په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

تا ئێستاش ئەمریکا و ئینگلتەرا لەسەر پشتی من سیاسەت بەرێوەدەبن.


عه‌بدوڵا ئۆجه‌ڵان
وەرگیڕان لەتورکییەوە/رۆژی وڵات


لەتورکیا نزیکەی پێنج شەش هەزار ئەکادیمیسین هەیە، راسترە ئەگەر بڵێین سەدا هەشتایان تێڕوانینەکانیان نەتەوەپەرست ومللیەتچین. سەدو پەنجا ساڵە لەگەل ئەو ژیانە راهاتوون. زهنییەتێکی بەوشێوەیە هەیە، بۆ خۆیان لەگەڵ زەهنییەتێکی فاشیست راهاتوون. بەڵام ئەوە تێدەپەرێنرێ و تێپەڕاندنیشی ناچارییە. ئەو توێژە رێکخراونین بەڵام زەهنییەتەکەیان بەو شێوەیەیە. ئینجا ماوە ماوە ئەوانە رێکدەخرێن و بۆ ئامانجی جیاجیا بەکاردەهێنرێن. گەنجای گوورسۆی دەڵێت؛ ساڵی(2009) دەبێتە ساڵی بێ چالاکی و ساڵی(2010)ش دەبێتە ساڵی چارەسەری دەیەوێت هیوا دروست بکات؟


ئەرداڵ شەفەق دەڵێت؛ بۆ تورکیا باشترین شێوازی بەڕێوەبەرایەتی فیدڕاڵی یان سیستەمی هەرێمایەتیە، ئەمە لەگەڵ تورکیا دێتەوە، چارەسەری لەوێنەی باسک گونجاو نییە، وەکو مۆدێلی ئەوسکوتلەندا چاکترە، پێویستە (DTP)ش ئەمساڵەکە لەکۆمیسیۆنی نووسینووەی دەستووردا نوێنەرایەتی هەبێت وە هەروەها بۆ چارەسەری پرسی کورد پێویستە کۆنفرانسی کورد لەتورکیا لەئەنقەرە بەبەسترێت. ئەوە پیاوێکی ئاقڵە لەنزیکەوە سەرنجی دەدەم. ئەرداڵ شەفەق ئەو بیرو بۆچوونانەی دەگەێنێتە حکومەت؟ وەکوتر نووسینی نووسیوە سەبارەت بە چەکدانان نا، قۆناخی بێچالاکی بەبۆنەی هێزدانە قۆناخەکە دەڵێت؛ بۆ ئەوەی باوەڕی بدرێتە بەڕێوەبەرو فەرماندەکانی (PKK) ناردنە ئەوروپایان چاوی پێدابخشێنەوە.


سەرۆکی شاری ئەستەنبۆلی (chp)گورسەل تەکین دەڵێت؛ باوەڕناکەم چارەسەری بێ ئۆجەلان بەبێت، هەمانکات چارەسەری بەبێ (chp)ش پێش ناکەوێت، دەڵێت (chp) ساڵی(1991)راپۆرتێکی لەرەنگی راپۆرتی کوردی خەباتی ئامادە کردنی بۆ کردبوو.


دەتوانن دیسان چاوتان بەگورسەل تەکین بکەوێ. قسەکانم پەیوەست بەوەوە نییە، بەڵکو گشتی (chp) پەیوەندیدار دەکات. بایکاڵ و (chp) خراپەکاری دەکەن. (chp)، ئەو سێ ساڵەی رابردوو دەبووە ئەڵتەرناتیفی (akp) بەڵام لەبەر هەندێک هۆکار نەبوو. بایکاڵ نایەوێت (chp) بەبێتە دەسەڵات. لە هەوڵدانێکی وادایە لۆژیکەکەی وایە (chp) لە کۆنترۆڵم دا بێت، ئەگەر دەسەڵاتیش نەبێت دەبێ، بەڕێوەبردنێکی بەوشێوەیە لەپشتەوە هەیە، لەدەردی پاراستنی شاراوەدایە. لەنێوان ئەرگەنەکۆن و سوپادا دێت و دەچێت، لەگەڵ کودەتاچیەکان هاوکاری دەکات. ئەم زەهینەتە لەساڵی(1880)وە بۆ ماوەی(130)ساڵە بەردەوام دەکات. ئەمە زەهنییەتی ئیتحادچیەکانە، کۆمیتەکان و زەهینەتی کودەتاچیەکانە. ئەمەدرێژ دەبێتەوە تاسەردەمی عەبدولحەمید دەچێت. ئەوانە سەرەتا عەبدولحەمید ودواتریش عەبدولعەزیزو هەتا دوایش بەهەمانشێوە مستەفا کەمالیان خستە چەمبەرەوە. عەبدولحەمیدیان چۆن خستە چەمبەرەوە بەهەمانشێوەش مستەفا کەمالیشیان خستە چەمبەرەوە. دیسان ئەو چەمکە مەندەرێس، دەمیراڵ، ئۆزال، ئەربەکان، ئەجەویدیشی خستە چەمبەرەوە. مەندرێسی بردە ژێر پەتەوە، ئۆزالیشی برد. تاماوەیەکی زۆریش دەمیراڵی بەکار هێنا، دەچوو دەهێنرایەوە، دەمیراڵ کۆسیگای تورکیا بوو. ماوەیەک ئەربەکانی بەکار هێنا، کاتێک کارەکانیان تەواو بوو هەڵیانگرت ودایانە لایەک. ئەجەوید تۆزێک دروست تر بوو ئینجا ئەویشیان بەکارهێنا.


دەریا سەزاک لەهەڵسەنگاندێکیدا نووسیوویەتی کاندیدەکانی (chp) لە هەڵبژاردنەکانی(2007)دا لایەنگری ئەرگەنەکۆن بوون، بایکالیش بۆ ئەوەی ئەمە دەربازکات زەحمەتی دەبینێت. راستە، منیش وادەڵێم. هەتاکو ماوەیەکی درێژیش وادەڵێم، بەڵام ئەوانە دەرباز ناکات. (chp) لەبەر هەڵوێستەکانی ئێستا گفتوگۆی گۆڕانی دادوەرەکانی ئەرگەنەکۆن دەکات. عەلی بوولاچ دەڵێت تورکیا پێنج کێشەی سەرەکی هەیە، توێژی ناوەڕاست بەشێوەیەکی زۆر محافزەکارانە دەڵێن یەکەمین کێشە کێشەی کوردە، داواکاری ئەوانە بۆ گۆڕان هۆکارە بۆ کارئاسانی لەچارەسەریدا، کاتێک بیر لەچارەسەری دەکرێتەوە، ئەو توێژە پێشەنگایەتی رازیکردنن، پێویستە هەستیاری ئەوانە ڕەچاو بکرێت، ئەو توێژە لەتورکیا نوێنەرایەتی دەوروبەرێکی فراوان دەکات؛ ئەمەش بەو مانایە دێت بۆ داهاتوو دەبێتە لێکنزیکردنەوەی کۆمەڵگا، ئینجا ئەمانە چارەسەری فیدڕالی گونجاو نابینن و ئەوە دیاری دەکەن کە کۆمەڵگا دەکاتە دوو جەمسەر. رۆژنامەی یەنی شەفەقیش دەخوێنمەوە. هەرچەندە رۆژنامەکە مەیلی ئیسلامی محافزەکاریش دەکات، بەڵام شوێن دەدەنە نووسینی نووسەرانی تریش. لاوەند توزەل هۆکاری جیابوونەوەی خۆی لەپارتی چەتر دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە تەنها کراوەتە نوێنەرایەتی کێشەی کورد، دەڵێت، ئەمەش نزیکایەتیەکی تەنگ و کەمە. چۆن وادەبێ، ئەمە وا نییە. وەکو پێویست پێیان ناگوترێت یان خۆی تێناگات. ئایشەش هاتبوو، قسەی کرد، گفتوگۆمان کرد، ئەگەر پێویست دەکات بادیسانیش بێت. وەکو پێویست لێم تێناگەن، یان پێیان ناگوترێت؟ کاتی خۆی بە ئایسەل ودۆغانیشم گووتبوو. پێویستە قسەکانی ئێرەم باش بگوازنەوە. پارێزەرەکانم نوێنەرایەتی من دەکەن، ئەوکات پێویستە بەراستی نوێنەرایەتیم بکەن. پارتی چەتر بە تەنها پارتی چارەسەرکردنی کێشەی کورد نییە. بەشێوەیەکی گشتی جوڵانەوەی دیموکراتیزەکردنی هەموو تورکیایە. پڕۆژەێکە کە ئەمانجی چارەسەری زۆرینەی کێشەکانی تورکیایە. گرنگترین کێشەی تورکیا کێشەی دیموکراتیزە بوونیەتی. لەوانەیە تێشنەگەن. ئۆفاق ئۆراس وئەوانیش هەبوون. دەڵێن ئەوانە تەمبەڵن. نەخێر، تەنها بەتەمبەڵی گوزارەی لێ ناکرێت. ئەوانە بیست سی ساڵە سیاسەت دەکەن. بڕوانامەی پڕۆفیسۆری وئەکادیمیستیان هەیە. وەکو ئەوان دەیانەوێت جێبەجێ نەبێ ئەوەش راست نییە. بەڵام ئەوانە بەنیازی خراپ هەڵدەسەنگێنم. دەتوانن دیسان بچن بۆ لای (AMP) وئەوانەیان پێ بڵێین. خۆی لەخۆیدا ئەوانە ناویان پارتی رەنجە. لەگەڵ ئۆفاق ئۆراس و ئەوانیش یەکتربەبینن. ئەوە زانستی سیاسی هەیە، مامۆستای زانکۆیە، بەشداری هەڵبژاردنەکانیش ببوو. باسقن ئۆران و ئەویش بەهەمانشێوە بچن دیداریان لەگەڵ بکەن.


وا دیارە ناوی پارتی چەتریان گۆڕیوە بۆ، لەپێناو دیموکراسیدا پێکەوە جموجۆڵکردن. دەبێ، ناو گرنگ نییە. لەتورکیا دا لەبەرەی چەپ، سۆسیالیست ورەنجدەراندا بۆشایەکی جددی هەیە. سەندیکاکان لەناو کێشەیەکی زۆر سادەی کرێ دانە کەپێشیان چارەسەر ناکرێت. لایەنی کورد و (DTP) ش بەو هۆیەی کە تا ئاستێک ئێمە ناوەڕۆکەکەی پڕ دەکەینەوە دوو سێ ملیۆن دەنگ دێنێت. کاریگەریەکی دیاری هەیە دەکرێ بگوترێت کە سەرکەوتنێکی سنوورداریش هەیە. لەبنەڕەتدا پێویستە توێژی چەپ و سۆسیالیست پێشەنگایەتی دیموکرایتزە بوونی تورکیا بکات. بۆشایەکە بەردەوام دەکات. تا ئێستاش کەسێک نییە ئەو بۆشایە پڕبکاتەوە. لەوانە نییە ئێمە بەسەر ئەوانەدا حوکم بکەین، هەتاکو بەسەر (DTP)شدا حوکم نادەین. ناڵێین ئەوە بکەن و ئەوە مەکەن، ئەوە راستیش نییە، پێشنیارییان بۆ دەکەین.


ناوەرۆکی (DTP) تا ئاستێک ئێمە پڕمان کردەوە، بەڵام ئەوان کاروخەبات ناکەن، سەرگەردان سەرگەردان دەسوڕێنەوە. بەڕێوەبەرایەتی بەواتا دروست کردنی کورسی نایەت. بەو شێوەیە نابێ، پارتی گەورە ناکەن، کادیری تازە قازانج ناکەن، هەتاکو ئەکادیمیایەک دروست ناکەن، پێشی ناخەن، چەمکی شارەوانییەتی دیموکراتی بەرەو پێشەوە نابەن، بەشێوەیەکی رێک و پێک رێکخستن ناکەن، لێکۆڵینەوەم کردوە، لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا کادیرێکیان نەناردووتە خەلفەتی، هەتاکو دەنگی ئامادەش کۆناکەنەوە، لەدیاربەکر ودێرسیمدا پێویستە ماڵی کلتووری بکەنەوە. لەدێرسیم شارەوانیەتی دیموکراتی گرنگە. دەکرێت چەمکی شارەوانیەتی دیموکراتی پێشبخرێت. باسی عەلەویەتی دەکەن، عەلەویەتی چیەو رەگ و رێشەکەیان نازانن. دوو رۆشنبیری عەلەویم نەبینی بەشێوەیەکی رێک و پێک گفتوگۆ لەسەر عەلەویەتی بکات. دوو دانە کادیر نانێرنە دێرسیم. بەڕێوەبەرایەتی بەمشێوەیە دەبێت. من لەو (DTP)یە تێناگەم. پەنجا جار دووبارەم کردەوە، تا ئێستا ئەکادیمیایەک، ئەنجوومەنی شارێکی دروست نەکرد، لەرێکخستنکردنی نازانن، ئەوانە چی دەکەن، نازانم؟ (akp) نزیکەی سەد ئەکادیمیای دروست کرد. (akp) لەمن تێدەگاو قسەکانی من دەگرێ وهەڵدەستێ پراکتیزەی دەکات، بەڵام هەمان هەوڵدان لای (DTP) نییە. کەسایەتی کورد بەو شێوەیە. بۆ ژنێک چل تەقلە لێ دەدات، بۆشەڕێکی بچووکی کۆڵان مرۆڤ دەکوژێت، چاوی یەکتری دەردەخەن. بەڵام بۆ مەسەلەیەکی وا گرنگ و ژیانی گەورە مووشی نابزوێت. دەزانم کە گەنجن و چەپن و بۆچی لەناو خۆتاندا یەک دوو سەرۆک دەرناخەن، دەرخەن. بەمن دەڵێن سەرۆک، بەڵام من بۆ سەرۆکایەتی، بەقەدەر ئەوەی سەرۆکێک بکات کردم. بەهەزاران کۆنفرانسم هەیە، پەرتووکم هەیە، شوێنەوارم هەیە. ئەوانە بەتەواوی هەموو شتێک روون دەکەنەوە. ئەوانە بگرن و بخوێننەوە، پێک بێنن. وا دیارە ئەو نەخشەی رێگایەی کە رایبگەێنم (DTP) دیاریان کردووە کە لەئێستاوە ئیمزای لەژێر دەکەن. پەیوەندیان بەمنەوە پەیوەندیەکی کۆیلیەتی نییە. ئەو خەباتەی من کردوومە ئافراندنی کەسایەتیەکی ئازادە کە بەئیرادە و مێشکی خۆی دەتوانێ بڕوات. نەخشەی رێگایەک کە هێشتا دەرنەکەوتووە چۆن ئیمزای لەژێر دەدەن؟ پێویستە پەیوەندیان بەو شێوەیە لەگەڵ مندا نەبێت، ئەوە پەسند ناکەم. ناوی منیان تێ دەگەێنن و سڵاوم بۆ دەنێرن. پەیوەندی بەو شێوەیە نابێت، بۆچی بۆخۆیان شتێک داناهێنن، بەرهەم ناهێنن، هەموو شتێک لەمن چاوەڕێ دەکەن، ناوم بەکاردەهێنن، هەتاکو ئەمە ئەخلاقیش نییە. من ئەوە نییم تاکو هەتا هەتایە بەمێنم و بژیم. پێش ئێستاش سێ جار گووتوومە، دووبارەی دەکەمەوە. وا بزانن من مردووم، بە هیچم دامەنێن. خەلوق گەرگەر دەڵێت، پێویستە کورد ستراتیژێکی زۆر ووردیان هەبێ تاکو ئەو وردوو بچووکە گەورەی دەوڵەت دەرباز بکات. مەبەستی لەزۆر ورد چییە؟ یەشارکەمال پەسندی کردوە بۆ لێژنەی ئاقڵ مەندایەتی؟


لەنەخشەی رێگادا روون دەکەمەوە و باسی لێژنەی مرۆڤە ئاقڵ مەندەکانیش دەکەم، رۆلیش دەدەمە رۆشنبیران. لەگەڵ رۆشنبیران چاوپێکەوتنەکان بەردەوام بکەن. بانگی رادیکاڵە دیموکراتەکان دەکەم لەتورکیا. ئەرک و بەرپرسیاریەتی بگرنە ئەستۆ. لەتورکیادا سێ جۆر دیموکرات هەنە. دیموکراتی لیبڕاڵ، محافزەکار ورادیکاڵ. من دیموکراتی رادیکاڵم. پێشەنگایەتی چارەسەری رادیکاڵە دیموکراتەکان جێبەجێ دەکەن. خەلوق و ئەوانەی وەکو ئەو بابچن بەرپرسیاریەتی بگرنە ئەستۆ. سڵاو و رێزی منی پێگەێنن. وەکوتر بۆ منی دیارکردبوو کەوا دەوڵەتی تورک و خەڵکەکەی نەخۆش و شێتن، (PKK)ش وەکو دکتۆری روحیە بۆیان، بۆیە دیاری دەکات بۆ دەرمان کردنی کۆمەڵگا دەبێ ئەرک بگرمە ئەستۆ.


ئەوانە ئەمەیان چۆن لەمن دەوێت؟ ئەوە بێ رەحمی و بێویژدانییە. دە ساڵە لە هەڵومەرجێکی گۆشەگیریدام کەجیهاندا وێنەی نیە راگیراوم، من لێرە ناتوانم تەندروستی خۆم باش بکەم، دەتوانم کۆمەڵگا چاک بکەم؛ کۆمەڵگا چۆن چاک بکەم؟ ئەوان ژیانیان رێک و پێکەو ناونیشانیان دیارەو لەماڵی زۆر خۆش دانیشتوون و دەرفەتیان هەیە. ئەوەی پێویستە ئەوان بیکەن، ئەوان نایکەن من لەو هەڵومەرجە دا چۆن بیکەم؟


رۆژانی دیرۆکی دەگوزەرێنین، قۆناخێکی مێژوویی دەرباز دەکەین. پاش مانگێک، مانگ و نیوێکی تر قۆناخەکە دەگۆڕێت. نەخشەی رێگا تا(15)ی ئاب دەگەێنمە دەستان. هەرکەس چاوەڕێ ی شتێک لەمن دەکات، دەیانەوێت رۆڵ بەبینم. منیش دەڵێم پێشم بکەنەوە، وەرن پێکەوەدایالۆگ بکەین؛ کۆمسیۆنێکم دەبێت. کۆمیسیۆنی جولانەوەی ویژدان. لەپێش خەڵک گفتوگۆ بکەین، تاکو بڵێم گوێبگرن، لەمەدا چ مەترسی هەیە؛ کێ وچ زەرەردەکات؟
کۆمسیۆنێک دروست بکەن وەرن چاوپێکەوتن بکەین؛ ئەمە چ مەترسییەکی هەیە، لەم دیدارەدا پەیوەست بەنەخشەی رێگا هەندێک سەرەداو نیشاندەدەم. لەنەخشەی رێگادا میساقی میللی بەدەست دەگرم. من میساقی میللی چیم(من میساقی میللی پارێزم). بەهەڵە تێمەگەن کەوادەڵێم خۆم لەشوێنی مستەفا کەمال دانانێم. ئەوانەی لەناو میساقی میللی دان ئەو سنوورەی کە ئێستا بۆ تورکیا دانراوە، ئەمە نییە، موسڵ و کەرکوک و کوردانی سووریاش دەکەوێتە ناو. میساقی میللی ئەوکات بڕیارێک بوو پەرلەمان گرتبوویەتی. میساقی میللی، واتەکەی سوێندی میللیە. کاتێک دەڵین میساقی میللی بەواتای هەڵگرتنی سنوورەکان یان گۆڕانیان نایەت. خۆی لەخۆیدا لەهەڵومەرجی رۆژگاری ئەمڕۆماندا هەڵگرتنی سنوورەکان پێویست ناکات.


میساقی میللی گوزارە لە یەکێتی نێوان کورد ـ تورک دەکاتەوە. شەڕی رزگاری شەڕی کورد وتورک بەهاوبەشیە. لەنامەیەکدا کە لەزیندانی ئادیاماندا جەمال چاکر ناردوویەتی، لە دە ی تشرینی(1922)پەرلەمان لەدانیشتنێکی نهێنیدا بڕیارێکی(18)ماددەیی هەیە. ئەو بڕیارە بە رد کردنەوەی(64)دەنگ و بەپەسند کردنی(373) دەنگ یاسایەکە پەسند کراوە. سەرنج بدە(64)بە(373)!! ئەمە لە ئەرشیفی پەرلەماندا هەیە، کاربەدەستانی دەوڵەت ئەمە دەزانن. ئەو بڕیارە سەرەتا کوردستانێکی خۆسەر وەکوتر زۆر مافی تریش دەناسێت. من بۆخۆم ئاگام لەو دانیشتنە مێژووییە نەبووە، نەمدەزانی. سوپاس بۆ ئەو هەڤاڵەی کە ئەو نامەیەی نووسیوە. دیسان دەستووری ساڵی(1921)هەیە. ئەو دەستوورەش دەستووری ئەو وڵاتە و ئەو کۆماریە کە لەقۆناخی دامەزراندندا ئامادەکراوە. ئیدی ئێمە لەنەخشەی رێگا دا داوای بەهەنووکەی کردنی ئەوە دەکەین. دەمانەوێت ئەوە پێک بێت. دەڵێین ئەو بڕیارە لە پەرلەمانەکەی ئێوە دەرکەوتووە، ئەوە پێک بێنن. ئەو نامەیە بۆ ئەوانیش دەنێرم. پێش ئێستا چەندین جار نامەم بۆ گول و ئەردۆغان نووسیووە. حەوت ساڵە ئارام دەگرم. لێدوانی گرنگ دەدەن، دەی بزانم لێدوان بدەن. دەڵێن چارەسەری دەکەین، بۆچی چارەسەری ناکەن؟ سەرۆککۆماری، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان لەئێوە پێک دێت، سێ کاربەدەستی گرنگی دەوڵەت لەئێوە پێکدێت، دیسان ئێوە چارەسەری ناکەن، ئەو کات ئەمە کات بەسەربردنە. دەڵێن، ئامادەکاری دەستوور دەکەم، نایکەیەت. دەستوورێکی دیموکراتی دروست بکەن و دەریخەن. مەسەلەکە بە دەستوورێکی دیموکراتی چارەسەر دەبێت، بۆچی نایکەن؟ ئەم قۆناخە ئەردۆغان بەڕێوەی دەبات. بۆچارەسەری کێشەی کورد جارێک دەڵێت ئابووری، جارێک دەڵێت سیاسی. نەکرا، گووتی سەرەتا با لە ئابوورییەوە دەستپێبکەین. ئەوانە ئاگایان لەزانستی سیاسی نییە، کێشەی سیاسی چارەسەر نەکرێت، کێشەکانی تریش چارەسەر نابن. بەو شێوەیە لەگەل (chp) و بایکال و باخچەلی دا کەوتنە شەڕە قسە کێشە چارەسەر نابن. لەدەرەوەی کێشەی تورکستانی گەورە شتێکی تریان نەکردووە، قسەیان ناڕوات. ئەو کەسانەی گەلان بەڕێوە ببەن پێویستە بەبەرپرسیاریەتیەکی گەورەوە هەڵسوکەوت بکەن. مرۆڤی دەوڵەت بۆ هەندێ پێویستە.


سەرپۆش (حیجاب) بکەینەوە یان دا بخەین، سەربازان لەدادگای مەدەنیدا دادگایی بکەین یان نەیکەین، ئەوە نابێ. هەمووی بەدەستووری دیموکراتی چارەسەر دەبێت. پێویستە یەکسەر پلاتفۆرمی دەستووری دیموکراتی ئاوا بکرێت، گفتوگۆی بکرێت، دەستوورێکی دیموکراتی ئامادە بکەن، پەرلەمان بۆ خۆی دەتوانێت بەبێتە پەرلەمانی دامەزارندن، ئەگەر ئەوە ناکەن پەرلەمانێکی دامەزرێنەر لەسەدو پەنجا کەسێک پێک بێنن. ئەوە تا باسی باسک دەکەن، دەڵێن ئیسپانیا؛ ئیسپانیەکان رژێمی فرانکۆیان بەدەستوورێکی دیموکراتی دەرباز کرد. رۆژئاوا رەخنە دەکەن، بەڵام ئەوان رۆشنبیریان هەیە و ئاستی تێگەیشتنیشیان بەرزە. بەو شێوەیە بەسەریان خست. سەرۆک وەزیر ئەو نموونەیە وەربگرە و بخوێنەوە و بزانە چۆن بووە. دیسان لەفەڕەنساش نموونەی گۆلەوە هەیە، فەڕەنسا ئێستا قۆناخی پێنجەمین لەکۆماردا ئاوا دەکات.


تا ئێستاش ئەمریکا وئینگلتەرا لەسەر پشتی من سیاسەت بەرێوە دەبن، دەیانەوێت لەدەرەوەی بارزانی، تاڵەبانی لەدژی ئێمە لەوانە مەترسی دارتر سەرۆکی دەسترۆویشتووتر دەردەخەن، گەلەکۆمە بەردەوام دەکات. ئەوە من زۆر نارەحەت دەکات. بەتەنها نامەوێت بەرپرسیاری بخەمە ئەستۆی خۆم. لەخۆم تووڕە دەبم، دەتۆرێم. ئەوا بە تەواوی یازدە ساڵە ئارام دەگرم. دەهزرم ئەو قۆناخەیان بۆ ئەوەندە درێژکردەوە. چونکە ئەمانە چارەسەری ناهێنن و لەدەستی دەدەن. دووەمین قەڵمبازی پازدەی ئابمان پێ نەکرا. لەمەدا بەرپرسیاریەتی من هەیە. خۆی لەخۆیدا حەفتانە کاتژمێریک لەگەڵ ئێوە دیدار ساز دەکەم. لەرەوشێکی بەوشێوەیە دا تاچەند بەش دەکەم. ئەو مەرجانەی تیادا دەگوزەرێنم ناتوانم سەرۆکایەتی پراکتیکی بکەم، هیچ کەس چاوەڕێ ی ئەوەم لێ نەکات.


لەسەرەتای گرتنم دا کاتێک هێنامیان بۆ ئێرە بەکاربەدەستەکەم گووت؛ دەتوانین کێشەکە چارەسەر بکەین، ئەگەر پێویست بکات دەتوانین لەچیاش بێینە خوارەوە، بەمنیان گووت؛ ئێوە دەزانن . دیسان کاتێک سەرەتا هێنامیان بۆ ئێرە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا کاربەدەستێکی سەربازی گووتی؛ ئەگەر شەڕ دەکەن وەکو مرۆڤان شەڕ بکەن. لەو لاو لەم لا بەخۆتەقاندنەوە نابێ. هەندێکیش مافی هەبوو. ئەگەر ئاشتی بکەن وەک مرۆڤان ئاشتی، ئەگەر شەڕیش دەکەن، وەک مرۆڤان شەڕ بکەن. لەرابردوودا زۆر رووداوی کە ناچێتە عاقل و خەیاڵم روویندا. لەبەر جاشێک خێزانێک پاکتاو دەکرا رووداوی واش روویاندا. ئەوە شێوازی من نییە، لەفەلسەفەی ژیانی مندا شتێکی وا جێگای نییە. ئێستاش ئەوەی ئەوان کردوویانە جاش لەشوێنیان دەکەن. گوندی بیلگەی لەناودا لەزۆر شوێنی تریش کردیان، دەیکەن. پێش ئێستا زۆرم باس دەکرد، چوار چەتە هەیە. دیسان دووبارە نامەوێت باسی بکەم. لەمەو بەدوا چی دەبێت نازانم. دوای مانگێک ، مانگ و نیوێکی تر لەوانەیە قۆناخەکە بەشێوەیەکی جیاوازتر بسوڕێتەوە. تاکو پایز زۆرشت بگۆڕێت. ئەگەر شەڕ بەبێ کوردستان بەرەو جیابوونەوە دەچێت. ئێمە بە پێداگریەوە پارێزگاری لەئاشتی دەکەین، ئەوانەی ئاشتی ناهێنن بەرپرسیار ئەون. ئەگەر چارەسەری پێشنەکەوێت من لەنێواندا دەردەکەوم. ئەو ستاتۆیە(قەوارەی) ئێستای تورکیا کورد ئەگەر کەریش بن پەسندی ناکەن، ئەو ستاتۆیە پەسند ناکرێت. من ناڵێم با شەڕ بکەن، ئەمە بانگەوازی نییە بۆ شەڕ. ئەوان شەڕ دەکەن، ئاشت دەبنەوە، خۆیان تەسلیم دەکەنەوە، دەچنە دەرەوەی وڵات، ئەوا بەبڕیاری خۆیان دەبێت، من نزیکی نابمەوە. من تەنها مافی رەخنە کردنم بەکار دێنم. دووبارەی دەکەمەوە لەمەو بەدوا چی روودەدات نازانم. لەناو (PKK)دا لەوانەیە فەرماندەی بەتواناو شارەزا دەربکەون. توانستی (PKK) بۆ شەڕ نازانم چەندە. لەوانەیە هێزی بگاتە دەقاتی ساڵانی(1995). خاوەن ئەزموونن. دەتوانن رێکەوتنیش بۆ خۆیان پەیدا بکەن. ئەگەر شەڕ رووبدات لەوانەیە سەرکەوتنیش بەدەست بخەن، ئیتر لەناو خۆ، لەدەرەوە، لەشار، لەگوند چی دەکەن خۆیان بڕیار دەدەن. لەم بارەیەوە لەوانەیە ئامادەکاریشیان هەبێت. لەلای دیکەشەوە لەوانەیە دەوڵەتیش ئامادەکاری هەبێ. لەوانەیە سێ سەدفرۆکە پێکەوە هەستێنێ و بەجارێک لەناویان ببات. لەوانەیە وەکو تامیلیەکان لەناو بچن. هێزەکانی دەرەوە ، ئەمریکا نایەوێت (PKK) نەقازانج بکات و نە لەناویش بچێت. لەو شەڕەدا هەردوو لا زەرەر دەکەن، لەو شەڕەدا گەلان زەرەر دەکەن. رەوشی ئەفغانستان و پاکستان لەپێش چاوانە. رەوشی ئێران و سووریا و ئێراق لەبەرچاوانە. لەوانەیە ئێران کردەوەی تێکبەردان ئەنجام بدات. لەئێراق لەموسڵ ـ کەرکوک دا، لەتەلعەفەر هەر رۆژ بۆمبا دەتەقنەوە، بەدەیان مرۆڤ دەبنە قوربانی. ئەو کارانە بە ئەوانەی وەکو مالیکی ناکرێ، ناتوانن چارەسەری بکەن.


خۆی لەخۆیدا من ئەوە دەکەم. لەو بارەیەوە پێشتریش دیاریم کردبوو، دیسانیش دیاری دەکەم، لەبارەی یەکێتی کوردانەوە چوار پراکتیک و پێنجیش پرەنسیپی تیۆریم دیاری کردبوون. دەتوانن ئەوانە بەرفراوانتریش بکەن. ئەوانەم بۆ ئەو کۆنفرانسەی کە پێویستە لەباشووردا بکرێت دیاریم کردبوون. ئەگەر کۆنفرانسیش نەکرێت، دیسان بەشدار بوونی هەموو لایەنەکان دەکرێت بەشێوازی کۆنگرەش بکرێت. دەکرێت لەژێر ناوی کۆنگرەی گەلی دیموکراتی ئەنجامبدرێت. ئەو کۆنگرەیە لە (15)ی ئاب یان لەکۆتایی مانگی ئابدا دەکرێت ئەنجام بدرێت. ئەرتوغوورول ئۆزکوک دەتوانێت بێت. زانیاریەک لای ئەو هەیە، ئەگەر بێت بە وردی لێیدەکۆڵینەوەو گفتوگۆی دەکەین بەڵام دەبێ ئەوانە بەشێوەیەکی راست و دروست لەرۆژنامەدا بڵاو بکاتەوە.


لەزیندانیش لەبارەی چارەسەری پرسی کوردەوە یاداشتنامەیەکیان لە هەشت ماددەدا بڵاو کردۆتەوە. ئەو نامانەی لەزیندانەکانیشەوە هاتوون نموونەی هاوشێوەی ئەوانەن.


کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کاردەکەن؟ خەتیب دیجلە چی دەکات، کار دەکات؟ هاوسەرۆکی هەیە، کێ یە؟ دوای پازدە رۆژی تر پارێزنامەم بەشی رۆژهەڵاتی ناوینی تەواو دەبێت. وەکو پارێزنامە بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای بنێرم، لە پارێزەرانی ئەوروپام پرسیاری بکەن و وەڵامم بۆ وەرگرنەوە زۆر باش دەبێت. ئەو نامانەی کە لەزیندانەکانەوە هاتوون هەنە. حەفتەی رابردوو پەرتووکی کارل سیمیتسم داوا کردبوو.


سڵاوم دەنێرم بۆ گەلەکەم لە کرشەهیر، لەحازرۆ، دیاربەکر. سڵاو بۆ هەموو لاێک.
رۆژ باش


15ی تەمووز 2009