٧\٢\٢٠١١ ته‌وه‌ری رووخانی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریی و بنه‌ماڵه‌ییه‌کان. - ٧ -
سازدانی ته‌وه‌ر: ئه‌مڕۆ
رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تونس و میسر ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر بوون، که هه‌موو خه‌ڵکی جیهانیان به خۆیانه‌وه خه‌ریک کردووه و بوونه‌ته بابه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆک و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و ناوچه‌که و نواندنی هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕواننه‌کراو. له وڵاتانی رۆژهڵاتی ناوه‌ڕاستیش خه‌ڵک به‌و جموجوڵانه و ده‌سکه‌وته‌کانی تا ئێستای خۆشحاڵ بوونه و هه‌ست به وره و ئومێدێکی پتر ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌سهێنانی ژیانێکی باشتر و ئازادیی و ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتر. دوا به‌دوای ئه‌و جموجوڵانه هه‌رچی سه‌رۆک و پاشا و رابه‌ری شۆڕشی وڵاتانی ناوچه‌که‌یه که‌وتوونه‌ته خۆیان و پاره و پوول و به‌ڵێنی سه‌وز و سوور ده‌به‌خشنه‌وه. هه‌روا که‌سایه‌تی و حیزب و لایه‌نی سیاسی ئۆپۆزسیۆنیش لێره و له‌وێ تووره‌گه‌یان بۆ ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و جموجوڵانه ئاماده کردووه. ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ئێمه‌ش - ئه‌مڕۆ - به گرنگییه‌کی تایبه‌ته‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و جموجوڵانه و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که زه‌مینه‌خۆشکردن و فه‌راهه‌مکردنی ده‌رفه‌تێک بۆ لێکدانه‌وه‌یان و ئاشناکردنی خوێنه‌ران پێیان خۆی له خۆیدا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌که به به‌شێک له‌و ئه‌رکانه‌ی که بۆ خۆی داناوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێویستمان زانی ئه‌م ته‌وه‌ره ئاماده بکه‌ین و ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز بکه‌ین:
ئه‌مڕۆ: به ڕای ئێوه هۆکاره‌کانی ئه‌و خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینانه چین که تا ئێستا له وڵاته‌کانی ڕۆژهڵاتی ناوه‌ڕاستدا بۆ رووخاندنی ده‌سه‌ڵات ڕوویان داوه؟
سه‌لام عه‌بدوڵا: قەیرانی دارایی بانقەکان(سەنتەری سەمایەداری دارایی) لە سیستێمی ئابووری جیهان روویداوەو لە پلەیەکی زۆر ئاڵۆز و ترسناکەو خودی بیرمەندو زاناکانیان ناتوانن چارەسەری بۆ بدۆزنەوە. رەنگدانەوەی ئەم قەیرانە خۆی لە ناڕەزایەتی لەسەر ئاستی جیهان بینیوەتەوە، بۆ نموونە(فەرەنسا، ئیسلەند، یونان)و، ئێستا لە تونس، مەغرب، مۆریتانیا، یەمەن، ئەردەن و سبەی لە وڵاتانی تر روودەدەن.
ئه‌مڕۆ: لێکدانه‌وه‌ی ئێوه بۆ ئه‌وه چیه، که له شوێنێکی وه‌ک میسردا (که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی ٨٠ ملیۆنه و ته‌نیا ژماره‌ی ئه‌ندامانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و حیزبه هاوپه‌یمانه‌کانی له چه‌ند ملیۆنێک پترن و ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش له ملیۆنێک پترن) که‌چی خۆپیشاندان و راپه‌ڕینی چه‌ند سه‌د هه‌زار که‌سێک، بووه‌ته مایه‌ی ئه‌و هه‌موو ترس و شپرزه‌ییه له ریزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا؟
سه‌لام عه‌بدوڵا: دەسەڵاتداران بەخۆیان باشتر لە"یارییەکە"دەزانن! راستە ژمارەی بەشداربووانی ناڕەزایەتییەکان لەبەراوردکردن لەگەل ئەندامانی حزبە دەسەڵاتدارەکان کەمن، بەڵام هەڵویستی ئەو کەمایەتییە بووە بە دەربڕی هوشیاری کۆمەڵایەتی و تەواوی خەڵک و حزبەکان لە بەردەم هەڵویستوەرگرتن رادەگرن، واتە ریزبەندی خەڵک و هەر لایەنێک دەبێ قسەی خۆی بکات. لێرەشدا هەموو ئەوانەی لە وەهمی باشکردنی بارودۆخی ژیان بەشێوەی(هەر کەسێک خۆی ژیانی خۆی باش بکات...من هەقم چییە...خوا کەریمە...) لەو وڵاتانە رزگارکرد و بوون بە ئومید و توانیان ملیونان هەژاری تر بۆ ناڕەزایەتییەکان رابکێشن و دەسەڵاتدارەکانیان تۆقاند!
ئه‌مڕۆ: به پێی لێکدانه‌وه‌ی ئێوه، ئه‌و ئاڵوگۆڕانه چی ده‌بن که دوای ئه‌م راپه‌ڕینانه به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌دا دێن؟
سه‌لام عه‌بدوڵا: ئەمە پرسیارێَکی دڵتەزێنە! پێشوەخت دەڵێم جارێ گۆڕانکارییەکانی میسر و تونس بە ئاراستەی دنیای عەداڵەتی کۆمەڵایەتی ناڕوات. جەماوەری ژێردەستە چاوەڕوانی"پێشڕەو" ناکەن و بەخۆیان داوا دەکەن ناموبارەک بڕوات، بەڵام کێ جێگای دەگرێتەوە؟ بەهۆی لاوازی بەرەی چەپ و بەگشتی بزووتنەوەی شوعی، هەر هێزی ریفۆرمخواز و ئیسلامی لە گۆڕەپانەکەیەو دەتوانن نارەزایەتییەکە بەرەو هێشتنەوەی ئەقڵ و فکری چەوساندنەوە ببەن...لەباشترین حاڵەت هەر وەک ئەزموونی ئیرانیان لێدێت، بە مەرجێک چەپ لە ئێران پێگەیەکی بەهێزی هەبوو. ئاڵگۆڕەکە بە ئارەزووی ئێمە نایەتەوە، بەڵام بەگشتی بڕوا بۆ هەژارو لەگەلیاندا بزووتنەوەی چەپ دەگەڕێتەوە کە دەتوانن بەهێزترین دەسەڵات بە ملیونان سەرباز و جاش و موخابەرات و ئاسایش و دەزگاکانی چەواشەکاری راگەیاندنەکانیان، بگۆڕن. هەر ئەمە دەستکەوتێکی گرنگەو چەپ دەتوانێ خۆی بۆ ئایندە رێکبخات، چونکە هێزەکانی تر ناتوانن وەڵام بە پێداویستییەکانی چەوساوەکان بدەنەوە.
ئه‌مڕۆ: ئه‌گه‌ری روودانی ئه‌و جموجوڵانه له کوردستاندا تا چ راده‌یه‌که؟ له‌و رووه‌وه چ لێکدانه‌وه‌یه‌کتان بۆ په‌رچه‌کرداری خه‌ڵکی کوردستان و هێزه سیاسییه‌کان(ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن) سه‌باره‌ت به‌و جموجوڵانه هه‌یه؟
سه‌لام عه‌بدوڵا: کوردستان وەک بانق، حزب، کۆمپانیا و فەرمانبەرایەتی لەدەرەوەی سیستێمی جیهانی نییەو هەرچی لە سیستێمی ئابووری جیهان رووبدا، لە کوردستانیش بە هەزار شێوە رەنگدەداتەوە. گەمژەکان پێیانوایە کوردستان سەر بە ئەستێرەیەکی ترە یان بارودۆخمان جیاوازە! هەژاری و نەگبەتی و قەرزاری هەموو برایەتییەک تێکوپێکدەدات، وتارخوێندن و درووشمی نەتەوایەتی و هەڕەشەی"دوژمنان"یش کە واقیعن، نابن بە نان و کەرمەت و رووسووری بۆ ژێردەستەکان. تەلاری ناعەداڵەتی دز و جەردەیی گەندەڵکاران، گشت جۆرە برایەتییەک لەناودەبات.
ئه‌مڕۆ: به رای ئێوه ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان چ وانه و ئه‌زموونێک له‌و جموجوڵانه وه‌ربگرن؟
سه‌لام عه‌بدوڵا: خەڵک دەبێ بەباشی لە مانۆری حکومەت لەسەر شەقام، نووسینی بەیاننامە و گوتارە ساختەکانیان تێبگەن، هێزە جیهانییەکان چۆن بە دووڕوویی رەفتار دەکەن((ئەگەر ئۆباما یان وڵاتانی ئۆروپا راستدەکەن با بێ‌کاری، گرانی، هەژاری و ناعەداڵەتی کۆمەڵایەتی لە وڵاتەکەی خۆیان چارەسەر بکەن!))؛ ئایا بەرادعی، ئیسلامی و سوپا و لیبڕاڵەکان دەتوانن کێشەی خەڵکی هەژار چارەسەر بکەن؟ خۆرسکانە چوونە سەر شەقام بە بێ رێکخستن و روونی درووشمی گونجاو، سەرئەنجامی چاوەڕوانکراوی نابێت.
٥\٢\٢٠١١
|