په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١١\٢٠٢٠

    خۆزگە.


خولیا حوسێن

بە دەنگێکی بەرز و تووڕە
هاواریان کرد
نەورەسەکان،
فڕین، هاتن
دەستە دەستە
کۆبوونەوە
لەسەر سینگی
شینی دەریا
کۆمەڵ کۆمەڵ
دەنیشتنەوە
بە یەکدەنگیی بڕیاریاندا
پێش ئەوەی
بەفر و زریان بێ
بەیەکەوە
ئەم نیشتیمانە جێبێڵن
لە شەقەی باڵیاندا و
فڕین
بەرز، بەرز
سەیرم کردن
لە نێو شینایی ئاسماندا
تاکو ون بوون..
خۆزگەم وابوو
ئێمەش وابین
نیشتیمانێک
نەمان پارێزی لە زریان
بەجێی بێڵین،
بفڕین
بۆ ناو
دڵی ئاسمان
نەفرەت بکەین
لەو وڵاتەی
ژیان هەرزانترە لە نان
*
ژیان
هەرزانترە
لە نان.

____________________________________________
* ''ژیان هەرزانترە لە نان'' لە شیعری ''رێبوار'' وەرگیراوە.
 

ماڵپه‌ڕی خولیا حوسێن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک