![]()
|
سپی و ڕه‌ش . به‌ندی عه‌لی گرێ کوێره‌ی ناخی خۆمان ئاواڵه‌کرد له‌مۆمدانی یه‌ک ئه‌وینا تواینه‌وه تاسه‌ر ئێسقان به‌رله‌وه‌ی له‌ده‌نگ و له‌ڕه‌نگ پێناسه‌یه‌ک دابنێین بۆ خودی ئینسان گوێت له‌سازی دڵمه ئازیز له‌گه‌ڵ نازی لار‌و له‌نجه‌ت هه‌ست به‌سه‌مای روحم ئه‌که‌ی ساتی ژوان له‌گه‌ڵ په‌نجه‌ت به‌رله‌وه‌ی بێم به‌رله‌وه‌ی پێت ئاشنابم گومان هه‌رزه مناڵێکی گه‌وجی هاربوو به‌ردی ئه‌گرته چۆله‌که‌ی ووره‌و بڕوام کانی ڕوونی متمانه‌می لێڵ ئه‌کردو ده‌ستی چڵکنی هه‌ڵئه‌سوو له‌ئاوێنه‌ی پاکی نیگام که‌من له‌وێ عه‌تری عومرم ئه‌گۆڕیه‌وه به‌ڕۆژگاره له‌یه‌ک چووه‌کانی ژیان وه‌تۆش لێره گوڵ فرۆشی باخچه‌یه‌کی بێ عیشق بووی دره‌نگه‌وه‌رزێکی خه‌زان ئیمرۆ دووری مانای نه‌ماو زه‌مه‌ن هاوبه‌ش له‌دوڕیانی ژیانێکا به‌یه‌ک گه‌یشتین بازاڕی له‌ش وه‌لێ هه‌ردوو گوڵمان ڕوان گوڵی سووری ئاواتی گه‌ش بۆ سبه‌ینێی بێ جیاوازی .
1996
|