٩\٣\٢٠١١
خۆپێشاندانه
گه‌رمووگوڕه‌که‌ی جه‌ماوه‌ر و بێ هه‌ڵوێستیی حیزبه سیاسییه‌کان.
نه‌جیبه مه‌حموود
دیاره دڕنده‌یی و کوشتارگه‌که‌ی رۆژی 17 شوبات له به‌رامبه‌ر به گه‌نجانی
یاخی به‌و ده‌سه‌ڵاته ، که خۆ پێشاندانیکیان ریک خستبوو ،دژ به نایه‌کسانی
، نه‌بوونی ئازادی ،نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری ،بێ‌کاری ،گه‌نده‌لی ،که له
به‌رامبه‌ر به‌رد به گولله وه‌لام درانه‌وه له لایه‌ن لقی 4 ی
پارتی دیموکراتی کوردستان .ئه‌و دیمه‌نه دڵره‌ق وویژدان بزوینه هه‌رگیز
له یا دناچێت ،هه‌رده‌م زیندوه له مێشکی هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ست
و ویژداندا ده‌مێنێته‌وه ،که مێژوویه‌کی پر شه‌رمه‌زاری تۆمار کرد و
هه‌موو دنیای هه‌ژاند .
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر کردنه ،تا دێت ناره‌زایه‌تیه‌کان و
داواکارییه‌کانی هاوڵاتیان به‌ره‌و هه‌ڵکشان و گه‌شه‌کردن ده‌روات ،له
به‌رامبه‌ریشیدا لووت به‌رزی و که‌لله ره‌قی ده‌سه‌ڵاتیش به‌رده‌وامه
له مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ باروو دۆخه‌که و خۆپێشانده‌ران ، له جیگه‌ی
لێکۆلینه‌وه و لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستی و سه‌ر ده‌میانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی
رێگا چاره‌سه‌ری ئه‌و قیرانه سیاسیه‌ی کوردستان .
ئه‌و گه‌نجه کۆڵنه‌ده‌ررانه‌ی به‌رده‌وامن له خۆپێشاندان ،گه‌نجانێکی
دلسۆز ویاخی و نوێخواز و هه‌ستیاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن . که پڕن له
ووزه‌و خوێن گه‌رمی ،که تا ئێستا ده‌سه‌ڵات نه‌یوستووه گۆییان
لێبگرێت ولێیان تێ بگات که کێشه‌کانیان چییه و پلان و به‌رنامه‌یان
هه‌بێت بۆ باشتر کردنی ئه‌و سیستمی حکومرانیه و سوود له توانا ووزه‌کانیان
وه‌ربگیریت . که به ته‌واوی هه‌ستی پێ ده‌کریت ، بۆشایه‌کی گه‌وره
له نیوان گه‌نجان و ده‌سه‌لاتدارانی پیر دروست بووه ،به ئه‌ندازه‌یه‌ک
ناتوانن یه‌کتریان قبوول بێت .
بۆیه ئێستا خۆیان ووزه‌کانیان به‌کار ده‌هێنن ،بۆ سه‌ر هه‌ڵانی
شۆرشیک له دژی ئه‌و هه‌موو نایه‌کسانی و گه‌ندلی و نه‌بونی ئازادیه .
کاتێک ته‌کنه‌لۆژیا به‌رده‌وام له گه‌شه‌کردن دایه ،، وه کوردستانیش
ده‌رگای واڵایه به‌سه‌ر دنیای ده‌ره‌وه ،ده‌بوایه ده‌سه‌لات خۆ
ئاماده‌کردنی هه‌بوایه و زۆر زیره‌کتر مامه‌ڵه بکات به شێوه‌یه‌کی
سه‌رده‌میانه ،ئه‌و ده‌سه‌لاته پێویستی به بیری نویێ یه که
خویندنه‌وه ولێکدانه‌وه‌ی هه‌بێت و خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هه‌ر
جۆره سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌یه‌ک .
کاتێک ده‌سه‌ڵات بریاری داوه و نایه‌ویت گوێ به خواستی گه‌ل بدات له
پێناو درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی خۆی ،ئه‌و‌کات بۆ شه‌رعیه‌ت دان به
کاره ناشه‌رعی و تووند‌و تیژیه‌کانی ،هه‌وڵ ده‌دات بۆ درووست کردنی
پروپاگه‌نده‌و تۆمه‌تی جۆراو جۆر وه‌ک تالانچی و گێره شێوین وشتی له‌و
بابه‌تانه. هه‌تا گۆرانی به ناو ئۆپۆزۆسیۆنیش ،نه‌وشیروان مسته‌ڤا ش
له ووتاره‌که‌ی به گێره‌شێوێنی له قه‌ڵه‌م دان .وه خه‌لکی خاوه‌ن
به‌رژه‌وه‌ند وهه‌لپه‌ره‌ست وه‌ک تووتی ئه‌و شتانه دووباره
ده‌که‌نه‌وه .به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر بکاته‌وه ،ده‌بێت چ شتێک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
له گه‌ڵ ده‌سه‌لاتی پێشووتری رژێمی به‌عس جیا بکاته‌وه . مه‌گه‌ر
راپه‌رینمان نه‌کرد له دژی زولم وزۆری ..کاتێک ئه‌و هێزه سیاسیانه
که سه‌ر ده‌مانێک خه‌باتیان کرد له دژی ئه‌و ره‌فتارانه نه‌بوو؟
ئه‌مرۆ ده‌بێت ئه‌وانه دان به راستیه‌کی تاڵ دا بنێن خواستی نه‌وه‌ی
نوی و بیری نه‌وه‌ی نوێ ،به ئێوه‌ی بیری شاخ و تایڤه‌گه‌ری هه‌زم
ناکرێت ..یان ده‌بێت بیرکردنه‌وه‌تان نوی بکه‌نه‌وه ،که ئه‌وه زۆر
دلنیام مه‌حاله ،یان ده‌بێت یه‌خه‌ی میلله‌ت به‌ر بده‌ن ، ئه‌گه‌ر
هیچی تازه‌تان پێ نیه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جۆش وخرۆشی ئه‌و گه‌نجانه به
ئێوه دا نامرکێته‌وه و سه‌ر ده‌می ،ته‌قه و ره‌شبگیری وترسو تۆقاندن
و چه‌واشه‌کاریش به‌سه‌ر چوو. به‌رده‌وام بوون له‌و ره‌ڤتارانه‌تان تا
دێت جه‌ماوه‌ر و گه‌نجات تووره‌تر ده‌کات ،باچیتر تووندوتیژی روو نه‌دات
، ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن و ئه‌زموون وباروودۆخی هه‌ستیاری کوردستان خه‌می
گه‌وره‌تانه و ،پێتان وایه ئێوه نه‌بن کورد ده‌تویته‌وه . ده فه‌رموون
ئه‌وه ئیوه‌ن ده‌توانن و به‌رپرسی یه‌که‌م و کۆتاین ،به‌رامبه‌ر به
بارودۆخه‌که . ده‌بوایه کاتێک کوشتارگه‌که‌ی به‌ر ده‌م لقی 4 پارتی
دیمووکراتی کوردستان له 17 ی شوبات رووی دا ،سه‌رۆکی هه‌رێم شه‌قی له‌و
مه‌دالیا ئاشتیه‌ی ئتاڵیا هه‌ڵ بدایه و به په‌له بگه‌رایه‌ته‌وه بۆ
کوردستان و چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی بکردایه ،بۆ دادگایی
کردن و سزا دانی تاوانبارن ،یان ده‌ستی له کار کێشابایه‌ته‌وه ،وه‌ک
سه‌رۆکی هه‌رێم مامه‌له کردبایه ،نه‌ک وه‌ک سه‌رۆکی پارتی دیمووکرات
، له کاتێکدا خه‌لکی شاری سلیمانی و ده‌ورو به‌ری خه‌ڵتانی خوینیان
کردوه ،و له هه‌ولێر ئاهه‌نگ ده‌گیرن ،ئایا دروست کردنی ئه‌و دوو به‌ره‌کیه
له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌زموون و بار‌و دۆخی کوردستانه؟ ده‌بوایه رێگه‌ت
نه‌دایه خواستی هه‌موو گه‌ل بخریته ژێر پێی چه‌ند تاوانبارێت ،ئه‌و
کات ئه‌وه گه‌وره‌ترین مه‌دالیا بوو له لایه‌ن گه‌له‌گه ی خۆت پێت
ده‌به‌خشراو ئێمه‌ش هه‌موو شانازیمان به‌و مه‌دالێیه‌وه ده‌کرد.
له هه‌مووی گاڵته‌جارتر ،سینارێوکه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان بوو ،، به‌و
تاوانه گه‌ورانه ش نه وه‌ستان ، گالته کردن به هه‌ستی باوکێکی جگه‌ر
سووتاو ،بردنی بۆ په‌رله‌مان و به‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ڤزێون بۆ په‌رده
پۆش کردن وپاساو هێنانه‌وه‌ی تاوانه‌که‌یان .ئه‌وه نه‌ک پاساو نه‌بوو
،جارێکی تر هه‌ستی هه‌موو هاووڵاتیانی بریندار کرده‌وه ،بی ئه‌وه‌ی
گوێ به بنه‌ماله‌ی شه‌هید سوورکیوو و هاورێکانی تری بدرێت ،بێ ئه‌وه‌ی
بیر له زمناکۆی ته‌مه‌ن 15 سالی کوره هه‌ژار بکریته‌وه که ته‌نها
جه‌سته‌ی ماوه . . ده‌بوایه هه‌موو ده‌وانه له‌گه‌ڵ ،سه‌رۆکی
حکوومه‌ت و وه‌زیری ناو خۆ و داد له‌به‌ر ده‌م خۆپیشانده‌ران بۆ
ئاسووده کردنی ویژدانتان پرسه‌تان بگیرایه بۆ ئه‌و گه‌نجانه و ده‌ست
له‌کار کێشانه‌وه‌ته‌ن را گه‌یاندایه .،نه‌ک میژوویه‌کی پر شه‌رمه‌زاریتان
تۆمار .
په‌رله‌مانتاره‌کانی پارتی به هه‌مان بیری حیزبی و خێڵه‌کی مامه‌له‌یان
له‌گه‌ل خۆ پێشانده‌ران کرد ،ئاماده نه‌بوون برۆن بۆ سلێمانی و گوێ له
داواکانی خۆپێشاندران .
ده‌ر که‌وت هه‌موو ئه‌و فریاد ره‌سانه‌ی گه‌لی کورد ،قه‌ت خۆیان به
خاوه‌نی ئه‌و گه‌له نه‌زانیوه و ناش زانن.
هه‌ر ئه‌و بێ هه‌لوێستیه‌ی گه‌وره بازرگانه‌کانی حیزبه‌کان و نه‌بوونی
شه‌ڤاڤیه‌ت له کاری سیاسیان ،گه‌وره‌ترین ڤاکته‌ره بوو، بۆ له ده‌ست
دانی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر.
ماڵپەڕی نەجیبە مەحموود
|