په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

خەمەکانى دوای راپـــەریـــن .

عه‌باس نادر    

سڵاو هاوریێ ى ئازیزم ..

لە ئیمێلێکى دوورە ولاتى بۆت نوسیوم و  لێت پرسیوم :  ژیانى 17 سالى دوای راپەرینمان

چۆن بردۆتە سەر ، ئێستاش ژیانى ئاسایی چۆن بەسەر دەبەین ، من  لێرە دا  ناچار دەبم

ناســـــــــۆرى ئازارەکانمان دووبـــارە بکولێنمەوەوزوخم و کێمى لێبێتە دەر، هەروەک مرۆڤێـــکى

بابردەڵەش بە بارتەقاى دۆلارو سامـانى سەرکردەکـانمـان ئاهوهەناسەى ساردت بۆ هەڵرێژم.


جا چیت بۆ باس بکەم ئەى هاورێی شیرینم ، خۆشیەکانى راپەرین هەر هێندەى تەمەنى گــوڵـــــــى (هەمیشەبەهار) بوو، هەر هێندەى سوکە خەونێکى خۆش بوو ، دوای ئەوەى کۆنە جاش وبەعسیەکانى ئەوسەردەم و شێرە قارەمانەکانى ئێستا کەزۆریان بەناولێپرسراون چ لێرە چ لەولا پالپشتیشن بەوکەسانەی کە ئێمەمانان بە هێماى راپەرینمان دەزانین ، لە رۆژەکانى یەکەم ( وەکوجورجـی تۆقیو خۆیان لەکونى ژوورى ژوورەوە شاردبۆوە ) ، کەزانیان کەف و کوڵى جەماوە ر نیشتۆتەوەو ئەوانەى چەندین ساڵ بوو سەر کردایەتى شۆرش و راپەرینیان دەکردو لێیان دەترسان ، بەوشێوەیە نین کە لاى خۆیان مەزەندەیان کردبوو بۆیە هەریەکەو لە هەلێکدا هاتنەوە مەیدانى خراپەکارى هەرهەندەولەگەڵ لێپرسراوو حزبێکى گەورە کەوتن کە ئاغاکانیان لە بەغدا بۆیان دیاری کردبوون ، سەرکردایەتى راپەرین خۆیان گوتەنى چەندە بوودەڵە بوون ،بە دۆستایەتى و وەرگرتنى ئەو کۆنە بەعسى و سەرەک جاشانە بوودەڵە ترو قێزەوەنتــرو بۆگەنتر بوون هەروا دێش بۆگەنتر دەبن . بەمەش ئەومنداڵەى کەناومان لێنابوو راپەرین لەناو سـکـــى شۆرشی چەندین ساڵەى خوێن و خەباتى سەختى خەڵکانى ستەم دیدەبوو دەیویست بێتە دەر لە باریان برد .


ئەى هاورێیەکەى ماندووى رۆژانى خەباتى سەخت .

 

ئالێرەدا خەمەکانى راپەرین دەست پێ دەکات ، بەرە بەرە لێپرسراوى دام و دەزگاکانى حکومەت بەکۆنە بەعسی و جاشەکان پرکرانەوە و هەر بەوەندەش دۆخەکە رانەوەستا کێشمە کێشمى زۆر رووی دا لە نێوان دووحزبە زلهێزەکە لە سەر راکێشانى ئەو کۆنە بەعسیانە بۆ لاى خۆیان . ئەوە لە بیریشم چوو رۆژانەگرانى و برسێتى لەناو زۆرینەى خەڵک بڵاو دەبۆوەو بە فەردە پارەى گومرگەکانیش لەناوکۆگاى ماڵى لێپرسراوەکان دەشاردرانەوە، بازیاترئاڵوودەى خەمت نەکەم شەرى ناوخۆ رووی دا هەموو جۆرە چەکێک لەناو کوچەوکۆلانەکان بەکار هاتن و جۆرەها تاوان رووى دا باوەر بکە چەندین گەنج لەسەر رەنگى کراس و پێنووسەکانیان خەڵتانى خوێنکران ، ئەو ( شێرە قارەمانانە) کە لە رۆژانى بەرگرى شۆرش و راپەرین دا بەو پەری رێزەوە دیلەکانى حکومەتى بەعسیان دەناردەوە ، دیلەکانی شەرى ناوخۆیان بە درندانەترین شێوە کوشتن ، بە کورتى وکرمانجى ، ئەوەى نەدەبوایە رووبدات لەوچوار ساڵە رووی دا، هەموو شتێکیان بە دوولەت کرد، برا لە برابوو، دراوسێ لە گەڵ یەک بوونە نامۆ ، عەشیرەتگەرى ژیایەوە، شتە پیرۆزەکان رۆژانە پێشێل دەکران ، جاشەکان هاتنەوە ناو مەیدان ئەوەى سەردەمى بەعس پێیان نەکرابوو یان لە ترسی شۆرش سڵیان لێ دەکرد ئەو جارە بە زیادەوە کردیان ، ئاگرەکى وایان داگیرساند بە ئاوى هیچ روبارێ دانەمرکێتەوە هەر بەوەندەش نەوەستان کوردستانیان کردە گۆرەپانى تەراتێنى داگیرکەران رۆژیک لەشکرى ئێرانیان هێناهەتا شارەکەى حاجى قادرى ، رۆژێک دەبابەکانى بەعس هات و نێوچەوانى پەرلەمانى هەولێرێى بریندار کرد ، رۆژێک جەندرمەو فرۆکەکانى تورک چیاى سەفینیان خوێناوى کرد، بەهەولێرى گوتەنى هەتا شەل و کوت بوون بەخۆیان لێکیان دا ئنجا دوژمنیان بۆ یەکدى هێنا،ئەوەى ئێمەمانان پێمان پیرۆزبوو ئەوان نەگریسیان کرد،کەچى خەڵک سەرەراى برسیتى و نەبوونى هەموو ئاوات و خۆزگەى ئەوەبوو شەر رابگیرێ ،بەڵآم شەرى گەرم راگیرا، شەرى سارد دەستى پێکرد ،هەتا رووخانى سەدام لە لایەن ئەمەریکاو هاو پەیمانەکانى، کە دیار بوو خولى دووەمى یاریەکە بوو، لە هەرلایەک ئەوەى لەگەڵ لای ئەوێتر نەبوایە ماڵى کاول ودەستخەرۆ دەبوو،ببورە هاورێی لەیاد نەچووم ، دیسان شتەکى گرنگم لەبیر چوو لە ماوەى ئەودوازدەساڵەى هەردەنگێکى نارەزایی چ لەو لا چ لەم لایە تۆمەت بار دەکرا بە رەتلى پێنجەم و دەسیسەى دوژمنان و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندى باڵاى نەتەوایەتى کوردگوتەنى( رۆنەچەورەکەى دەستى خۆیان بەسەری جەماوەری نارازیى دەسرى) جا هاورێی رۆژانى دژوارو سەختم گوتمان سەدام روخاو بەعس لەسەر حوکم نەما وامان زانی ئەوجارە بەتەواوى هەورى رەش دەرەوێتەوە، چیتر هەنجەتى داڵدەدانى بەعسیەکانى کوردستان نامێنێ ، بە پێچەوانە فلیمى سەیرترمان دیت ئەوجارە شـــەروململانێ لەسەر بەعسیەکانى ناو رژێم و عەرەبەکانى دارو دەستەى سەدام روویدا بە دەفتەر دۆلار بۆ عەرەبى تەعریب چوو ، کۆمەڵ کۆمەڵ بانگهێشتى کوردستان دەکران و لە سەر (شەرەفى) ئەو عەرەبە تەعریبچیانە خوانى ئێواران دەرازێنرایەوە . ئەوەش لە لایەک گوایە سیاسەتەو پێویستە؟!. ئنجا بەهۆى ئەو تاڵان و برۆییەو پاشاگەردانییەی لەروخانى سەدام بەردەستیان کەوت ودوای ئەوەش لەیەکگرتنەوەى ئیدارە برایانەبەشی دەکەن چ لەوەى هى خۆیانە چ لەوەى بەغدایێ بۆیان دێت ،بروابکە وادەولەمەند بوونە لە مێژوودا خەلیفەکانـــــىئەمەوى و عەباسی و عوسمانلى وا دەوڵەمەند نەبوونە ، دواجار ئێستا گرێبەستى نەوتیان هەیە ،ماوەیەکى تر خۆیان لە قەرەى ئەمیرەکانى ئال سعودو ئال سەباحى کەنداو دەدەن .


هاورێ و براى هەمیشە لە یادم ، باوەر بکە زۆرم پێیەو کەمم گوتووە ، دیارە لێرەدا هەر ئەوەندە بەسەو دەنا باسەکە زۆر زۆرتر لەوە هەلدەگرێتن ، .ئەگەر تەمەن رێگاى داین جارێکى تر بەوردتر باسی دەکەینەوە

.لەوانەشە ئەوان شتى سەیرتر بنوێنن ، کە لە مێژوودا هاوتاى نەبێت


ئیتر شادى و خۆشیت ئاواتمە .