په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٣\٢٠١٤

تێگەیشتن لە نێرسالاریی پیاوان بە بێ بەرەنگاربوونەوە

کۆتایی بە کۆیلەیی ژنان ناهێنێ!!!

 

 

 

ئێستا هەموو ژنانی کوردستان - بێجگە لە ژنە باڵاپۆشە ئیسلامییەکان - باش لەوە تێگەیشتوون کە زۆربەی هەرە زۆری پیاوانی کورد نێرسالارن و نەک هەر ناتوانن دان بە ماف و ئازادیی وەک یەکی نێوان ژنان و پیاواندا بنێن بەڵکە هەر لە بنچینەدا ژنان بە مرۆڤی تەواو نازانن، بەڵام ئەگەر ئەو تێگەیشتنە لە لایەن ژنانەوە نەگۆڕێ بۆ بەرەنگاربوونەوەیەکی یەکسانییخوازانە و راشکاوانەی ئەوتۆ لە بەرانبەر پیاوانی چەوسێنەر و پێیان نەڵێن:
- ئیدی ئێمە نامانەوێ وەزیری ناندین و خزمەتگوزاریی نێو ماڵان بین و دەبێ لەمەودوا ئەو پۆستە لە نێوان هەردوو لامان دابەش بکرێ!
- ئیدی ئێمە نامانەوێ هیچ سوپا و هێزێکی چەکدار هەبێ و هیچ شەڕێک هەڵبگیرسێ کە تەنیا لە بەرژەوەندییەکانی ئێوە دان!
- ئیدی ئێمە هیچ دینێکمان ناوێ کە ئێمەیان کردۆتە کۆیلە و هەر خۆشتان بۆ بەرژەوەندییە چەوسێنەرەییەکانی خۆتان داتانمەزراندوون!
- ئیدی ئێمە پۆلیس و یاسایەکان و دادگایەکانی ئێوەمان ناوێ کە  هەمیشە سەرکوتمان دەکەن و هەرگیز ناهێڵن یەکسان ببین بە ئێوە!
-  ئیدی و - ئیدی و... هتد.
ئەگەر نا؛ ئەوە هەر دەبێ ژنان رۆژانە چەندین کاتژمێر لە بەرانبەر ئاوێنەکان دۆش دابمینێن تا جوانییە رووکەشەکانیان رێکبخەن و خۆیان بکەنە نێچیرگەلێکی دەستەمۆی بەردەستی پیاوە نێرسالار و ژنکوژەکان!!!

 

 

 

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک