![]()
|
شه‌واره‌ی شه‌وانه‌ی سه‌فه‌ر. (بیره‌وه‌ری)
کازم قادر ئه‌م که‌شتییه به که‌نار ناگات..نائهم سه‌وڵه به‌رگه‌ی ئه‌م ته‌قه‌لایه ناگرێت...ناکهنگێ زه مین بوو به زهریاوزهریا ..که‌نگێ هێنده ڕه‌زا تاڵ بووئهوێ ڕۆژێ باوه‌ڕێک به که‌نار نه‌بوو..ناکه‌س زه‌ریای خۆشنهدهویست..که‌س...
- به‌شی حه‌وته‌م -
سبه‌ی له خه‌و هه‌ستاین و قاوه‌و شیرێکمان تێکه‌ڵ کرد‌و خواردمانه‌وه، خواردنه‌وه‌ی قاوه‌و شیرێکیتر نادیار بوو.پاشان ملی ڕێگه‌ی هیچ شوێنێک و هه‌موو شوێنێکمان گرته‌به‌ر،له کوێوه دێین و بۆ کوێ ده‌ڕۆین،نازانیین! نه ئه‌وه شوێنی ئێمه‌یه لێیه‌وه دێین و نه ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ڕۆین! براده‌ره‌که‌شمان له گه‌ڵ بوو.ئه‌و گوتی چه‌ند جاده‌یه‌ک پێشترمان گه‌ڕه‌کی عه‌ره‌ب نشینه‌و ده‌توانن له‌و ده‌وروبه‌ره بمێننه‌وه تاکو پاره‌تان بۆ حه‌واڵه ده‌کریت.گوتیشی له خانه‌که‌وه نزیکن ده‌توانن شه‌وانه سه‌ردانیان بکه‌ن به‌ڵکو جێتان بکه‌نه‌وه.ئیتر به ناچاری له‌وێ ماینه‌وه،نێو پارک‌و به‌رده‌م سه‌نته‌رێکی ته‌له‌فۆنمان کرده قه‌راگه‌و خۆرنه‌وه‌زان! خاوه‌ن سه‌نته‌ره‌که عه‌ره‌ب بوو، وه‌کو گوتم ئه‌و گه‌ڕه‌کو ده‌وروبه‌ره زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی عه‌ره‌ب نشین بوون،هه‌روه‌ها زۆریشیان شێوه‌ی جلپۆشین و کرداریان شێوه کولتوری عه‌ره‌بی و ئیسلام و ئیسلامی بوون.هه‌ندێجار ژنانێکم ده‌بینی که له گه‌ڵ"پیاوه"کانیاندا بوون،ده‌مگوت ئه‌وانه خێزانی بنلادن و ئاخوند‌و مه‌لاکانی تالیبان و ئێران و شێخه‌کانی سعودیه‌یه.جله‌کانیان سه‌رتادامێن پۆش و ده‌مامکو ده‌ستکێشیان ده‌پۆشی و هیچ شوێنێکی جه‌سته‌یان به ده‌ره‌وه نه‌بوو.هه‌ندێجار هه‌ستم ده‌کرد له ئێرانی ئاخوند‌و ئه‌فغانستانی تالیبان و سعودیه‌ی شێخه‌کاندام.به‌ڵام فریا ده‌که‌وتم و ئاوڕێکم به‌ملاو ئه‌و لای خۆما ده‌دایه‌وه‌و ده‌مبینی کچ و کوڕیک ده‌ستیان له ده‌ست و ملی یه‌کدایه‌و لێوی یه‌کتر ده‌خۆنه‌وه،ئیتر په‌شیمان ده‌بوومه‌وه‌و ده‌مگوت" چه‌مه‌کان هێشتا بێچه‌قه‌ڵ نین"!
ئه‌و ڕۆژه له نێو پارک‌و جاده‌کاندا ده‌سووڕاینه‌وه‌و سه‌رما ژانی پێده‌کردین، سه‌رما ژانی سه‌ختی سه‌رباری ژانه‌کان بوو.له‌وانه‌یه مرۆڤ تاکو نه‌که‌وێته وه‌ها دۆخێکی زوقم به‌نده‌وه،له مانا‌و مه‌رگی سه‌رما نه‌گات.سه‌رما مرۆڤ سڕ ده‌کات،ئومێده‌کان ده‌کاته به‌سته‌ڵۆک،مرۆڤ له بیرکردنه‌وه ده‌خاو نازانێت چی له گه‌ڵ بکات!
ئه‌و ڕۆژه ئه‌و براده‌رانه چه‌ندینجار ته‌له‌فۆنیان بۆ که‌س و کاریان کرد تاکو پاره‌یان بۆ حه‌واڵه بکه‌ن،ده‌یانگوت پاره‌مان له یۆنانه و ده‌بوایه له‌وێوه بۆیان حه‌واله کرایه،ئه‌وانیش ده‌یانگوت ده‌بێت چه‌ند ڕۆژی‌تر جاوه‌ڕێ بکه‌ن،گوایه بواریان نییه!
ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ چووم یه‌ک دوو سه‌مونم کڕی و کرمه‌کرم به ووشکی خواردمان.سعات ده‌و نیوی شه‌و دیسان گه‌ڕاینه‌وه بۆ خانه‌که،گوتمان به‌ڵکو جێگا هه‌بێ و ئه‌مشه‌ویش له‌وێ بخه‌وین.ئه‌و شه‌وه‌ش که‌متر له په‌نجا که‌س هاتبوو بۆیه جێگامانیان کرده‌وه.سبه‌ی سعات هه‌شت هاتینه ده‌ره‌وه،پێیه‌کمان هێشتا له ژووره‌وه بوو سه‌رما چزه‌ی لێهه‌ستاندین،ئێمه چوونکه دنیای بیر‌و ئه‌ندێشه‌مان زوقم به‌ند بوو،هه‌موو به‌رگرییه‌کی ڕۆحی و جه‌سته‌ییمان له به‌رامبه‌ر سه‌رمادا له ده‌ست دابوو.
گه‌ڕاینه‌وه نێو پارکه‌که،پارکی سارد‌و ڕچیو.نێو پارکه‌کان کات و وه‌رزی خۆی هه‌یه بۆپیاسه کردن و کات به‌سه‌ر بردن،واته ئه‌و کات و وه‌رزانه‌ی سه‌رما نه‌ماوه‌و که‌ش و هه‌وا خۆش بووه،نه‌ک له‌م وه‌رزی زوقم به‌نده‌دا که هه‌موو بوونێک بووه‌ته شه‌خته‌به‌ند.نێو پارکه‌کان ڕاز‌و حیکایه‌تی زۆری بێنه‌وایان و کۆچبه‌رانی تێدایه،ئه‌گه‌ر دار‌و به‌ردو گه‌ڵاو گوڵی دره‌خته‌کان بدوێنیت و به قسه هاتبان،ڕاز‌و حیکایه‌ت گه‌لێکی تاڵ و پڕ ژانی نه‌درکاوو نهێنی ده‌درکێنن،که تاکو ئه‌و کاته هیج که‌س په‌ی پێنه‌بردووه. هه‌موو کۆچبه‌رێک ڕۆژانێک له بێ په‌ناییدا په‌نای بۆ پارکه‌کان بردووه،له‌وێدا پیاسه‌ی کردووه،له‌وێدا دانیشتووه‌و نانی خواردووه‌و بیری کردۆته‌وه، له‌وێدا حه‌سره‌ت و داخی هه‌ڵکێشاوه‌و ده‌یانجار گریاوه،له‌وێدا جگه‌ره‌ی کێشاوه‌و مه‌ست بووه‌و به مه‌ستی خه‌وی لێکه‌وتووه،له‌وێدا سه‌رما ڕچاندوویه‌تی..ته‌زاندوویه‌تی و گینگڵی پێداوه...
ئه‌و ڕۆژه‌شمان به هاوتای ڕۆژگه‌لێکی پڕ له ئازار به ڕێکرد،ئازارێک به‌شی ڕۆژانێکی زۆری ده‌کرد،ئه‌گه‌ر که‌م که‌م و دڵۆپ دڵۆپ و به شێنه‌یی به گه‌رووماندا بکرایه.
شه‌و دیسان گه‌ڕاینه‌وه بۆ خانه‌که،ئێمه که هیچ شوێن و کارێکمان نه‌بوو هه‌ر ده‌بوایه سه‌رێکی ئه‌وێمان بدایه. ڕۆیشتین و گوتمان به‌ڵکو جێگه‌تان هه‌بێت؟ به‌ڵام گوتیان جێگه‌مان نییه! گوتمان ده‌ره‌وه سارده‌و ڕه‌ق ده‌بینه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێگه ده‌ده‌ن له ڕیڕه‌وه‌کاندا ده‌خه‌وین؟ "ڕێڕه‌وه‌کان زۆر بوون و جێگه‌ی سه‌دان که‌سی وه‌ک ئێمه‌ی تیا ده‌بووه‌وه،تێیدا بخه‌وێ و سه‌رمای نه‌بێت"،که‌چی گوتیان خه‌وتن له‌وێدا قه‌ده‌غه‌یه!!! به دیوی ده‌ره‌وه‌دا نا .. به‌ڵام به دیوی ناوه‌وه‌مدا قاقای گاڵته‌جاڕیم لێده‌دا!قاقایه‌ک بوو خه‌ریک بوو گه‌رووی ده‌دڕاندم! خه‌وتنی ئێمه له سه‌ر جاده‌و په‌نا دیوار‌و به‌ر سه‌رماو باوبۆرانه‌کاندا قه‌ده‌غه نه‌بوو،که‌چی قه‌ده‌غه بوو له‌وێدا بخه‌وین و سه‌رمامان نه‌بێت! گوتیان..ببوورن..! ده‌بێت بڕۆنه ده‌ره‌وه.ئه‌وه‌ش یاسایه‌و یاسا بوو ! یاسایه‌کی کوێر..ئایا ئه‌و یاسایه چی په‌یوه‌ندییه‌کی به سۆز‌و ویژدان و ئه‌خلاقی مرۆییه‌وه هه‌یه؟!
ئیتر به ناچاری و لۆژه لۆژ هاتینه ده‌ره‌وه،وه‌ک به‌ره‌و مه‌رگ و دۆزه‌خ بڕۆین وابوو.له کوێوه دێن و بۆ کوێ ده‌ڕۆن؟دیسان ڤیکتۆر هیگۆم هاته‌وه یاد..ڕۆژانێک بوو له بیرمدا بوو ده‌ڕۆیشتم و له به‌ر خۆمه‌وه ڕسته‌که‌ی ئه‌وم ده‌گوته‌وه:"بۆ کوێ بڕۆم..نه شوێنێکم هه‌یه لێیه‌وه بێم و نه شووێنێکم هه‌یه بۆی بچم"! دیاره له سه‌رده‌مێکی زووه‌وه شه‌قامه سارده‌کانی پاریس مه‌نزڵ و خۆرنه‌وه‌زانی ئاپۆڕه‌ی بێنه‌وایان و لانه‌وازان بووه،هه‌ر ئه‌وه‌شه شاکاری بێنه‌وایانی هێناوه‌ته بوون.
شه‌واره‌ی شه‌وه‌کانی کۆچ..کۆتایی نه‌ده‌هات،له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی‌تر شه‌واره‌کان کوێرترو.شه‌وه‌کان شه‌وه‌زه‌نگترو..کۆچه‌کان..بێحه‌وسه‌ڵه‌تر ده‌بوون..ڕۆخساره‌کان ڕه‌شترو نرکه نرکی ده‌م ئازاره‌کان به سوێتر.. ئاسمان و خۆرنه‌وه‌زانه‌کان ڕچیوترو..باڵه‌کانی فڕین سڕتر.. هه‌نگاوه خامۆشه‌کانی ئومید خامۆشترو ..چاوه ئه‌بڵه‌ق و ماندووه‌کان ترسناکتر..! نوزه نوزی گۆرانییه‌کان دڵته‌نگترو..سه‌رزه‌مینی غوربه‌ته‌کان غوربه‌تترین..
هه‌موومان خۆمان پێچابووه‌وه‌و ده‌ستمان خستبووه گیرفانمان،بێ ئامانج ده‌ڕۆیشتین و نه‌مانده‌زانی بۆ کوێ ده‌ڕۆین؟له‌و شه‌وه سارد‌و ڕچیوه‌دا په‌یکه‌رگه‌لێکی بێنه‌وایی و ئاواره‌یی بووین،بێسه‌مه‌رترین هه‌نگاوێکمان ده‌هاویشت نه هیج مانیه‌کی تیا بوو نه هه‌نگاوی ئێمه بوو نه به هیچ شوێنێکی ده‌گه‌یاندین. هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌و نێو پارکه‌که‌ی ده‌بردین،پارکی ڕچیوو زوقمبه‌ند.بارانیش نه‌رم نه‌رم دایکردبوو،ترپه‌ی باران،وه‌ک ئاوازی مۆسیقایه‌کی غه‌مگین ده‌چوو،وه‌ک ئێمه بلاوێنێته‌وه،باران..وه‌ک ئاوازێکی هێدی و وه‌ک بۆ ڕۆح بدوێ..وه‌ک ده‌ست و په‌نجه‌یه‌کی خۆشه‌ویستی ،بۆ لاوانه‌وه به سه‌ر سه‌ری مناڵێک پشیله‌یه‌ک سه‌گێکدا بێنیت،به سه‌ر سه‌ری کاس و جه‌سته‌ی شه‌که‌تی ئێمه‌دا ده‌باری و.. ده‌یچپاند..ئارام بن..
هه‌ر یه‌کێک بۆ سیپه‌و په‌نا دیوارێک ده‌گه‌ڕاین تێیدا هه‌ڵکورمێین و ئه‌گه‌ر توانیشمان تێیدا بخه‌وین!من پارچه کارتۆنێکم دۆزییه‌وه‌و له په‌نا دیوارێکدا ڕامخست و له سه‌ری دانیشتم،ئه‌وانیش هه‌ر یه‌که‌و به لایه‌کدا ته‌ره بوون و ڕۆیشتن.حه‌قیقه‌تی شه‌واره‌بوون کوێربوون ته‌ره‌بوون و ونبوونه.
باران به نه‌رمی ده‌باری و کزه‌یه‌کی ساردیش لوولی ده‌دام،ته‌نها دانیشتبووم و جگه‌ره‌م ده‌کێشا،دووکه‌ڵ پڕ بوو له کزه‌ی ساردی شه‌وو ڕۆح،کزه‌ی ساردی ڕۆح و ده‌روونی مرۆڤێک هه‌ست ده‌کات له بیابانێکدایه‌و خاڵییه له بوونه‌وه‌ر..خاڵی له مرۆڤ.خه‌ڵکی به لامدا تیپه‌ڕده‌بوون و سه‌یریان ده‌کردم،له دڵی خۆمدا ده‌مگوت ئه‌ی مرۆڤ وه‌ره با به یه‌که‌وه بچین بۆ ماڵتان..! ده‌وه‌ره با‌نگم بکه هه‌ردووکمان هه‌ر مرۆڤین! به ده‌نگی به‌رز به ناوه‌وه‌ی خۆمدا با‌نگم ده‌کرد،ده‌مگوت ئه‌گه‌ر من تۆ بومایه" منم" ده‌برده‌وه ماڵ..تۆم ده‌برده‌وه ماڵ..! ده‌مبردیته‌وه ماڵ و چای گه‌رم و جه‌ره‌م ده‌دایتێ،وه‌ره هاوڕێم مرۆڤ،ئه‌و نامۆبوونه له یه‌کتر بۆچی؟!
ده‌مێک بوو ته‌نها دانیشتبووم و جگه‌رم ده‌کێشا،ئیتر که‌سێک به ده‌ره‌وه نه‌مابوو،له شێوه‌ی دانیشتن و هه‌ڵکورماندا به‌رجه‌سته‌ببووم،خه‌وم ده‌هات و وه‌نه‌وزم ده‌دا.چه‌ندینجار خه‌وم لێده‌که‌وت و به ئاگا ده‌هاتمه‌وه،هه‌ر کاتێک به ئاگا ده‌هاتمه‌وه ڕجیوترو سڕتر ده‌بووم.هه‌موو لایه‌ک کۆشک‌و ماڵ و باڵه‌خانه‌ی به‌رزی چه‌ند نهۆمی بوو،له خواره‌وه سه‌یری ڕۆشنایی په‌نجه‌ره‌کانم ده‌کردو به حه‌سره‌ته‌وه بووم ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ساتێکی کورتیش بوایه،له باوه‌شی گه‌رماییدا بخه‌وتبایه‌م،بیرم ده‌کرده‌وه‌و ده‌مگوت ماڵێک چی په‌ناو قه‌رارگه‌یه‌که بۆ مرۆڤ،ماڵێک داتده‌پۆشێ و سه‌رمات نابێت.
ئه‌و شه‌وه ده‌یانجار هه‌ڵده‌ستامه سه‌ر پێ و هه‌ڵبه‌زودابه‌زم ده‌کرد.ده‌مویست که‌مێک گه‌رم دابێم..ده‌ست و قاچم ڕاده‌وه‌شاند..سه‌مام ده‌کرد..سه‌ما له ساردترین شه‌وه‌کانی شه‌واره‌دا.شه‌وێک بوو ئه‌گه‌ر نیگار بکرابایه ده‌توانم بڵێم جوانترین تابلۆ ده‌بوو،تابلۆیه‌ک پڕ له شه‌وو باران و سه‌ماو زوقمبه‌ند..تارمایی له مرۆڤێک ده‌چێ و سه‌ما ده‌کات..سه‌مایه‌ک پر له جووڵه‌و هه‌ر جووڵه‌یه‌ک نمایشی چیرۆکێک..
ئه‌و شه‌وه به‌شی ته‌مه‌نێک ڕچام و سه‌رمام بوو ته‌زیم،کات له‌وه‌ها دۆخێک‌دا تێناپه‌ڕێت،له‌وێدا ده‌بێت به دیار چرکه‌وه دانیشیت و شه‌وی یه‌لدای شه‌واره‌ش که‌ی به چرکه ته‌واو ده‌بێت! له خۆشی و شادیه‌کاندا کات وه‌ک بروسکه ده‌ڕوات..له‌و شه‌وانه‌شدا کاتێک سه‌رما ده‌تکا به به‌رد..وه‌کو ژه‌هر.دوای ئه‌وه‌ی به به‌رد ببووم ڕۆژ بووه‌وه،شه‌وو ڕۆژه‌کان له ڕووی سارد‌و گه‌رمییه‌وه هێنده جیاوازییان نه‌بوو،ئێمه هه‌میشه جه‌سته‌یه‌کی سارد‌و سڕ بووین.
دوای چه‌ند ڕۆژ،کاتێک هیچ پاره‌مان پێنه‌مابوو،هاوڕێ تازه‌که‌مان پێی گوتین له‌م نزیکانه مزگه‌وتێک هه‌یه،به هۆی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه ئێواران خواردن دروست ده‌که‌ن و هه‌موو که‌سێک بۆ هه‌یه بچێت نان بخوات،ئه‌و خۆیشی ده‌ڕۆیشت.له‌و ڕۆژه به دوا ئێواران ده‌ڕۆیشتین له‌وێ نانمان ده‌خوارد.خواردنی باشیان دروست ده‌کرد،مریشک‌و برنج و شیرینی و خورماو زۆر شتی‌تر،خواردنه‌کان له شێوه‌و ده‌ستوری عه‌ره‌بیدا ده‌کران و پێشکه‌ش ده‌کران،قاپ و ته‌شتی گه‌وره‌یان ده‌هێناو پڕیان له برنج و گۆشت وهه‌ندێجار ساوه‌ر ده‌کردو له ناوه‌ڕاستی خه‌ڵکه‌که‌دا داده‌نراو به که‌وچکو به ده‌ست ده‌یانخوارد،من حه‌زم له ساوه‌ر نه‌ده‌کرد که‌چی له‌وسه‌ری دنیاش دۆزیمیه‌وه.
له‌وێ جه‌ند پرسیاریان لێ‌کردین،خه‌ڵکی کوێن و چی ده‌که‌ن لێره‌و کێشه‌تان چییه؟ئێمه‌ش هه‌ندێک شتمان بۆ باس کردن.هه‌روه‌ها ئه‌و پرسیاره‌شیان کرد که ئایا نوێژ ده‌که‌ن یان نا؟ من گوتم نوێژ ناکه‌م و ئه‌و براده‌رانه‌ش گوتیان گیانمان خاوێن نییه‌و به‌و حاڵه‌شه‌وه هه‌ندێکیان له به‌ر خاتری ئه‌وان که‌وتنه نوێژه‌وه! براده‌ره تازه‌که‌شمان له ده‌ره‌وه نه نوێژی ده‌کردو نه ڕۆژوی ده‌گرت و له نێو پارکه‌کانیشدا به" پێوه" میزی ده‌کرد،که‌چی له‌وێ ده‌ستنوێژی ده‌گرت و له گه‌ڵیاندا نوێژی جه‌ماعه‌تی ده‌کرد.
له‌وێ پێمان گوتن شوێنی خه‌وتنمان نییه‌و شه‌وانه له ده‌ره‌وه‌و له به‌ر ئه‌و سه‌رمایه‌دا ده‌خه‌وین، به‌ڵکو لێره‌و له مزگه‌وته‌که‌دا ڕێگه‌مان بده‌ن شه‌وانه تێیدا بخه‌وین؟ یه‌کێکیان که جلی سپی پۆشیبوو ڕیشێکی درێژی دانابوو، گوتی ناتوانین جێگه‌تان بکه‌ینه‌وه.به قسه‌کانیاندا دیار بوو چاودێریان له سه‌ر بوو! ئه‌وان دیاربوون ئیسلامی بوون و سه‌ر به گروپه ئیسلامیه‌کان بوون.
له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی کاته‌کان له نێو ئه‌و پارکه‌دا بووین و هه‌ر له وێداو له شوێنێکدا که باران نه‌یده‌گرت ده‌خه‌وتین،هه‌ندێک خه‌ڵکی ئه‌و ماڵانه ئاشنامان ببوون و ده‌یانزانی کێشه‌ی پاره‌مان هه‌یه‌و به‌و هۆیه‌وه لێره گیرمان خواردووه.خاوه‌ن سه‌نته‌ری ته‌له‌فۆنه‌که‌ش ده‌یزانی،کاتێک پاره‌مان پێنه‌ما به قه‌رز ته‌له‌فۆنمان ده‌کرد،گوتمان هه‌ر کاتێک پاره‌مان بۆ حه‌واڵه کرا پاره‌که‌ت ده‌ده‌ینه‌وه، ئه‌ویش قایل ببوو.
هه‌روه‌ها ژنێکیتر که عه‌ره‌ب بوو ماڵی له‌و نزیکانه بوو،دوو به‌تانی بۆ هێناین گوتی شه‌وانو بیده‌ن به خۆتانا،سێ منداڵی ته‌مه‌ن هه‌شت بۆ چوارده ساڵی هه‌بوو،ده‌یگوت حه‌زم ده‌کرد شه‌وانه بتانبه‌مه ماڵه‌وه به‌ڵام له قسه‌ی خه‌ڵکی ده‌ترسم،گوتی چوونکه هاوسه‌رم نییه...
چه‌ند ڕۆژ بوو پاره‌م پێنه‌مابوو ده‌رده بێجگه‌ره‌یی سه‌ری لێدابووم،ڕۆژانه چه‌ند جگه‌ره‌یه‌کم ده‌کێشا ئه‌ویش له خه‌ڵکم داوا ده‌کرد،داوای جگه‌ره کردن ئاسایی بوو،به‌ڵام هه‌موو که‌سێکیش نه‌یده‌به‌خشی،من زۆر هه‌ستم به شه‌رم ده‌کرد کاتێک داوای جگه‌ره‌یه‌کم له که‌سێک بکردایه،به‌ڵام ناچاریش بووم، ده‌ردی بێجگه‌ره‌یی په‌رده‌ی هه‌موو شه‌رمێکی ده‌دڕاند.یه‌که‌م جارم بوو فلته‌رو نیوه جگه‌ره‌یی سه‌ر جاده‌کان هه‌ڵگرم و بیکێشم.هه‌وڵمده‌دا بڕێک به دزییه‌وه هه‌ڵیان گرم و که‌س هه‌ستم پێنه‌کات،کێشانی فلته‌رو نیوه جگه‌ره‌ی فڕێدراوی سه‌ر جاده‌کان به‌شێکه له ژیانی کۆچبه‌ران.
ڕۆژێک جگه‌ره‌یه‌کم له خه‌ڵک وه‌رگرتبوو هێشتا یه‌ک دوو مژم لێدابوو،له پڕێکدا یه‌کێک وه‌ک له ئاسمانه‌وه دابه‌زیبێت له به‌رده‌ممدا قووت بووه‌وه‌و گوتی سیگاره،سه‌یرێکیم کرد‌و گوتم له من ڕووت و ڕه‌جاڵتر له‌م شاره‌دا ئه‌مه‌یه..به په‌له دوو مژی باشم له جگه‌ره‌که‌داو باقیه‌که‌یم دایه ده‌ستیه‌وه، ئه‌ویش سوپاسێکی کرد‌و ڕۆیشت،به ڕاستی من حه‌زم نه‌ده‌کرد ئه‌و جگه‌ره‌یه به هیچ که‌س بده‌م..به‌ڵام نه‌شمتوانی نه‌یده‌مێ.
هه‌فته‌یه‌ک بوو هه‌ر له ده‌ره‌وه ده‌خه‌وتین و سه‌رما ڕه‌نگ و ڕۆخسارمانی گۆڕیبوو.شه‌وێک کوڕێکی گه‌نج ڕه‌شپێستێکی فه‌ڕه‌نسی بوو،هاته لامان و که‌وته قسه‌کردن له گه‌ڵماندا،ئێمه نه‌مانده‌توانی له مه‌به‌ستی تیبگه‌ین، دوایی گوتی له گه‌ڵما وه‌رن،دوان له‌و براده‌رانه له گه‌ڵیا ڕۆیشتن. شوقه‌یه‌کی چوار نهۆمی له پاڵمانا هه‌بوو نهۆمه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی ماڵی تێدا بوو،له گه‌ڵ خۆیدا بردیانیه ژووره‌وه،له‌وێ له مه‌به‌ستی تێگه‌یشتبوون، گوتبووی شه‌و کاتی خه‌وتن من دێم و به دزییه‌وه ده‌تانبه‌مه ژووره‌وه‌و شه‌و له‌وێدا بخه‌ون.ڕێڕه‌وو سه‌ر پلیکانه‌کانی دیاری کردبوو تێیدا بخه‌وین. خه‌ڵکه‌که به‌وێدا هات و چۆیان نه‌ده‌کرد،به‌ڵکو به سه‌رخه‌ر-مه‌سعه‌ده‌کاندا هات و چۆیان ده‌کرد.ئێمه‌ش گوتمان باشه،دوو شه‌و له‌وێدا خه‌وتین هێنده سه‌رمامان نه‌بوو.پاشان به باشمان نه‌زانی به دزییه‌وه‌و به بێ ئاگه‌داری ماڵه‌کان له‌وێدا بخه‌وین،ئیتر نه‌چووینه‌وه بۆ ئه‌وێ و دوایی ئه‌و براده‌ره‌مان بینی سوپاسمان کرد.
ڕۆژێک له نێو پارکه‌که‌دا بێپاره‌و جگه‌ره‌و وڕوکاس دانیشتبووم و به بیرم نایه ژانه خه‌یاڵ بۆ کوێی بردبووم،له نزیکما ده‌نگێک به ئاگای هێنامه‌وه‌و به ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ سه‌ر جاده‌که کرد که یه‌کێک با‌نگم ده‌کات.دیاربوو زۆر بانگی لێکردبووم من ئاگام لێنه‌بووه،منیش سه‌یری لای جاده‌که‌م کرد‌و بینیم سه‌یاره‌یه‌ک ڕاوه‌ستاوه‌و شۆفێره‌که‌ی به ده‌ست ئاماژه‌م بۆ ده‌کات بۆ لای بچم.گوتم ده‌بێت کێ بێت؟من له‌م شاره نه که‌س ده‌ناسم و نه که‌س ده‌مناسێت! هه‌ستام و چووم بۆ لای،که نزیکی بوومه‌وه سه‌یرم کرد کوڕه فه‌ڕه‌نسیه‌که‌و ده‌ستی بۆم درێژ کرد‌و پاکه‌تێکی جگه‌ره‌ی مارلبۆرۆی دایه ده‌ستمه‌وه‌و گوتی ئه‌وه بۆ تۆ! من ئه‌گه‌رچی تاسه‌ی جگه‌ره‌م ده‌کردو نزیکه‌ی کوێراییم بۆ جگه‌ره داهاتبوو،به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر خۆشحاڵی ده‌کردم و ئارامی پێده‌به‌خشیم میهره‌بانی و مرۆڤدۆستی ئه‌و لاوه بوو.وه‌ک هه‌ست به ئازار‌و سه‌رماو شه‌وه سارده‌کانی ئێمه بکات،شوێنی خه‌وتنی بۆ ده‌دۆزینه‌وه،وه‌ک ئاگای له ده‌ردو سه‌ر ژان و خه‌می گه‌وره‌ی بێجگه‌ره‌یی من بێت،ده‌هات و پاکه‌تی جگه‌ره‌یی بۆم ده‌هێنا.مرۆڤێکی خۆشه‌ویست و مه‌زن بوو به لامه‌وه، مه‌زنی مرۆڤ له‌وه‌دا نییه کاری مه‌زن بکات،به‌ڵکو مه‌زنی مرۆڤ له مرۆڤدۆستیدایه،ئه‌گه‌رچی مرۆڤدۆستیه‌که‌ی له کارێکی بچووکیشدا بکات.
ئه‌و کوڕه له‌وه نه‌ده‌چوو پاره‌داریش بێت،هه‌روه‌ها پێشم وابوو سه‌یاره‌که هیخۆی نه‌بێت،چوونکه پێشتر هه‌میشه به پاسکیله‌وه ده‌مانبینی و ده‌هات بۆ لامان.ڕۆژێک که پاره‌ی پاکه‌تێک جگه‌ره‌م پێمابوو،ئه‌ویش به پاسکیله‌که‌یه‌وه له لامدا وه‌ستابوو،پێم گوت ده‌توانیت جگه‌ره‌م بۆ بکڕیت؟ له به‌ر ئه‌وه به ئه‌وم گوت چوونکه ئه‌و ڕۆژه یه‌ک شه‌مه بوو،چه‌ند دووکانێک له‌و نزیکانه جگه‌ره‌یان ده‌فرۆشت داخرابوون،دووکانێکیتر هه‌بوو به پێ دوور بوو.ئه‌و یه‌که‌مجار واتێگه‌شت داوای جگه‌ره‌ی لێده‌که‌م، ده‌ستی له گیرفانه‌کانی ده‌داو ده‌یگوت جگه‌ره‌م پێنییه.دوایی به ئاماژه‌و وشه‌ی سیگاره‌و مارکێت گوتم بڕۆ بۆم بکڕه، ئه‌و جاره‌ش به هه‌ڵه تێگه‌یشت و وایده‌زانی پێی ده‌ڵێم بڕۆ به پاره‌ی خۆت بۆم بکڕه..! ده‌ستی له گیرفانوکانی ده‌داو له حاڵێکی نیوه په‌شۆکاندا ده‌یگوت نۆ مۆنی..نۆ مۆنی،پاره نییه،یاخود پاره‌م نییه.من پاره‌که‌م به ده‌سته‌وه بوو دیار بوو نه‌یبینیبوو،دواجار ده‌ستیم گرت و پاره‌که‌م خسته ده‌ستیه‌وه‌و گوتم برۆ سیگاره‌م بۆ بکڕه..! ئینجا تێگه‌یشت و پاره‌که‌ی وه‌رگرت و وه‌کو با بۆی ده‌رچوو،دوای ماوه‌یه‌ک هاته‌وه‌و پاکه‌تێکی بۆ هێنام،منیش سوپاسیم کرد‌و دوو جگه‌ره‌شم دایه،دوایی جگره‌کانی دابوو به‌و براده‌رانه‌یتر..!
دوای ده ڕۆژ له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌وه که خانه‌که‌ی تێدابوو،به سه‌یاره شه‌ش کیسه خه‌ویان بۆ هێناین،زانیبوویان له ده‌ره‌وه ده‌خه‌وین و شه‌وانه هیچمان نییه بیده‌ن به خۆماندا.پێنج ڕۆژی‌تر ماینه‌وه تاکو پاره‌مان بۆ حه‌واڵه کرا.ئه‌و پێنج ڕۆژه به هۆی کیسه خه‌وه‌کانه‌وه هێنده سه‌رمامان نه‌بوو،به‌ڵام ڕۆژه‌کانی تاکو شه‌و داده‌هات ڕچابووین.
دوای ئه‌وه‌ی من پاره‌که‌ی خۆمم لێوه‌رگرتن،له‌و براده‌رانه جیابوومه‌وه. ئه‌وان گوتیان چه‌ند ڕۆژی‌تر ده‌مێنینه‌وه‌و دوایی ده‌ڕۆین بۆ کاڵاس.من به ته‌نها چووم بۆ وێسگه‌ی قیتاری کاڵاس،له‌وێ کوردی تریش هه‌موون ده‌یانویست بۆ کاڵاس بڕۆن.ئه‌و ڕۆژه له نێو وێسگه‌که‌دا بووم و ده‌مویست بزانم بواری ده‌رچوون هه‌یه یان نا.به‌ڵام پۆلیس هیچ بوارێکی نه‌هێشتبوو. پۆلیس له به‌رده‌م ده‌رگای قیتاره‌کاندا ده‌وه‌ستان و شکیان له هه‌ر که‌سێک بوایه عێراقیه یان له عێراقی ده‌چێت،داوای پاسه‌پۆرتیان لێده‌کردن و نه‌یانده‌هێست سه‌رکه‌ون.ئیتر زانیم ناتوانم به قیتار ده‌ربچم.
ئه‌و شه‌وه‌ش له‌وێ مامه‌وه‌و له په‌نایه‌کدا خه‌وتم.سبه‌ینێ له گه‌ڵ سێ که‌سیتردا که‌وتینه گه‌ڕان بۆ په‌یداکردنی تاکسی.هه‌موو تاکسیه‌ک ئه‌و کاره‌یان نه‌ده‌کرد،چوونکه کارێکی نایاسایی بوو ده‌ترسان بگیرێن و سزا بدرێن.ئه‌وانه‌ش که ئه‌و کاره‌یان ده‌کرد زۆربه‌یان عه‌ره‌ب بوون،سعات جواری دوای نیوه‌ڕۆ تاکسیه‌کمان په‌یدا کرد،به 260یۆرۆ ڕێککه‌وتین بمانبات،شۆفێره‌که گوتی خه‌ڵکی فه‌له‌ستینم.
ئه‌و ڕۆژه هه‌ر له به‌یانییه‌وه که‌ش و هه‌وا ته‌م و مژ‌و باران بوو،هه‌موو بوون شه‌ڵاڵی ته‌ڕی و ئاو ببوو..ئاو له پرچی ژیان ده‌چۆڕا..ئاونگ له هه‌ناسه‌ی زه‌مین ده‌هات..کزه‌یه‌کی سارد له گه‌رووی ساردی سروشته‌وه هه‌ڵیده‌کردو حیکایه‌ته‌کانی کۆچی به ژان ده‌کرد..باڵه‌کانی کۆچی سڕده‌کردو نه‌وڕه‌سه‌کانی نا‌ئومێد..گه‌رووی ته‌نگی غه‌ریبانی زام ده‌کردو هاواره‌کانیان خنکاو...
نازانم به چه‌بد سعات گه‌یشتین،سێ یان چوار سعات گه‌یشتینه کاڵاس، گه‌یشتینه خۆرنه‌وه‌زانی باڵنده‌کان،خۆرنه‌وه‌زان مه‌نزڵ و قه‌رارگه‌ی کۆچ و فڕینه‌کان،باڵنده کۆچه‌رییه‌کان له‌وێ بۆ ماوه‌یه‌ک قه‌رار ده‌گرن و پاشان کۆچ ده‌که‌ن..شه‌واره‌ی شه‌وانه‌ی کۆچی باڵنده‌کان له‌م خۆرنه‌وه‌زانه‌دا له شه‌واره‌ی هه‌موو خۆرنه‌وه‌زانه‌کانیتر کوێرترو ته‌ره‌و په‌رته‌وازه‌تر بوون. لیره سه‌رما ژیانی ڕه‌ق ده‌کرده‌وه‌و کزه‌ی با وه‌کو چه‌قۆ به نێو جه‌سته‌دا ڕۆده‌چوو.له تاکسیه‌که دابه‌زین باران ده‌باری..بۆ کوێ بڕۆین..؟ باڵنده‌کان شه‌واره‌و بێهێلانه بوون..وه‌ک له بیابانێکدا دابه‌زم وابوو،بیابانێک په‌لکی سه‌وزاییه‌کی تیا نه‌بێت وه‌ک نیشانه‌یه‌ک بۆ ژیان...
ماوه‌یه‌ک به ژێر باراندا پیاسه‌مان کرد..ماوه‌یه‌ک به باراندا ڕۆیشتین و ده‌ڕۆیشتین و نه‌مانده‌زانی بۆ کوێ ده‌ڕۆین! له گه‌ڵ دوو که‌سیتردا شوێنێکمان ده‌ست نیشانکرد شه‌و تێیدا بخه‌وین،ژێر پردێک بوو باران نه‌یده‌گرت.دوای سووڕان و گه‌ڕانێکی کوێرانه،دوای گه‌ڕانێکی ئاواره‌یی، دره‌نگه شه‌وێک هاتینه‌وه بۆ ژێر پرده‌که.باڵنده‌کان شه‌واره‌و ته‌ره‌بوون، حه‌قیقه‌تی شه‌واره‌و ته‌ره‌بوونیش کوێربوونه،بۆیه هه‌ر یه‌کو دوانه‌یه‌ک کوێرانه‌و نه‌خوازراوانه به لایه‌کدا ده‌فڕن و کوێرانه‌ش له شوێنێکدا ده‌نیشنه‌وه، که شوێنی نیشتنی ئه‌وان نییه. هه‌رسێکمان له ته‌نیشت یه‌کداڕاکشاین،من کیسه خه‌وه‌که‌م له پاریسه‌وه له گه‌ڵ خۆمدا هێنابوو،ئه‌وانیش هه‌ر یه‌که‌و چه‌ند قه‌مسه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی زیاده‌یان پێ‌بوو،خستیانه ژێر‌و بانیان و منیش چوومه نێو کیسه خه‌وه‌که‌وه.به هۆی کیسه خه‌وه‌که‌وه منیان خسته لای باکه‌وه‌و له پاڵ یه‌کدا گورمیله بووین.کزه‌بایه‌کی ناحه‌زانه‌ی ده‌هات، ته‌قه‌لا بۆ خه‌و مه‌حاڵ بوو،کات تیده‌په‌ڕی و ئێمه به شه‌خته ده‌بووین. به هۆی کیسه خه‌وه‌که‌وه من که‌مێک له‌وان باشتر بووم،دیاره له‌وان باشتر بووم،ئه‌گینا منیش ڕه‌قم بردبووه‌وه.که‌م که‌م خه‌ومان لێده‌که‌وت و به ئاگا ده‌هاتینه‌وه،هه‌رچه‌ند کات تێده‌په‌ڕی ئێمه زیاتر لوول ده‌بووین. دره‌نگه شه‌وێک به ئاگا هاتم سه‌یرم کرد یه‌کێک له‌و براده‌رانه له سه‌رماندا ته‌ره بووه‌و ڕۆیشتووه..ده‌بێت بۆ کوێ ڕۆیشتبێت؟!شه‌واره‌ی به‌ر تۆفان و زوقمبه‌ند له هه‌ر شه‌واره‌یه‌ک پر ده‌ردو ئێشتره.سه‌رما ئیراده‌ی مرۆڤ سڕ ده‌کات و ده‌یکاته شه‌خته‌به‌ند،به جۆرێک مرۆڤ ته‌نگاوو وێران ده‌کات، بێجگه‌ی شوێنێکی گه‌رم بیر له هیچیتر نه‌کاته‌وه.
ماوه‌یه‌کیتر به سه‌ر چوبوو ئه‌و براده‌ره‌ش هه‌ستاو گوتی با بڕۆین،گوتی خه‌ریکه ڕه‌ق ده‌بمه‌وه! گوتم بۆ هه‌ر کوێ بڕۆین هه‌ر وه‌کو ئێره وایه،ئیتر بۆ کوێ و بۆچی بڕۆین!ئه‌و گوتی من ئارامم نه‌ماوه‌و ده‌ڕۆم،من گوتم جارێ نایه‌م،ئه‌و ڕۆیشت و به ته‌نها مامه‌وه.خۆم خزانده نێو کیسه خه‌وه‌که‌وه‌و زنجیره‌که‌شم داخست،هێنده لوول ببووم وه‌کو تۆپم لێهاتبوو،ده‌ست و قاچ و خۆمم به خۆمدا ئاڵاندبوو! ده‌مویست ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ک چرکه‌ش بووه گه‌رم دابێم،به‌ڵام هیچ گه‌رم دانه‌هاتم،ئیتر منیش له سه‌رماندا خه‌وم لێنه‌ده‌که‌وت، له نێو ئه‌و هه‌موو جله‌ی له به‌رمدا بوو،وه‌کو له نێو شه‌خته‌دابم وابوو. تاریک‌و ڕوون بوو منیس هه‌ستام و کیسه خه‌وه‌که‌م پێچایه‌وه‌و دام به کۆڵمداو به داره دار ملی شوێنێکم گرته‌به‌رو ڕۆیشتم،هه‌رگیز نه‌مده‌زانی بۆ چی و بۆ کوێ ده‌ڕۆم..!شوێنێک که نه‌مده‌زانی کوێیه‌و بۆ من هیچ مانا‌و بایه‌خێکی نه‌بوو.هه‌میشه ده‌مگوت هه‌ی له‌م شه‌واره‌بوونه! ئه‌م ڕسته‌یه‌م قه‌ت له بیر نه‌ده‌چوو! هه‌میشه‌ش شه‌واره‌ی سوێسکه‌کان و ئاسکه‌کانم له بیر‌و خه‌یاڵدا بوو! خۆم-خۆمانم وه‌کو ئه‌وان وێنا ده‌کرد.ده‌مویست داوای لێبووردن له سوێسکو ئاسکه‌کان بکه‌م و ئیتر ڕاویان نه‌که‌م،کوێریان نه‌که‌م و به‌چکه‌کانیان نه‌دزم ! ده‌مویست په‌شیمان ببمه‌وه.که‌چی نه‌مده‌توانی!!
ده‌ترسام به‌ڵێنه‌که‌م بشکێنم..ده‌ترسام! ده‌مویست و ده‌ترسام،ده‌ترسام و ده‌مویست..! ده‌مویست داوای لێبووردن له‌و مامزانه بکه‌م،که وه‌کو فێڵبازترین و ته‌ڵه‌که‌بازترین دزی دنیا،به‌چکه‌کانیانم ده‌ڕفاندو شێت و کوێرو شه‌واره‌م ده‌کردن.من به‌چکه‌کانیانم ده‌گرت و ئازاریشم ده‌چه‌شت، ده‌مویست نه‌یانگرم و ده‌بوا بمگرتایه‌ن! ئاسکه‌کان بۆ به‌چکه‌کانیان شینیان ده‌گێڕاو به کێو ده‌که‌وتن،مه‌ترێکی ئه‌و ده‌وروبه‌ره نه‌ده‌ما که به‌چکه‌کانیان تێدا دزراون ،ده‌یانجار ئه‌مسه‌رو ئه‌و سه‌ریان نه‌کردبێ و نه‌گه‌ڕابێتن! بۆنی باو دار‌و به‌رد ده‌که‌ن..به‌ڵکو بۆنی به‌چکه‌که‌یانی لێبێت..! به‌ڵکو بۆنی ئه‌وی بۆ بێنن..دایکه ئاسک له دوای گه‌ڕان و سووڕانێکی شێتانه‌و بێپه‌روا بۆ بێچووه‌که‌ی..دوای ئه‌وه‌ی له دۆزینه‌وه‌ی نا‌ئومێد ده‌بێت،له شوێنێکدا، ئه‌و شوێن و ده‌وروبه‌ره‌ی به‌چکه‌که‌ی تێدا دزراوه،وه‌کو په‌یکه‌ر ده‌وه‌ستێت..! ئه‌گه‌ر سه‌یری بکه‌یت هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌یت ئه‌وه بوونه‌وه‌رێکه‌و گیانی تێدایه! زۆرجار بینیومه"له‌و کات و شوێنه‌دا به‌چکه‌که‌ی تێدا گیراوه" یه‌ک سعات بێجووڵه وه‌تاوه..ماوه‌یه‌ک سه‌یری ئه‌ملاوئه‌ولا ده‌کات..گوێ قووت ده‌کاته‌وه بۆ چرپه‌یه‌ک..لووت به باوه ده‌نێت بۆ هه‌ناسه‌یه‌ک،کاتێک هیچ سۆراغێک هه‌ست پێناکات..به به‌رد ده‌بێت..! ئه‌و وه‌ستانه‌ی هیچی له وه‌ستانی ئاسایی ناچێت،وه‌ستانێک نییه کلکو گوێیه‌کانی به‌رزو قووت بکاته‌وه‌و وه‌ک کێوییه‌کی یاخی و به که‌یف ڕاوه‌ستابێت.وه‌ستانێکه له جۆری هه‌ڵکوورمانه غه‌مگین و خه‌ماویه‌کانی مرۆڤ،مرۆڤی نێو کاره‌ساته‌کان،ئه‌و مرۆڤه‌ی ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانیشتووه‌و سه‌ری به ئێشی به نێو کۆشیا به‌رداوه‌ته‌وه،ئه‌ویش کلکو گوێیه‌کانی ده‌خه‌وێنێ و سه‌ر کزانه سه‌ری به‌رده‌داته‌وه...
من و براده‌رێک بۆ ڕاو ڕۆیشتین،ئێمه ڕاوی به‌چکه‌کانمان ده‌کرد.به‌چکه‌کان گه‌وره بوون و به ڕۆژ نه‌ده‌گیران،ده‌بوا له شه‌وداو به شه‌واره بمانگرتایه‌ن.
به ماتۆڕ ڕۆیشتین و بلاجکتۆرمان بۆ شه‌واره‌کردن به کار ده‌هێنا،من ده‌مزانی ئاسکێک له شوێنێکدا هه‌یه‌و دوو به‌چکه‌ی هه‌یه.ڕۆیشین دوای گه‌ڕانێکی که‌م دۆزیانمانه‌وه،هه‌ر له‌وێدا یه‌کێک له به‌چکه‌کانمان گرت، به‌چکه‌که به ده‌ستمانه‌وه بوو ده‌یباڕاند،ده‌مانویست ده‌ست و قاچی ببه‌ستین و بیخه‌ینه باخه‌ڵمان.هه‌ستمان به خشه‌خشیک کرد‌و له ئێمه نزیک ده‌بێته‌وه،بلاجکتۆره‌که‌مان لێدا بینیمان دایکی به‌چکه‌که‌یه‌و به‌ره‌و لای ئێمه‌و به ده‌نگی باڕه‌ی به‌چکه‌که‌یه‌وه دێت..!! هێنده لێمان نزیک ببووه‌وه یه‌ک مه‌تر نێوانمان بوو! ئه‌گه‌ر بمانویستایه ده‌مانتوانی ئه‌ویش بگرین، به‌ڵام ئێمه به‌و ڕووداوه ئه‌بڵه‌ق بووین،شتێک بوو قابیلی وێناکردن نه‌بوو. حاڵه‌تێکی پڕ ئازار بوو بۆمان.هاوڕێکه‌م که بێڕه‌حمترین ڕاوچی دنیا بوو، هێنده سه‌رسام و په‌رێشان ببوو،گوتی با به‌چکه‌که‌ی به‌ربده‌ین !من گوتم ئه‌مه به‌ر ناده‌ین،به‌ڵام ئه‌ویتریان ناگرین،به بێ ئه‌وه‌ی ڕاویتر بکه‌ین، یه‌کسه‌ر گه‌ڕاینه‌وه بۆ ماڵ.
تاریکوڕوون بوو له شوێنێکدا دانیشتم،جلوبه‌رگێکی زۆرم له به‌ردا بوو،دوو قه‌مسه‌ڵه‌و کڵاوو ملپێچ و چه‌ند بلوزو هتد..هه‌موو مانا تاڵه‌کانی شه‌واره‌و ته‌ره‌بوونم پێوه دیار بوو.ئاره‌زوی جگه‌ره‌م ده‌کردو له نیوه شه‌وه‌وه لێم بڕابوو،شه‌ست یۆرۆی پاره‌که‌م به تاکسیه‌که دابوو ،باقیه‌که‌شیم ئه‌و دوو ڕۆژه به خواردن و جگه‌ره دابوو.جانتاو کیسه خه‌وه‌که‌م دانابوو غه‌مگین له سه‌ری دانیشتبووم،ده‌مێک بوو شه‌ووڕۆژه‌کانم به‌و جۆره بوون،هه‌م جه‌سته‌م ماندوو به ئازار بوو،هه‌م بیر‌و ئه‌ندێشه‌م ئاڵۆز‌و جه‌نجال.
هه‌ر له‌وێدا دانیشتبووم تاکو ته‌واو ڕۆژ بووه‌وه،که‌م که‌م خه‌ڵک ده‌هاتنه ده‌ره‌وه.یه‌کێک به لامدا تێپه‌ڕ ده‌بوو،هه‌ستام و که‌مێک له دووره‌وه گوتم سیگاره‌یه‌ک..پیاوێک بوو،ئه‌ویش زۆر به میهره‌بانی و ڕووخۆشییه‌وه هات بۆ لام،ده‌ستی به گیرفانیدا کرد‌و پاکه‌تی جگه‌ره‌که‌ی ده‌رهێناو جگه‌ره‌یه‌کی دایه ده‌ستمه‌وه،پاکه‌ته‌که‌شی نیشاندام هه‌ر ئه‌و جگه‌ره‌یه‌ی تێدا بوو،دوایی چه‌رخه‌که‌شی ده‌رهێناو جگه‌ره‌که‌ی بۆ داگیرساندم.پاشان به بزه‌یه‌کی زۆر شیرینه‌وه به جێیهێشتم.زۆر سه‌یرم به بزه پێکه‌نینه‌که‌ی ده‌هات،بزه‌یه‌کی سه‌یر بوو..شیرین و پڕ مه‌غزا بوو،پر بوو له میهرو ڕوونیی ڕۆخساری مرۆڤێک،جوانیه‌کانت پێبڵێت،خۆشه‌ویستی مرۆڤ بۆ مرۆڤت پێبڵێت،ئێمه قسه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ یه‌کدا نه‌کرد،به‌ڵام ڕۆخساری ئه‌و که پێده‌که‌نی و ده‌ست و په‌نجه‌ی که پڕ بوو له سۆز‌و خۆشه‌ویستی و جگه‌ره‌ی بۆ داده‌گیرساندم، منی پڕ شادی ده‌کرد.من دڵنیام ئه‌وم هه‌ڵه نه‌خوێنده‌وه،ئه‌و خۆی وابوو، ئه‌و مرۆڤێکی گه‌وره دیار بوو.له‌و به‌یانیه سارد‌و غه‌مگینه‌ی منا،من سیما‌و ڕه‌فتارێکی جوانم بینی و پڕ عه‌شقی ده‌کردم و ده‌مگوت ئه‌ی مرۆڤ خۆشم ده‌وێن،ئه‌ی به‌یانیه غه‌مگینه‌کانم،تێتدا مرۆڤه‌کان چه‌ند جوان پێده‌که‌نن..
دانیشتم و ده‌ستم به مژ لێدانی جگه‌ره‌که کرد،هه‌ست و سۆز‌و میهره‌بانی ئه‌و مرۆڤه‌و له‌زه‌ت و نه‌شئه‌ی بێپایانی جگه‌ره‌که‌و خه‌م و ژان و هه‌ژانه‌کانی خۆم و خه‌یاڵ ئه‌ندێشه‌کانم..هه‌مووی ئاوێته‌و مووتوربه‌ی یه‌کتر بوون و چه‌ند دڵۆپ فرمێسکی گه‌رم گه‌رمیان پێڕشتم..دڵۆپه‌کان هێدی هێدی خوار ده‌بوونه‌وه.نه‌شئه‌و جۆش و خرۆشێکی سه‌یرو ده‌روێشانه دایگرتبوووم،چێژێکی بێ سنوورم له جگه‌ره‌که ده‌بردو مه‌ستی کردبووم. وروژابووم و هه‌ستم به توانه‌وه‌ی شه‌خته‌کانی ڕۆح و جه‌سته‌م ده‌کرد، وروژانێک وه‌ک حاڵی شێتانه‌ی ده‌روێش..گۆرانیم ده‌گوت..ئه‌م گۆرانییه‌ی به‌هجه‌ت یه‌حیام ده‌گوت:
خه‌ڵکی ئه‌ڵێن بۆچی هێنده گۆرانی بۆ عه‌شق ئه‌ڵێی لێم ئه‌پرسن شه‌یدای چی بووی ئاوا به کووڵ بۆی ئه‌سووتێی گۆرانی په‌یامی رۆحه‌و ئاوینه‌ی ناخی ئینسانه ته‌نها ڕێگای ده‌ربڕینی داخی ده‌رونی عاشقانه شیعر هاواری ویژدانه..شیعر هاواری ویژدانه کڵپه‌ی سۆزگرتنی گیانه.... مۆسیقا بوورکانی سینه‌و لێزمه‌ی بارانی چاوانه .
Kazmkader72@yahoo.com
|