براده‌ره‌ی لێ‌بوو،سه‌یری هه‌موو شوێنی که‌شتیه‌که‌ی کرد‌و دوایی سه‌ری به‌رز کرده‌وه‌و ئه‌و براده‌ره‌ی به گوریسه‌که‌وه بینی، وه‌کو گا بۆڕاندی و چوو لای مێخه‌که‌وه ڕاوه‌ستاو بانگی لێده‌کرد بێته خواره‌وه،ئیتر ئه‌و براده‌ره ناچاربوو به‌ره‌و خوار بێته‌وه.
ئه‌و شوێنه‌ی که مێخه‌که‌ی لێ‌بوو گوریسه‌که‌ی پێوه به‌سترابوو،به هۆی پێچێکی دیواره‌که‌وه له ئێمه‌وه دیار نه‌بوو،له‌و کاته‌دا که‌شتیوانه‌که سه‌رقاڵی ئه‌و براده‌ره بوو،من هه‌ستم کرد هه‌لێکی باشتر بۆ ئێمه ڕه‌خساوه به‌وه‌ی که که‌شتیوانه‌که سه‌رقاڵی ئه‌و براده‌ره‌یه‌و پێشم وابوو له‌و کاته‌دا بێجگه له‌و که‌شتیوانه که‌سیتری لێنه‌بێت،به‌ڵام من ئه‌وه‌م نه‌ده‌زانی که بۆچی تاکو ئه‌و کاته که‌شتیه‌که ده‌رنه‌چووبوو،چوونکه دیار بوو باری خۆی بار کردبوو،له به‌ر ئه‌وه‌ش بوو هه‌م نێو که‌شتیه‌که‌و هه‌م نێو به‌نده‌ره‌که خه‌ڵکی که‌م لێ‌بوو،ئه‌و دوو که‌سه‌ش که له‌وێ بوون له‌وانه‌بوو هه‌ر کرێکاری نێو که‌شتیه‌که بووبێتن،هه‌روه‌ها له‌وه‌ش ده‌چوو ئه‌ویتریان له‌وێ نه‌مابێت یاخود خه‌وتبێت.
من پێم وابوو ئه‌گه‌ر ئێمه ڕاسته‌وخۆ بۆ نێو که‌شتیه‌که بچین،تاکو به‌رده‌م ده‌رگای که‌شتیه‌که له‌وانه‌وه دیار نابین،گوتم له‌وانه‌یه ده‌رگاکه هه‌ر له‌وانه‌وه دیار نه‌بێت،یان ئه‌گه‌ر دیاریش بێت له‌وانه‌یه کابرا له‌و کاته‌دا ڕووی به لایه‌کیتره‌وه بێت و ئێمه نه‌بینێت،یان ئه‌گه‌ر بینیشمانی ئه‌وا ئێمه هه‌ر خۆمان به نێو که‌شتیه‌که‌دا ده‌که‌ین و خۆمانی تێدا ده‌شارینه‌وه، ده‌کرێت دوایی بۆمان بگه‌ڕێ و بماندۆزێته‌وه..یاخود له‌وانه‌یه هه‌ر نه‌ماندۆزێته‌وه...و له‌م ئه‌گه‌رانه زیاتر هیچیتر نه‌بوو،دیوێکیان ئیجابی و ئه‌ویتریان سلبی.
هه‌ڵبه‌ته به کورتی و به په‌له ئه‌مانه‌م بۆ هاڕێکه‌م ده‌گوت،من هاتبوومه سه‌ر دیواره‌که‌و به هاوڕیکه‌م ده‌گوت وه‌ره با بڕۆین،به‌ڵام ئه‌و ده‌ترساو نه‌ده‌هات،ده‌یگوت تۆ بڕۆ من نایه‌م..یان ده‌یگوت دوایی دێم،به‌ڵام من وازم لێنه‌ده‌هێناو ده‌مگوت وه‌ره،کاتیشمان که‌م بوو وه‌ختی دیالۆگ و حیکایه‌تی درێژ نه‌بوو،له‌وانه بوو چه‌ند ده‌قه‌یتر کابرا بگه‌ڕایه‌ته‌وه‌و هه‌له‌که‌مان له کیس چووبایه.به‌ڵام ئه‌و هه‌ر جورئه‌تی نه‌ده‌کرد..! منیش له‌وه به باشترم نه‌زانی..ده‌ستیم گرت و خۆم له دیواره‌که کرده خواره‌وه‌و ئه‌ویشم له گه‌ڵ خۆما ڕاکێشایه خواره‌وه‌و گوتم ڕاکه...! ئیتر هیچ چارێکی نه‌ما،من ڕامکردو ئه‌ویش به دوامدا..چوار هه‌نگاومان مابوو خۆمان به ده‌رگای که‌شتیه‌که‌دا بکه‌ین،کابرا بینیمانی و هاواری لێهه‌ستاو به ڕاکردن به دواماندا هات،ئێمه نه‌وه‌ستاین و به ڕاکردن خۆمان به نێو که‌شتیه‌که‌دا کرد...
kazmkader@yahoo.com
|