په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٢\٢\٢٠١٥

ستالین کە دەوڵەتێکی مەزنی دامەزراند.

 

د. نەجم ئەلدلیمی

وەرگێڕانی: جەلال دەباغ

- بەشی پێنجەم (کۆتایی) -


حەوتەم: ھەندێ لە دەستکەوتەکانی سۆسیالیزم لە ساڵانی ١٩١٨ - ١٩١٩دا بە ژمارە.

١- لە ماوەی ساڵانی ١٩١٨ تا سالی ١٩٢٢بەرھەمھێنانی کشتو کاڵی (٥) جار و کەرتی کشتوکاڵ (١،٥) جارو داھاتی نەتەوەیی(٤) جار بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٩١٣دا، ھەروا ژمارەی دانیشتوانی رووسیا- یەکێتیی سۆڤیەت لە ١٣٠ ملیۆن کەسەوە لە ساڵی ١٩١٧دا بووە بە ١٦٥ ملیۆن کەس لە ساڵی ١٩٣٣دا و لە ماوەی ساڵی ١٩١٧ تا ساڵی ١٩٩٠ ساڵانە بە ناوەند (٢،٧) ملیۆن زیادیکردووەو لە ساڵی ١٩٢٦دا رێژەی نەخوێندەواری گەیشتە لەسەدا ٦٠ و خوێندەواران لەسەدا٤٠بەڵام لە ساڵی ١٩٣٩دا رێژەی خوێندەواران بووە لەسەدا ٨١ و نەخوێندەواری لە سەدا ١٩ و دواجار نەخوێندەواری بەتەواوی لە ناوبرا.


٢- ئابوری سۆسیالیستی سۆڤێتی لە ماوەی ساڵانی ١٩٣٣- ١٩٣٨ دا ئەمانە ھاتنەدی: داھاتی نەتەوەیی (٢،١٦) جارو سندوقی موچەو کرێ( ٢،٢٦) جارو بەرھەمی دانەوێڵە لە کەشتوکاڵدا (٢،٣٦) جارو بوجەی حکومەت بۆ لایەنی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری (٦) جار زیادی کردووەو ژمارەی خوێنکاران لەو ماوەیەدا(١٤٢،٦) جار زیادی کردووەو ٢٠٦٠٧ قوتابخانە دروستکراون و لەوانە١٦٣٥٣ قوتابخانە لە دێھاتی سۆڤێتی و، ٤٢٥٤ قوتابخانە لەناو شارەکان.


٣- لە ماوەی ساڵانی ١٩٣٠ تا ساڵی ١٩٤٠یەکێتی سۆڤیەت پلەی دوەمی لە جیھاندا گرتووە لە بواری پیشەسازدارکردن و بەرھەمھێنانی پیشەسازیداو ھەر لەم ماوەیەدا بەرھەمھێنانی پیشەسازی (٧،٧) جار زیادی کردو بەرھەمھێنانی مەکینەی قورس(دروسکردنی مەکینە) و پیشەسازیی کانزادەکان ھەرلەو ماوەیەدا (٣٠) جار زیاد بوو بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٩١٣داو پتر لە سەدا ٨٠ی دامەزراوە پیشەسازیەکان لە سایەی دەسەڵاتی سۆڤیەتدا دامەزران.


٤- دوای ٥ساڵ لە کۆتایی جەنگی نیشتیمانیی مەزن واتە لە ماوەی(١٩٤٦- ١٩٥٠)دا بەرھەمھێنانی پیشەسازی لە یەکێتی سۆڤیەت بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٩٢٤دا لە سەدا ١٢٣ زیادی کرد، بەڵام لە ئەمریکا ھەر لەو ساڵانەدا بەرھەمھێنانی پیشەسازی (٢) جارو لە بەریتانیا لەسەدا ٦٠ و لە ئیتالیا لەسەدا٣٤ و لە فەڕەنسا لەسەدا ٤ زیادی کردو لە ماوەی ساڵانی ١٩٥١ تا ساڵی ١٩٧٧ نێوەندی رێژەی پێگەیشتن لە کەرتی پیشەسازیدا لە یەکێتی سۆڤیەت گەیشتە لەسەدا(٩،٣) لە کاتێکدا لە ئەمریکا گەیشتە (٤،٢)، لە کەرتی کشتوکاڵی سۆڤیەتی نێوەندی رێژەی پێگەیشتن گەیشتە ٣،٥٪ بە ڵام لە ئەمریکادا گەیشتە ١،٨٪، داھاتی نەتەوەیی سۆڤیەت بە رێژەی ٧،٩٪ بەڵام لە ئەمریکا گەیشتە ٣،٥٪.


٥- سۆسیالیستیی سۆڤیەت لە ماوەی ساڵانی ١٩١٨ تا ساڵی ١٩٩١ لە بواری ئابوریدا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستخست، داھاتی نەتەوەیی (١٧٠) جار زیادی کردو قەبارەی بەرھەمھێنانی کشتوکاڵی(٥٣٠) جار زیادی کرد، قەبارەی بەرھەمھێنانی کشتوکاڵی(٥،٥) جار زیادی کرد، ھەروا بەشی یەکێتی سۆڤیەت لە بەرھەمھێنانی پیشەسازی جیھانی لە ١٪ لە ساڵی١٩٢٠دا زیادبووە بۆ٢٠٪ تا ناوەڕاستی ھەشتاکان و ناوەندی پێگەیشتنی ئابوری لە ماوەی حوکمی ستالیندا (١٩٢٢- ١٩٥٣) بەبێ حیسابکردنی جەنگی گەیشتە ١٣٪ تا ١٨٪.


٦- لە ماوەی ١٠ ساڵدا(١٩٤٦- ١٩٥٥) ئابوری سۆسیالیستیی سۆڤیەت کە جەنگی دووەمی جیھان تێکیدابوو دیسان دروستکرایەوە، ئەمە لە کاتێکدا بەپێی پێشبینی کردنی شارەزایانی رۆژئاوا ئابوری سۆڤیەت پێویستی بە ٥٠ساڵ بوو بۆئەوەی دیسان دروست بکرێتەوە. لە ساڵی ١٩٤٧دا کۆبوونی خۆراک لابراو لە ساڵانی ١٩٥٠ تا ساڵی ١٩٥٥ دەسەڵاتی سۆڤێتی بەردەوام ھەوڵی دا نرخی شتومەکی خواردن بۆ ھاونیشتیمانان کەم بکاتەوە ھەروا ستالین جەختی کردەوە لەسەر بایەخی پشتگیریی دەستپێشخەری سۆسیالیستی و کێبڕکێ لە نێوان دامەزراوە سۆسیالیستیەکاندا.


٧- سیاسەتی ستالین لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری - کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و سەربازیدا دەستکەوتی گەورەوگرنگی ھێنایەدی، بۆ نمونە لە ساڵی ١٩٤٩دا بۆمبی ئەتۆمی دروستکراو لە ساڵی ١٩٥٣دا بۆمبی ھایدرۆژینی دروستکراو لە ساڵی ١٩٥٤ دا یەکەم وێستگەی کەھرۆ نوکلیار لە جیھانداو لە ساڵی ١٩٥٧دا گەیشتنە ئاسمانی دوورو لە ساڵی ١٩٥٩دا یەکەمین کەشتی ژێردەریایی نوکلیاری جەنگی لە جیھاندا دروستکراو ساڵی ١٩٦١ یەکەمین وڵات بوو کە مرۆڤی گەیاندە ئاسمانی دوور، ئەویش پیاوی ناسراو یوری گاگارین بوو.


لە سەردەمی حوکمی ستالیندا ١٠ کەس لە زانایانی سۆڤیەت خەڵاتی نۆبڵیان بۆ ئاشتی پێشکەشکراو ھەمووسەرکەوتنەکانی سیاسی و ئابوری - کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و سەربازی کە پاش کۆچی دوایی ستالین ھێنرانە دی لە پلەی یەکەمدا لەسەر بنەمای ئەو بنچینانەبوون کە ستالین داینابوون، بۆ نمونە لە بواری زانستداو لەساڵانی ١٩٧٠ تا ساڵی ١٩٨٠ پتر لە ٥٠٠٠ پەیمانگەی تۆژینەوەی زانستی و ٤٠ ھەزار نووسینگەی دیزاین و ٢٣٠٠ شارەزا لە بواری پیشەسازیداو ٣٠٠٠ تاقیگەی زانستی دروستکرابوون... جگە لەوەی یەکێتیی سۆڤیەت بووبووە خاوەنی چەکی نوکلیارو کیمیایی و راکێتی پلاستیکی و شتیوا.


٨- گرنگترینی خزمەتە رۆشن و گەورەکانی گەلی سۆڤیەت و حزبی شیوعی سۆڤیەت بە سەرکردایەتی ستالین بۆ گەلان و حکومەتەکانی گشت جیھان بە وڵاتە سەرمایەدارەکانیشەوە لەناوبردنی فاشیزمی ئەڵمانی بوو بەسەرکردەیی ھێتلەر، سوپای سوور بە سەرکردەیی ستالین وڵاتەکەی و وڵاتانی ئەوروپای رۆژھەڵات و پتر لە نیوەی وڵاتانی ئەوروپای لە مەترسیی تاعونە رەشەکەی چەرخی بیستەم رزگارکرد کە ئەویش فاشیزمی ھێتلەری بوو، ستالین ھەمیشە جەختی دەکردەوەو دەیگوت: ( ھاوڕێیان مەسەلەکەمان رەوایەو دوژمن دەھاردرێ و سەرکەوتن بۆ ئێمەیە) و گفتارە بەناوبانگەکەی( یەک ھەنگاو ناچینەدواوە) کە مانای ئەوەبوو یان سەرکەوتن و پاراستنی رێژیمی سۆسیالیستی و دەسەڵاتی سۆڤیەت یان شەھیدبوون لە پێناو سۆسیالیزمدا.


٩- پەنجا ساڵ تێپەڕبوو بەسەر کۆچی دوایی سەرکردەی شیوعی جیھانی یوسف ستالیندا ھێشتا دەمەقاڵەی تیژ لە نێوان دۆستان و لایەنگرانی لە لایەک و نەیارانی ئایدیۆلۆژیی لە لایەکیترەوە بەردەوامە دەربارەی رۆڵ و شوێنی ئابوری و سیاسی و ئایدیۆلۆژی و سەربازی و رۆشنبیریی لەسەر ئاستی ناوخۆو جیھان. ستا لین ئەو سەرکردە سیاسیەیە کە لە دامەزراندنی حزبێکی شێواز نوێدا بەشداربوو لە ماوەی پتر لە سیی ساڵدا سەرکردەیی ئەم حزبەی کردو لە دانانی بنچینەو پتەوکردنی ھاوپەیمانیی چینایەتی نێوان کرێکاران و جوتیاراندا بەشداریکردو ئامانجی سەرەکیشی بریتی بوو لە پاراستنی حزب و یەکێتی بیرو ناسنامە چینایەتیەکەی و پاراستنی دەسەڵاتی سۆڤیەت و سۆسیالیزم و دەستکەوتەکانی و بەرگریی مەبدەئیانە لە شۆڕشی سۆسیالیستی. ستالین جەختی لەسەر مەسەلەیەکی گرنگ دەکردەوە، ئەویش ئەوەبوو کە رۆڵ و ئەرکی شیوعیەکانی سۆڤیەت لە بەردەم بزاڤی شۆڕشگێڕیی جیھاندا لە دوو مەسەلەی سەرەکی و بنچینەییدا بوو، ئەو دووەش پاراستنی دەسەڵاتی سۆڤیەت و سەرکەوتنی پڕۆسەی بنیاتنانی سۆسیالیزم لە یەکێتیی سۆڤیەتدا. ئەو دەستکەوتانەی یوسف ستالین بەدەستی ھێنان گەورەو خاوەن ناوەرۆک و بایەخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆژی بوون لە سەر ئاستی ناوخۆو جیھان، لەناوبردنی ھێزەکانی دژە شۆڕش لە ناوخۆداو سەرکەوتن بەسەر فاشیزمی ئەڵمانیداو سیاسەتی پیشەسازدارکردن و کۆلخۆزدامەزراندن لە ئابوریی کشتوکاڵداو شۆڕشی رۆشنبیری و دامەزراندنی یەکێتی سۆڤیەت و گۆڕینی بە دەوڵەتێکی مەزنی ئابوری و سەربازی و دانانی دەستوری سۆسیالیستی و بڕیاردانی فێربوون و چارەسەرو نیشتەجێبوون بە خۆڕایی و مسۆگەرکردنی مافی کارکردن و نەھیشتنی بێکاری و تاوان و گەندەڵی دارایی و خوڵقاندنی نەوەیەکی شۆڕشگێڕ کە خاوەنی گیانی نیشتیمانپەروەری و شۆڕشگێڕی بێت و بە تەواوی ئامادەبێ بۆ قوربانیدان لە پێناو مەسەلە بەرزو رەواکانداو بۆ نەھێشتنی نەخوێندەواری و گشت نەخۆشیەکان و چاری مەسەلەی نەتەوەیی، گەلی سۆڤیەت لە سایەی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانیدا دەژیاو کۆمەڵگەکەی دوور لە شەڕوشۆڕی ناوخۆو ناکۆکی نەتەوەیی و ئاینی، ھەروا یەکێتی سۆڤیەت ھەر لە ساڵانی پەنجاوە تا ناوەڕاستی ‌ھەشتاکان پشتگیری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و سەربازیی بزوتنەوەکانی نیشتیمانی لە وڵاتانی ئاسیاو ئەفریقیاو ئەمریکای لاتیندا کردو بەھۆی ئەم پشتگیری و لایەنگیرییەوە زۆربەی دەوڵەتانی تازەپێگەیشتو سەربەخۆیی سیاسیان وەرگرت، ھەروا یەکێتی سۆڤیەت ھەوڵی دا ئەم دەوڵەتانە بەھێزو پشتگیری بکات لە پێناو پتەوکردنی سەربەخۆیی ئابورییان و لە رێگای بوونی یەکێتی سۆڤیەتەوە وەک دەوڵەتێکی مەزن لەرووی سیاسی وئابوری و سەربازییەوە، گەلانی دنیا جۆرێک لە جێگیری و خۆشگوزەرانیی سیاسی وئابوری رێژەیی ژیان و، جیھانەکەمان جۆرێک لە ھاوسەنگی و بەرابەری سیاسی و ئابوری و سەربازی لە نێوان ئۆردوگای سۆسیالیستی و سەرمایەداریدا ژیان.


ئەم دەستکەوتانەو زۆرشتیتریش بوارێکی وایان بۆ یوسف ستالین خوڵقاند کە ببێتە سەرکردەو زەعیمێکی میللی نەک تەنیا لەسەر ئاستی ناوخۆ، بەڵکو لەسەر ئاستی جیھانیش، سەرکردەو بیرکارێکی تێئۆری بوو لە رەوتە جۆربەجۆرەکانی بیرو سیاسەت و ئابوری و رۆشنبیریدا ئاگاداری و شارەزاییەکی فراوانی ھەبوو، ھەروا سەرکردەیەکی سەربازی بوو، خاوەنی ھۆنەری سەرکردایەتی سەربازیی سەرکەوتوبوو، ئەو سەرکردەیەبوو کە لەیەک کاتدا خاوەنی ھێزو دادپەروەری بوو، ھەر ئەوبوو جیاوازیی چینایەتی و ئابوریی- کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵدا لە ناوبرد، ھەر ئەوبوو بیرۆکراسیی لەناو حزب و دەسەڵاتدا نەھێشت، ھەر ئەویش بوو خۆی بۆ مەسەلەیەکی رەوا تەرخانکرد کە ئەویش بنیاتنانی کۆمەڵگای سۆسیالیستی بوو، بیری لە ھیچ شتێکی کەسایەتی تایبەتی بۆ خۆی نەکردەوە، تێکۆشەرێکی لەخۆبوردوبوو لە دنیادا بە گشت کەڵک و تەماعکاریە گەورە مادی و نا مادییەکانیەوە. ژیانێکی ئاسایی بێفیز ژیا لە ئاپارتومانێکدا لە دوو ژووردا پێکەوە لەگەڵ خێزانەکەیدا ژیا لە کاتێکدا سەرکردەی گەورەترین حزب و دەوڵەتبوو لە جیھاندا، ئەوەش لێنینی ناچارکرد کە داوا لە ئەبرام بیڵنیکی سەرۆکی پاسەوانەکانی کرد ئاپارتومانێکی باشتر بۆ ستالین ببینێتەوە کە ٣ ژووری ھەبێت، دواجار ستالین و خێزانەکەی چوونە ئاپارتومانێکی تازەوەو دوای ماوەیەکی کورت حکومەتی سۆڤێتی داچە "خانویەکی ھاوینە"ی زۆیالۆڤا بۆ تەرخانکردن و دوای چاکردنەوەی ئەم ماڵە ھاوینەیە ستالین و خێزانەکەی گواستیانەوە بۆ ئەم خانووە تازەیە کە لە شێوەو ناویشەوەیدا زۆر ئاسایی بوو، لەوێدا ژیا تا لە ٥/٣/١٩٥٣دا کۆچی دوایی کرد.


تۆژەرو پڕۆفێسۆر ئەسکەندەر زینۆڤیێڤ کە چەند دانراوی جۆربەجۆری لە دژی یەکێتیی سۆڤیەت و شیوعیەت ھەیە ئەو کاتەی لەدەرەوە دەژیاو ئەمڕۆش بەرگری لەدەسەڵاتی سۆڤیەت و شیوعیەت دەکات، دەڵێت( رێژیمی دەسەڵات و رێژیمی کۆمەڵایەتی کە لە پێش ساڵی ١٩٨٥دا ھەبوو) (مەبەستی دەسەڵاتی سۆڤیەتە لە ساڵی ١٩١٧- ١٩٨٥) نمونەی سەربەرزیی مێژوی رووس بوو، رووسیا یەکێتی سۆڤیەت توانی بەرگری ھێرشی رۆژئاوابکات، ئەمەش لەبەر ھۆیەکی زۆر سادە چونکە ئەم وڵاتە وڵاتێکی شیوعی بوو، لە ھەر شێوەیەکی دیکەی رێژیمدا توانای مانەوەی نەدەبوو، بەڵکو رووبەڕووی لەناوچوونی مسۆگەر دەبۆوە).


ستالین پەیامبەرێکی دوور لە ھەڵەو کەم وکوڕی نەبوو کە دەشێ لە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی سیاسی و ئابوری کۆمەڵایەتیدا روو بدەن، ئەم ھەڵانەش ناکرێ بەتەنیا لە ئەستۆی ستالینبێت، بەڵکو ھەروەھا یەکەمجاردەشکەوێتە ئەستۆی سەرکردەکانی دیکەی حزب و دەسەڵات، دووەم ھەروا دەبێ بە جۆرێکی مەوزوعی تەماشای ئەم کەم وکوڕییانە بکرێت لە باری دەستنیشانکردنیان وگفتوگۆ لەسەرکردنیان وئەو بارودۆخە ئاڵۆزو گرانەش لەبەرچاو بگیرێن کە لە ساڵی ١٩١٧ تا ساڵی ١٩٥٣ رووبەڕووی شۆڕشی سۆسیالیستی بوونەوە چونکە ئەم قۆناغە پڕ مەترسیە توندو تیژی زۆرانی سیاسی و ئایدیۆلۆژی نێوان ھێزەکانی شۆڕشی سۆسیالیستی و‌ھێزەکانی شۆڕشی بەراوەژولەناوخۆو دەرەوەدا دەرخست. سێیەمیش پێویستە ئەو رۆڵە مێژوییەی دەسەڵاتی سۆڤیەت بەسەرکردەیی لێنین- ستالین لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەش بخرێتە بەرچاو. چوارەمیش دەبێ گیروگرفتە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتییە ئاڵۆزەکان و ئەو رووبەرەی یەکێتی سۆڤیەت کە شەشیەکی رووبەری ھەموو دنیایە لەبەرچاو بگیرێت.


ئەو کەم و کوڕی و ھەڵانەی لە سەردەمی ستالیدا روویان دا وەنەبێ بە مەبەست بووبن، یان نەخشەیان بۆ کێشرابێ، ئەو ھەڵەو کەم و کوڕییانە لە قۆناغی کاتێکی قورس وگراندا روویان داوەو ھۆکاری بابەتی و خودیی خۆیان ھەیەو گەورەکردن و شێواندن و خولقاندنی ئەم کەم وکوڕییانە لەلایەن راگەیاندنی بۆرژوای "دیموکراسی" رووسەوە کەسانێکی غەیرەرووس لەدوایەوە وەستاون، ھەروا ناپاکانی حزب کە نمونەی لەڕێلادەران و ھەلپەرستان و پلەخوازان لە ناوخۆداو ھێزەکانی سێکوچکەی جیھانی لە ئاستی دەرەوەدا. ئێمە لەو باوەڕەداین ئەم شاڵاوە نابابەتییە ھەر درێژەی دەبێ بۆ خوڵقاندنی تۆقاندنێکی دەروونی ھاونیشتیمانانی سۆڤیەتی- رووس تا کاتێکی درێژتر.


ستالین چووە مێژوەوە، لە بەرینترین دەروازە پاکەکانیەوە، وەک تێکۆشەرێکی پتەو بۆ بیروباوەڕو ئامانجەکانی مەزنان و قارەمانانی شۆڕشگێڕو پێشکەوتنخوازان، لەپاش خۆیان شتێکیان لی بەجێ نەما جگە لە کەلەپووری بیرو زانست و رۆشنبیریی گەورەیان، کە ئەمەش بەنرخێکی مادی دیاری ناکرێن و بۆ بەرژەوەندیی گشت مرۆڤایەتی بوون، ئەو رابەرانە زاھیدینی دونیابوون وئامانجێکی سەرەکییان ھەبووە ئەویش ھێنانەدیی خۆشگوزەرانی ئابوری و کۆمەڵایەتی وئسایش و ئاشتی بووە بۆ مرۆڤایەتی پێشکەوتنخواز، مارکس وئەنگلس ولێنین و ستالین و ماوو ھۆشی مینە...نمونەی زیندوی ئەمەن.


ستالین شتێکی لە پاش بەجێ نەما جگە لە دەستکەوتە مەزنەکانی و ھەڵوێستە مەبدەئیە ئاشکراکانی و بەشداریەکانی لە بواری بیروباوەڕدا بۆ دەوڵەمەندکردنی تێئۆریی مارکسیزم- لێنینیزم، مێژوش ئەو رابەرە پاڵەوانانە بەنەمری دەھێڵێتەوە کە بەرگریان لە بەرژەوەندیی گەلانیان و لەبیرو باوەڕە بەرزەکانیان کردووە، بەڵام ناپاکانی بیروباوەڕ ھەمیشە چارەنووسیان گۆمی لیخن و سەرەنوێلکی مێژو بووەو نموونەش بۆ ئەم تاقمە گەندەڵە زۆرن.

ھەشتەم :- پوختەی باسەکە.

یەکەم: ستالین کەسایەتیەکی سادە نەبوو، ئەو رابەرو بیرمەندو داھێنەربوو، ھاونیشتیمانیەکی جۆرجی و لە خێزانێکی رەنجدەربوو، توانی ببێتە جێگەی بڕواو متمانەی سەرکردایەتی حزبی شیوعی سۆڤیەت و سەرۆکی حزب و دەوڵەتی سۆڤیەتی لە ماوەی پتر لەسێ دەیەداو سەرکەوتنی گەورەی لە ھەموو بوارەکاندا بەدەستھێناو لە ھەموویان گرنگتر دامەزراندنی دەوڵەتێکی مەزن بوو- یەکێتی سۆڤیەت، کەسایەتی ستالین و دانراوە زانستیەکانی پێویستیان بە تۆژینەوەی زانستانە ھەیە لەلایەن توێژەرەوە سۆڤێتیە- رووسەکان ولەلایەن پەیمانگەیەکی زانستیی پسپۆڕەوە بۆ ئەم ئەرکە پیرۆزە.

دووەم: ستالین کەسایەتیەکی سیاسی بوو، خاوەنی بەھرەی نائاسایی بوو، یەکەمین سەرکردەی شیوعیە لە بزاڤی کۆمونیستیی جیھاندا کە دەستیکردە پەیڕەوکردنی بیروباوەڕی تێئۆریی مارکسیزم- لێنینیزم لەسەر زەمینەی راستی و لەمەشدا لەزۆر بواردا دەسکەوتی ھێنایەدی و لەماوەیەکی کورت و ئاڵۆزی پڕ لە ناکۆکی سیاسی و جەنگدا، ئەم دەستکەوتانەش زۆر لەو دەستکەوتانە زیاتربوون کە سەرمایەداری لەتەمەنی خۆیدا کەپتر لە ٣٠٠ ساڵبوو ھێنابوویەدی. لێنین سەرکردەو بیرمەندو داھێنەرێکی تێئۆری بوو، بەڵام ستالین بەوە ناسرابوو کە توانی خاسێتی سەرکردەو بیرمەندو پەیڕەوکاری بیروباوەڕ لەسەر زەمینەی راستی و بە کردەوە بە باڵای ببڕدرێت.


سێیەم: لوبیی جولەکەی رووس کە بە توندی ھاوپەیوەندی لوبیی جولەکەی جیھانییە، بەتایبەتی لەگەڵ لوبی جولەکەی ئەمریکی ھاوپەیوندە، لەمەوبەرو ئێستاش وان لە دوای توندکردن و بەردەوامبوونی ھێرشی ھێستریای راگەیاندن لە دژی ستالین و دەستکەوتە گەورەکانی، ھەروا لوبیی جولەکەی رووس زۆرترین بەشی سامانی گەلی رووسی گرتەدەست ولوبیی جولەکەی رووس دارایی و راگەیاندن و دەسەڵاتی گرتۆتەدەست و ھەرسێکیان بۆ خزمەتی ئامانجە سیاسی و ئابوری و ئایدیۆلۆژییەکانی بەکارھێناوەو لەگەڵ ئەم لوبییە یەکیگرت لەھێرشە ھێستریایەکەیدا( سەرکردەکانی پرێسترۆیکا- چاکسازیی ئابوری) ولە گەڵ لەڕێلادەران و ھەلپەرستان لەناو کۆمەڵگەی سۆڤێتی- رووسی و ھێرشی راگەیاندن و بەردەوامبوونی لە پلەی یەکەمدا سروشتێکی ئایدیۆلۆژی سیاسی ھەیەو لەوباوەڕەداین ھۆکارەکەی ئەوەیە کە ستالین ھەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەی ھەبوو بەرانبەر بەو کەسانە، سازشکاری و رێکەوتنی نەدەزانی چونکە ستالین بە جۆرێکی چاک ھەستی بە مەترسی و دەورگێڕانی کەسانی غەیری رووس و کارکردنیان لەسەر حزب و دەسەڵاتی سۆڤێتی و سۆسیالەزم و دەستکەوتەکانی دەزانی، بە ئامانجی لەناوبردنی ھەموو ئەمانە.


چوارەم: لوبیی جولەکەی رووس و ھێزەکانی شۆڕشی بەراوەژوو (سەرکردەکانی پرێسترۆیکا- چاکسازیی ئابوری) نەیانتوانی ھەندێ تاوان رووبەرووی ستالین بکەنەوە، وەک " تاوانی ناپاکی یان تاوانی گەندەڵی دارایی یان تاوانی پارەو ماڵ رفاندن..." بەڵکو بەردەوام پێ لەسەر یەک خاڵ دادەگرن و رۆژانە بەشێوازی جۆربەجۆر دەیڵێنەوە، ئەویش ئەمەیە "ھێرشی چەوسانەوەی سیاسی" لە ساڵانی سییەکانی چەخی رابوردوودا.!

پێنجەم: ئەگەر ستالین بڕیاردەرو یەکلاکەرەوەو مەبدەئی نەبوایەو ھەستی بە گشت رەھەندو مەترسی و گیروگرفتەکان نەکردابایە کە رووبەرووی حزب و دەسەڵاتی سۆڤێتی بوونەوەو ئەگەر نەیزانیبایە ئەو ھیزانە کامانەن کە لەسەر ئاستی ناوخۆو جیھان لەپشت ئەم مەترسییانەوە وەستاون ئەوا نەیدەتوانی سەرکەوتن بەسەرھێزەکانی شۆڕشی بەراوەژوی ناوخۆدا بھێنێتەدی و نەشیدەتوانی فاشیزمی ئەڵمانی کە لەدایکبووی رێژیمی سەرمایەداریە ببەزێنێت نەشیدەتوانی وڵات ئاوەدان بکاتەوەو دەستکەوتی مەزن بێنێتەدی و نەشیدەتوانی دەوڵەتێکی مەزنی سیاسی و ئابوری و سەربازی دابمەزرێنێ کەبووە جەمسەرێکی سەرەکیی جیھانی و یاریدەدەری ھێنانەدیی ئاسایش و سەقامگیری و ھاوسەنگی لە جیھاندا کە ٥٠ ساڵ زیاتر درێژەیکێشا.


نۆیەم: سەرچاوەکانی باسەکە.

 

١- یوسف ستالین , تەواوی دانراوەکان , بەرگی١٥ , لاپەڕە ٣٣-٣٤ بەزمانی رووسی .
٢- کۆمەڵێک نووسەری سۆڤێتی بە سەرپەرشتی ریچارد ئیڤانوڤیچ کلاپوڤ , بەرگی دانراوەکانی ھاوڕێ ستالین ,موسکو,ساڵی٢٠٠٢, بەزمانی رووسی.
٣- فادیم کونیڤ .کەلەپوری ستالین ,موسکو,ساڵی ٢٠٠١, بەزمانی رووسی.
٤- دەلیلی تۆژینەوەی ئاستی ژیان , بۆ ساڵانی١٩١٣- ١٩٩٣موسکو ساڵی ١٩٩٥ بەزمانی رووسی.
٥- یەکێتی سۆڤیەت بە ژمارە، موسکو ساڵی ١٩٨٤، لاپەڕە ٤٠-٤١ بەزمانی رووسی.
٦- گۆڤاری پەیڤین ژمارە ١٢ ساڵی ٢٠٠٢ بەزمانی رووسی.
٧- گۆڤاری مالادیا گڤاردیا (پاسەوانی لاو) ژمارەی ١-٢ ساڵی ٢٠٠٣ بەزمانی رووسی.
٨- دۆسیەی ژمارە ٢ ساڵی ٢٠٠٢ بەزمانی روسی.

٩- رۆژنامەی پراڤدا١١/٤/٢٠٠٢ بەزمانی رووسی.
١٠- رۆژنامەی پڕاڤدا ٢٦-٢٩ /٧/٢٠٠٢ بەزمانی رووسی.
١١- رۆژنامەی پڕاڤدا ٤- رۆژنامەی پڕاڤدا.

١٢- رۆژنامەی روسیای سوڤیتی ١٩/١٢/٢٠٠٢ بە زمانی رووسی.
١٣- رۆژنامەی پڕاڤدای روسیا ١٨-٢٤/١٢/٢٠٠٢ بەزمانی رووسی.
١٤- رۆژنامەی پڕاڤدا ٢٠-٢٣/١٢/٢٠٠٢ بەزمانی رووسی.
١٥- رۆژنامەی سبەی ژمارە ٥١ کانونی یەکەمی ٢٠٠٢ بە زمانی رووسی.
١٦- دۆسیەی ژمارە ٣ ساڵی ٢٠٠٠ بە زمانی رووسی.
١٧- دۆسیەی ژمارە ٤ ساڵی ٢٠٠٣ بە زمانی رووسی.
١٨- رۆژنامەی پاتریۆت ژمارە ٥١-٥٢ کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٢ بەزمانی رووسی.
١٩- رۆژنامەی رووسیای سۆڤێتی ١١/١/٢٠٠٣ بەزمانی رووسی.
٢٠- رۆژنامەی سبەی ژمارە ٣ کانونی دووەمی ٢٠٠٣ بەزمانی رووسی.

___________________________

بەشی چوارەم: www.emrro.com/sitalinkedewleteki4.htm

بەشی سێیەم: www.emrro.com/sitalinkedewleteki3.htm

بەشی دووەم: www.emrro.com/sitalinkedewleteki2.htm

بەشی یەکەم: www.emrro.com/sitalinkedewleteki1.htm

 

ماڵپه‌ڕی جه‌‌لال ده‌باغ


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک