![]()
|
ياداشته‌كانی خودێك .
به‌ندی عه‌لی -1- له‌خاڵێکی نێوان بوون و ئاوابوونا به‌دوی خۆش به‌ختيا وێڵم .. كاتژمێره ئاوسه‌كانی ئه‌م ته‌مه‌نه ئه‌پشكنم به‌نيازی ڕاوی چركه‌يه‌ك دڵنيايی كه‌چی ئه‌و ڕاوچيه‌و ته‌نيا منيش چێڵم . كۆچه‌رێكی دواڕۆژانی سه‌رده‌مێكم ئه‌و شه‌كه‌ت و هه‌ناسه‌سوار .. منيش ديده‌م له‌ژوانا په‌ڵه‌هه‌ورێكی كزره‌و به‌ڕێكه‌وتيش تكه‌يه‌كی له شه‌سته جێماوی لێوه نايه‌ته‌خوار .
-2- ئه‌ی كه‌ناری ماتی گومان ساڵه‌هايه ساڵه‌هايه شه‌پۆله سه‌ر شێته‌كانی ناخی مه‌نگم خۆيان له‌كه‌مه‌رت ئه‌سون تۆی بێ خه‌ميش په‌يكه‌ر ئاسا چرپه‌يه‌كت لێوه نايه . بۆ نازانيت منيش وه‌ك مه‌م عاشقی گوڵَعوزارێكم !؟ بۆ نازانيت منيش ماندووی ژوانی نه‌وبه‌هارێكم !؟ خه‌تای تۆيه يان خه‌تای من ئه‌ی كه‌ناری گومانی وون ..؟
-3- كه‌بێده‌نگی گواره‌يه‌كی گران به‌های نێو پێشانگه‌ی سه‌رده‌می زێڕ فرۆشتن بێ نایكه‌مه گوێی دڵداره‌که‌م نه‌ئه‌و دياريه‌كی به‌رزه ئه‌وه‌نده‌ی به‌ژنی دڵذاری و نه‌من چركه‌يه‌كی عومرم ئه‌ده‌م به‌ڕيشه‌ی برينه شێداره‌كه‌م
-4- هه‌موو شه‌وێ له‌شمشاڵی ناخی ماندوو ، به‌ئاخی ژين نه‌وای ئاوازی حه‌سره‌ت و له‌ته‌نووری چاوه‌ڕوانيی هه‌ره‌سی پشكۆی ئاگرين له‌دامه‌نی زه‌مانێكا خه‌زانی هه‌ڵاڵه‌ی ڕه‌نجه له‌باخی مليۆنه‌هاوه بۆ گه‌ووڕیی كه‌ڵه‌گاكانی سه‌رزه‌مين .
|