![]()
![]()
|
خۆپیشاندانی کوردان له ستۆکهۆلم به گیانێکی یه‌کیه‌تی کوردانه‌وه به‌ڕێوه چوو.
دوای ئه‌وه‌ی کۆنسه‌ی کورد له سوێد و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و .پارتی ژیانی ئازدی کوردستان و پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان و کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئه‌وڕپا و ناوه‌ندی چاک له سوێد . بانگه‌وازی خۆپیشاندانیان دژ به هه‌ره‌شه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر باشوری کوردستان و گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کرد . ئه‌مرۆ نزیک به 500 کوردی نیشتمانپه‌روه‌ری ستۆکهۆلم و ده‌وروبه‌ری له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی تورکیا له شاری ستۆکهۆلم کۆبوونه‌وه . شایه‌نی باسه خۆپیشاندانه‌که زۆر به گیانێکی کوردانه به‌ڕیوه چوو ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی پارته کوردستانییه‌کان له‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌شدارییان نه‌کرد ، به‌لام کاتێک به‌شێک له دروشمه‌کان به وتنه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی کوردان ده‌وترا ، بوو به جێگه‌ی خۆشحاڵی کوردان وه‌ک ( باکوور باشوور ڕۆژهه‌لات یه‌ک چاره‌نووس یه‌ک خه‌بات ، بژی خه‌باتی پ‌ک‌ک و پارتی و یه‌کیه‌تی ، سڵاو له خۆراگری پێشمه‌رگه و گه‌ریلا له چیاکانی کوردستاندا ) دواتر وتارێک له‌لایه‌ن کاک ئه‌مینی ره‌شیدی به ناوی خۆپیشانده‌ران و ئه‌م 6 رێکخراوه‌وه خوێندرایه‌وه که ئاماژه‌ی به‌وه کرد سه‌ره‌رای زه‌برو زه‌نگ و فشاره‌کانی یه‌ک سه‌ده‌ی رابردووی که‌ماڵیزم له تورکیادا بۆ له ناوبردنی ده‌نگی ئازادیخوازانه‌ی کورد که‌چی نه‌یتوانی ده‌نگی شۆڕشگێرانه‌مان کپ بکاته‌وه . وتاری به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌که ( پ‌ک‌ک ، حزبی دیموکراتی کوردستان ، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ، کۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئه‌وڕوپا ، گۆڤاری سیروان له شاری یڤله ) خوێندرایه‌وه ، شایه‌نی باسه ڕووناک شوانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی نیشتمانی چاک وتارێکی به ناوی چاک خوێنده‌وه که داوای کرد که هه‌وڵ بدرێت کوردستانیان له هه‌موو شوێنێک په‌یگیر بن به بانگه‌وازه‌که‌ی ناوه‌ندی چاکه‌وه سه‌باره‌ت به بایکۆتکردنی کڕینی شت‌و مه‌کی تورکی تا به قازانجه‌که‌ی چیتر به گوله نه‌درێت و ڕۆله‌کانمانی پێ شه‌هید نه‌کرێت ، وه‌ک هه‌ڵوێستێک دژ به به‌هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا به کاری بهێنین وه یه‌ک ڕیزی کوردان له هه‌نده‌ران و ناو‌خۆ و پارته سیاسییه‌کانی کوردستان به هه‌لوێستێکی به‌رز نرخاند و هیواخواز بوو ئه‌م هه‌ڵوێسته درێژه‌ی پێ بدرێت . به‌ر له کۆتایی خۆپیشاندانه‌که‌ش داوا له سه‌ر‌جه‌م خۆپیشانده‌ران کرا که به‌یانی خه‌ڵک بچن بۆ خۆپیشاندانێکی تری کوردان له شاری ستۆکهۆلم له کاتژمێر13 له Sergels torg . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه پێ کردنه مێدیای سوێدی به گرنگییه‌وه وێنه و دیداری له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی کورد ده‌کرد و وه‌ک که‌نالی سه‌ره‌کی و سه‌رتاسه‌ری سوێد SVT و Gun TVکه له شاری ئامه‌دی باکووری کوردستان په‌خش ده‌بێته‌وه و هه‌ندێ ڕۆژنامه و ئێستگه‌ی سوێدی و کوردی تر .
ناوه‌ندی چاک/ سوێد
27/10/2007 تكايه جگه له‌م ئێمه‌يل و ماڵپه‌ره هیچ ئادره‌س و ماڵپه‌رێکی ترمان نیه.
|