په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\١٠\٢٠١٣

خائینەکەی گیڤارا لە دواجاردا قسەی خۆی کرد:

ئەوەی کە باش بوو بۆ پاراستنی ژیانی هاورێکانم کردم.

                                                                                                                       

 

وەرگێڕانی بۆ عەرەبی: ئیبتیسام عەبدوڵا                                                                     وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم


کیرو بوستوس، بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵ وەک پیاوێکی وێنەکێش و خیانەتکار دەرحەق بە شۆرش و بە گیڤارا ناسرا، لە هەمان ئەو دارستانەی کە گیڤارای تەمەن ٣٩ ساڵی تیا لە سێدارەدرا لە لایەن سوپای بولیڤی پشتیوانلێکراویی ئەمریکییەوە دەستگیرکرا. ماوەی دوو مانگ و نیو کیرۆ لە ژێر لێکۆڵینەوەیەکی توندا دەیناڵند، کە دەترسا بیکوژن. سوپای پولیڤیی و هەوڵگری ئەمریکی دەیانویست دەربارەی شۆرش و گیڤارا زانیایی لێورگرن، بەڵام لە ساڵی ١٩٦٧دا ئەو قسانەی جیڤار بۆیکردبوو لە گوێیدا دەزرنگایەوە: کاتێک دەگیرێییت، ئەوەی زۆر گرنگ و پێویستە نهێنیی خۆ شاردنەوەی کوبیەکان و منیش بپارێزیت، نهێنیەکان نەدرکێنیت)، بۆیە توانی شوناسە ساختەکەی کەسایەتیی خۆی بپارێزێت و نهێنیەکان لە سەر شۆرشی کوبیەکان و گیڤارا نەدرکێنێت.


ئەو کاتەی کە سوپای پولیڤی و هەواڵگریی ئەمریکا زانیان خۆ ناساندنی کیرو بە رۆژنامەنووس شوناسێکی ساختەیە و وانییە بەڵکو جەنگاوەرە لە ریزی شۆرشگێراندا، زۆریانلێکرد کە وێنەی گیڤارا و هاورێکانییان بۆ بکێشێت بۆ ئەوەی بیانناسن. ئیتر لەو ساتەوە کیرو بە خائین دەرحەق بە شۆرش و گیڤارا ناسرا و تا ئێستاش هەروا دەناسرێت.


ئەمرۆ کیروی تەمەن ٨١ ساڵ، دەڵێت:( ئەوەی لەسەر منیان دەزانی ئەوەبوو کە من بەرگری لە تۆرە شۆرشگێرەکەم دەکەم، منیش لە راستیدا هەر ئەوەم کرد، شتێکی تر کە لەسەر من دەیانزانی و وانەبوو، منیان بە هونەرمەندێکی وێنەکێش دەزانیی، بۆیە داوایانلێدەکردم کە هەندێک وێنەی شۆرشگێرەکان و گیڤارا بکێشم).


سەیرلەوەدا بوو هەریەکێک لەو کەسانەی لەم خێوەتگەیدابوون وێنەیەکی گیڤارای لابوو، کەچی داوای وێنەی زیاترییان لە من دەکرد؟!


بەم جۆرە من ناچارکرام کە هەندێک وێنەی دەموجاو بکێشم، منیش وێنەکانم بە دەرکەوتنی روخسارو نیشانەی سەرکەوتنەوە دەکێشا، سەرکەوتن لە پاراستنی سەرچاوەکانمان و ژیانمانەوە. ( ئەو وێنانەی کە من دەمکێشان، شتێک نەبوون لە راستیی، بەڵکو تەنیا وێنەی کۆمەڵە مرۆڤێکی ڕیشداربوون...).


کیرو، سەرنجێکی نوێ لەسەر جیڤار پێشکەشدەکات، ئەو پزیشکەی کە بوو بە جەنگاوەرێکی شۆرشگێر، کە لە لای هەندێک بە جەنگاوەرێکی دڵڕەق ناسرابوو، بەڵام لای ملوێنەها لە خەڵک بە سیمبولی هیوا دژ بە نادادپەروەریی سەرمایەداریی ناسراوو خۆشەویست بوو.


ئاشکرایە کە گیڤارا و فیدڵ کاسترۆ بە کلیلی شۆرشی کوبی ناسراون کە تونیان حکومەتی باتیستای هاوپشتییلێکراو لە لایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ١٩٥٩دا تێکبشکێنن و لە جێگەیدا دەوڵەتێکی شیوعی دروستبکەن، کە تا ئیستا ئەو دەوڵەتە ماوە.


گیڤارا ئەو جەنگاوەرە شۆرشگێرە بوو کە تەنیا لە پێناوی ڕزگاریی کوبادا نە دەجەنگا، بەڵکو لە پێناوی ڕزگاریی ئەرجەنتین و گوتیمالا و کۆنگۆ و بولیڤاشدا دەجەنگا.


کیرو، ئەو جەنگاوەرە شۆرشگێرەبوو کە ئامادەبوو لە پێناوی ئەرجەنتین و گیڤارا و مەسەلە شۆرشگێرییەکەدا ژیانی خۆی ببەخشێت، بەڵام بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ لە بولیفیادا زیندانیکرا، دوای ٣ ساڵ لە ئازادبوونی، توانی بگاتە ئەرجەنتین و دواتر شیلیی و لەوێشەوە گەیشتە سوید.


کیرو، سەردەلەقێنێت و دەلێت: ( هیچ بژاردەیەکی ترم نەبوو، کە دەمزانی هەوڵگریی ئەرجەنتینیی لیستێکیان بە ناوی ئەو کەسانەوە هەیە کە بریاریان داوە لە سێدارەیانبدەن، ناوی منیش لەو لیستەدابوو).


کیرو و ئانا ماریاـ یی هاوسەریی و هەردوو کچەکەی لە سوید ژیانیان بەسەربرد.


لە لایەکتر کیرو دەڵێت: ( دەمێک بوو دەمویست ئەوە بڵێم کە من ئەفسەرێکی هاورێ و یاوەری گیڤارا بووم، بەڵام ئەم نهێنییەم شاردەوە، چوونکە قسەکردن لەسەر ئەو بابەتە، دەبوو بە ئاماژەیەک بۆ ناوی چەندیین کەسی جەنگاوەر و شۆرشگێر کە پەیەوەستبوون بە مەسەلەی خەبات و شۆرشەوە، ئەو کاتە دەرکەوتنی ئەو ناوانە یەجگار ترسناک بوو، من ئەو کەسە نەبووم کە لە پێناوی پارەو ساماندا هاورێتیی و شۆڕشگێرێتیی خۆم لە دەستبدەم).


کیرو، لەم دوییانەدا کتێبێکی چاپکردوە لە ژێر ناوی(شتێک دەیەوێت بتبینێ).


قسە لەسەر یەکەم پێوەندیکردنی بە گیڤاراوە دەکات، کاتێک کە سۆزدار بوو لەگەڵ شۆرشدا، سەفەری بۆ هاڤانای کرد لە کوبا، کاری لە کارگەیەکدا دەکرد و لە زانکۆش دەیخوێند، تا لە ساڵی ١٩٦٢دا داوای لێکرا گیڤارا ببینێت، دەڵێت: ( کاتێک بینیم، وتی((ئەها ئەوە هاتییت))، وەک ئەوەی بە درێژایی ژیانیی منی ناسیبێت). بۆ یەکەم هێرش بۆ سەر ئەمریکای لاتینی هەڵیبژاردم، بەڵام ئەم هێرشە سەرکەوتنی بەدەستنەهێنا، زۆربەی جەنگاوەرە شۆرشگێرەکان گیانیان لە دەستدا.


لێرە بە دواوە کیرو بوو بە هاورێ و یاوەریی گیڤارا، لەگەڵیشیدا سەفەری دارستانەکانی بولیڤیای کرد لە ساڵی ١٩٦٦دا.


کیرو ئێستا تەمەنی لە سەرو ٨١ ساڵیەوەیە، لە یادەوەرییەکانیدا دەڵێت ئەوەی کە جەنگاوەرەکانی خستبێتە تەنگەژەو و ئاستنگەوە ئەو هەڵانە بوو کە کردویانە، بە تایبەتی ئەو هەڵەیەی لە بە جێهێشتنی تفەنگێکەوە بوو لە لێواری یەکێک لە روبارەکاندا، ئەوەش بوو بە ئاماژەیەک بۆ شوێنپێهەڵگرتنیی شۆرشگێرەکان لە لایەن سوپاوە.


کاتێکیش سوپای پولیڤی لێیان نزیک بوەوە، کیرو و رۆژنامەنووس ریجە دوبریە هەوڵی ڕاکردنیاندا، بەڵام لە ٣٠/٤/١٩٦٧ دا دەستگیرکران.


کیرو لە کاتی دەستگیرکردنییدا وەک رۆژنامەنووس خۆی ناساند، کە مەبەستیی لە چوون بۆ لای جەنگاوەرەکان چاوپێکەوتن و دیمانە بووە لەگەڵیاندا، بەڵام برویان پێنەکرد، بۆیە داوایانلێکرد کە وێنەی دەموچاوی جەنگاوەرەکان و گیڤارایان بۆ بکێشێت، دەنا دەینرێن بۆ دادگایی سەربازیی لە سیرسل.


کیرو دەڵێت، بە مردنی گیڤارای زانیوە، کاتێک دادگاییکراوە، لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٧ دا، دەڵێت ئەو هەواڵە وەک گولەیەک وابوو کە جەستەیی بڕییم، وا راگەیندرا کە گیڤارا لە جەنگدا کوژراوە، بەڵام لە راستیدا لە سێدارەیان دا.


ئەم هەواڵە وەک گولە وابوو بۆ کیرو کە جەستەی بڕیی ، گیڤارا جەنگاوەرێکی شۆرشگێریی مەزن بوو، مردنەکەشی بوو بە هۆکاریی کۆتاییهێنان بە شۆرشەوە.

________________
سەرچاوە: (دەیلی میرۆر).

 

ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک