''سوسه‌نا''*
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگایه‌ک بۆ خزمه‌تی به‌ته‌مه‌نه‌کانی سوید له باره‌ی
کاره‌که‌یه‌وه ده‌دوێ.
سازدانی دیدار: تاڤگه سابیر
- چی وای له تۆ کرد
که کار له‌گه‌ڵ مرۆڤه به‌ته‌مه‌نه‌کان بکه‌یت؟
-
هۆی کارکردنم ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که وا هه‌ست ده‌که‌م له‌م
کاره‌دا باشترین خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌که‌م چونکه مرۆڤاکان به
لای منه‌وه هیچ جیاوازیان نییه وه هه‌موویان وه‌ک یه‌ک مافی ژیانیان
هه‌یه، بۆیه ده‌بێت باشترین به‌یاخ به ژیانی ئه‌وان بدرێت لای
گرنگترین شت ئه‌وه‌یه که هه‌ر یه‌ک له‌وان له‌و به‌ته‌مه‌نانه هه‌ست
به‌بوونی خۆی بکات و ئه‌و یارمه‌تیانه‌یان پێ ببه‌خشرێت که پێوستیانه.
ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی له ده‌زگایه کار ده‌که‌ن ده‌بێت ئه‌وه بزانن
مرۆڤ جێگه‌ی رێزه و به‌رێزه‌وه‌ش سه‌یر کرێت، بۆیه گرنگه ئه‌وانه‌ی
لێره کار ده‌که‌ن شه‌نسێکیان پێ بده‌ن که ئاشنابن به ئه‌وانه‌ی لای
ئێمه ده‌ژین و ئه‌و خزمه‌ت گوزه‌ریه‌یان پێ ببه‌خشن که لێی بێبه‌ش
بوون، ئه‌وه‌ی لای من زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه که شێوه‌ی رێز گرتن و هه‌ست
پێکردن که من زۆر به‌جدی ده‌بێت کاری له‌سه‌ر بکرێت، نابێت ئه‌وه‌مان
بیر بچێت که هه‌موو مرۆڤاکان وه‌ک یه‌کن و هیچ جیاوه‌زیه‌ک نییه له‌نێوانیان.
- باسی ئه‌وه‌ت کرد
ئه‌وانه‌ی لێره کار ده‌که‌ن ده‌بێت چانسیان پێ بدرێت ئایا ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی
لێره کار ده‌که‌ن هه‌موویان خاوه‌ن بڕوانامه‌ن له‌و بواره؟
- به‌ڵی بڕوانامه‌ی خواره‌وه‌ی سسته‌ریان هه‌یه یان شاره‌زایی ته‌واویان
هه‌یه له‌و کاره. زۆر گرنگه بڕوانامه‌یان هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
بتوان به‌یاخ به خزمه‌ت گوزارییه‌کنیان بده‌ن و له ئازاره‌کانی ئه‌و
که‌سانه تێبگه‌ن که لێره ده‌ژین هه‌روه‌ها ده‌بێت شاره‌زابن له
چۆنیه‌تی پاک کردنه‌وه‌یان چونکه ئه‌وه زۆر گرنگه بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی
لێره‌ن و پێویستیان به‌هاکارییه. بۆیه ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه زۆر ده‌ده‌ین
که به‌رده‌وام ده‌ورات بۆ کارمه‌نده‌کان بکه‌ینه‌وه تا شاره‌زایی
زیاتربن له چۆنیه‌تی کار کردن و له چۆنیه‌تی ناخۆشی و چۆنیه‌تی
چاودێریکردنیان. ئه‌وانه‌ی لێره‌ن زۆربه‌یان له‌و مرۆڤانه‌ن که توشی
جه‌ڵته‌ی مێشک هاتوون ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێک له لاشه‌یان
له کار بوه‌ستێت بۆیه زۆر گرنگه کارمه‌نده‌کان شاره‌زایی ته‌واویان
هه‌بێت بۆ چۆنیه‌ی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵیان، گرنگ ترین شتیش ئه‌وه‌یه
ده‌بێت له وه‌ختی نادیار و دیار ئه‌وانه‌ی لێره‌ن خزمه‌ت بکرێن.
- مه‌به‌ستت له باشترین شێوه‌ی خزمه‌تکردن چییه؟
- مه‌به‌ستم له‌وه‌یه که ده‌بێت 24 سه‌عات چاوه‌دێریان بکه‌ین وه له
نزیکه‌وه ئاگاداریان بین بۆیه ده‌بێت سسته‌ر له ناویان بێت و بۆ هه‌میشه
ئاگادار بێت له خزمه‌ت گوزاریاکانیان وه کارمه‌نداکان ئاگادار بکه‌ته‌وه
بۆ چونیه‌تی کار کردن له‌گه‌ڵیان، ده‌بێت ئاگاداری ئازاره‌کانیان بن،
ئه‌گه‌ر ئازار‌و پێویستییه‌کیان هه‌بێت په‌یوه‌ندی به دکتۆر بکه‌ن بۆ
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان تا له‌و ئازاره رزگاریان بکه‌ن چونکه زۆر
گرنگه ئه‌وانه‌ی لێره‌ن هه‌ست به ئازار نه‌که‌ن ئه‌وه ئارکی سه‌رشانی
سسته‌ره ده‌بێت به مه‌سولیاته‌وه کار بکات. هه‌روه‌ها ده‌بێت سسته‌ر
له‌گه‌ڵ خێزانیان کۆبێته‌و بۆ زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌وان که پێشتر چۆن
ژیان به‌رێکردوه له کاتی گه‌نجی یان له ربردوویاندا بۆ ئه‌وه‌ی
بزانین به‌چی شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵیان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین چونکه ئه‌و زۆر
گرنگه تا زیاتر له‌و که‌سه نزیک بینه‌وه که لێره ده‌ژی و تێبگه‌ین
چۆن ده‌توانین خزمه‌تی بکه‌ین. هه‌روه‌ها له‌ڕوی ته‌ندروستییه‌وه
باشترین خزمه‌ت گوزاریمان هه‌یه که له هه‌ر هه‌فته‌یه‌کدا دوو رۆژ
دکتۆر سه‌ردانیان ده‌کات بۆچاوه‌دێری ودَڵنیابون بۆ چۆنیه‌تی ده‌رمان
به‌کارهێنان و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتمان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌کانیان ئه‌گه‌ر
یه‌کیان پێویستی به زیاتر چاوه‌دێرییش هه‌بوو له‌و کاتدا دکتۆر په‌یوه‌ندی
به نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره ده‌کات بۆچاره‌سه‌رو چاودێری نه‌خۆشه‌که .
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی لێره ده‌ژین
له نێوخانه‌واده‌کانیان بن باشتر نییه بۆ ئه‌وان له‌روی ده‌رونییه‌وه؟
- گومان له‌وه نییه که له‌گه‌ڵ خێزانی خۆیاندا بژین باشتره چونکه
ئێمه هه‌ر چه‌ند نازیان هه‌ڵگرین نه‌گا‌ته ئه‌وه‌ی که سه‌یری
منداڵکانی خۆی بکات به سۆزه‌وه ئه‌گه‌ر بکرێت ئه‌وان بتوانن
هاوکاریان بکه‌ن بۆ کاری رۆژانه‌یان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت هاوکاربن بۆ ئه‌و
چاوه‌دێریکردنه ئه‌وه ده‌بێته جێگه‌ی خۆشحاڵی ئه‌وان، هه‌تا ئه‌و
کاتی بتوانن له‌ماڵه‌وه ژیان به‌سه‌ر به‌رن. به‌ڵام زۆر کات منداڵه‌کانیان
توانای ئه‌و چاوه‌دێریکردنه‌یان نییه و توانای دابینکردنی ئه‌و
ئامێرانه‌یان نیه که به‌کار دێت له بۆیان بۆ نمونه ئامێری به‌رزکردنه‌وه،
یان ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه بژین منداڵه‌کانیان که به‌کاری رۆژانه‌یان سه‌رقاڵن
واده‌کات هه‌میشه له دڵه‌راوکێ بژین. له‌و کاته‌شدا نه ئه‌وان ته‌ندروستیان
باش ده‌بێت نه منداڵکان. بۆیه ئه‌رکی سه‌ر شانی حکومه‌ته چاره‌سه‌ر
بۆ ئه‌وانه بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م منداڵه‌کانیان له‌و دڵه‌راوکێیه‌دا
نه‌مێنن هه‌م ئه‌وان هه‌ست نه‌که‌ن بوونه‌ته بارگرانی به‌سه‌ر
منداڵکانیانه‌وه. له‌و کاته‌شدا منداڵکانیان دڵناده‌که‌ینه‌وه که 24
سه‌عات کارمه‌ند هه‌یه بۆ چاو‌دێر کردنیان و خزمه‌تکردنیان. ئێمه‌ش ئه‌رکی
سه‌رشانمان جێبه‌جێ ده‌که‌ین و ئه‌و هه‌ستو سۆزه‌یان پێ ده‌به‌خشین که
لێی بێبه‌ش بوونه هه‌تا هه‌ست بکه‌ن که ئێمه وه‌کو منداڵه‌کانیانین
و ده‌رگاش ئاواڵایه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵکانیان سه‌ردانیان بکه‌ن. پێویسته
کارمه‌نداکانیش باشترین هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌وانیش هه‌ست به ئاسوده‌یی بکه‌ن که دایک یان باوکیان لای ئێمه‌یه،
له هه‌ر گۆرانکاریه‌ک له‌روی ته‌ندروستیانه‌وه ئاگاداریان ده‌که‌ینه‌وه.
به‌رده‌وام ئێمه‌کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ین وا پێشان بده‌ین که ئیتر ئێره
ماڵی ئه‌وانه.
- ئه‌و مرۆڤانه‌ی که که‌مئه‌ندام بون چۆن حزمه‌ت
ده‌کرێن و وه‌رزشیان پێده‌که‌ن؟
- بێگومان وه‌رزش بۆ هه‌موو مرۆڤه‌کان گرنگه، به‌ڵام ئه‌وان که‌م ئه‌ندامن
ده‌بێت که‌سانی پسپۆر له‌و بواره وه‌رزشیان پێ بکات، بۆئه‌وه‌ی
ئازاریان پێنه‌گه‌یه‌نێت. هه‌موو جێگایه‌ک که بۆ به‌ته‌مانه‌کان دروست
ده‌کرێت له رووی یاساوه ده‌بێت که‌سێکی پسپۆر له‌و بوواره دا‌مه‌زرێنێت.
ئێمه‌ش که‌سێکمان دامه‌زرندووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. له هه‌فته‌ی سێ
رۆژ وه‌رزشیان پێ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شێوێنه‌یان که له کار کردن
که‌وتووه ئه‌گه‌ر نه‌که‌وێته‌وه کار کردن ماسولکه‌کانیان گرژ نه‌بێت
هه‌میشه ده‌بێت جووڵه‌یان پێ بکرێت، ئه‌گه‌ر جووڵه‌یان پێ نه‌کرێت
تووشی گرژ بوونی مه‌سولکه دێن بۆیه زۆر به گرنگییه‌وه بایه‌خ به
وه‌رزش ده‌ده‌ین. چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه جووڵه‌ی پێنه‌کرێت توشی
برین دێن ئه‌و برینه‌ش چاره‌سه‌ری زۆر زه‌حما‌ته به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و
که‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی شه‌کره بوون. ده‌بێت بۆ وه‌رزشکردن به‌و که‌سانه
ئامێری به‌رزکردنه‌وه و دۆشه‌ک و کورسی تایبه‌ت به‌ئه‌وان به‌کار بێت
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی له‌کارکه‌وتووه تا ئازار نه‌کێشێت، یان سیسه‌می
تایبه‌تیان بۆ ئه‌ماده بکه‌ین که شێوێنی سه‌ریان به‌رزو نزم بکَات به‌هه‌مان
شێوه شێوێنی قاچیشیان به‌رزو نزم بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی چۆن پێیان خۆشه وا
پشوبده‌ن و واش وه‌رزشیان پێبکرێت یان ده‌کرێت دۆشه‌کی هه‌وایان بۆ ئه‌ماده‌بکرێت
تا به ئاسوده‌بن و توشی برین نه‌یه‌ن. له‌و باره‌یه‌شه‌وه گرنگه‌لامان
که زانیاری به کارمه‌نده‌کان بده‌ین چۆن به‌رزیان ده‌که‌نه‌وه یان
چۆن پاکیان ده‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به حه‌ساسی ته‌عامولیان له‌گه‌ڵ
بکرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شێونێکیان له کار نه‌که‌وتبێت هه‌موو هه‌وڵێکیان
له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌جوڵه نه‌که‌ون ده‌بێت بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ش
کارمه‌ندمان هۆشیاربێت چونکه ناسکن و ده‌بێت به‌ناسکی ته‌عامولیان له‌گه‌ڵ
بکرێت.
- باسی دروست نه‌بونی برین ده‌که‌یت به‌ڵام
زۆرکات ئه‌و ره‌خنه‌یه ده‌بیسترێت که به‌ته‌مه‌نه‌کان توشی برین دێن
و به‌هۆی وه‌ک پێویست مامه‌ڵه نه‌کردن له‌گه‌ڵیان هۆی ئه‌وه چییه؟
- ئه‌و برینانه له نه‌خۆشخانه تۆشیان هاتوه چونکه کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه
به شێوه‌ی ئێمه کار ناکه‌ن ئه‌و خزمه‌ت گوزریانه‌ش نابه‌خشن.
هۆکاریش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که کاری ئه‌وان ته‌نها چاره‌سه‌رکردنی
نه‌خۆشیه‌کانیانه. بۆیه وه‌کو ئه‌وه‌ی ئێمه گرنگمان پێداون جوله‌یان
پێ ناکرێت. به‌ڵام لای ئێمه توشی برین نایه‌ن چونکه ئه‌وه زۆر گرنگه
لای من ده‌بێت هه‌ر یه‌ک له‌وان به‌یانیان پاک بکرێته‌وه و
دایاننیشێنن و دوای هه‌ستکردنیان به‌پشوو هاوکارییان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
پاڵیان خه‌ینه‌وه. لای ئێمه ئه‌وانه‌یان باری ته‌ندروستیان باش نه‌بێت
ئه‌وه له‌سه‌ر جێگای خۆیان 3 سه‌عات جارێک ژێریان پاک ده‌که‌ینه‌وه و
جوڵه‌یان له جێگای خۆیان پێ ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی توشی برین نه‌بن ئه‌وه‌ی
گرنگه ده‌بێت دایبی باشیان بۆ به‌کار بێنین هه‌تا رێ گر بین له‌وه .
_______________________________
*
''سوسه‌نا'': به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و خانه‌یه
که ناوی ده‌زگای"باڵدێر"ه که سوسه‌نا وه‌ک خۆی ده‌ڵێت شاره‌زاییه‌کی
باشی له‌کاره‌که‌ی خۆی هه‌یه و ماوه‌ی ده‌ساڵه له‌و بواره کار ده‌کات
سه‌ره‌تا وه‌ک سسته‌ر و دواتریش له‌ساڵی 2005 ه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاکه‌یه.
|