١٥\٦\٢٠١٢
تاریکیی.
حه‌یات مه‌جید
وا تاریکیی به
جارێک بۆ خۆیم ئه‌با
به ژێر ساباتی بێده‌نگییدا
پڕژه پڕژه ئه‌مڕێژێته سه‌ر
به‌رده‌نوێژێکی خاڵی له
سوژدە
ته‌زبیحێک خاڵی له زیکر
که‌نارییه‌ک
خاڵی له جریوه
تاڤگه‌یه‌ک خاڵی له هاژه
تۆیه‌ک خاڵی له من..
ئه‌مڕێژێته سه‌ر
سه‌ر په‌نجه‌ی ژنێکه‌وه
عه‌یامێکه ملپێچێکی نه‌چنیوه
بۆ زستانێک ساردتر
له ئاهی خۆی..
ئه‌مڕێژێته سه‌ر
هێلانه‌ی کۆترێکی کۆچه‌ریی.
ئه‌م تاریکییه بۆ کوێم ئه‌بات
له دوا وێستگه‌یدا ئه‌مباته‌وه
سه‌ر شه‌قامێکی نیشتیمان
شه‌قامێک بێدارتر له خۆم
بۆ لای رێبوارێکی ئاڵووده به ته‌نیایی
بۆ لای تۆیه‌ک ته‌نیاتر له من و
خامۆشتر له تاریکیی.
hayat.qader@gmail.com
|