په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

سیناریۆ یان هەڵبژاردن؟!


کاروان نەجمەدین


سەرەڕاى خۆداسەپاندنى هەردوو حزبى دەسەڵاتدار بەسەر سەرى خەڵکى کوردستانەوە ماوەى 18 ساڵە جگە لە سەرکوت و خەفەقان و بە بارمتەگرتنى نان و سەرچاوەى بژێوى خەڵک ،ئەو دووحیزبە بە هەرجۆرێک بۆیانکرابێت بۆ شەرعیەتدان بە دەسەلاتى خۆیان هەمیشە خەریکى سیناریۆ سازى و چاوبەستکردن بون لەو خەڵکەى کە پۆنگى ناڕەزایەتیەکانیان لە ڕاوڕوت و تاڵانى و کۆنەپەرستى ئەم دەسەڵاتدارانە خەریکە گەرویان دەتەقێنێت ، سیاناریۆى ئەمجارەیان ئەو پرۆسەیەیە کە ئێستا سایەیان پێداوە لەکوردستان و جارێکى تر خەریکن بە هەرجۆرێکە لەڕێگەى شینکردنى پەنجەى خەڵکەوە قەوانى سواوى "شەرعیەتمان لە خەڵک وەرگرتوە " دەمەزەرد بکەنەوە ، لەم ڕاستایەدا جگە لە دوو حزبى دەسەڵاتدار وردە ئەحزابى مشەخۆر و دەستەمۆى سەر بە هەمان خێڵ بە ئیسلامى و بەحسابى خۆیان عەلمانى بە مەبەستى بچڕینى بەشە بەڕەى خۆیان بە پێى پەتى وەک پیشەى هەمیشەیان کەوتونەتە سەما بە دەهۆڵى دەرهێنەرانى سیناریۆکە ، لەلایەکى ترەوە ڕۆشنبیرانى بێ ئاسۆ و خۆشخەیاڵ عەینەکە سیحراویەکانیان لە چاوکردوە و خەریکى حۆڵکردنە چاوى خەڵکن ، لە کاتێکدا گەر بۆ یەک چرکە بیریان لاى ئەم تەپوتۆزى ڕمبازێنەى ئەحزابى کوردى نەمێنێت دەمیان بکەرەوە دەکەونە باسى ستانداربون و " پێوەرە دیموکرت و سەردەمیەکان "ى جۆرى دەستاو دەست پێکردنى دەسەڵات ، بەڵام ئێستا کە لە جەرگەى مەهزەلەیەکدا بە ئیرادەى خەڵک سێبەرەکانى خۆشیان نابینن خۆیان لە مەحەکى کۆنەپەرستى دەدەن و دیموکراسیەت بوەتە قوربانى سەربڕاوى بەرپێى (" ئەزمونە ساواکەى ناسیۆنالزمى کورد ") .


ئەوەى لەم نێوەدا لەڕوانگەى بەرژەوەندیەکانى خەڵکەوە بە بەرچاو ڕۆشنى شتێکى جاواز دەڵێت و خەریکى هەڵماڵینى دەمامکى ڕزیو ى سیاناریۆ یەکە ، کۆمۆنیستەکان و بیزاد کۆمۆنیزمى کرێکاریە کە وەک هەمیشە جیا لە باڵە دواکەوتوەکانى کۆمەڵگە و ئاڵودەبوانى ئاوازى ناسیۆنالزمى کورد خەریکى بەیانکردنى پوچى و بێبنەمایى پرۆسەیەکە کە لە کوردستان ناویاناوە هەڵبژاردن ، نا لەبەر ئەوەى خۆى لەو پرۆسەیە بشدارى ناکات ، نا لەبەرئەوەى باوەڕى بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى نیە ،بەڵکو ئەمە لەکاتێکدایە کە ئێمە وەک نوێنەرى چینى کرێکار و ئازادیخوازان و یەکسانى خوازانى کۆمەڵگا چینى کرێکار بە ڕادیکاڵترین و ئازادیخوازترین دەزانین و وە ئەو چینە دەتوانێت ئینتیخابات بە یەکێک لە پلیکانەکانى دیکەى گرتنى دەسەڵاتدارێتى چینى کرێکار بزانێت ، بەڵام ئەوەى جێگەى مەبەستە هەڵبژاردنە بە ماناى ووشەکە ، وە بەپى ستاندارە مۆدێرن و نێودەوڵەتیەکان ، نەک پرۆسەیەک کە هیچ بنەما و پێوەرى هەڵبژاردنى تێدا نیە و ناویان ناوە هەڵبژاردن ، کە ئەگەر قەراربێت لە هەر جیگایەکى دنیا هەڵبژاردنێک بکرێت دەبێت لانى کەم ئەم مەرجانەى تێدا بێت :


1-( ئازادى بێ قەیدو شەرتى سیاسى) . ئەمە مەرجێکى سەرەکیە کە ئوتۆماتیکى خۆى هەڵبژاردن دێنێتە ئاراوە ، بەڵام لە کوردستان ئەم مەرجە نەک بونى نیە بەڵکو هەمیشە ئەحزابى دەسەلاتدار لەکوردستان خەریکى سەرکوت و خەفەقانى هەر حزب و گروپ و ڕێخراوێک بون کە لە گوڵ کاڵتر خۆیان و سیاسەت و کردەوە و سەرکردەکانیان ناوبردبێت ، وە جگە لە دۆخێکى خێڵەکى و سەپێنراوى دەسەڵاتدارێتى هیچ جۆرە دۆخێکى سیاسیانەى تەندروست لە کوردستان وجودى نەبووە و نیشە ، لەوەها فەزایەکدا هەڵبژاردن چى مانایەکى هەیە جگەلەوەى پەلکێشکردنى خەڵک بێت بۆسەر سندوق بە مەبەستى وەرگرتنى دەنگەکانیان بە ئەحزابى دەسەڵاتدار یان بەوانەى ئەوان بۆ پەردەپۆشکردنى بێمانایى هەڵبژاردن ڕێگەى بەشداریان پێداون و بە ناوى بونى ئازادى سیاسى ئەى فرۆشن .


2- ( شەفافیەتى سەروەت و سامانى کۆمەڵگە و مافى یەکسانى لەسەر بنەماى هاوڵاتى بون ) . ئەمە لەکاتێکدا کە بە درێژایى 18ساڵى ڕابوردوو مەعلوم نیە سەروەت و سامانى ئەم کۆمەڵگیە لەکوێیە و بۆ کوێ ئەچێت ، ئەوە مەعلومە ئەوەیە کەکراوەتە خەزێنەى دوحزبەوە و لەخزمەتى تۆکمەکردنى دەسەڵاتیان و هێزە سەرکوتگەرەکانى ئەوان و کەیفوسەفاى ڕابەرەکانیان و قایمکردنى جێگەو ڕێگەى سیاسیان ، کە دەرەنجامەکەى برسى کردنى خەڵک و هێنانە خوارەوەى ئاستى تەوەقوعاتیان و ناچارکردنیان بۆ چاوبڕینە دەستى ئەوان نە خەڵک و نە هیچ هێزێکى سیاسى موخالیف بەوان نەک بەهرەمەند نەبوە لێى بەڵکو وەسیلەى سەرکوتەکانیشیان لەو سامانەى خەڵک دابین کراوە ، وە مێژوو شاهیدە کە هاوڵاتى نەک بەهرەمەند نەبوە لە مافى یەکسان لە کایەکانى کۆمەڵگەدا ، بەڵکو ئەوە ئەو دوو حیزبە بون دیارینکردوە کێ مافى سودمەندبونى بوە لە کۆمەڵگاکەى خۆى ، وە هەر لە خودى پرۆسەکەدا بە شانازیەوە خەریکى زەوتکردنى مافى هاوڵاتى بونن و ئەم مافە بەپێى لەبەرچاوگرتنى قەوم و تایەفەو دین بەشدەکرێت ئەویش بە بەشکردنى ئەو بەرماوەیەى دواى تێربونیان لە کورسیەکانى پەرلەمان بەسەر قەوم و دینەکانى تردا دابەش دەکرێت .


3- ( بێ خەوشى کۆمەڵگا لە بونى هەر جۆرە دەزگایەکى سەرو خەڵکى و تۆقێنەرى سەر بە ئەحزاب) ، کە لەکوردستان جگەلەوەى هەتا دەزگاکانى پۆلیس و ئاسایش ڕاستەوخۆ بەدەست دوو حیزبى دەسەڵاتدارەوەبوە و هەیە کە زیاتر وەسیلەى سەرکوتکردنى نەیارانى سیاسى و خەڵکى ناڕازى و ئازادیخوازبوە لەسەرو ئەمەشەوە دەزگا تۆقێنەر و ڕفێنەرەکانى لەچەشنى زانیارى و پاراستن بەجۆرێک دەورى کارایان هەبوە و هەیە لە جێبەجێکردنى ئەرکەکانیاندا جێگاى مەترسیدارترین دەزگا و ئۆرگانیان لە زهنى خەڵکدا پڕکردۆتەوە لەڕیزى ئەمەنەشدا هێزێکى میلشیا کە لە دوو ڕێخستنى جیادا هەویرێکن بەدەست هەردوو حزبەکەوە بۆ بەکارهێنانیان لە هەرکاتێکدا ، ئەمە بەشێک لە عەلەنیەکان ، کە ئیمکانى بونى چەن گروپى لەچەن بەرگى تردا هەیە .


4- ( بونى ئازادى بەیان و خۆپیشاندان ، و ڕیخراوبون ) لەکوردستان نەک ئەمە وجودى نیا هەر لە سەرکوتى ڕادەربڕینەوە تا خوێناوى کردنى خۆپیشاندەران و ..... هەمو ئەو تاوانانەى لەم مەیدانەدا لە ژماردن نیایەت هەر ئینسانێکى بە ئینساف لە کوردستان ژیابێت یان ئاگادارى ڕەوشى کوردستان بێت ئتوانێت شاهیدى زنجیرەیەک لەو ڕاستیەنە بێت .


5-( جیایى دین لە دەوڵەت) ئەمەیان یەکێک لە مەرجە گرنگەکانى هەلبژاردنە لە هەر جێیەکى دنیا چونکە لە هەر جێگەیەک یەکێک لەدینەکان وەک دینى ڕەسمى لە کۆمەڵگادا ڕاگەیەندراو و یاسایى بێت ڕاستەوخۆ ئەبێتە یەکێک لە پێوەرەکانى بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا بۆ ئەو لایەنانەى ئەیەنەوێت بەشدارببن ، لە ئەگەرێکدا کە ئامانجى بەشداریکردنەکەى کۆتاییهێنان بێت بە نەهامەتیەکانى دین لە کۆمەڵگادا یان جیاکردنەوەى بێت لە دەوڵت و پەروەردەوفێرکردن ، ئەو لایەنە نەک ڕێگە پێدراو نابێت کە لە بانگەشەکردندا پشت بە ڕەخنەکانى لە دین بەبەستێت ، بەڵکو ڕاستەوخۆ یاساخ دەکرێت ، لەکوردستان گەرچى تا ئێستا ئەو دەستورە نەسەپێوە کە ئەم کۆتە دەهێنێتە ئاراوە ، بەڵام چ یاساى ئەحزابو چ مەرجەکانى بەشداربون ئەوەیان سەلماندوە وە یاساکان سەرچاوەگرتوى دەستورەکۆن و تازەکانى عێراقین کە پارێزەرى دینى ڕەسمى دەوڵتن .


6- ( دەستڕاگەیشتنى هەمو لایەنە بەشدار بوەکان بە بوجەى تایبەت و وەسایلەکانى بانگەشەکردن بەبێ جیاوازى ) ، ئەمە لەم فەزایەى کوردستاندا نەک ئیمکانى نیەو نەک ئەو کەناڵ و دەزگایانەى بەناو حکومین لەلایەن دوحزبى دەسەڵاتدارەوە کۆنترۆڵ کراوە بەڵکو تەواوى دامودەزگا و دەوائیر و سەرتاپاى سەروەت و سامانى کۆمەڵگا دەست بەسەراگیراون .

ئەکرێت ئەمانە ئەو خاڵە سەرەتایانەبن ئە ئیمکانى فەراهەمکردنى فەرزایەکى ئیتیخاباتى بێنێتە ئاراوە ، نەبونى هیچ یەکێک لە مەرجە سەرەتایانە ئەکرێت سەرەتایەم بێت بۆ گەیشتن بەو ڕاستیەى کە لە کوردستان نەک شتێک نیە بەنلوى هەڵبژاردنى ئازادەوە ، بەڵکو پرۆسەیەکى دیکەى ئەحزابى دەسەڵاتدارە لەکوردستان بۆ دەمامک کردنى ڕاستیەکان و قۆستنەوەى ئەو هەلو مەرجە نالەبارەى لەکوردستان خولقاندویانە تا لەم ڕێگەیوە سەپاندنى بەزۆرى دەسەڵاتیان ڕوکەش بکەن و لەئاست ناڕەزایەتیەکانى خەڵکدا ئەمجارەیان بە گاڵتەجاڕى هەڵبژاردن ئەو شەرعیەتە بێبنەمایەى خۆیان ناویان ناوە شەرعیەت دەورەیەکى تر زوتى بکەنەوە .