ووته‌ی شه‌ماڵ عه‌لی به نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی پێشوازیی له مه‌راسیمی یه‌کی ئایاری سلێمانیدا.
شه‌مال عه‌لی
به‌ڕیزان به ناوی کۆمیته‌ی پێشوازی یه‌کی ئایار‌و هه‌موو هه‌ڵسوڕاوانیه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان به بۆنه‌ی یه‌کی ئایار رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار لێ ده‌که‌م. ڕه‌سم‌و عاده‌ت وایه که له سه‌ره‌تای هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا ده‌قیقه‌یه‌ک بێ ده‌نگی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. یادکردنه‌وه‌ی یه‌کی ئایار‌و ئه‌م مه‌راسیمه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌و بابه‌تانه نییه، هه‌ربۆیه دروست نییه ئه‌مه بکرێته به‌شێک له سوننه‌ته‌کانی ئایار، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌وه ده‌چێت ڕووداوێکی دڵته‌زێن وامان لێ بکات له‌م ئایاره‌دا ئه‌م ڕه‌سم‌و عاده‌ته په‌یڕه‌و بکه‌ین. دوێنێ‌و ته‌نها ڕۆژێک به‌ر له یه‌کی ئایار کرێکارێک له شاری هه‌ولێر به ناوی محمد سابیر له کاتی کارکردن‌دا دیوارێک به‌سه‌ریدا ڕووخاوه‌و گیانی له‌ده‌ست داوه، ئه‌م ڕووداوه ڕووداوێکی دابڕاو نیه به‌ڵکو نموونه‌یه‌که بۆ ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی کرێکاران له کوردستان تیایدا ده‌ژین. هه‌ر بۆیه به‌ر له ده‌ستپێکردنی قسه‌کانم داواتان لێ ده‌که‌م بۆ ڕێزگرتن له یادی هاوڕێ محمد سابیر‌و هه‌موو کرێکارانی قوربانی کار‌و هه‌موو خه‌باتکارانی گیانبه‌ختکردووی جووڵانه‌وه‌ی کرێکاری ده‌قیقه‌یه‌ک به بێ ده‌نگی ڕاوه‌ستن. ...وه‌ک گوتم ڕووداوی قوربانی بوونی محمد سابیر ڕووداوێکی دابڕاو‌و ناوازه نییه. ئه‌م چه‌شنه ڕووداوانه سه‌ره‌ڕای فه‌رهه‌نگی نزمی سه‌رمایه‌داری ئه‌م ووڵاته‌و ڕاده‌ی دڕنده‌یی پرۆسه‌ی کار‌و بێباکی سه‌رمایه‌داریی به ژیانی کارگه‌ر، نیشانه‌ی قووڵی بێڕێزییه‌که که سه‌رمایه‌دارانی ئه‌م ووڵاته‌و حزب‌و دام‌وده‌زگاکانی کرێکار‌و ئینسانی پێ سه‌یر ده‌که‌ن. ئه‌وه دروسته که سه‌رمایه‌داریی سیسته‌می کۆیله‌کردنی ئینسان‌و له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه کرێکاره، ئه‌وه ڕاسته که ئینسان له سایه‌ی سه‌رمایه‌داریدا کائینێکی پله دووه‌و ئامرازی به‌دیهێنانی قازانج‌و نوێکردنه‌وه‌ی ژیانی سه‌رمایه‌دارییه. ئه‌مه له هه‌موو دنیا‌و له پێشکه‌وتووترین ووڵاتیشدا هه‌ر وایه. به‌ڵام ئیعتیباردانه‌نان بۆ که‌رامه‌تی کرێکار‌و هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی کرێکار له‌م ووڵاته‌دا سیاسه‌ت‌و کرده‌وه‌یه‌کی سیستیماتیک‌و هه‌موو‌ڕۆژه‌ی بۆرجوازی ئه‌م ووڵاته‌یه. ئه‌م ووڵاته ووڵاتی بێڕێزیکردنه به ئینسان، ووڵاتی ته‌وهینکردنه به کرێکار. ئه‌م ووڵاته یه‌که‌مین ووڵاته که کرێکار تیایدا کراوه به موه‌زه‌ف. هه‌موو یان لانی که‌م ئه‌وانه‌ی هه‌شتاکانیان له یاده ده‌زانن که بیانووه شه‌فه‌ویه‌کانی سه‌ددام بۆ وه‌لانانی ناسنامه‌ی کرێکار چی بوو. سه‌ددام ده‌یگووت کرێکار له کۆمه‌ڵگه‌دا بێڕیزه‌و ئه‌گه‌ر بچێت بۆ داوای ژن نایده‌نێ. سه‌یرکه‌ن دوای ڕووخانی سه‌ددام هه‌ر تاقم‌و ده‌سته‌یه‌ک هه‌ڵده‌سێت‌و باسی مه‌ئساتی ژیانی گروپه‌که‌ی خۆی ده‌کات که چۆن سه‌ددام ئینکاری ناسنامه‌ی جیاوازیانی کردووه. له شیعه‌وه بیگره تا تایه‌فه‌ی سوبی که چه‌ند ده هه‌زارێکن، هه‌مووی داوای ناسنامه‌و به ڕه‌سمی ناسین ده‌کات. به‌ڵام که‌س باسی ناسنامه‌ی کرێکار ناکات. نه له‌م په‌رله‌مانه‌ی هه‌ولێر‌و نه له په‌رله‌مانی به‌غدا‌و نه له هه‌موو ئه‌و میدیا ڕه‌سمی یان ته‌نانه‌ت به ناو ئازاده‌ی که ڕۆژانه فرمێسک بۆ ژێرپێنانی ناسنامه قه‌ومی‌و مه‌زهه‌بیه‌کان ده‌ڕێژێت. که‌س به ده‌میدا نایه‌ت بڵێت سه‌ددام حسین ئه‌م کرده‌وه سه‌رکوتگه‌رانه‌یه‌شی کرد. نه ڕێکخراوی مافی مرۆڤێک به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌کات‌و نه ئه‌منستیه‌ک زمانی ده‌گه‌ڕێت. هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌مانه‌ی که ئێستا له ده‌سه‌لاتدان هه‌ر به ئه‌ندازه‌ی سه‌ددام ئیعتیبار بۆ کرێکار داده‌نێن‌و ڕه‌نگه ئه‌مانیش پێیان وابێت که کرێکار که‌س ژنی ناداتێ!!. سه‌یری هه‌واڵێ ڕۆژنامه‌کان، لێدوانی به‌رپرسه‌کان، دراما‌و کاره هونه‌ریه‌کان، دیمه‌نی کرێکارانی به‌نگه‌لادیشی...هتد بکه‌ن، له هه‌موویاندا هه‌مان دیمه‌ن‌و هه‌مان وێنه‌ی کرێکار ده‌بیننه‌وه. جێگای سه‌رنجه که سه‌رمه‌یاداران‌و بۆرجوازی ئه‌م وولاته به‌م جۆره لوتبه‌رزانه له کرێکار ده‌ڕوانن. که‌س نازانێت به ڕاستی ئه‌م جه‌نابانه به چیه‌وه ده‌نازن؟ به چیه‌وه خۆیان به به‌رزتر‌و بانتر له کرێکار ده‌زانن. به پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆجی‌و زانستی؟ به فه‌رهه‌نگی به‌رز‌و باڵایانه‌وه؟ به لێهاتوویان له به‌ڕیوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا؟ هه‌ر ئه‌وه نییه که کۆمه‌ڵگا به ده‌ستی ئه‌مانه‌وه بۆته جه‌نگه‌ڵستان‌و رۆژ له دوای رۆژ ته‌مه‌دون‌و شارستانێتی به‌ره‌و دوواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ بۆرجوازی ئه‌م ووڵاته دوو جووڵانه‌وه‌ی پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵگا کردووه یه‌ک له یه‌ک دوواکه‌وتووتر‌و دڕنده‌ترن بۆ گیانی کۆمه‌ڵگا‌و ئینسان. نه‌ک ته‌نها ناتوانن هیچ پێشکه‌ش بکه‌ن به‌ڵکو خه‌ریکه ئه‌وه‌ی له ڕابردووش بنیاتنراوه تێک‌وپێک ده‌ده‌ن. ئه‌م جووڵانه‌وانه ته‌نانه‌ت ناتوانن یه‌کانگیری‌و ئاسووده‌ییش فه‌راهه‌م بکه‌ن. ڕۆژانه که‌وتوونه‌ته گیانی کۆمه‌ڵگا‌و خه‌ریکی پارچه پارچه‌کردنین. ئه‌وه‌تا ئه‌م ناسیۆنالیزمی کورده ته‌نانه‌ت ناتوانێت به پێی به‌رنامه‌ی خۆی میلله‌ت‌و کۆمه‌ڵگا به ده‌وری ناسنامه ده‌ستسازه‌کانی خۆیدا یه‌کانگیر بکات. هه‌ر سه‌یری به‌زمی زمانی ستاندارد بکه‌ن ده‌بینن خه‌ریکن چ کێشه‌و ململانێیه‌کی لابه‌لایی بۆ ئه‌م خه‌ڵکه خێرنه‌دیوه ده‌نێنه‌وه‌و چۆن نه‌ته‌وه‌سازییان له ناو ته‌ناقوزاته‌کانی خۆیدا په‌لده‌هاوێت. ڕۆژی یه‌کی ئایار له ڕاستیدا چه‌نده ڕۆژی ئه‌وه‌یه که ناسنامه‌ی کرێکاری تیا به‌رزبکرێته‌وه‌و ڕابگه‌یه‌نرێته‌وه، چه‌نده ڕۆژی خۆنواندنی ناسنامه‌یه‌کی واقیعی‌و به‌رجه‌سته‌یه که ده‌توانێت زه‌مینه‌و پاشخانی ناسنامه‌یه‌کی ئینسانی له به‌رامبه‌ر ناسنامه درۆینه‌و ده‌ستسازه نه‌ته‌وه‌یی‌و دینیه‌کان بێت، هێنده ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌یه که بۆرجوازی به سیاسه‌ت‌و ناسنامه‌و ئاکاره‌کانیه‌وه لیاقه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگای نییه، ڕۆژی ئه‌وه‌یه که چینی کرێکار به ئاراسته‌ی یه‌کگرتن‌و خۆڕێکخستن بۆ بوون به ئه‌لته‌رناتیڤی بۆرجوازی پێ هه‌ڵگرێت. بژی یه‌کی ئایار ڕۆژی جیهانیی چینی کرێکار. کۆمیته‌ی پێشوازیی له مه‌راسیمی یه‌کی ئایار له سلێمانی.
|