سوریا بە نیرگیلە بهیروت داگیردەکا.
هەر لە ناوچەى فەردان لە قاوە خانەیەکى بچوک چالاک ڤانى بوراى مافەکانى مرۆڤ لە لوبنان نەسیم قوینى پاش هەڵکێشانى چەند قومێک لە نێرگیلەکەى دەڵێت لوبنانیەکان زۆربەیان نێرگیلە دەکێشن ئینجا بە پێکەنینەوە دەڵێت لە هەمووش خۆشتر دوژمنەکانمان نیرگیلەمان بۆ ئامادەدەکەن لە پاشا دەڵێت خوا بزانێت چۆن و بەچ شێوەیەک ئیدمانمان دەکەن و چى لەگەل محەسەلەکە تێکەل دەکەن دوایش دەڵیت زۆرینەى لوبنانیەکان دەزانن سوریایەکان بەچ شێوەیەک لە لوبنان خۆیان خزاندۆتە نێو کۆمەڵگاى لوبنانى هەرچەندە بەراى ئەو رۆشەنبیرە لوبناینە کە پاش هەڵکێشانى هەر قومێک لە نێرگیلەکەى لاپەرەیەکى رۆژنامەکەى دەستى هەڵدەداتەوە و دەڵێت سوریا هیچ کات ئامادە نیە لوبنان جێ بهێلێت و دەست لە کاروبارى ئەم وڵاتە وەرنەدات چونکە وەک نەسیم دەڵێت سوریا لە لوبنان بەرژەوندى ئیقلیمى هەیە بێجگە لە هاوپەیمانى لەگەل ئێران و هەندێ بزوتنەوە تیرۆرستیەکان کە پاش کۆتاهاتنى شەرى ناوخۆى لوبنان لە کۆمەڵگا پەناهەندە فەلەستینیەکان خۆیان حەشاردا ئینجا دەڵێت راستە دەزگاى هەواڵگرى سوریا ماوەیەک پێش ئێستا لە ناوچەکانى رملە بەیزا و ئەمیون ودێر عمار کشانەوە لە راگەیاندن گوتیان ئەو شوێنانەمان چۆل کرد بەڵام هەقیقەتى کشانەوەى سوریا لە لوبنان شتێکى خەیاڵیە پاشان بەسەر بادانەوە ئەو رۆشەنبیرە لوبنانیە دەڵێت ئەگەر سوریا سەربازەکانى لە لوبنان کشاندبێتەوە دوقاتى ئەوان بهیروت و ناوچەکانى بیقاعى پر کردووە لە کرێکارە سوریەکان کە بەدور نازانرێ ئەوان راستەوخۆ لەگەل دەزگاى هەواڵگرى سوریا لەو شوێنە گشتیانە کار بکەن کە زۆرینەى لوبنانیەکان رووى تێ دەکەن.
داون تاون شەقامێکى راست ودوورودرێژى ناوەراستى بهیروتە ئەم شوێنە زۆر نزیکە لە دام ودەزگا رسمیەکانى لوبنان بەتایبتى لە پەرلەمان وسەرۆکایەتى حکومەتى لوبنان هەر لە نزیک ئەم شوێنە زۆربەى زۆرى ئەو هێزە لوبنانیانەى کە لە سوریاوە نزیکن لەناو خێمەکان بۆ ماوەیەکى دور ودرێژ مانیان گرت و داوایان دەکرد حکومەتکەى فواد سەنیورە دەست لەکار بکێشێتەوە ، لە هەردوو لاى شەقامى فەرەوانى داوان تاوان چەندین گازیۆنىى گەشت و گوزارى دەبینرێت قاوەخانەى سیمون فۆر یەکێ لەم گازینۆیانەیە کە زۆربەى زۆرى کرێکارەکانى چەند ساڵێک پێش ئێستا لە سوریاوە هاتوون ، ئەوان زۆربەیان خەڵکى الجەزیرە و بوو کەمالن یەکێ لە ئەوان کە خۆى بە ئەنەس ناسند گوتى ئێمە خەڵکى بوکەمال لە سوریا خۆمان بە عێراقى دادەنێن زۆر لە ئێمەش لە پێناو مانەوەى عروبەت و ئیسلامیەتى عێراق خوێنمان رەشت ئینجا سەبارەت بە خۆى گوتى پاش ئەوەى ماوەى سەربازیم لە سوریا تەواو کرد گەرامەوە ئەو وڵاتەى کە چەند ساڵێک لە پێناویدا تەمەنم بەفیرۆ رۆشت ئینجا گوتى من چەند ساڵێک لە ناوچەى بیقاع ئەرکى سەربازى خۆم لە گەل ئەو هێزە سوریە تەواو کرد کە ئەگەر رۆڵى هێزەکەى ئێمە نەبوایە لەشەرى ناوخۆى لوبنان لوبنانیەکان یەکتریان خەلاس دەکرد ئینجا ئەنەس بەسەر بادانەوە درێژەى بەقسەکانى دەداو دەى گوت ئێستا هەندێ لەلوبنایەکان پێیان وایە سوریا هیچى بۆ لوبنان نەکردووە بەڵکوو ئەنەس بەسەر سورمانەوە دەى گوت ئەو هێزانەى کە لە ئەمەریکاو غەرب نزیکن ئەوندە رقییان لەئێمەى سوریە کەچى نازانن تەنها سوریا لەم ناوچەیە بەسەر بڵندى بەرامبەر ئیسرائلیەکان وەستاوە ، ئەنەس ئەو کاتەى قسەى بۆ ئێمە دەکرد لەسەر چۆکەکانى دانیشتبوو بە دەستێکیشى ئەو نێرگیلەیەى بۆمن چاک دەکرد کە خۆى بۆمى ئامادە کردبوو ئەو کات بە هۆى قەرەبالخى ئەو گازینۆییەى کارى تێدا دەکرد نەیدەتوانى بەبردەوامى قسەمان بۆ بکات و لام بوەستێت بۆیە پاش ئەوەى نێرگیلەیەکى ترى بۆ میوانێکى تر ئامادەدەکرد دووبارە دەگەراوە لامان ودەى گوت لوبنان و سوریا یەک ۆلاتن هەردوو وڵات بەرژەوندیان تایبەتیان لەگەل یەک هەیە بۆیە قەت سوریا وا بەسانیاى لەم وڵاتە ناروات.
لە زۆربەى زۆرى ئەو گازینۆیانەى کە کرێکارە سوریەکان کارى تێدا دەکەن لە ئامادەکردنى نێرگیلە تەجروبەیەکى زۆر باشیان هەیە نیهاد کربولى یەکێ لەو کرێکارە سوریانەیە ئەویش وەک کرێکارەکەى تر ماوەیەک لە لوبنان لەگەل ئەو هێزە سەربازیە سورییە بووە کە لە هەندێ ناوچەى لوبنان جێگیربوون ، وەک خۆى گوتى من بە ئەسل خەڵکى شارى حەسەکەم و نزیکەى هەشت ساڵ دەبێت لە بهیروت ئەم کارە دەکەم ئەو کرێکارە سوریە بە پێکەنینەوە دەڵێت هەر کەسێک جارێک ئاوى بهیروت بخاواتەوە ئەوا دەبێت هەمیشە چاوى لە دووبارە خواردنەوەى ئاوى بهیروت بێت ئینجا دەڵێت چەند ساڵێکە لەم شوێنە کارى ئامادەکردنى نێرگیلە دەکەم نزیکەى ساڵێک دەبێت نەگەراومەتوە وڵاتەکەم بەڵام هەموو کات ئاگادارى رەوشى سیاسى وئابوریم سوریام پاشان دەڵێت نزیکەى بیست هەزار کرێکارى سوریا لە لوبنان کار دەکەن زۆربەشیان لە بهیروت و تەرابلس و چەند ناوچەیەکى تر دەبنیرێن ، نیهاد زێدە تر سەبارەت بە کارەکەى قسەمان بۆدەکات ودەڵێت من مانگانە نزیکەى دوو سەد دۆلار وەردەگرم بەڵام هەر خۆى دەپرسێت کەس هەیە بە دوو سەد دۆلار بتوانێ لە بهیروت بتوانێ بژیت ؟
بهیروت
|