په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٢\٢٠١٠

سپێده‌ ناشیرنه‌کانی شارەکەم.

فەرهاد کەریم   

1

- کوڕم دەهەستە درەنگی لێهات.. ئەوە بوو بە سەعات نۆ کەنگێ دەڕۆی دووکان دەکەیتەوە، ئەدی نازانی خوا سبه‌ینان رزق دابەش دەکا ...

 

تەماشای سەعات دەکەم هێشتا حەوتیش نەبووە، یەکەم درۆی دایکم لەبری بەیانی باش .. لە دڵی خۆم گوتم بەڵێ راستەکەی دایە خوا بەیانیان درۆ دابەش دەکا درۆ.....

 
2
بە رێگای خۆمەوە دەڕۆم بۆ کار ئافرەتێک لە بەر دەرگه‌ دەڵێ:

- کوڕیژگە ئەو مریشکەم بۆ سەر نابڕی ؟؟
- نه‌وه‌ڵا خوشکێ...
- بۆ؟
- خین ببینم ده‌ڕشێمەوە.. خووم دێتێ..


بەیانی باش شاری قەڵا و منارە،
شاری پەشێو شاری هۆلاکۆ بەزێن.


3
هەژار رێم لێدەگرێ و دەڵێ:

- هەواڵێکی ناخۆش؛ کاکە نەوزاد و کاک فوئاد خۆت خۆش،،،،،،،
- گاڵته‌ دەکەی .. رەنگە ئێستا لە ده‌ره‌وه‌ بن ... خۆ نەگیراون و نەکوژراون؟
- نەخێر نەگیراون، بەڵام وەک دەڵێن نەیانتوانیووە ئاودیوبن، لەسەرمان و لەنێو بەفردا ره‌ق هه‌ڵاتوون و مردوون ...

 

بەیانیت باش شاری پر لە شاعیر و شێت.


4
سەرکەوتم دیت گوتی:

- زووکە خۆت بشارەوە هەلۆ و هیوا گیراون، بە هەڵه‌ نەچووبم خەبەریان لێداوین،

- باشە هاورێ من شار جێ دێلم و بە هیوام نەمرین و ئازادیی ببینین و بگەین بە ئاوات ..

 

دایە زۆر سوپاس ئەم بەیانیە خواکەی تۆ رزقی زۆری دامێ ..

 

 

farhad4hamad@yahoo.com