شیرى حوشتر له نێوان هه‌ره‌شه‌ى ئه‌بو ریشه و
(مه‌نسوره یابه‌غدا)ى هانده‌ره وه‌رزشیه‌کان.
رزگار
کۆچه‌ر
دۆستێکى لاى ده‌شتى قه‌راج و
که‌ندێناوه بۆى گێرامه‌وه که ماوه‌یه‌ک
خه‌ڵکى گوند به هۆى نزیکى گونده‌کانیان له سنورى گوندنشینه عه‌ربه‌کان
خه‌ریکى کاسبى هێنانى و بردنى شیرى حوشترن ،به‌م هۆیه‌ش توانیتیان له
پاش ساڵى 2003وه دۆستایه‌تیه‌کى باش له نێوان کورد عه‌ره‌به به‌زۆر
هێنراوه‌کانى ئه‌م ناوچه‌یه دروست بکه‌ن و ده‌ستکه‌وتێکى باشیش به‌هۆى
کرین وفرۆشتنى شیرى حوشتر به ده‌ست بێنن، خۆ ئه‌گه‌ر بێت وقسه‌ى زیاتر
له‌سه‌ر هۆکارو بازرگانى کردن به شیرى حوشتر بکه‌ین ئه‌وا ناسیاوه‌که‌مان
ته‌نها به‌یه‌ک ره‌سته ده‌ڵێت ئیمه‌ش زانیومانه هه‌ندێ له‌به‌رپرسانى
کورد خۆیان به‌شیرى حوشتر ده‌شۆن تا جوانتر و پاک وته‌میز تربن له
پاشا ده‌ڵێت زانیومانه شیرى حوشتر پێستى مرۆڤ له نه‌خۆشیه‌کانى شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت پێست گه‌نج تر ده‌کات !
به‌هه‌ر حاڵ له‌ماوه‌ى رابردوو له هه‌ولێرى پایته‌خت پاڵه‌وتنى جامى
هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئاسیا بۆ لاوان له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو ئه‌و کاتانه
رێک ئه‌و وه‌خته بو کاتێک ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه هه‌ره‌شه‌ى له کورد
کردوو وپێى وابوو کورد سه‌ریه‌شه‌ن له عێراق به‌نده له خه‌یاڵى
بیرکردنه‌وه له قسه‌کانى ئه‌بو ریشه‌و سودى شیرى حوشتره عه‌ره‌بیه‌کان
که هه‌ندێ له‌به‌رپرسانمان خۆیان پێ ده‌شوون له‌یه‌کێ یاریه‌کان
ئاماده‌بووم ئه‌و کات بیرم له‌چۆنیه‌تى خۆشوشتنى به‌رپرسانىئ ئێمه‌و
چونیه‌تى پێک هاته‌کانى شیرى ئه‌و حوشتره ده‌کرده‌وه ده‌م پرسى له
خۆم ئاخۆ ده‌بێت سوده‌کانى ئه‌و شیره چى بێت وهه‌ر لیترێکى به‌چه‌نده
بکردرێت و کێن ئه‌و به‌رپرسانه‌ى که ئه‌وشیره ده‌کرن و
ده‌مپرسى ئاخۆ
داهێنه‌رى ئه‌و پێشهاته زانستیه کێ بێت؟؟
ئه‌و دەمە پێم وابوو یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق که هیچ که‌میان
کورد نه‌بوون زۆربه‌یان یا به‌شیرى ئه‌و حوشتره گه‌وره کرابن جونتکە
ئەوان هەرکە گوێبیستى مەنوسرە یا بەغداد دەبوون ئەوندە زیاتر ئازاتر
دەبوون دەشمبرسى لە خۆم ئاخۆ بۆجى لەسەر بودجەى کورد ئەو هەموو دۆلارە
نازدارە بە ئەوان دەدرێت ؟! لە بیشم خۆشم دەم گوت ئاخۆ ئەوانیش یا به‌شیرى
حوشتره عه‌ربیه‌کان شورابن یان... ؟!
که‌چى ئەو کات له‌به‌ر ده‌نگى نه‌شازى هانده‌ره کورده‌کان پاش مانه‌وه
و بیرکردنه‌وه له ماوه‌ى گێمێک له یاریه‌که نه‌گه‌ویشتمه هیچ ئه‌نجامێک
نه‌شمتوانى له خه‌یاڵه‌که‌م بگه‌مه هیچ رایه‌ک ته‌نها هۆکاره‌که‌ش
بۆدروشمه ناشه‌زه‌کانى هانده‌ره هه‌ولێریه‌که ده‌گه‌راوه کاتێک به
هێزو تواناى خۆى به‌ده‌نگێگى ناشاز ده‌یان گوت مه‌نسوره یا به‌غداد به‌ڵێ
ئه‌و مه‌نسوره یا به‌غداده‌ى که‌له درێژایى مێژووى ئه‌م وڵاته پڵانى
که‌مکردن وقرکردنى کورد هه‌میشه له کونج وکه‌له‌بره‌کانیه‌وه ده‌رده‌چێت
لە هەولیرى بایتەخەت بەدەنکیکى ناشازى کوریکى
گه‌ڕه‌کی سەیداوەى هەژارنشن و
حوشتر نەدیوو دەردەجیت ،له هه‌مووش حه‌جایب تر ئه‌وه بوو کاتێک
گه‌نجه کورده‌کانیش به هه‌ڵواسین و به‌رز کردنه‌وه‌ى ئاڵاى عێراق ى
موتله‌گ و
ئه‌بوریشه‌و یه‌ک به ده‌نگى خۆیان مه‌نسوره یابه‌غدادیان ده‌وته‌وه
، جا من سه‌رم لێشیواوه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له‌به‌رپرسانى کورد په‌ندێک له
هه‌ره‌شه‌کانى ئه‌بو ریشه فێر نه‌بن ده‌بێت ئاخۆ چاره‌نوسى نه‌وه‌یه‌ک
چى بێت که تا ئێستا نازانێت
حوشترى عه‌ره‌بى شیرده‌ره یان هێلکه‌که‌ره
؟؟؟
R_kochare@hotmail.com
|