Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

تورکە توندرەوەکان تیرۆرستن یان  کوردى خاوەن ماف ؟

 

نادر روستى     

      

Pkk نوێنەرایەتى کورد دەکات، بۆیە لە جیاتى ناوى pkk من ناوى کورد دەهێنم. هەرچەندە من لەگەڵ هەندێک بیروبۆچونى pkk هاورا نیم، بەڵام وەک ئەوان کوردم. ولاتە داگیرکەرەکانى کوردستان بە ئارەزوى خۆیان ناویان لە کورد ناوە و ناتۆرەیان بۆ دروست کردوە، چارەنووسى  نەتەوەیەکى بەشخوراوى وەک کورد بە ئارەزوى ئەوان گەمەى پێکراوە، رەفتارى ولاتە خۆسەپێنەرەکانى کوردستان تەنیا لە رەفتارى دڕندە چووە، هەموو مافێکى مرۆڤیان بە خۆیان بەخشیوە و هەرچى مافى دڕندە و نامرۆڤایەتیە بە ئێمەیان بەخشیوە، خۆیان بە نزیکترین کەسى خواو مرۆڤایەتى دەزانن و بە ئارەزوى خۆیان سەرمان دەبڕن و ماڵمان وێران دەکەن و زەویمان دەسوتێنن و بە تیرۆرست ناومان دەبەن!!!

 

با پێکەوە لە ویژدانى مرۆڤایەتى بپرسین، ئایا یەکێک گشت نەهامەتیەکان بە سەر مرۆڤ بێنێت و یارى بە چارەنوسى مرۆڤایەتى بکات و لە ژێر پەردەى ئاین ( ئیسلام ) ماڵ تاڵان بکات و کەرامەتى میللەتێک بشکێنێت ، ئەگەر تیرۆرست نەبێت، دەبێت چی بێت؟؟ لە هەمان کات مرۆڤێک یان نەتەوەیەک تەنیا بڵێت مەمکوژن و لە ناوم مەبەن، مافى مرۆڤ و ژیانم پێببەخشن و ئازادم کەن بە زمانى خۆم قسەبکەم، ئەگەر ئەمانە مرۆڤى راست و دروست نەبن، تۆ بڵێیت کێ مرۆڤ بێت و مرۆڤایەتى لە کوێبێت؟!!

 

ئەمەى ئەمرۆ تورکیا  لە ژێر ناوى مرۆڤایەتى و ئیسلام و سیستەمى دیموکراسیت لە پێش چاوى جیهان بە کورد دەکات، دەچێتە خانەى جینۆساید و مرۆڤ قڕان و تیرۆر. چونکە هەمان رەفتار رژێمى سەدام لە ژێر ناوى رژێمێکى  دکتاتۆری و ئیسلام  لە گەڵ کوردەکانى ئێراق ئەنجامى داو و دواجار  باجی  رەفتارە تیرۆرستیەکانى داو بە چارەنووسى خۆى گەیشت. پرسیار ئەوەیە : بۆچى کوردەکانى باشورى کوردستان لە لایان جیهانەوە بە فەرمى دەناسرێن و مامەلەیان لە گەڵ دەکرێت، بەڵام تورکیا  نەک تەنیا دان بە خەباتى کوردەکانى باکورى کوردستان نانێت بەڵکو ئامادەنییە بەهیچ شێوەیەک دان بە کوردەکانى باشور بنێت.

سەیرە کە بەرژەوەندیەکان هێندە گەورە بن  کە وڵاتانى جیهان چاوپۆشى لە تورکیاى دژ بە مرۆڤایەتى  بپۆشن! لە لایەکى تر جیهان شانازى بە ئارامى هەرێمى کوردستان دەکات، کەچى تورکیا لە رێگەى بەرەى تورکمانى ئاژاوە لە هەرێمى کوردستان دەنێتەوە و  هەر رۆژێ بە بیانوێک دەیەوێت ئەم ئەزمونەى کورد تێک بدات. تورکیا  لە گەڵ ئەرمەن و یۆنانیەکان هەمان رەفتارى نوان بەڵام لە دواجا واخەریکە باجەکەى دەدات، سەدەیەکە تورکیا لە رێگەى کوشتن و لە ناو بردن و زیندان و پەتى سێدارە بیر لە چارەسەرى کورد دەکاتەوە. نازانێ ئەگەر دە سەدەى تر بەردەوام بێت بەڵام ناتوانێ بەم رێگەیە نەتەوەیەک دەستەمۆ بکات و لە ناوى بەرێت، مێژووى ئێراقى خوێناوى باشترین گەواهى دەرى ئەم راستیەن. من نازانم کەى تورکیاى  هاوسێى ئەوروپا، هەست بە مافى مرۆڤ دەکات و ئاقلانە بیر دەکاتەوە و لە لە ژێر فشارى تورکە نەژاد پەرستەکان و جەنەڕاڵە شەر خوازەکان دێتە دەرەوە، یان دەبێت زیاتر باجى نا ئاقلانیەتى بدات ؟ یان رۆژێک دێت راستیەکان روون دەبنەوە و تورکیاش لە جیهان گۆشەگیر دەکرێت هەوەک لە ئەندام بوونى لە یەکیەتى ئەوروپا گۆشەگیر کراوە. ئایا کەى تورکیا دەچێتە ژێر باڵى ئەو راستیەیى کە وەرنەگیرانى لە یەکیەتى ئەوروپا  دەگەرێتەوە بۆ ئەو رەفتارە نامرۆڤایەتیانەى دژ بە کورد دەیکات. دوا هەڵوێستى pkk و هێزە کوردیەکانیش بۆ رزگار کردنى (8) سەربازەکەى جەیشى تورکیا، جارێکى تر ئەو راستیەى سەلمان کە کورد دژى تیرۆر و مرۆڤ کوشتنە. کورد تەنیا بەرگرى لە مافەکانى دەکات. بەڵام ئەوانەى کورد دەکوژن تیرۆرستن .