په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

      تکایە..بەچەند..دەمبەیتە جەهەنەم ؟       

 

 

د

ی

ا

ر

 

م

ح

ه‌

م

ه‌

د

(باران)

 

 

ماڵێکم گرتبوو لە دۆزەخ !
تۆ ڕوخاندت
پڕبوو لە کوفر !
لە هەموولایەکەوە
بۆ دوورى لێت ئەڕوانى
هەرچى پەنجەى شایەتمانە
لە دەورى ڕوابون !
مالێکم گرتبوو لە دۆزەخ
ڕەش،
تۆ سپیتکردەوە لە غوربەت
تکایە بەچەند ئەمفرۆشیتەوە ؟
من عەبدى ئەم نیشتیمانە نیم
بمکڕە، هەرزان،هەرزان
خۆم ئەدەم لە پایزى عومرت !
تکایە بمگۆڕەوە بە باوەشێ خەڵوز ؟
بمبەرەوە ئەوێ ؟
ماڵێکم هەبوو تۆ ڕوخاندت
هەرچى بێدەنگیە لەوێ بوو !
هەرچى ووشەیە بەپێى زەمەنەوە دەڕۆى
هەرچى ڕاستییە لە شوشەیەکدا نێژرابوو
تکایە بە چەند ئەمبەیتەوە جەهەنەم ؟
ماڵێکم هەبوو پڕبوو..لە شەمعدانى منداڵى،
پڕبوو لە زیوو
مالێکم هەبوو پڕبوو لە بۆنى ئەو ژنەى،
ئێوە لە شەرعدا پێی دەڵێن مانگ
ماڵێکم هەبوو پڕبوو له‌ بازرگانى عیشق،
دڵى مردویان ئەگۆڕیەوە بە دڵى زیندوو
ماڵێکم هەبوو بە ڕوناکى پیاوێکى
ڕەنگ پایزى کڕدرابوو،
ئێوە ناوتان لێنابوو خۆر
تکایە بەچەند ئەمبەیتەوە ئەوێ
شار پڕە لە کۆڵانى بێ تاقەت
بێ کەسیم پڕبوە لە بۆنى جەهەنەم،
لە بۆنى قەحبە !
دەزانم ژیان لەوێ پڕیەتى لە یەکسانى
ئاگرەکان بە هێمنى دەمان سوتێنن
شیرەکان لە ناوقەدەوە دەمان بڕن
گۆشتەکەمان بە میزانى حەق دەکێشرێت
پاشان..ساز دەکرێت بۆ بەردەمى سەگێک،
کەهەموو تەمەنى پڕە لە وەفادارى
تکایە مالێکم لێت دەوێت ؟
جەهەنەمێکان دڵ فراوانن
چاوێکیان خوداى پێدەبینن ،و
چاوێکیان شینە
دەستێکیان شیعرى پێدەنوسن و
دەستێکان پڕە لە گەڵا
تکایە..من عەبدى ئەم نیشتیمانە نیم
بمبەرەوە !
ئەوقەڵەمەى لە دۆزەخ ناوى پێدەنوسرێت،
بچوک نابێتەوە !
ئەو شاعیرەى لەوێ شیعر دەنوسێت شینە
ئەو شاعیرەى لێرە شیعر دەنوسێت گەلاوێژییە
تکایە بە چەند دەمبەیتە جەهەنەم
ماڵێکم دروستکرد لە دۆزەخ
تۆ ڕوخاندت
هەرچى ئاوى پیر هەبوو مردن
هەرچى گۆزەى چاوەڕوانیە خنکان
هەرچى گوڵ هەبوو ستیانەکانیان
پەپولەىگرت
هەرچى شیعر هەبوو بە زیندویی ڕۆشتن
هەرچى شاعیر هەبوو سپی بوون
تکایە بە چەند دەمبەیتەوە ؟
ماڵێکم لێت دەوێت پڕ بێت لە کوفر
ماڵێک، دەرگایەک لە نێوانى من و خودا
ماڵێک ، باخچەیەک لە نێوانى من و خودا.


پایزى2008
ســلێمانى
Baran_n83@hotmail.com