![]()
![]()
|
خۆپیشاندانی ئهمڕۆی سلێمانی .
زیاتر لە 1000 هاووڵاتی لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی دژ بە تورکیا بەشداریان کرد . بە پێی هەواڵی نوێنەرانی چاک لە ناو خۆپیشاندانەکەوە ، ئەمڕۆ بە بانگەوازی بەرەی جەماوەری کوردستان دژ بە لەشکر کێشی تورکیا بۆ سەر کوردستان ، کاتژمێر11ی سەرلەبەیانی لە بەردەم زانکۆی سلێمانییەوە خۆپیشاندانی جەماوەری دژ بە لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر کوردستان دەستی پێکرد ، جەماوەر بە خۆپیشاندانەوە چوونە بەردەم دەرکی سەرا و لەوێوە بۆ پارکی ناڵی ، بە توندی پرۆتستۆی لەشکرکێشی سوپای تورکیایان کرد بۆ سەر کوردستان ، لە کۆتاییدا نوێنەرانی بەرەی جەماوەر و پارتی چارەسەر و ناوەندی چاک و چەند لایەنێکی دی و کەسایەتی سەربەخۆ وتەی خۆیان پێشکەشکرد ، سەرباری وتەی دایکی شەهیدێکی قارەمان . ئێمە وەک ناوەندی چاک داواکارین لەهەموو کەمیپین و کۆڕو کۆمەڵە ناڕازییەکان کوردستان ، پەرە بە ناڕەزایەتی جەماوەری بدەن لە کوردستان تاکو دەگاتە ئاستی بڕیاری بەرگری گشتی جەماوەری دژ بە لەشکر کێشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کوردستان .
ناوەندی چاک 21-10-2007 www.chak.be chak_org@yahoo.com تێبینی : تەنها ئەم ئادرەسانەمان هەیە .
|