٢٢\٤\٢٠١٢
سیاسەتی دووفاقەیی و دووڕوویی
دەیڤید کامیرۆنی سەرەک وەزیرانمان و راستییەکان.
زاھیر باھیر
- به‌شی
دووەم -
چوارهه‌م:
Tribalists- خێڵگه‌ری ، خێڵچییەتی:
کامیرۆن له‌م بواره‌دا ئیرله‌نده‌ی باکووری به نموونه وه‌کو " ژه‌هر"ی
خێڵگه‌ری هێنایه‌وه که هەڵاواردنی له‌گه‌ڵ گروپه‌کانی تردا ده‌کرد.
خودی ئیرله‌نده و ئه‌و پرسە بابەتێکی دیکەیە ، من لێره‌دا نامه‌وێت له‌بارەیەوە
بدوێم ، به‌ڵکو ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم خێڵگه‌ری ته‌نها تایبەتمەندی
کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی نییه، هه‌روه‌ها به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
سیستەمی دەرەبەگایەتیش ، خێڵگه‌ری هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه ، به‌ڵکو هه‌ر
ماوه، به‌ڵام ناو و شێوه و ناوه‌رۆک و ئەرکەکانی خێڵگه‌ری گۆڕاون. ئه‌وه‌تا
خێڵگه‌ری له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریشدا هه‌ر ماوه و بگره له بره‌ویشدایه،
به‌ڵام له شێوه‌ی پارتایه‌تیدا، که نوێنه‌رایه‌تی کۆمەڵە خەڵکێک یا
توێژێکی هاوبیر و هاوبەرژەوەندی کۆمه‌ڵگه‌که ده‌کات، ئه‌م خێڵگه‌رییه
له کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییدا شێوه‌یه‌ک و ناوه‌رۆکێکی مه‌ده‌نیانه ده‌گرێته
خۆی و فۆرمێکی ڕێکخراوه‌یی به‌بەری خۆیدا ده‌برێت. ئه‌میش هه‌روه‌کو
خێڵایه‌تییه کۆنه‌که سه‌رۆکخێڵی هه‌یه و ده‌مچه‌رمووی هه‌یه، کوته‌کوه‌شێنیشی
هه‌یه ، ڕێسای پیاهەڵدان و سوپاسگوزاری و سزادان و تڕۆکردنی ئه‌ندامه‌کانی
هه‌یه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خێڵەکەی کار ده‌کات ، بۆ گه‌یشتن به
ئامانجەکانی سەرانی خێل، بۆ سه‌رکه‌وتنی خێڵ به‌سه‌ر دووژمنه چینایه‌تییه‌که‌یدا
و پارته نه‌یاره‌کانیدا جۆره‌ها حیله و فێڵی مه‌ده‌نییانه به‌کار
ده‌هێنێت.
ئه‌ی کەواتە با بپرسین، پارتی تۆری، پارته‌که‌ی کامیرۆن چی بۆ خێڵه‌که‌ی
خۆی نه‌کردوه، نه‌ک هه‌ر ئێستا که ئه‌و سه‌رۆکخێڵه به‌ڵکو له سه‌رده‌می
هه‌موو سه‌رۆکخێڵه‌کانی پێشووتریشدا؟!!. به‌درێژایی مێژووی ئه‌مان هه‌ر
له خزمه‌تی خێڵه‌که‌ی خۆیاندا یا یانه‌که‌ی (Club ) خۆیاندا کاریان
کردوه و به‌رژه‌وه‌ندی چینی باڵاده‌ستیان به هه‌موو توێژاڵه‌کانییەوه،
پاراستوه و بره‌وپێداوه. هه‌ر له سه‌رۆکی بانکه‌کان و کۆمپانییه
گه‌وره‌کان و خاوه‌نزه‌وی و موڵکداره گه‌وره‌کان و هتد کاریان کردوه.
ئه‌مان هەڵاواردنێکی زۆ‌ر بەرچاویان له کۆمه‌ڵگه‌دا کردوه ، ئه‌مان که‌لێنی
نێوانی ئێمه و خۆیانیان گه‌لێک له جاران گه‌وره‌تر کردۆتەوه. ئه‌مان
ئه‌و غه‌دره گه‌وره‌یەی که له باقیه‌که‌ی ترمانیان کردووه، هێشتا
مێژووی نوێی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه. گه‌لێک له بیمه‌کانیان
بڕیون، ئه‌وانه‌شیان ماونه‌ته‌وه که‌میان کردوونه‌ته‌وه و زه‌حمه‌ت
و به‌ربه‌ستێکی زۆریان بۆ خه‌ڵکی دروستکردووه، تاکو به‌ئاسانی نه‌توانن
داوایان بکه‌ن، یا ئەگەر دا‌واشیان کردن، ئەوا به‌ئاسانی نه‌توانن ئه‌و
مافانه به‌ده‌ست بهێنن. بوونه‌ته هۆی دروستکردنی گرانییه‌کی زۆ‌ر ، له‌ولاشه‌وه
بۆ خه‌ڵکانی خێڵ ڕێژه‌ی باج له‌سه‌ر داهاتی کەسییان، که 150 هه‌زار
پاوه‌ند و سه‌رو ئه‌وه‌وه بێت، له 50%وه هێنایه سه‌ر 45% ، هه‌ر به
هه‌مان شێوه باجیشیان له‌سه‌ر کۆمپانییه‌کانیشیان هێنایه سه‌ر له
24% و به‌نیازیشن له یه‌ک دوو ساڵی داهاتوودا بهێننه خواره‌وه بۆ
ئاستی 18%، گه‌ر چی له‌ڕاستییدا ئەو 24%ش ناده‌ن، به‌ڵکو به‌پێی
دۆکۆمێنته فەڕمییه‌کان زۆربه‌یان 10% ده‌ده‌ن.
له ڕۆژی 2012.04.12، جۆرج ئۆسبۆرنی شالیاری دارایی له ڕاگەیاندنێکیدا
وتی “باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد که زیاتر له 100 کۆمپانیا هه‌بێت و داهاتی هه‌ر
یه‌که‌یان له 144 ملێون زیاتر بێت، به‌ڵام باج نه‌ده‌ن”. به ڕۆژنامه‌ی
ده‌یلی تێله‌گرافی وت "من تووشی شۆک بووم، که ده‌بینم هه‌ندێک له خه‌ڵکه
هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان له‌م وڵاته‌دا که کاروباری باجی خۆیان وا
ڕێکخستووه، با به ویژدانه‌وه قسه بکه‌ین، ئه‌مه‌یان له‌پاڵ یاسای
باجداندا، که به به‌رده‌وامی هیچ باجێک ناده‌ن. باوه‌ڕم وانییه که
ئه‌م کاره‌ش کارێکی ڕاستبێت".
هه‌ر له‌و ڕۆژانه‌دا قسه‌که‌ری فه‌رمی به‌شی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی
دارایی‌ش ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌و توێژینه‌وه‌یه و حساباته‌ی که کراون،
ده‌ر‌که‌وتووه که 1000 سوپه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند که داهاتی ساڵانه‌یان
یەک ملێون پاوه‌نده، که‌متر 30% باجیان داوه. 200 له‌وانه‌ی دیکەیان
که داهاتی ساڵانه‌یان 10 ملێون پاوه‌نده، 12 که‌سیان که‌متر 10%
باجیان داوه. 400 که‌سی دیکەشیان که داهاتی ساڵانه‌یان له نێوانی 5
بۆ 10 ملێون پاوه‌نده ، 20 له‌وانه که‌متر له 20% باجیان داوه. قسه‌که‌ره‌که
له‌سه‌ر قسه‌کانی خۆی به‌رده‌وام بوو وتی "هەر ئێستاکە کەسانی ملیۆنه‌ر
هه‌ن، کە له خه‌ڵکه ئاساییەکە باجی که‌متر ده‌ده‌ن. ئه‌مه ئه‌و
سیسته‌مه‌یه که له ئێستادا هه‌مانه، به‌ڵام حکومه‌ت خۆی ته‌رخانکردوه
که دادپەروەرانەتری بکات" ئه‌وه‌شی وت که ئه‌م سیسته‌مه‌یان له
حکومه‌تی پێشووه‌وه ( له‌یبه‌ر – پارتی کرێکاران)ەوە بۆ به‌جێماوه.
Warren Buffett که پیاوێکی ئێکجار ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌مه‌ریکایه، که
سامانه‌که‌ی چه‌نده‌ها ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکییه ، له سه‌ر ئه‌مه
کۆمێنتێکی جوانی دا ، وتی" سکرتێره‌کانیان له خۆیان زیاتر باجی داوه"
.
ئایا ئەمە خێڵگەرایی نییە و خێڵگەراییش هەر ئاوا نەبووە؟، کە کەسانی
دەوروبەری سەرۆکخێڵ و میرزا و هاوبەرژەوەندانی باج و خەراجیان نەداوە!!!!!!
بڕێکی تری ڕاستییه‌کان له وڵاته دیمۆکراتییه‌که‌ی
کامیرۆن و کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نییه‌که‌یدا:
ئه‌وه‌ی که له بریتانیادا بژی و دوای ڕووداوه‌کان و ده‌نگوباسه‌کانی
ئه‌م وڵاته بکه‌وێت و مه‌به‌ستی بێت ، ده‌توانێت زۆ‌ر باش شه‌ن و که‌ونی
قسه‌ی سیاسیه‌کان و درۆ‌و ڕاستییه‌کانیان بکات، ته‌نها به خوێندنه‌وی
یه‌کێک له ڕۆژنامه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م وڵاته و چاوگێڕانه‌وه‌یه‌ک
به ژیانی خۆی و خێزانی‌دا له هه‌موو بواره‌کاندا، ئه‌وکاته جیاوازییه‌کانی
پارو ئه‌مساڵ یا ساڵانی پێش‌و تر پێده‌زانێت. ئه‌وکاته ده‌توانێت
زانیاریه‌کی ته‌واوی هه‌بێت له‌سه‌ر ڕوداوه‌کان ، له‌سه‌ر سیسته‌می
دیمۆکراسی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و یاسا‌و ڕێسای ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌و سه‌رانسه‌ری
سیسته‌مه‌که‌ی و چونێتی کارکردنی.
من لێره‌دا هه‌ر زۆ‌ر به کورتی په‌نجه بۆ هه‌ندێک ڕاستی تریش به‌ده‌ر
له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ڕاده‌کێشم.
له وڵاتی دیمۆکراسی و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییدا، هاووڵاتیانی به‌لانی که‌مه‌وه
ده‌بێت چه‌ند بنه‌مایه‌کی ژیانیان بۆ مسۆگه‌ر کرابێت له‌وانه: کارکردن،
خانووبه‌ره‌یه‌کی نه‌ختێک باش، چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و ده‌ست گه‌یشتن به
خه‌سته‌خانه‌و دکتۆردا به ئاسانی پێش ئه‌وه‌ی که نه‌خۆشییه‌که‌ی
لێپیس بکات، خوێندن له زانکۆکان‌دا به‌لاش بێت قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کان
له حاڵه‌تێکدا بن که بتوانن هه‌موو منداڵانی گه‌ڕه‌ک به‌بێ هیچ گیر‌و
گرفتێک جێگایان ببێته‌وه‌و تێیدا بخوێنن و ته‌وای هۆکاره‌کانی
خوێندنیان بۆ دابینکرابێت له پاڵ هه‌بوونی دایه‌نگه‌و باخچه‌ی
منداڵانی به‌لاش یا به‌نرخێکی زۆ‌ر هه‌رزان تاکو باوکان و دایکان
بتوانن به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر کاره‌کانیان . گیروگرفتی سه‌ره‌کی له
خوێنداندا له بریتانیا پاش زانکۆکان به‌تایبه‌ت له له‌نده‌ن (دا)
قوتابخانه ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌کانن که له زۆربه‌ی زۆری شاره‌وانییه
هه‌ژاره‌کاندا که له ژێر سه‌رپه‌رشتی و کۆنترۆڵی پارتی له‌یبه‌ردان.
به‌شی زۆری ئه‌م قوتابخانانه به‌هۆی ڕێژه‌ی زۆری بێ‌کاری و هه‌بوونی خه‌ڵکانی
بێگانه له شاره‌وانییه‌که‌دا و ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌ی تره‌وه ، له ڕوی
ئاستی زانیاری و ڕێژه‌ی ده‌رچونی قوتابییه‌کانییه‌وه زۆ‌ر خراپه، چونکه
ئه‌و بودجه‌یه‌ی که بۆیان داده‌نڕیت کافی نییه. چاره‌سه‌ری حکومه‌تیش
چ له‌یبه‌رو چ تۆریو لیبراڵ داخستنیان و په‌راوێز خستنیانه، یا ئه‌وه‌تا
ده‌یانکه‌ن به قوتابخانه‌ی ئه‌کادیمی ، ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌کی نوێیه له
به‌تایبه‌تی کردنی قوتابخانه‌کان و له ده‌ر هێنانیان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی
شاره‌وانییه‌کان.
له ساڵی 2004 دا حکومه‌تی له‌یبه‌ر ( تۆنی بلێر) یاسایه‌کی دانا سه‌باره‌ت
به‌و منداڵه قوتابییانه‌ی که خۆیان ده‌دزنه‌وه له وانه‌کان و له
قوتابخانه نابن به‌بێ هۆیه‌کی گونجاو، له بری چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ،
ده‌وڵه‌ت بڕیاری دا که سزای دایکان و باوکانی منداڵه‌که، به پاره
بده‌ن، که ئه‌ویش بڕی غه‌رامه‌ی هه‌ر منداڵێک که له قوتابخانه خۆی
بدزێته‌وه 50 پاوه‌ندی بریتانی بێت، گه‌ر له ماوه‌ی 28 ڕۆژیشدا نه‌یدات
ئه‌وه ئه‌م بڕه پاره‌یه ده‌چێته سه‌ره‌وه بۆ 100پاوه‌ند. به پێی
ئاماره‌کان له ساڵی 2010 دا به‌هۆی نه‌دانی ئه‌م غه‌رامه‌یه‌وه به‌شی
ڕۆشنبیری 9147 باوکان و دایکانیان داوه به دادگا، که له‌مانه 6591
یان به بڕی 165 پاوه‌ند سزا دراون. له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌وڵه‌ت چاوی
خشاندۆته‌وه به‌و یاسایه‌دا و سه‌رئه‌نجام بڕیاریان دا که بڕی
سزادانه‌که بکه‌نه 60 پاوه‌ند و گه‌ر له 28 ڕۆژیشدا نه‌درێت سه‌رده‌که‌وێت
بۆ 120 پاوه‌ند وه ئه‌گه‌ر دایکان و باوکان هه‌ر نه‌یاندا ئه‌وه ده‌بێت
له بیمه‌ی منداڵه‌که ب‌بڕێت.
له وڵاته‌که‌ی کامیرۆندا ، ژیان ئه‌وه‌نده گران بووه، نان په‌یداکردن
چووه‌ته کۆڵی شێر، له‌م وڵاته‌دا به‌پێی ئاماری ده‌وڵه‌تی 2 ملوێن و
650 هه‌زار که‌س به‌تاڵه‌یه به‌ڵام ئاماری سه‌ندیکای ناوه‌ندی نیشانی
ده‌دات که ژماره‌ی ڕاستی به‌تاڵه له سه‌رو 6 ملێونه‌وه‌یه. ئاماری
ئه‌م مانگه‌ش ( نیسان) پێمان ده‌ڵێت ڕێژه‌ی به‌تاڵه له ناو هێزی
کرێکاراند له %8.4 ، که له له‌نده‌ن (دا) له %10 یه. هه‌ر له له‌نده‌ن
(دا) 7 که‌س به‌دوای یه‌ک کاردا ڕاده‌که‌ن، له یه‌کێک له پایته‌خته
هه‌ر کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نییه‌کانی جیهاندا، که له‌نده‌نه، 4 منداڵ له
10 منداڵدا، له نه‌بوونی و هه‌ژارییدا ده‌ژین.
ژماره‌ی به‌ندییه‌کانمان له‌م وڵاته‌دا له سه‌رو 87 هه‌زار که‌سه‌وه‌یه
، له هه‌موو ئه‌وروپادا به پێی ڕێژه‌ی سه‌دی ته‌نها تورکیا زیاتر له
وڵاته‌که‌ی ئێمه به‌ندیی هه‌یه، ئه‌ویش هه‌ندێکیان به‌ندیی سیساسین.
هه‌رچیش سه‌باره‌ت به ئازادییه‌کانیشمان هه‌یه ، زۆربه‌ی زۆریمان
لێسه‌نراوه‌ته‌وه و شتێکی وامان به ده‌سته‌وه نه‌ماوه.
من له وتاره‌کانی پێشترما باسم له‌و نه‌هامه‌تییه کرده‌وه که
هاووڵاتیانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌سای حوکمی حکومه‌تی دیمۆکراتیدا چ
تۆری و چ له‌یبه‌ر له‌م وڵاته‌دا چۆن ده‌ژێت هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به
ئازادییه‌کانیش، زۆ‌ر شتم به به‌ڵگه‌وه وتووه. لێره‌دا ته‌نها به
کورتی سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشم که له ئێستادا لێدوان و
مقۆ مقۆی هه‌نووکه له سه‌ر کۆنترۆڵکردنی زیاترمانه، زه‌وتکردنی
ئازادییه‌کانی ترمانه، به هێننانه کایه‌ی یاسای نوێی تره‌وه، له‌وانه:
- به‌کارهێنانی ئاو‌و سه‌یاره‌ی ئاو Water Cannon، ، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه
بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران که له کاتێکدا ناتوانن کۆنترۆڵیان
بکه‌ن. ته‌نها ئه‌وه‌ی که ئه‌مان سڵی لێده‌که‌نه‌وه بڕی پاره‌که‌یه
که بۆ کڕینی 3 دانه نزیکه‌ی 4 ملوێن پاوندیان ده‌وێت.
- به‌کارهێنانی گووله‌ی پلاستیک له‌کاتی خۆپیشاندان و پشێویدا و گه‌ر
مه‌ترسی زیاتریش هاته پێشه‌وه به‌کارهێنانی گووله‌ی ڕاستی.
- ناڕه‌زاییکردن له شێوه‌ی که‌مپیندا واته دانانی چادرو خێمه له
کاتێکدا خه‌ڵکی ده‌یه‌وێت چالاکی ڕاسته‌وخۆی وه‌کو ئه‌وه‌ی پارو ئه‌مساڵی
له‌نده‌ن و شاره‌کانی تر، بکات ، بکرێته شتێکی نایاسایی و قه‌ده‌غه
بکرێت تاکو خه‌ڵکی نه‌توانێت په‌نا بۆ شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر له خه‌بات
کردن به‌رێت.
- دادگا‌و دادگاییکردمی نهێنی: ده‌یانه‌وێت هه‌ندێک له " تیرۆریزمه‌کان
" به نهێنی دادگایی بکه‌ن، واته میدیا‌و خه‌ڵکانی تر مافی ئه‌وه‌یان
نه‌بێت که دانیشن و گوێ له گفتووگۆو بڕیاره‌کانی ناو هۆڵی دادگا بگرن،
میدیا مافی په‌خشکردنی هیچ هه‌واڵێکی نه‌بێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت
ڕێگا ئه‌دات. له‌م دادگا نهێنییه‌دا پۆلیس و ده‌سگه سیخوڕییه‌کان مافی
ئه‌وه‌یان ده‌بێت که که سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌کانیان له‌سه‌ر "
تاوانبار" نه‌خه‌نه‌ڕوو که ئه‌مه‌ش پارێزه‌ری " تاوانبار" ده‌وه‌ستێنێت
له به‌ڕووداوه‌ستانه‌وه‌ی (ته‌حه‌دا کردنی) لایه‌نی به‌رامبه‌ر و ده‌سته‌ووه‌ستان
ده‌بێت له به‌رگریکردن له که‌سی " تاوانبار" کراودا. هه‌ڵبه‌ته کاری
دادگا‌و دادگایی‌کردنی نهێنی ، هه‌ر له‌ماندا ناوه‌ستی، به‌ڵکو په‌لده‌هاوێژێت
بۆ هه‌رکه‌سێک که ئه‌وان تاوانباری بکه‌ن به تیرۆریسست ، ئاژاوه‌چی ،
مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌و وڵات و هه‌رچییه‌کی تر که
خۆیان بیانه‌وێت.
- کۆنترۆڵکردن و چاودێری کردنی سه‌رجه‌می قسه‌و‌باسی ناو ته‌له‌فون و
سکایپ و ئیمه‌یل و ته‌واوی هۆیه‌کانی تری په‌یوه‌ندیبه‌ستن و ئینته‌رنێت.
ئه‌مه‌ش یانی هێڕشکردنه سه‌ر مافی مرۆڤی بریتانی و زه‌وتکردنی ئه‌و
مافه. به کورتییه‌که‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌بێته سیخوڕێکی زه‌به‌لاح به‌سه‌ر
هاوڵاتییه‌کانییه‌وه.
- له‌کاتی خۆپیشانداندا پۆلیس مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که ماده‌ی کیمیاوی
دژی خۆپیشانده‌ران به‌کاربهێنن. ماده‌یه‌کی کیمیاوی که له دووری 65
مه‌تره‌وه خۆپیشانده‌ر بپێکێت و سڕیبکات، به‌جۆرێکیش ته‌ڕی بکات که
ئه‌و که‌سه ده‌بێت خۆپیشاندانه‌که به‌جێبهێڵێت. ئه‌م ماده‌یه ئه‌وه‌نده
بۆنه‌که‌ی پیسه به‌پێی قسه‌ی پۆلیس و پسپۆڕه‌کان، ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری
که‌سی پێکراو، چیتر ناتوانن له‌وێدا خۆیان بگرن و ناچارن بڵاوه‌ی لێبکه‌ن.
له وڵاتی بریتانیای دیمۆکراسی 133 گروپی دژه ئیسلام هه‌ن که 7 یان
له وڵاتی نه‌رویجه‌و 22 یان له بریتانیایه ئه‌مه بێ له‌وه‌ی که 33
گروپیش هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له ئه‌مه‌ریکا دروست بوون.
هه‌ڵبه‌ته هه‌بوون و دروستبوونی 22 گروپی دژ به ئیسلام - ده‌ڵێم ته‌نها
دژ به ئیسلام ئه‌گینا گروپی تر زۆرن که دژی خه‌ڵکانی ڕه‌ش و بێگانه‌ن
که لێره ده‌ژین هه‌روه‌ها دژی که‌سانیێک که مه‌یلی جنسییان بۆ
هاوجنسه‌که‌ی خۆیان هه‌یه- له وڵاته‌که‌ی کامیرۆندا نیشانه‌ی هه‌بوونی
ماف و سه‌ربه‌ستی و ئازادی نییه، به‌ڵکو نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه یه‌که‌م:
که چۆن میدیای دیمۆکراتیخوازی لیبراڵ ته‌غزییه‌ی خه‌ڵکی به‌و مه‌سه‌له‌یه
ده‌کات، که هه‌ر به‌ردێک له‌و ئاسمانه بکه‌وێته خواره‌وه ئه‌وه
ئیسلام و موسڵمانه تونده‌ڕه‌وه‌کانن یا ده‌ستی ئه‌وانی تێدایه. دووهه‌م،
که‌چۆن قوتابخانه دینی و مه‌زهه‌بییه‌کان له بره‌ودانو ده‌سه‌ڵاتیش
چۆن چاوی خۆی لێنوقاندون چ له ئیشرافکردنیاندا چ له په‌یڕه‌وو
پڕۆگرامی خوێندنیاندا که ئه‌وان بۆخۆیان سه‌ربه‌ستن چی داده‌نێنن و
چۆنی داده‌نێن ، که له‌م په‌یڕه‌وو پڕۆگرامه‌دا چۆن مافی مرۆڤ به
خراپی ، abuse ، به‌کارده‌هێنرێت له دژی یه‌کتری و خه‌ڵکانی بێباوه‌ڕ،
هه‌روه‌ها چۆن مامه‌ڵه‌ی ناشیرینی منداڵان ده‌کرێت به‌تایبه‌ت له
قوتابخانه ئیسلامییه‌کاندا. سێهه‌م: ده‌وڵه‌ت به‌ناوی فره که‌ڵچه‌ری
و هه‌لڕه‌خساندن، که به باره خراپه‌که‌یدا به‌کاری ده‌هێنێت، زیاتر
موسڵمانه‌کانی ترنجاندۆ‌ته گه‌ڕێکێکه‌وه یا شارێکه‌وه، یا ڕێگای بۆ
خۆشکردون که ئه‌مه ڕووبدات، له‌مانه‌ش کۆمۆنیتی به‌نگلادیشییه‌کان،
پاکستانییه‌کان، هیندییه‌کان و جوله‌که‌کان. هه‌ڵبه‌ته ئا له‌م
بارودۆخه‌دا تێکه‌ڵاوبوون و کاریگه‌ر دانان له سه‌ر یه‌کتری ئاسانتر
ده‌بێت و له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵاو نه‌بوون به خه‌ڵکانی تری ئه‌م وڵاته‌و
ئاشنا نه‌بوون و قه‌بوڵنه‌کردنی کولتور‌و شته باشه‌کانی ئێره. چوارهه‌م:
چۆن له‌م وڵاته‌دا که‌لێنی نێوانی خه‌ڵکانی زۆ‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندوو هه‌ژار
له پانبووندایه‌و به‌تاڵه له زیاد بووندایه و ژماره‌ی خه‌ڵکانی بێ
لانه خانووبه‌ره له سه‌رکه‌وتندایه، لیستی چاوه‌ڕوانکردنی عه‌مه‌لیات
یا بینینی پزیشکه پسپۆڕه‌کان له درێژ بوونه‌وه‌دایه. ئه‌رکی ده‌وڵه‌تیش
له‌بری ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی کێشه‌کان بکات ، ده‌هێنێت توانا‌و
داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی، به‌ناڕاسته‌وخۆ به‌و لایه‌نه خراپانه‌ی وه‌کو
دژه ئیسلام یا دژه جوله‌که، یا گیانی ڕایسیسزم یا زاتییه‌ت و خۆپه‌رستی
و ...هتد بۆ دوور خستنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له کێشه سه‌ره‌کییه‌کان، ڕاده‌کێشێت
و به‌هۆی میدیاکه‌یه‌وه به‌کاریان ده‌هێنێت ، که له زۆربه‌ی کاتدا
هه‌ر خه‌ڵکانی موسڵمان و ڕه‌ش و بێگانه‌ن ، که قوربانییه‌که‌ی ده‌ده‌ن.
١٨\٤\٢٠١٢
- لەندەن
ماڵپه‌ڕی
زاهیر باهیر
|