١٧\٩\٢٠١٢
ولۆ له‌سه‌ر
نووسه‌ر و رۆشنبیره‌کان ده‌دوێم.*
ناودار زیاد
وازم له چین و توێژه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگه هێناوه، هه‌رچه‌نده
باوه‌ڕم به دابه‌شکردنی کۆمه‌ڵگه نییه بۆ سه‌ر چین و توێژی
دیاریکراو‌و سنوردار، ئاخر پێم وایه ئه‌مه دابڕین و که‌لێنێکی وا
دروست ئه‌کات به‌رئه‌نجامی نەرێنیی له‌سه‌ر دەروونی مرۆڤ به‌جێدێڵێ،
له کاتێکدا باوه‌ڕی ته‌واوم به پسپۆڕیی و تایبه‌تمه‌ندیی له کار و
پیشه‌دا هه‌یه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش دابه‌شبوونی خه‌ڵکی به‌سه‌ر
چینه‌کاندا ڕاستیی پێکهاته‌ی هه‌ر یه‌ک له کۆمه‌ڵگه‌کانه. که‌واته
ئه‌گه‌ر به پێودانگی چینایه‌تی ته‌ماشا بکه‌ین ده‌بینین له
کۆمه‌ڵگه‌ی باشووری کوردستاندا چینێکمان هه‌یه به ناوی نووسەرو
رۆشنبیره‌کانه‌وه. ئه‌مانه به هه‌موو پێوه‌رێک خاوه‌نی هۆشیاریی و
ئاگاییه‌کی زۆرتر و زیاترن له چینه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگه، هەست و
پێشبینیی و سه‌رنجه‌کانیان ووردترو جوانتر و قوڵتر‌و فره ڕهههندتره،
هه‌میشه له دیدگای هه‌مه‌جۆرو جیاوازه‌وه له دیارده‌و کێشه و گرفت
و پرسەکان ئه‌ڕوانن، توانای خوێندنه‌وه‌و شرۆڤه‌کردن و تاوتوێکردن و
هه‌ڵسه‌نگاندنیان له ئاستێکی به‌رز و باشتر دایه، پاساو و به‌ڵگه و
سەلماندنی به‌هێزیان بۆ را و بۆچوونی خۆیان هه‌یه، ئه‌و توانایه‌یان
هه‌یه که به زۆرزانیی و شاره‌زایی و لێهاتوویی خۆیان باوەڕ بە
خەڵکانێکی زۆر بهێنن. ئه‌وانن به‌رچاوڕوونیی و ڕێنمایی پێشکه‌ش به
کۆمه‌ڵگه ئه‌که‌ن، به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کیی ئه‌رکی ڕوونکردنه‌وه و
شیکردنه‌وه‌ی دیارده‌کان له ئه‌ستۆی ئه‌وانه. که‌وایه ڕۆڵ و
کاریگه‌رییان دیار‌و به‌رچاو و کارایه، هه‌ر بۆیه
به‌رپرسیارییه‌تییه‌کی رەوشتیی و نیشتیمانیی قورسیان ئه‌که‌وێته
سه‌رشان.
کاتێک باس له نووسەر و رۆشنبیره‌کان ده‌که‌ین ده‌بێ جیاوازی له نێوان
دوو سه‌رده‌مدا بکه‌ین ئه‌وانیش: سه‌رده‌می شۆڕش و خه‌باتی شاخ و پێش
ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ له‌گه‌ڵ قۆناغی دوای پێکه‌وه‌نان و بونیادنانی
ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری نیمچه سه‌ربه‌خۆی باشوری کوردستان. له
قۆناغی یه‌که‌مدا له کۆمه‌ڵگه‌ی باشووری کوردستاندا ڕێزێکی زۆر و
پێگەیەکی به‌رز بۆ نووسەرو رۆشنبیره‌کان دانراوه، هه‌میشه نرخ و
سه‌نگی تایبه‌تییان هه‌بووه. به‌ڵام له قۆناغی دواتردا وورده وورده
ئه‌م ڕوانگه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وان گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا هاتووه
به‌تایبه‌ت دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق له ساڵی ٢٠٠٣ دا. ئه‌گه‌ر
بپرسین ئایا نووسەرو رۆشنبیره‌کان نرخی ئه‌و ڕێز‌و پێگەیەیان گرت که
میلله‌ت پێیانی به‌خشیبوو یان نا؟ بێ گومان وه‌ڵامه‌که‌ی به نه‌خێره.
ئه‌دی ئایا له‌ئاست کۆمه‌ڵگه‌که‌ی خۆیاندا به ئه‌مه‌ک و وه‌فادار
مانه‌وه یاخود نا؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش له هه‌ر هاووڵاتییه‌کی
باشوری کوردستان بپرسی بێ سێ و دوو به نه‌خێر وه‌ڵامت ئه‌داته‌وه،
ئاخر ئه‌وانیش به ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی که‌ره‌سته و ئامڕازی جۆراوجۆر
که‌وتنه دادۆشینی به‌ها و سامانی گشتیی کۆمه‌ڵگه‌که‌یان. ئه‌وانیش
بوونه زوڕناژه‌نی حیزبه‌کانیان، له هه‌وڵی پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی حیزبه‌کانیان کۆیان له پێشێلکردنی هیچ
به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی نه‌کرده‌وه. ئه‌وانیش
پاڵیاندایه خێڵ و ناوچه و دەستەبەندییە بچووک و به‌رته‌سکه‌که‌ی
خۆیان و نه‌ته‌وه و نیشتیمانیان فه‌رامۆشکرد. ئه‌وانیش له‌پێناوی
گه‌یشتن به خواسته که‌سیی و تایبه‌تییه‌کانیان ئاماده‌ی هه‌موو
سازشکردنێک بوون له باوه‌ڕ و به‌هاکانیان و گوێیان به ڕووشانی هەست و
نەست و ئابڕوو و شکۆمه‌ندییان نه‌دا. ئه‌توانم بڵێم ئه‌وانیش چی‌یان
هاته به‌رده‌م هه‌ڵیانلووشی، له کوێوه پێیان کرا بۆ خۆیان دایانپچڕی
و لایان دایه لاوه. بۆ راستیی ئه‌م قسانه هه‌ریه‌که‌تان لای
خۆتانه‌وه سه‌دان نموونه‌تان له‌به‌رچاوه. به‌داخه‌وه که دۆخێکی
هێند قێزه‌ونیان دروستکرد به جۆرێک ئه‌وانه‌ی نه‌چوونه ژێرباری ئه‌و
چه‌وتیی و نادروستیی و بێ یاسایی و بێ رەوشتییەی کۆمه‌ڵگه‌ی باشووری
کوردستانی گرتبۆوه بوونه سووتماک و قوربانیی، که‌وتنه بن ده‌ست و
پێوه، هه‌ندێکیان وردوخاش بوون و هه‌ندێکیشیان ڕایانکرد و هه‌ڵاتن.
لێره‌دا بۆیه ڕووی ده‌مم له‌وانه چونکه ئه‌وان به مه‌شخه‌ڵ و چرای
جڤات بینراون، بیروباوه‌ڕی ڕزگاریخواز و ئازادیی و تێکۆشان لای
ئه‌وانه‌وه چه‌که‌ره‌ی کردوه، گیان و هزریان سه‌رشار بووه به دروشم
و بانگه‌شه‌ی جوان و به‌پێز بۆ کۆمه‌ڵگه. ئه‌وان خەڵکیان کردۆته سه‌ر
که‌ڵکه‌ڵه‌ی دادپه‌روه‌ریی و ئازادیی و شارستانیەت و خۆشویستنی گه‌ل و
نیشتیمان و یاساپەروەریی، که‌چی به ناشرینترین شێوه که‌وتنه ناپاکیی
کردن له‌و دروشم و بانگه‌شانه‌ی که خۆیان داهێنه‌رو هه‌ڵگری بوون.
هاوکات ده‌رهه‌ق به باوه‌ڕ و به‌هاکانیشیان بێ ئه‌مه‌ک و سپڵه و
نه‌زان ده‌رچوون.
ئه‌وه جێی خه‌فه‌ته که دیارده‌ی کاسه‌لێسی، چاپلوسی، چه‌په‌ڵی و
چڵێسی به ته‌واویی بووه‌ته مۆڕک و ماکی ئه‌م چینه، هه‌ریه‌که‌یان
له‌پێناو پاروه نانێکدا بوونەتە موڵکی لایه‌نێک، به‌مجۆره هه‌ر
یه‌که‌یان خاوه‌نیان بۆخۆیان په‌یداکرد، که‌وتنه پیاهه‌ڵدان و
ستایشکردنی خاوه‌نه‌که‌یان، ئیشیان بووه په‌لاماردان و هێرشکردن بۆ
سه‌ر نه‌یار و دوژمنی خاوه‌نه‌که‌یان، نوققه‌یان له‌خۆیان بڕی و
ده‌میان له ئاست خراپه‌کاریی خاوهنهکهیاندا داخست. ئه‌مانه و
چه‌ندین ئه‌دگار و نه‌ریتی دزێو و بێزه‌وه‌ری توێژە نووسەر و
رۆشنبیره‌کان که‌وتنه به‌رچاو و به‌رباس. بۆیه ئاساییە بڵێم سەد
بریا ئه‌و تێگەیشتن و زانین و زانیارییەی کە دەیزانن هەر لە بنەوە
نەیانزانیا، ئەو کات نەماندەتوانی گلەییان لێبکەین چونکە نەیاندەزانی
ئەوەی ئەنجامی دەدەن چێ لێدەکەوێتەوە، بەڵام نەخێر ئەوان زۆر چاک هەست
بە ئەنجامە نەرێنییەکانی هەڵسوکەوت و کارەکانیان دەکەن و هەمیشە بە
شێوەیەکی رێکخراو و هۆشمەندانە نەخشە و پلانە دزێوەکانی خۆیان ئەنجام
داوە و سەرئەنجامیش زیانێکی یەکجار گەورە و کوشندەیان بە ژینگه‌ی
ده‌وروپشتی خۆیان و تەواوی کۆمه‌ڵ گه‌یاندوه.
_____________________
*
ولۆ:
ئاوەها، ئەوها، بەو جۆرە.
znawdar910@gmail.com
|