Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

یاداشتێکى بەپەلە.


بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان.


ئێمە دەستەیەک لە نوێنەرانى کەناڵەکانى ڕاگەیاندن  و ڕۆژنامەنووسانى کوردستان، داوا لە بەڕێزتان دەکەین، ئەو پڕۆژە یاسایەى کە ڕۆژى 10ى کانوونى یەکەمى2007 لەلایەن پەرلەمانى کوردستانەوە لەسەر "ڕێکخستنى کارى ڕۆژنامەگەریی لە کوردستاندا" تەسدیقکرا، ڕابگرن، چونکە هەندێک بەندو بڕگەى ئەم پڕۆژەیە بەم شێوەیەى ئێستا، هەڕەشەى دیار بۆ سەر ژیانى مەدەنیی  و سیستمى دیموکراسیی  و ئازادیی ڕادەربڕین  و ڕۆژنامەگەریی دروستدەکەن، داواکارین بەرلەوەى بە ئیمزاى بەڕێزتان بخرێتە قاڵبى یاسایەکى کارپێکراوەوە، دەرفەتێکى زیاترى بۆ گفتوگۆکردن  و هەموارکردن بۆ بڕەخسێنن.

لەگەڵ ڕێزدا..


دەستەیەک لە
نوێنەرانى کەناڵەکانى ڕاگەیاندن  و
ڕۆژنامەنووسانى کوردستان
13ى کانوونى یەکەمى 2007


1. ئەحمەد میرە- سەرنووسەرى گۆڤارى لڤین.
2. ئارام عەلى- رادیۆى نەوا.
3. هەڤالڕ ئەبوبەکر- راوێژکارى رۆژنامەوانیی لە کۆمپانیاى وشە.
4. خەبات عەبدوڵڵا- سەرنووسەرى سایتى سبەى.
5. ستران عەبدوڵڵا- سەرۆکى دەزگاى خەندان.
6. سەردار عەبدوڵڵا- نووسەر  و رۆژنامەنووس.
7. د. سامان فەوزى- مامۆستاى زانکۆ.
8. فەرهاد عەونى- نەقیبى رۆژنامەنووسانى کوردستان.
9. هونەر ڕەسولڕ- نووسەر  و رۆژنامەنووس.
10. رابەرى سەید برایم- خاوەنئیمتیازى گۆڤارى رۆژنامەوان.
11. ئازاد سدیق- سەرنووسەرى ڕۆژنامەى ئاسۆ.
12. حەمید ئەبوبەکر- دەزگاى بەدرخان.
13. عەدالەت عەبدوڵا- سکرتێرى نووسینى ڕۆژنامەى کوردستانى نوآ.
14. شوان داودى- بەڕێوەبەرى دەزگاى هەوالڕ.
15. بەناز کوێستانى – سەرنووسەرى ڕۆژنامەى پێگە.
16. ئەنوەر حسەین- سەرنووسەرى ڕۆژنامەى ڕێبازى ئازادى.
17. ئاریان محەمەد- سەرنووسەرى ڕۆژنامەى ئاڵاى ئازادى.
18. پەیمان عیزەدین- سەرنووسەرى ڕۆژنامەى ژیانەوە.
19. شیلان عومەر- بەڕێوەبەرى نووسینى گۆڤارى رایەن.
20. سالار مەحمود- سەرنووسەرى گۆڤارى هەشتاو هەشت.
21. سدیق حسن شوکری سەرنووسەری کوردستان راپۆرت


لە یاداشتێکى بەپەلەدا،
رۆژنامەنووسان داواى راگرتنى
پرۆژە یاساى کارى رۆژنامەگەریی دەکەن.


پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆ 13/12/2007 دەستەیەک لە نوێنەرانى کەناڵەکانى ڕاگەیاندن  و ڕۆژنامەنووسانى کوردستان، لە بارەگاى رادیۆى نەوا لە سلێمانى، کۆبوونەوە  و یاداشتێکیان ئاراستەى بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد تا ئەو پڕۆژە یاسایەى کە ڕۆژى 10ى کانوونى یەکەمى2007 لەلایەن پەرلەمانى کوردستانەوە لەسەر "ڕێکخستنى کارى ڕۆژنامەگەریی لە کوردستاندا" تەسدیقکرا، ڕابگرن، چونکە هەندێک بەندو بڕگەى ئەم پڕۆژەیە بەم شێوەیەى ئێستا، هەڕەشەى دیار بۆ سەر ژیانى مەدەنیی  و سیستمى دیموکراسیی  و ئازادیی ڕادەربڕین  و ڕۆژنامەگەریی دروستدەکەن.