په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\١٠\٢٠١١

سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ رێگه‌ی وەلامدانەوە بە داخوازییه‌کانی خەلکی کوردستان نییه‌!
 

 


دوابەدوای دەستگیرکردن بەناقی ( ئیبراهیم کاکە ئەحە ) یەکێک لەهەڵسوڕاوانی ناسرای خۆپیشاندانەکانی شاری هەلەبجەی شەهید لە دوای رووداوەکانی 17 شوبات، هاوکات لەگەل ڕاگەیاندنی کەمپەینی ئازادکردنی ( ئیبراهیم کاکە ئەحە ) جموجوڵێکی بەرچاو کەوتە نێو خەلکی کوردستانەوەو ناڕەزایەتیەکی بەرفراوان دژ بە دەستگیرکردنی ناوبرو بەرپابوو، کەتێدا چەندین کۆڕو کۆمەڵ وگروپ بەمەبەستی داکوکیکردن لە ئازادی ئەم ئینسانە ئازادیخوازە لە کوردستان و هەندەران هاتنە مەیدان. هەر لەمبارەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەلکی ئازادیخوازی هەلەبجەی شەهید سەرباری نارەزایەتی دەبرینی خۆیان، هاوکات لەهەوڵی ئەوەدابوون کە لەم ڕۆژانەدا خۆپیشاندانێک بەرپابکەن بە مەبەستی ئازادکردنی ( ئیبراهیم کاکە ئەحە).


بۆیە کاتێک کە نوێنەرانی ئەم خۆپیشاندانە دەیانەوێت لەڕێگەی یاسایەوە کارەکانیان بەرنەپێشەوە دەچن سەردانی قایمقامی شار دەکەن بۆ داوا کردنی مۆلەت، لەوەلامدا قایمقام پیان دەڵێ:( بچن بۆ لای ئاسایش مۆلەت وەرگرن)، هەروەک ئەوەی ئەوە قایمقامی ئەم شارە سەرۆکی وحدەی ئیدارەی ئەم ناوچەیە نەبێت کە مۆلەتی خۆپیشاندان بدات، پاشان بە نووێنەرانی خۆپیشاندانەکە ڕادەگەینت کەدەبێ تا 48 سەعات چاوەڕوانبن، سەرئەنجام پاش تیپەربوونی 48 سەعات پێنان ڕادەگەیەنن کە مۆڵەتی خۆپشاندانتان nyye.


ڕەنگە دوابەدوای پەسەندکردنی یاسای خۆپیشاندان لەپەرمانی کوردستان چاوەڕانیەکی سەیر نەبێت لەوەی کە ئاخۆ پێوانەکانی ئەم دەسەلات بۆ ڕێگەپێدانی خۆپیشاندان دەبێت چی بێت وچۆن ڕێگە بەخۆپشیاندانێک بدات کە دژ بەدەسەلاتە چەوتەکەی خۆیەتی !


ئەمەش نموونەیەکی تری ڕۆشنی شێوازی شارستانیانەی خەلکی کوردستانە بۆ ناڕەزاەیەتی دەربڕین دژ بە دروستکردنی سیناریۆیتر بۆ زیادکردنی ژمارەی قوربانیان و دەسگیرکراوەکان دەیانەوێت لە ڕێَگەیەکی گونجاوەوە نارەزایەتیەکانی خۆیان دەبرن. بەلام دەسەلاتی سیاسی لە هەرێم تائیستا لەم فۆرمە مەدەنییە تینەگەیشتوەو بەردەوامە لە سیاسەتی سەرکوتکارانەو ستەمکارانەی لە ریگەنەدان بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە.
ئێمە لێرەوە بە دەسەلاتی ڕادەگەیەنین کە هەرجۆرە دەستدریژیەک بۆ سەر کەسان و هەر دەستەو گروپێک کە بیانەویت نارەزایەتی خۆیان دژ بە دەستگیر کردنی قوربانیان ئەنجام بدەن ئەوا ئێمە وەک کەمپەینی ئازادکردنی ئیبراهیم کاکە ئەحە لێبراوانەدینە وەلام .


لەمبارەشەوە بەدلنیای زۆر بە ووردی چاودێری بارودۆخەکە دەکەین و هەر پەرچەکرداریکی ناشایستە دژ بەخەلکی ناڕازی کوردستان وکەسانێک کە بۆ ئازادی ( ئیبراهیم کاکە ئەحە) هاتوونەتەمیدان بەتووندی مەحکوم دەکەین و هەنگاو بەهەنگاوی هەر دەستدریژیەک دەگەیەنین بەهەموو ڕێکخراو نیهاد نیونەتەوەیەکان و پەرلەمانی ولاتانی ئەوروپا، لەمبارەشەوە پشت بەستوو بە دەنگی ئازاری خەلکی کوردستان و دەیان ڕێکخراو لایەن ونیهای ناوخۆی و نیونەتەوە ڕێگە نادەین هەلسوراوان و ئازادیخوازان هیچ کۆر کۆمەل و گروپیک رووبەرووی هیچ سەرکوت و سوکایەتی پیکردنێک بکرێتەوە .

بۆیە داوا لەخەلکی کوردستان دەکەن بەهەرشێوەیەکی گونجاو کەبۆیان دەڕەخسێ دەنگی نارەزایەتی خۆیان دەربرن و دووپاتی ئازادکردنی دەستبەجێی ئیبراهیم کاکە ئەحە بکەنەوەو خوزیاری دادگایکردنی و سزادانی تاوانباران نەک زیندانکردن و ئازاردانی قوربانیان.
 


کەمپەینی ئازادکردنی ئیبراهیم کاکە ئەحە
azadi.azadi@hotmail.fi
 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک