٣\٦\٢٠١٠ خه‌وی فیرعه‌ونیی.
به‌ندی عه‌لی هه‌موو ده‌ریا له پێکێکدا ده‌خواته‌وه و لێوی ووشکه به ماسیه جه‌حێله‌کانی ژێر به‌رده لووسه‌کانی چه‌مه گچکه‌کانیش ده‌ڵێ ئاژاوه‌چی باوه‌جوو ، ئه‌و ئۆقیان به‌موڵکی خۆی ده‌زانێ موڵک ، به دیاریی یه‌زدان و خۆیشی به فریشته‌ی ده‌ریا ده‌شیه‌وێ ئێمه‌ش به کۆمه‌ڵ له مه‌داره ئه‌فسوناویه‌که‌ی ئه‌ودا وه‌ک پۆلێ شه‌پۆلی سه‌رشێت شه‌پۆلی بێ نرخ و گه‌لحۆ به ده‌وریدا سه‌مای کڕنووش ، سه‌مای زیکر و ته‌زبیحاتی ئه‌مه‌کداری بۆ ئه‌وی تاقانه ڕێکخه‌ین وه‌لێ .. هه‌یهات له‌م عه‌یامه جه‌نجاڵه‌دا ده‌ستی هیچ زاتێ به سێوی خه‌وێکی فیرعه‌ونیی ناگات.
ئه‌یاری 2010
|