یه‌کێتی و گۆڕان ده‌بێت پابه‌ند بکرێن به‌پڕه‌نسیپه‌کانی ئۆقره‌یی کۆمه‌ڵگاوه!
- له‌په‌یوه‌ند به‌گرژبوونی شه‌ڕی ته‌بلیغاتی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌کێتی نیشتمانی -
حه‌مه‌غه‌فور
دوێنێ سێشه‌ممه13ئۆکتۆبه‌ر2009، ڕابه‌رایه‌تی‌و سه‌رکردایه‌تی‌و ناوه‌ندی بڕیاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌کێتی نیشتمانی له‌دوو ڕوونکردنه‌وه‌ی ده‌سبه‌جێ‌و به‌دوای یه‌کدا، له‌دوو ڕاگه‌یاندنی ئاگراوی‌و شه‌ڕه‌نگێزیاندا به‌رامبه‌ر به‌یه‌کترو بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی لێدوانه‌کانی یه‌کتر له‌دژی یه‌کتری، به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکراو بێپه‌رده‌گه‌ڕانه‌وه، یان باشتره‌بڵێین؛ خستنه‌وه‌کاری زمانی شاخیان بۆ بردنه‌به‌ره‌وه‌ی ململانێکانی نێوانیان‌و به‌لاداخستنی کێبه‌رکێکانیان ڕاگه‌یاند. ته‌ماشاکه‌ن؛
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌مشێوه‌یه‌لێدوانه‌که‌ی کۆتایی پێدێنێت؛"له‌راستیدا
ئیمه‌له‌بزوتنه‌وه‌ى
گۆران
ئه‌و هه‌ڵچونه‌ى راگه‌یاندنه‌كانیان به‌سروشتى نازانین و هه‌ست به‌بونى
پلانیكى
داریژراوى
پیشوه‌خت
ده‌كه‌ین، له‌كاتیكدا
هه‌موو جه‌ماوه‌رى گه‌له‌كه‌مان ده‌زانن ئیمه‌جگه‌له‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان
و راوبۆچون و قه‌ڵه‌مه‌كانمان خاوه‌نى چیترنین، نه‌داموده‌زگاى
حكومه‌تمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و نه‌چه‌كدار و میلیشیا و ده‌زگاى داپۆڵیسینه‌ریشمان
هه‌یه‌بۆ تیرۆركردن و تۆقاندن.
وه‌ڵامه‌که‌ی یه‌کێتیش به‌م جۆره‌دوایی دێت: "لیستی گۆڕان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك تووشی هه‌ناسه‌سواری هاتوون كه‌نه‌ك هه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌جێبه‌جێ ناكه‌ن كه‌به‌خه‌ڵكیان دابوو، به‌ڵكو به‌رگه‌ی ره‌خنه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی راست و دروستیش ناگرن و هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك گوایه(به‌هێرشكردن بۆ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌ركرده‌و ره‌مزه‌كانی) ده‌زانن، له‌كاتێكدا ئه‌وان پێش هه‌ڵبژاردن باسیان له‌وه‌ده‌كرد كه‌سه‌رده‌می ئه‌وه‌نه‌ماوه‌كه‌سێك یان حزبێك ببێته‌ره‌مز یان ئیدیعای به‌ره‌مزبوون بكات، لانی كه‌میش بۆ ئێمه‌و بۆ خه‌ڵكی كوردستان روون نییه‌كه‌ره‌مزه‌كانی ئه‌وان كێن؟ هه‌ر له‌و رونكردنه‌وه‌یه‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن گوایه‌كاره‌كانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی "ئاگرخستنه‌وه‌و سوتانی به‌دوادا دێت"، ئێمه‌پێمان وایه‌روونه‌دانی "ئاژاوه‌و سوتان و پێكدادان" بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان فه‌خره‌و بۆ ئه‌وانیش گرێی ده‌روونی، چونكه‌ئه‌وان خوازیاری شه‌ڕو ئاژاوه‌ن و گوێ به‌سه‌ره‌نجامه‌كه‌شی ناده‌ن، هه‌روه‌ك له‌ره‌فتاره‌كانی رۆژانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا بینیمان، به‌ڵام یه‌كێتی له‌رابردوو و ئێستاش كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌هه‌موو ململانێ و ناكۆكییه‌كان به‌ئاشتی و به‌هێمنی و گفتوگۆی دیموكراتی له‌رێی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كلایی بكرێنه‌وه." (دیسان هێڵ هی منه).
جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌پێی پێناسه‌و موشاهه‌داتی مه‌یدانیی سه‌رده‌می شاخی هه‌تا به‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌واییشی ده‌گات، جووڵانه‌وه‌یه‌کی ناسیونال-عه‌شیره‌یی چه‌قبه‌ستووه له‌نێو بونیادی نه‌ریتی شه‌ڕه‌نگێزی‌و زمانی تفه‌نگ‌و ئارایشی تاقم‌و تفه‌نگی پێشمه‌رگانه‌دا. مێژووی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه‌پڕیه‌تی له‌نه‌خشه‌و پیلانی ملشکاندنی حه‌ریف‌و موخالیفانی سیاسیان له‌ڕێگای زه‌برو زه‌نگ‌و هه‌ڵمه‌تی چه‌کداریه‌وه‌بۆ سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌کانیان. "فت کردن، ته‌سفیه‌کردن، ده‌رسدادان‌و ئه‌تک کردن" به‌شێکن له‌شێوازی به‌ڕه‌واجی حه‌ل‌و فه‌سڵی جیاوازی سیاسی‌و چه‌پۆکی ڕه‌شی به‌هێزی خۆسه‌پاندن‌و موئامه‌ره‌و فیڵ‌و ته‌ڵه‌که‌ی سیاسی حیزبه‌ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی.
حیزبه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی هیچ کات ده‌سبه‌رداری زمانی شاخ‌و زمانی چه‌ک نه‌بوون. هه‌میشه‌و به‌رده‌وام سوێندیان به‌قۆناغی تفه‌نگ‌و کلکه‌ده‌مانچه‌خواردووه‌و به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتنیان به‌بزووتنه‌وه‌که‌یان داوه! هه‌رچه‌ندیش کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌م هه‌ژده‌ساڵه‌ی ڕابرد، قه‌وانی سواوی دیموکراسی بوونی ئه‌م حیزبانه‌و باڵه‌جۆراوجۆره‌کانی، تا بگا به‌ئیدیعای تۆڵیڕانس‌و لێبوورده‌یی‌و یه‌کترقبوڵکردن‌و زمانی دیالۆگی شارستانیانه‌یان له‌میدیاو ڕاگه‌یاندنه‌کانیانه‌وه هه‌راسانی کردبوون، به‌ڵام جگه‌له‌شه‌ڕی ناوخۆی نێوان پارتی‌و یه‌کێتی، هێرشی چه‌کداری بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، بۆ سه‌ر حیزبی سۆشیالیست، بۆ سه‌ر پارتی کار‌و بۆ سه‌ر حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق‌و یه‌کگرتووی ئیسلامی، وه‌ته‌نانه‌ت ده‌سڕێژی ته‌قه‌و چه‌که‌کانی ئاسایش‌و پۆلیسی حکومه‌تی به‌ناو دیموکراتیشیان بۆ سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک‌و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان‌و کرێکارانی چیمه‌نتۆی تاسڵوجه‌و خوێندکاران، هیچ میسداقیه‌تێک بۆ درووستی ئیدیعاکانیان‌و ڕوخساری شارستانیانه‌ی حوکمڕانی‌و ده‌ورو دوکانیان ناهێڵێته‌وه.
یه‌که‌مین‌و دوایین ئامڕازی سیاسی ده‌ستی ڕابه‌رانی میللی گه‌رای کوردی به‌درێژایی مێژوو، زمانی چه‌ک‌و شه‌ڕو خوێنڕێژی بووه. نه‌ریتێکی چه‌په‌ڵی حیزبه‌کانی ناسیونالیستی کوردی به‌بارمته‌گرتنی نان، کار، ژیان‌و چاره‌نووس‌و پێویستی ڕۆژانه‌ی ژیانی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی کوردستان بووه له‌پێناو ملدانه‌واندنیان بۆ سیاسه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات‌و فه‌رمانڕه‌واییان. کڕینی خه‌ڵک به‌پاره، کڕینی ویژدان، ده‌نگ، نفوز‌و شه‌خسیه‌ت‌و زۆر شتی دیکه‌ش گۆشه‌یه‌کی پێکهاته‌ی که‌لتووری‌و فه‌رهه‌نگی‌و سیاسی ئه‌حزابی کوردی بووه.
ئێمه‌چه‌ندین جار جه‌ختمان کردۆته‌وه‌که‌ناسیونالیزم جووڵانه‌وه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌ی دژی خه‌ڵکیه، که‌له‌پێناوی گه‌یشتن به‌مه‌رامه‌سیاسیه‌کانیدا ده‌ربه‌ستی تێوه‌گلاندنی هاوڵاتیان‌و کۆمه‌ڵگا له‌شه‌ڕو قات‌و قڕی‌و کاره‌ساته‌وه‌نایه‌ت، وه‌هیچ پێودانگێکی نیه‌له‌و باره‌وه. پابه‌ند نیه‌و ناشبێت به‌هیچ مۆڕاڵێکی هاوچه‌رخ‌و شارستانیه‌وه‌له‌پێناو پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاو خۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان‌و به‌رقه‌رارکردنی ئه‌من‌و ئاسایش‌و سه‌روه‌ریی یاساوه. خۆهه‌ڵخستن وه‌کو سۆشیال-دیموکرات، یاخود بانگه‌شه‌بۆ دیموکراسی پارله‌مانی‌و ده‌ستاوده‌س پێکردنی ده‌سه‌ڵات، درۆیه‌کی شاخداره‌و تا کاتێک ده‌می لێئه‌کوتن که‌خۆیان براوه‌و ده‌سه‌ڵاتدار بن. ده‌نا هه‌موو شتێک به‌گوێره‌ی ئاره‌زووی ڕابه‌رانی ناسیونالیست، ئه‌بێته‌دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورد‌و کوردایه‌تی‌و جارێکی تریش قه‌وانی فیداکاری‌و گیانبازی‌و قوربانیدانی زیاتر لێئه‌ده‌نه‌وه‌بۆ جه‌ماوه‌رو دوژمنێکی وه‌همی دائه‌تاشن بۆ شڵه‌ژانی کۆمه‌ڵگاو تێکدانی ئارامی ژیانی خه‌ڵکی.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، وه‌ڕابه‌ران‌و ڕه‌مزه‌کانی ئه‌م دوو جیناحه‌ی کوردایه‌تی، مێژوویان که‌می نه‌هێناوه‌له‌خوێنڕشتن‌و خستنه‌وه‌ی ئاگرو کاره‌ساتی شه‌ڕو پێکدادان. هیچکام له‌م دوو باڵه‌جێگای متمانه‌نیه‌و خه‌ڵکی نابێت گوێ بۆ قسه‌کانیان ڕاگرێت. ڕوونکردنه‌وه‌و لێدووانی دووکه‌ڵاوی ئه‌م دوو برابه‌شه‌و ئه‌م دوو دوژمنه‌ی یه‌کتری، خێر‌و بێری تیانیه‌جگه‌له‌خستنه‌وه‌ی ئاگری شه‌ڕ، وه‌کو خۆشیان دانیان پێداناوه.
بۆیه‌هاوڵاتیان ده‌بێ هوشیار بن له‌م مناوه‌ره‌شه‌ڕه‌نگێزیانه‌یان. دۆخه‌که‌هه‌ڵوێستێکی کاراو درووست له خه‌ڵکی کوردستان ئه‌خوازێت؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌که‌به‌یه‌ک ده‌نگ داوای ڕاگرتنی ئه‌م ته‌بلیغاته‌جه‌نگیه‌بکه‌ن‌و هه‌ردوو به‌ره‌که‌وه‌کو یه‌ک مه‌حکومبکه‌ن‌و پابه‌ندیان بکه‌ن به‌کۆتاییهێنان به‌م شه‌ڕه‌ته‌بلیغاتیه‌ی نێوانیان. وه‌ده‌بێت هه‌ردوو لایان پابه‌ند بن به‌ڕێزگرتن له‌که‌ماڵ‌و لوتفی ژیانی ئاسایی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگاو ئیجازه‌یان نیه‌ئه‌م مافه‌گشتگیره‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌له‌که‌دار بکه‌ن‌و ئۆقره‌یی کۆمه‌ڵگا بشێوێنن‌و خه‌ڵکیش بکه‌نه‌حه‌که‌م‌و زه‌خیره‌ی کێشه‌کانی نێوانیان!
زمانی شاخ‌و زمانی چه‌ک قه‌ده‌غه‌یه! هه‌موو لایه‌ک پێویسته‌پابه‌ند بن به‌پڕه‌نسیپه‌کانی ئۆقره‌یی کۆمه‌ڵگاوه. پێچه‌وانه‌که‌ی، ئه‌وێته‌به‌ر نه‌فره‌ت‌و تووڕه‌یی جه‌ماوه‌رو له‌سه‌ر جێگای خۆیان دایان ئه‌نێته‌وه!
14ی ئۆکتۆبه‌ری 2009 Hamaxafoer@yahoo.com
|