شوێنی که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان .. له ئه‌وروپا.
خالید هه‌رکی به‌شی یه‌که‌م ئه‌وروپا وه‌کو باقی کشوه‌ره‌کانی تر چۆن له بونی وولاتی فره‌نه‌ته‌وه بێ به‌ش نیه ، ئاوه‌هاش له کێشه‌ی نه‌ته‌وه بچوکه‌کان یا که‌مه نه‌ته‌وه‌کانیش بێ به‌ش نیه ، به‌لام ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م چه‌مکه رۆژ هه‌لات ورۆژ ئاوا له‌یه‌ک جیا ده‌کاته‌وه کۆمه‌لێک هۆکاری سه‌رهه‌لدانی کێشه‌و شێوه‌ی ماف زه‌وت کردن و ئامرازی چاره‌سه‌ر یه کانن .
ئاستی پێشکه‌وتنی ئه‌وروپا له‌گه‌ل ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و ئه‌فریکا به‌راورد بکه‌ین ، گومانی له ئاستی پێشکه‌وتن ودواکه‌وتنی ئێمه یا ئه‌وان نامێنێ ، چ له بواری ئابوری ، ته‌کنه‌لۆژی، زانستی به‌رێوه‌بردن و دا‌دپه‌روه‌ریی کۆمه‌لایه‌تی .
ده‌با بزانین نه‌ته‌وه بچوکه‌کانی ناو جوگرافیای نه‌ته‌وه مه‌زنه‌کان چۆن ده‌ژین ؟
وێرای پێشکه‌وتن وئازادیی راده‌ربرین ومافی مرۆڤ ، نه‌توانراوه داخوازیه‌کانی نه‌ته‌وایه‌تیی سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا چاره‌سه‌ر بکرێت ، چاره‌سه‌ری بۆ هه‌مو کێشه‌کانی کۆمه‌لایه‌تی و ئابوری وسیاسیی کۆمه‌لگا ، به بێ ره‌چاو و چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌و وولاته ،به چاره‌سه‌ریی بنه‌ره‌تیی ئه‌و کۆمه‌لگایه نایه‌ته ئه‌ژمار .
پاساوی سیاسه‌تمه‌دارانان بۆ له گه‌ل یه‌کتر نه‌گونجانی نه‌ته‌وه‌کان بۆ هۆکاری شه‌ره ناوه‌خۆییه‌کان وشه‌ره هه‌رێمیه‌کان یا ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کیی وولاتانی دراوسێ ده‌گه‌رێننه‌وه ، ده‌بێ ئه‌م پاساوانه‌یان له شوێن خۆیان بن؟
له‌م باره‌یه‌وه بسپۆری ناسنامه‌ی هه‌رێمایه‌تی وبزوتنه‌وه جوداخوازه‌کانی ئه‌وروپا (جان- ئیف کامۆ) له ئامۆژگای په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ولی و ستراتیژی له پاریس ده‌لێ: ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه ده‌ست له‌و په‌یمانه (میساق) بدرێت که ده‌لێن ده‌ستکاری سنوره‌کانی دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌م ناکرێت . من جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌مه‌وه ئه‌م ده‌ستکاریه له به‌رژه‌وه‌ندیی که‌مه نه‌ته‌وه‌کان و مه‌زهه‌بیه‌کانه که ماوه‌یه‌که خه‌باتی بۆ ده‌که‌ن بۆ دوباره دارشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ئه‌وروپا .
به دیدی جان ئیف کامۆ سه‌پاندنی زمانی ئینگلیزی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا بۆته فاکته‌ری نه‌مانی شه‌رعیه‌ت له دام وده‌زگا دیموکراتیه‌کانی ئه‌وروپا ، هیچ وولاتێک له تاکه نه‌ته‌وه پێک نه‌هاتوه تا بکرێ تاکه زمان یا تاکه که‌لتور به زمانی سه‌رتاسه‌ری دابنرێت به دیدی ئه‌م دیسان ئه‌مه هۆکارێکه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی رۆلی نه‌ته‌وه‌کان که سه‌رهه‌لدانی کێشه به‌م هۆیه‌وه حه‌تمیه‌تی هه‌یه .
ئه‌گه‌ر روپه‌ری هه‌ندێک له‌م وولاتانه هه‌لده‌ینه‌وه که کێشه‌ی که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیی تیا به‌رده‌وامه ده‌بینین :
به‌لژیک
بروکسل وه‌کو نمونه، که خۆی به پایته‌ختی ئه‌وروپا ده‌زانێ ، ئه‌م وولاته خۆیان به سێ نه‌ته‌وه‌ی جیا ده‌زانن له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی له 1830 وه‌کو ولاتێکی سه‌ربه‌خۆ خۆی له هۆله‌ندا جیاکرده‌وه ، رێژه‌ی دانیشتوانیان له 59% که‌زمانی ئاخاوتنیان هۆله‌ندیه ،ئه‌وان خۆیان به فلامنکی ده‌زانن ، زمانی ئاخاوتنی دوه‌م زمانی فه‌ره‌نسیه که له 40% دانیشتوانه‌که‌ی قسه‌ی پێ ده‌که‌ن ئه‌مانیش پێیان ده‌وترێ (والونی) ئه‌وه‌ی مایه‌وه به زمانی ئه‌لمانی ده ئاخڤن . له مێژوی ئه‌م ولاته گه‌لێک جار کێشه‌و گرفتیان دروست کردوه بۆ به پارچه کردنی وولات به‌سه‌ر دوو ده‌وله‌تدا ، ده‌وله‌تی فلامنکی و ده‌وله‌تی والۆنی . دیاره ئه‌م کێشه‌و ململانێیه‌ش هۆکاری خۆیان هه‌بونه ، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ تیشکێک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م هۆکارانه ده‌بێ که‌مێک بۆ دواوه بگه‌رێینه‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ی که به‌لژیک پایته‌ختی جوله‌ی بازرگانی وئابوریی ئه‌وروپا ده‌بێ ، له‌م ولاته ئه‌وکات پیشه‌ی رستن وچنین سه‌رنجی بزاڤی بازرگانه‌کان بۆخۆی راده‌کێشێ ،که‌مه نه‌ته‌وه‌ی والۆنی ش ئه‌وکات زۆربه‌یان به‌م پیشه‌وه خه‌ریک بون به‌م هۆکاره‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر چاوک وشاده‌ماری ولاته‌وه گرتبو له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌سه‌لاتی ولاتیان قۆرخ کردبو ، ئه‌م قۆرخ کردنه‌ی ئه‌وان ببوه مایه‌ی پێشێل کردنی مافه نه‌ته‌وایه تیه کانی فلامه‌نکی ، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ش بون ، زمانی خۆیان له قوتابخانه و دام و ده‌زگاکان کردبوه زمانی فه‌رمیی ولات ، زمان وفه‌رهه‌نگی فلامنکیه کانیش په‌راوێزکرابو ، ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی ململانێکه بو، به درێژایی رۆژگار ئه‌مه توند تر و کاره‌کان به‌ره‌و ململانێی زیاتر ده‌رۆن .
به هاتنی رۆژگاری نوێ دۆخه‌که ئاوه‌ژو ده‌بێته‌وه به وه‌ی فلامنکیه‌کان له ئه‌نجامی پر بایه‌خ بونی ناوچه‌که‌یان ، ده بنه شوێن هاتو چۆی بازرگانه‌کانی سه‌رجه‌م ئه‌وروپا ، تا وای لێهات ئه‌وان ده‌ست به بازار ودواتریش ده‌سه‌لاته‌وه ده‌گرن و هه‌مان هه‌لوێستی والونیه‌کان ده‌گرنه به‌ر له هه‌ولی پشتگوێ خستنی والونیه‌کان دا .
هۆله‌ندا
ئه‌م وولاته بچوکه له‌روی خاک ومه‌زنه له‌روی مێژو تێک هه‌لچوندا ، له سالی 1477 خاکی ئه‌م وولاته وبه‌لژیک که‌وته ده‌ست خانه‌واده‌ی ئال هایسبۆرگ .
له سالی 1579 هه‌رسێ ولاتی هۆله‌ندا و به‌لژیک و لۆکسه‌مبۆرگ له ژێر ناوی زه‌ویه نزمه‌کان یه‌کیان گرت ، که ولاته‌کانی باکوری خانه‌واده‌ی هایسبۆرگ له ئیمپراتۆریه‌تی ئیسپانی پێک ده‌هێنا.
له‌ئه‌نجامی کۆمه‌لیک به‌گژیه‌ک دا چوندا توانیان له 1648 سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له یه‌کیه‌تیی ئیسپانیا رابگه‌یه‌نن. پاش ته‌واو بونی شه‌ره‌کانی ناپلیۆن ، به‌هۆی جیاوازیی فه‌رهه‌نگی وزمانه‌وه ناکۆکی که‌وته نێوان هۆله‌ندا و به‌لژیکا تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له 1830 به‌لژیکا له رێگه‌ی خه‌باتی چر و پره‌وه بتوانێ سه‌ربه‌خۆیی خۆی له زه‌ویه نزمه‌کان رابگه‌یه‌نێ ، دوای کشانه‌وه‌ی به‌لژیک له‌م یه‌کگرتنه دیاره لۆکسه‌مبورگیش هه‌مان هه‌نگاو ده‌نێ ، ئه‌و هۆله‌ندایه‌ی ئێستا ماوه‌ته‌وه له ئه‌نجامی نه‌گونجانی نه‌ته‌وه جیاجیاکان له‌گه‌ل یه‌کتر ئاوای به‌سه‌ر هات ئێستاکه‌ش دانیشتوانی باکوری ئه‌م ولاته که به فریزلاند ده‌ناسرێت خاوه‌ن زمان وکه‌لتوری جیای خۆیانن هه‌مان ئاره‌زو مه‌ندایه‌تیی جوداخوازیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به مافی زمان وکه‌لتوری تایبه‌تیی خۆیان شادبن .
به‌ریتانیا
ئه‌وولاته‌ی پێی ده‌وترێ رۆژ له مومته‌له‌کاتی ئاوا نابێ ،له هه‌رێمێکی ئه‌م ولاته به ناوی ئیرله‌ندای باکور تا ئه‌مرۆ کاری توند‌و تیژی له پێناو مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان به‌رده‌وامه ، بونی کاری توند‌و تیژی له نێوان نه‌ته‌وه‌کاندا نیشانه‌ی پێشێل کارین ، هه‌روه‌ها کاتی خۆی ده‌بینین له قوتابخانه‌کان رێگه به قوتابیانی ولش نه‌ده‌درا له ویلز به زمانی خۆیان له‌گه‌ل یه‌کتر بدوێن ، چونکه به زۆر زمانی ئینگلیزی کرابوه زمانی فه‌رمی وولاتی به‌ریتانیا. ئه‌و کات ئه‌و خوێندکاره‌ی به ناده‌ستیش ووشه‌یه‌کی جگه له زمانی ئینگیزی له ده‌م ده‌رچوبا ، سزاکه‌ی ده‌بوایه بۆردێک(تابلۆ) له ملکات به‌ناو حه‌وشی قوتابخانه‌که‌دا بخولێته‌وه له بۆرده‌که‌ش نوسرابو ( من که‌رم).
فه‌ره‌نسا
فه‌ره‌نسا که به وولاتی مافی دیموکراسی ناسراوه تائێستا دان به مافی که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی وه‌ک ،به‌رتون، باسک ، کورسیکا ، نانێ و رێگه‌یان پێ نادات به‌زمانی خۆیان کاری فه‌رمانبه‌رێتی به‌رێوه به‌رن ،ئه‌مه له کاتێکدایه که ته‌نها بۆ زمانی فرانکۆفۆنی سالانه بودجه‌ی 83 ملیۆن یورو ته‌رخان ده‌کریت له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا یه‌کێکه له وانه‌ی له سالی 1992 واژوی له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی ئه‌وروپی بۆ زمانه خۆجێیی وزمانی که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان کردوه ، به‌به‌رده‌وامیش داوای ئه‌وه ده‌کرێت که مافی زمانی که‌مه نه‌ته‌وایه تیه‌کان چیتر پێشێل نه‌کرێت ، دوایین ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م داخوازیانه له 1999 له سه‌رده‌می جاک شیراک بو که جختی له‌سه‌ر ره‌ت کردنی کرایه‌وه. ئه‌مه له دوای دانیشتنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بو ،که دوا رای وه‌زیری سۆشیالیست له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته (بییر شۆفینمان) ده‌لێ نامانه‌وێ فه‌ره‌نسا بکه‌ینه به‌لقان .
له راپۆرتێکی (بسپۆری ئه‌مریکی له بواری که‌مه نه‌ته‌وه‌کان له دانیشگای واشنتۆن) جی مجدولند ، که راسپارده‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بو، بارۆ گوزه‌رانی که‌مه نه‌ته‌وه‌کان له فه‌ره‌نسا به هه‌ستیار ناوزه‌د ده‌کات ، ده‌لێ فه‌ره‌نسا به ولاتی برایه‌تی و ته‌بایی و ئازادی ناسراوه که‌چی تائێستا دان به ره‌وایی نه‌ته‌وه بچوکه‌کان نانێ.
دیسان ئه‌م راپۆرته ئاماژه به‌و دیاردانه ده‌دات که به مایه‌ی مه‌ترسیی ده‌زانێ له‌وانه هاوکاریه‌کانی نێوان فه‌ره‌نساو ئیسپانیا بۆ رێگه‌گرتن له به‌رده‌م داخوازیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی باسک ، ده‌لێ : ئه‌وه له بیر خۆیان ده‌به‌نه‌وه که باسک له نه‌ته‌وه هه‌ره کۆنه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن، ئه‌مان (باسکه‌کان) له هه‌فته‌یه‌کدا ته‌نها یه‌ک کاتژمێر مافی ئه‌وه‌یان پێدراوه له ته‌له فزیۆنی فه‌ره‌نسی په‌خشی به‌رنامه‌کانیان بکه‌ن.
serben.com
|