٩\٢\٢٠١١ ته‌وه‌ری رووخانی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریی و بنه‌ماڵه‌ییه‌کان. - ٨ -
سازدانی ته‌وه‌ر: ئه‌مڕۆ
رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تونس و میسر ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر بوون، که هه‌موو خه‌ڵکی جیهانیان به خۆیانه‌وه خه‌ریک کردووه و بوونه‌ته بابه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و ناوچه‌که و نواندنی هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕواننه‌کراو. له وڵاتانی رۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش خه‌ڵک به‌و جموجوڵانه و ده‌سکه‌وته‌کانی تا ئێستای خۆشحاڵ بوونه و هه‌ست به وره و ئومێدێکی پتر ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌سهێنانی ژیانێکی باشتر و ئازادیی و ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتر. دوا به‌دوای ئه‌و جموجوڵانه هه‌رچی سه‌رۆک و پاشا و رابه‌ری شۆڕشی وڵاتانی ناوچه‌که‌یه که‌وتوونه‌ته خۆیان و پاره و پوول و به‌ڵێنی سه‌وز و سوور ده‌به‌خشنه‌وه. هه‌روا که‌سایه‌تی و حیزب و لایه‌نی سیاسی ئۆپۆزسیۆنیش لێره و له‌وێ تووره‌گه‌یان بۆ ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و جموجوڵانه ئاماده کردووه. ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ئێمه‌ش - ئه‌مڕۆ - به گرنگییه‌کی تایبه‌ته‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و جموجوڵانه و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که زه‌مینه‌خۆشکردن و فه‌راهه‌مکردنی ده‌رفه‌تێک بۆ لێکدانه‌وه‌یان و ئاشناکردنی خوێنه‌ران پێیان خۆی له خۆیدا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که به به‌شێک له‌و ئه‌رکانه‌ی که بۆ خۆی داناوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێویستمان زانی ئه‌م ته‌وه‌ره ئاماده بکه‌ین و ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز بکه‌ین:
ئه‌مڕۆ: به ڕای ئێوه هۆکاره‌کانی ئه‌و خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینانه چین که تا ئێستا له وڵاته‌کانی ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ رووخاندنی ده‌سه‌ڵات ڕوویان داوه؟
ئارام حه‌مه‌ساڵح: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره زۆر ئاسانه، پێشێڵکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و مافی تاکه‌که‌س ،چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی و ناله‌باری باری ئابوری هاووڵاتیان و بێ‌کاری وکه‌مده‌رامه‌تی و نه‌بونی ئازادی ودیموکراسی له‌و هۆکاره سه‌ره‌کیانه‌ن که‌له‌م رۆژه‌دا شه‌قامی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ته‌قاندۆته‌وه‌وخه‌ڵکی ده‌ستاینکردووه به‌مانگرتن وراپه‌ڕین، به‌ڵام ئه‌فسوس دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که‌و میدیای عه‌ره‌بیی ڕاستره‌وئه‌و خه‌ڵکه شۆڕشگێرو به‌شخوراوانه به‌که‌سانی گێره‌شێوێن ولاده‌رو یاساشکێن وچی وچی نێوزه‌د ده‌کا....!!!
ئه‌مڕۆ: لێکدانه‌وه‌ی ئێوه بۆ ئه‌وه چیه، که له شوێنێکی وه‌ک میسردا (که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی ٨٠ ملیۆنه و ته‌نیا ژماره‌ی ئه‌ندامانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و حیزبه هاوپه‌یمانه‌کانی له چه‌ند ملیۆنێک پترن و ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش له ملیۆنێک پترن) که‌چی خۆپیشاندان و راپه‌ڕینی چه‌ند سه‌د هه‌زار که‌سێک، بووه‌ته مایه‌ی ئه‌و هه‌موو ترس و شپرزه‌ییه له ریزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا؟
ئارام حه‌مه‌ساڵح: راسته ئاخێوه‌ران و چه‌کدارانی داموده‌زگاکانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و هاوپه‌یمانه‌کانیان خۆیان له چه‌ند ملیۆنێک ده‌ده‌ن ، به‌لام ئه‌مه هیچ کاتێک به‌و مانایه نایه‌ت که ئه‌مانه هه‌ر هه‌مویان دڵسۆز و لۆیاڵن بۆ سیسته‌می سیاسی وڵات، ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار به‌رزیان ته‌نها فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆری حکومه‌تن وسه‌رقاڵی په‌یداکردنی قوتی ژیان وکاروکاسپین بۆ خۆیان وماڵ ومنداڵیان، ئه‌گه‌رنا چه‌ندسه‌د هه‌زارکه‌سێک نه‌یده‌توانی بیانهێنێته‌له‌رزین چۆکیان پێ دابدات...!! ئاشکرایه که پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ودیمۆکراسی له‌م ولاتانه‌داسه‌رله‌به‌ر بریتیه له‌درۆوده‌له‌سه‌وساخته‌کاری و خۆڵکردنه‌چاوی خه‌ڵکییه‌وه هه‌ربۆیه حوسنی موباره‌ک له دواهه‌لبژاردندا ڕێژه‌ی ٪٩٠ ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنا،خۆ سه‌ددام حوسێنیش به‌م دواییه ڕێژه‌ی ٪١٠ ده‌نگه‌کانی گه‌لی عێراقی به‌ده‌ست هێنا،هه‌موشمان بینیمان که‌گڵۆله‌ی که‌وته‌لێژی چه‌ندکه‌سی له‌گه‌ڵدامایه‌وه‌و چه‌ندکه‌س شه‌ڕی بۆ کرد..!!
ئه‌مڕۆ: به پێی لێکدانه‌وه‌ی ئێوه، ئه‌و ئاڵوگۆڕانه چی ده‌بن که دوای ئه‌م راپه‌ڕینانه به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌دا دێن؟
ئارام حه‌مه‌ساڵح: کاتێ که‌باس له ئاڵوگۆڕی سیستمی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوێن‌دا ده‌که‌ین ناکرێ ڕۆڵی ئه‌مریکاو خۆرئاوا له‌به‌رچاونه‌گیرێ وحسابی بۆ نه‌کرێ ،له‌دونیای دووجه‌مسه‌ری جاراندا هه‌ریه‌که له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت وئه‌مریکا سه‌پۆرتی چه‌ندوڵاتێکیان ده‌کردو دژی یه‌کدی به‌کاریان ده‌هێنان ،سوریا وعێراق ولیبیا نمونه‌ی ئه‌و وڵاتانه بوون که‌سه‌ر به‌بلۆکی سۆڤیه‌بوون و رژێمی پاشایه‌تی ئێران وئه‌رده‌ن و تورکیاش نمونه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌بوون که‌سه‌ربه ئه‌مریکاو خۆرئاوابوون،به‌واتایه‌کی ڕوونتر ئه‌و ڕژێمانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدان ده‌رهاویشه‌وبه‌رهه‌می جه‌نگی سارد‌و ململانێی نێوان سۆڤیه‌ت وئه‌مریکا بوون ،ئیدی ئه‌م ڕژێمانه گۆڕه‌پانه‌که‌یان بۆ ته‌خت ببوو به‌ئاره‌زوی خۆیان ته‌راتێنیان ئه‌کردو میلله‌تیان ئه‌چه‌وسانده‌وه‌و مافه‌کای هاو وڵاتیانیان پێشیلده‌کرد و به‌ئاگروئاسن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کردن که‌سیش نه‌بوو پێیان بڵێ به‌ری چاوتان کلی پێوه‌یه، به‌ڵام له ئه‌مڕۆی دونیای یه‌کجه‌مسه‌ریدا چیتر ئه‌و هاوکێشه سیاسییه بڕناکا وهه‌رده‌م لاسه‌نگ ده‌وه‌ستێ..!! به‌لایه‌ک ئه‌مریکا وه‌کو تاکه سوپه‌رپاوه‌ری سه‌ر گۆی زه‌وی ناخوازێ حکومه‌تێک له‌م ناوچه‌یه‌دا قوت ببێته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌کانی بکات به‌لایه‌کی تریشدا ناتوانی حکومه‌تێکی دیکتاتۆروچه‌وسێنه‌ر له‌وته‌رحه‌ی جاران دروست بکا ،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ ئه‌و ڕژێمانه‌ی که‌له ئه‌نجامی ڕاپه‌ڕینه‌وه دێنه سه‌رکار ده‌بێ به پێی مه‌رج وپێداویستیه‌کانی ئه‌مریکا بێ و بشتوانێ ژیانێکی ئاسووده‌تر وله‌بارتر بۆ هاو وڵاتیان ده‌سته‌به‌ر بکاو که‌مێکیش ڕێز له‌مافه‌کانی مرۆڤ و مافه‌کانی تاک individual rightsبگرێ. هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ری بوون ومانه‌وه‌ی ڕژێمی دیکتاتۆر هه‌ر ده‌مێنێ چونکه ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و رژێمانه‌یه که‌له ئه‌نجامی ڕاپه‌رینه‌وه دێنه ئاراوه.
جێگای باسکردنه که ئه‌مریکا وه‌کو تاکه ڕابه‌رو داکۆکیکه‌ر له سیسته‌می کاپیتالیزمی جیهانی باشترین په‌ندوعیبره‌تی له‌کاره‌ساتی یازده‌ی سێپتامبه‌ر وه‌رگرت و بۆی ده‌رکه‌وت که بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌کان به‌راستڕه‌و میانه ڕه‌و و چه‌پره‌ویانه وه چیتر جێگه‌ی متمانه نین و هه‌ر یه‌که‌یان له‌بارودۆخێکی تایبه‌تدا یانژێ له‌هه‌ل ومه‌رجێکی نێوده‌وله‌تیدا ده‌توانن هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ن و گوشار بخه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریه‌کانی .... ده‌نا زۆر له‌مێژ بوو ئه‌مریکا پیرۆزبایی له ئیخوان موسلیمه‌کانی میسر ده‌کردوده‌یهێنانه سه‌رحوکم و ده‌یکردنه هاوکارو هاوپه‌یمانی خۆی..!! جیاله‌مه‌ش هه‌رکاتێک ئه‌مریکا ڕژێمێکی ئیسلامی له‌جۆری شانشینی سعودیه‌وتورکیای ده‌ستکه‌وت که‌زه‌مانه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوریه‌کانی بکا ئه‌وائاماده‌یه هه‌مووجۆره په‌یوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ل ببه‌ستێ ، هه‌رکاتێکیش ئیخوانه‌کان توانیان گه‌ره‌نتی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا به‌ئه‌مریکابده‌ن و‌سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ش بپارێزن وهه‌ڕه‌شه‌ش له‌به‌رژه‌وه ندیه‌کانی ئه‌مریکا نه‌که‌ن ئه‌واهاتنه‌سه‌رکاریان له‌میسردا مسۆگه‌رده‌که‌ن له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌مریکا سه‌رقاڵی ئیمتیحانکردنی ئیخوانه‌کانه، ده‌رچونیان یانژێ راسب بونیان له‌داهاتوویه‌کی نزیکدا ئاشکرا ده‌بێت ، ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌یادنه‌چی که ئه‌مریکاو خۆرئاوا هه‌روه‌ها ئیسرائیلیش زۆرباش ده‌زانن که‌میسر گرنگترین وڵاتی عه‌ره‌بی ئیسلامییه‌و پایته‌ختی فیکروڕۆشنگه‌ری عه‌ره‌ب وئیسلامه بۆیه گرنگیه‌کی تایبه‌ت وزیاد له‌پێویست به‌م وڵاته ده‌ده‌ن.به‌ڵام له تونس‌دا ئه‌گه‌ری ده‌ستبه‌کاربوونی ڕژێمێکی ئیسلامی زۆر لاوازه، بۆیه زه‌بری رووداوه‌کانی تونس ئه‌وه‌نده‌ی میسر به‌هه‌ند نه‌گیرا.
ئه‌مڕۆ: ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌و جموجوڵانه له کوردستاندا تا چ راده‌یه‌که؟ له‌و رووه‌وه چ لێکدانه‌وه‌یه‌کتان بۆ په‌رچه‌کرداری خه‌ڵکی کوردستان و هێزه سیاسییه‌کان(ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن) سه‌باره‌ت به‌و جموجوڵانه هه‌یه؟
ئارام حه‌مه‌ساڵح: ئه‌گه‌ری روودانی جموجوڵ و په‌رچه‌کردار له هاوشێوه‌ی میسر و تونس له کوردستاندا وه‌کو زۆرێک له وڵاتانی خاوه‌رمیانه زۆره، زۆرداران سه‌ر به هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بن و به‌هه‌ر زمانێک قسه بکه‌ن هه‌ر به‌رگێک بپۆشن هه‌ر زۆردارن و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیشیان زۆره ،له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین له‌ناوچوون وسه‌رنگونبوونی هه‌ر کامێکیان ئه‌وانی تریان لاواز ده‌کا، به‌هه‌مان شێوه‌ش رزگاربوونی هه‌ر گه‌لێک له‌چه‌وساندنه‌وه گوڕوته‌کانێکی به‌هێز ده‌دا به‌گه‌لانی تر‌و ڕێگای دوورودرێژیان بۆ کورت ده‌کاته‌وه،جا په‌رچه‌کرداری ئۆپۆزسیۆن له‌کوردستاندا که‌له‌م ڕۆژه‌دا له خولگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕندا جێگیره به‌به‌یانێک هه‌ڵوێستی خۆیان ئاشکراکردو سه‌ره‌ڕای چه‌ند داواکارییه‌ک بانگه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و سه‌رله‌نوێ دروستکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی کوردستانیان ڕاگه‌یاند، هه‌رچی ده‌رباره‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسیشه ئه‌وه هه‌ر زوو که‌وتنه خۆیان و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و زرێڤانیان خسته ئینزاره‌وه‌و بۆ سه‌رکوتکردنی جه‌ماوه‌ر به‌هه‌موو کونوقوژبنێکی کوردستاندا بلاویانکردنه‌وه، شایانی وتنه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هێزیکی تایبه‌تی بۆ په‌لاماردانی گرده‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌کردبوو له‌کاتی پێویستدا، له‌هه‌مان کاتیش‌دا میدیای هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌لات که‌وتنه چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ته‌مایه حکومه‌تی هه‌رێم له‌ناوبه‌رێ وئه‌م ئه‌زموونه‌مان لێ تێک بدات...!! ئه‌مه له‌کاتێکدا که خودی به‌یانه‌که‌ی گۆڕان جۆرێک له خوێنگه‌رمی گه‌نجانه‌و هه‌له‌شه‌یی وپه‌له‌په‌لی پێوه‌دیاربوو له‌به‌رانبه‌ر ئه‌میشدا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ردووحیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له‌سه‌رجه‌م میدیاکانیانه‌وه بۆنی خوێنی لێده‌هات ،شه‌ڕی خۆکوژه‌و عه‌قڵیه‌تی شاخ سه‌رله‌به‌ری لێدوانه‌کانیانی گرتبۆوه، خۆ ئه‌گه‌ر بهاتباو هه‌ردووحیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بێده‌نگیان هه‌ڵببژاردایه‌و ئه‌وهه‌راوزه‌ننایه‌یان سازنه‌کردایه ئه‌وا زۆر سه‌رکه‌وتوتر ده‌بوون.
ئه‌مڕۆ: به رای ئێوه ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان چ وانه و ئه‌زموونێک له‌و جموجوڵانه وه‌ربگرن؟
ئارام حه‌مه‌ساڵح: ئه‌زموونێک که‌پێویسته خه‌ڵکی کوردستان له رووداوه‌کانی تونس و میسره‌وه وه‌ریبگرێ به کورتی ئه‌وه‌یه که هه‌رچه‌نده زۆرداران به ژماره زۆر و پڕ چه‌ک بن هه‌ر هێشتا به‌رگه‌ی شه‌پۆلی ناره‌زایی و هێزی له‌بن نه‌هاتووی جه‌ماوه‌ر ناگرن.
٧\٢\٢٠١١
|