یه‌کخستن و
رێکخستنی رۆڵه‌کانی کوردستان له سپایه‌کی رزگاریبه‌خشی نیشتمانیدا!
هــێـرش عه‌لیزاده
- به‌شی
یه‌که‌م -
هـێرشی به‌ربڵاو و دڕندانه‌ی
کۆماری ئیسلامی ئیران له ٢٨ی گه‌ڵاوێژی ١٣٥٨دا بۆ سه‌ر گه‌لی کورد له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌یتوانی هێمایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی
له نێۆ ئۆپوزیسیونی ئه‌م گه‌له بنده‌سته‌دا پێک بێنیت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
که زه‌روره‌تی ئه‌م هاوپه‌شیه نه‌ته‌وه‌ییه له نێو ئه‌م گه‌له‌دا
بووه به ئاوات و ئاره‌زووی هه‌موو کات و ساته‌که‌یان، ئێستایش پاش
تێپه‌ربوونی سی ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌دا و به درێژایی ئه‌م سی
ساله گرتن و لێدان و ئه‌شکنجه‌ی رۆڵه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه داگیرکراوه
ئه‌م پرژ و و بڵاویه و رێکنه‌که‌وتنه هه‌ر به‌رده‌وامه، ئه‌م بابه‌ته
زۆر له مێژه له لایه‌ن نووسه‌ر و ڕووناکبیر و چالاکوانی سیاسه‌وه
هاتووته ئاراوه، که‌چی بێسه‌ری له نێو ئۆپۆزیسیۆنه‌وه نییه،
هاوکات خه‌ڵکی کوردستان رۆژانه شاهیدی قوربانی رۆله‌کانی خۆیانن له
سه‌ر خاکی کوردستان.
به‌درێژایی مێژوو خه‌ڵکی کوردستان خه‌باتێکی بێ‌وچانیان له پێناو ده‌سته‌به‌رکردنی
مافه‌کانیدا کردووه، هاوکاتیش زه‌ره‌روزیانێکی قورس، ره‌نج و ماندوویه‌تیه‌کی
زۆریان کێشاوه و ده‌یکێشن. به‌م مێژووه‌وه تا ئێستا به شێوه‌ی
جۆراوجۆر لای خه‌ڵکی کوردستان ئه‌م پرسیاره دروست بووه و هاتووته
ئاراوه که تا که‌ی رۆڵه‌کانیان به‌م جۆره سووته‌مه‌نی و قوربانی بن،
تا که‌نگێ ئاکامی ره‌نج و زه‌حمه‌تیان نادیار بێت؟
تا که‌ی رۆڵه‌کانی کوردستان له ژێر چه‌پۆکه‌ی زۆڵم و زۆر و داگیرکه‌ریدا
له شار و گونده‌کانی کوردستان خۆیان ده‌رباز بکه‌ن، و به هه‌ستێکی
رزگاریخوازیی پاک و به ده‌ربه‌ست له ڕیزی ئه‌م حیزب و ئه‌و گرووپدا
چه‌ک له شان بکه‌ن! به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاکامه‌کانی ئه‌م سونه‌ته له
پێشمه‌رگایه‌تی تاووتوێ بکرێت؟
مێژوویی پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌حزابی کورد مێژوویه‌کی خوێناویه، گاه له سه‌رکه‌وتنی
لێره‌وله‌وێی کاتیی و گاه له شکست و سه‌رنه‌که‌وتن له دژی دۆژمن و
ته‌نانه‌ت له دژی یه‌کتریش، من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که
دژایه‌تی هه‌بوونی پێشمه‌رگه له‌م مه‌یدانه‌دا بکه‌م و نامه‌وێت ڕێگا
بده‌ین قوربانیان بخرێنه ژێر پرسیاره‌وه. به پێچه‌وانه‌وه، من هه‌م
هه‌بوونی پێشمه‌رگه (بخوێنه: سوپای ڕزگاریبه‌خشی کوردستان) به
پێویست ده‌زانم و هه‌م سه‌ری ڕیز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و
قوربانییانه داده‌نه‌وێنم که به جوانترین و خۆشه‌ویسترین دیاریه‌ک
کۆمه‌کی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌مان ده‌که‌ن و کردووه.
مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه بڵێم که که‌ڵک وه‌رگرتن و به‌کارهێنانی ئه‌م
به‌شه له هێز و پۆتانسیڵی جۆڵانه‌وه‌ی گه‌ڵی کورد ده‌بێت له خانه‌ی
به‌رته‌سکی حیزبایه‌تیه‌وه و له عه‌قڵیه‌تی تاقه فه‌رماندیه‌کی
گشتیه‌وه بگۆزرێته‌وه بۆ خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و نه‌ته‌وه‌یی و
بۆ عه‌قڵیه‌تێکی کۆمه‌ڵیی و هه‌مه لایه‌نه.
خه‌ڵکی خه‌باتگێری کوردستان و جوڵانه‌وه‌که‌ی شایسته‌ی ئه‌وه‌ن که
رۆڵه‌کانیان له میکانیزم و فۆنگسیۆنگه‌لێکی هاوبه‌شدا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌یاندا که تێیدا بتوانێت هێزی خۆیان به شێوه‌یه‌کی
رێکخراو له چوارچێوه‌ی ستراتێژیه‌کی دیاریکراودا گردوکۆ بکات.
له مێژه کاتی ئه‌وه گه‌یشتووه که ئه‌حزابی چه‌کداری کورد له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆچوون و رووانگای خۆیان له به‌شی هێزی چه‌کداریدا
بگۆڕن. گۆڕان شتێکی پێویسته. ئێمه ده‌زانین زۆر لایه‌ن جه‌ند ساڵ پێش
ئیستا گۆڕانیان له دروشمه ستراتێژیکه‌کانی خۆیاندا کرد. ئایا
گۆڕانکاریه‌ک له به‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌دا که ژیان و مه‌رگمان له‌سه‌ر
ده‌که‌وێت پێویست نییه؟
ئه‌گه‌ر ئیمه له‌م قوناغه‌دا بتوانین هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له
ده‌ره‌وه‌ی قه‌واره‌ی حیزبیی و تاکڕه‌وی نیزامی‌دا ڕێک بخه‌ینه‌وه و له
جێگای خۆیدا به شێوه‌یه‌کی مۆدێرن و سیاسیی ڕێکی بخه‌ین، ئه‌وه ده‌توانین:
١، له په‌له‌ی یه‌که‌مدا خه‌ته‌ری شه‌ڕی ناوخۆیی له سه‌ر گه‌لی کورد
لاده‌به‌ین و تا ڕاده‌یه‌کی باڵا ڕێگا له خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی رۆڵه‌کانی
ئه‌م گه‌له ده‌گرین.
٢، له پله‌ی دووه‌مدا په‌رژوبڵاوی و دوژمنکاری نێو ماڵی کورد تا
ئاستێکی به‌رز کۆتایی پێد‌ێت و هێزوتواناکانی خه‌ڵکی کوردستان له باری
سیاسیی و نیزامیی و ماڵییه‌وه ده‌چیته خانه‌ی یه‌کگرتوویی خه‌ڵکی
کوردستان دژی داگیرکه‌رانی.
٣، له په‌له‌ی سێیه‌مدا له هه‌ڵسه‌نگاندنی نێۆنه‌ته‌وه‌ییه‌دا باڵی
چه‌کداری کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هێزی چه‌کداری ئه‌م حیزب و
ئه‌و گرووپه‌وه ده‌بات بۆ ئاستی رێکخراوه‌یه‌کی نیزامیی که هه‌ر له
ئێستاوه ده‌توانێت له نه‌زم و نه‌سه‌قی ئه‌رته‌شێک پێڕه‌وی بکات. که
بناغه‌ی دوا ڕۆژی ئه‌رته‌شی کوردستان بێت.
بێ‌شک هه‌مووان ده‌زانین که تا زوڵم و ناعه‌داڵه‌تی هه‌یه خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانێش
هه‌ر به‌رده‌وامه، هه‌ڵوێستی سیاسی ئه‌حزاب به‌رامبه‌ر یه‌کتر، دژی نه‌یار
و دۆژمنانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌چێنه خانه‌ی قه‌زاوه‌تی خه‌ڵکی
کوردستان و دۆست و لایه‌نگرانی خۆیانه‌وه، و له‌م رێگایشه‌وه‌یه که
ئه‌ده‌ب و کۆلتوری دیموکراسی گه‌شه ده‌کات، له هه‌مانکاتیشدا ده‌زانین
که خه‌ڵکی کوردستان له گه‌ڵ داگیرکه‌رێکی دڕه‌نده و وه‌حشیدا ڕووبه‌ڕووه،
ئه‌وه به‌و مانایه نابێت که له به‌رامبه‌ر ئه‌وانیدا که دوژمنی
دیموکراسی و ئه‌دب و کۆلتوری سیاسی پێشکه‌وتوون و وه‌ڵامی داخوازیه‌کانی
ئه‌م گه‌له بنده‌سته به چه‌ک و زیندان و ئه‌شکنجه و کۆشتن ده‌دنه‌وه
گه‌لی کوردیش وه‌ڵامده‌ره‌وه نه‌بێت و له هه‌لومه‌رجی خۆیدا به‌ره‌نگاری
چه‌کدارانه نه‌کات. به‌ڵام چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک، خاڵگه‌لێکن که وه‌ڵامی
شیاو و مه‌نته‌قی خۆیام ده‌خوازن. و پێویستی به لێکدانه‌وه‌یه‌کی
سیاسییه که له هه‌لومه‌رجی پێویستدا رێکخه‌ری ئه‌و هێزه له لاوانی
کوردستان بێت که له ژێر چه‌تری رێکخراوه‌کی یه‌کگرتوو له ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی حیزبی‌دا بێت. بــۆچـی؟
له هه‌ل و مه‌رجێکدا که هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆککۆماری ئێران هاته
ئاراوه، چه‌ند لایه‌نێک تێکۆشان که خه‌ڵکی کوردستان تێکه‌ڵی ئه‌وکێشه
ناوخۆیه‌ی لایه‌نه‌کانی ناو کۆماری ئیسلامی
ئێران بکه‌ن، هێنده‌ێکیان قیام و "شورش"یان به مه‌به‌ستی کێشانی خه‌ڵکی
کوردستان بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان مۆعه‌زه ده‌کرد و چاوه‌ڕێی موعجیزه‌ی که‌بیر
بوون، هێندێک لایه‌نی تر به خه‌ڵکی کوردستانیان راگه‌یاند که ئه‌و هه‌ڵبژاردنه
کێشه‌ی گه‌لی کورد نییه، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردن و
جه‌ند و چوونی به‌شداری خه‌ڵکی کوردستان تێیدا، ئه‌وه خه‌ڵکی
کوردستانن که خۆیان له ژیانی رۆژانه‌یاندا هه‌ست به دروستیی و
نادروستیی هه‌ڵۆێستی ئه‌م حیزب و پارتانه ده‌که‌ن، ئاکامی ململانه
سیاسیه‌کان فێربوون، ئه‌زموون، پێشکه‌وه‌تن و په‌روه‌رده‌کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی
تێدایه، ئیمه ته‌نها به‌م جۆره ده‌توانین مۆڵه‌تی بیرکردنه‌وه و قه‌زاوه‌ت
بۆ خه‌لکه‌که‌مان بڕه‌خسێنین، به‌بێ ئه‌وه‌ی که رۆله‌کانی ئه‌وان له
ژیر فه‌رمانی ئه‌م یا ئه‌و حیزب‌دا به‌بێ ده‌ستکه‌وتێک بۆ نیشتمان و گه‌له‌که‌یان
گیانی خۆشه‌ویست و شیرینیان به‌خت بکه‌ن. و یان له خراپترین حاڵه‌تدا
دژی یه‌ک به‌کار بهێنرێن.
تا ئیستا ئه‌م شێوه له خه‌باتی چه‌کداریی به تایبه‌ت پاش شه‌سته‌کانی
هه‌تاوی زه‌ره‌وزیانیکی قورسی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌ڕاستیش هه‌رجه‌ند
بیری لێ ده‌که‌یته‌وه، خۆێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌که‌یت
ده‌ستکه‌وت و و قازانجه‌کانی ئه‌وه‌نده لاوازن که ناکرێت حیسابێکی ئه‌و‌تۆی
له سه‌ر بکه‌یت تاکوو به خه‌ڵکی کوردستان بڵێیت که ئه‌مه به‌رهه‌می
قوربانیانی ئه‌م شێوه خه‌باته‌ی ئێمه‌یه دژی کۆماری ئیسلامی ئیران
له جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا،
ئه‌مه‌یش له خۆیدا به‌رپرسایه‌تیه‌کی گه‌وره ده‌خاته سه‌رشانی ئه‌و
حیزب و لایه‌نانه‌ی که هێزی پێشمه‌رگه‌ی خۆیان هه‌یه، و به تایبه‌ت
ئه‌وانه‌یشیان که ده‌یانه‌وێت هه‌ر به‌و شیوه‌یه درێژه‌ی پێ به‌ده‌ن!
من پێموایه کاتی ئه‌وه هاتووه که ئه‌حزابی کورد له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان به شێوه‌یه‌کی جددی له‌سه‌ر داهاتووی گیانی رۆڵه‌کانی گه‌لی
کوردستان و که‌م کردنه‌وه‌ی زه‌ره‌روزیانی خه‌باتی رزگاریخوازی ئه‌م گه‌له
و گواستنه‌وه و گوڕانی بۆ ئاڵترناتیوێکی تر به مه‌به‌ستی که‌ڵکوه‌رگرتنی
به‌جێگه و دروست له هه‌ل و مه‌رجی خۆیدا، پێویستیان به بڕیارێکی
سیاسی جددی و بێوێرانه‌یه که ده‌رنگخستنی له لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێکه‌وه
که خاوه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ن ناسه‌حیح و نامسئۆلانه‌یه.
٦/٩/٢٠٠٩
- به‌شی دووه‌م -
هه‌نگاونان بۆ یه‌کخه‌ستن و رێکخستنی هێزی پێشمه‌رگی کوردستان له
سپایه‌کی رزگاریبه‌خشی نیشتمانیدا خواستی هه‌میشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان
بووه و ئێستا له هه‌ر کاتێکی دیکه زیاتر ئه‌و کاره پێویسته. له
سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه ئێمه پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات)
هه‌ر وه‌کوو سه‌دان و بگره هه‌زاران تاک و کۆڕ و کۆمه‌ڵی تر خه‌ڵکی
کوردستان خوازیارین که له په‌له‌ی یه‌که‌مدا:
هێزی پێشمه‌رگه (هێزی چه‌کداری ئه‌حزاب) به شیوه‌یه‌کی هاوبه‌ش و
هه‌مه‌لایه‌نه له ژێر فه‌رمانده‌یه‌کی سیاسی و نیزامی یه‌کگرتوودا
له پێناو رزگاری کوردستان:
١. دوور له ده‌سه‌ڵاتی حیزبی رێک بخرێت.
٢. له ژێر
فه‌رمانده‌یه‌کی یه‌کگرتوودا بن.
٣. به پێی بڕیاری
سیاسیی چالاکیی دژ به داگیرکه‌ران ئه‌نجام بده‌ن.
به‌و شێوه‌یه خه‌لکی کوردستان خاترجه‌م ده‌بن که سبه‌ی رۆژ له
ئاڵۆگۆره‌کانیشدا چی تر ناکه‌ونه ژێر چه‌پۆکه‌ی میلیشیای ئه‌م گرووپ
و ئه‌و گرووپه‌وه.. هه‌تا حیزب خاوه‌نی میلیشیا بێت ده‌توانێت به هۆی
دوو چه‌کداره‌وه هه‌لبکوتێته سه‌ر هه‌ر که‌س و لایه‌نێک که
ده‌یه‌وێت. ئه‌و کاره و ئه‌و کولتوره هه‌میشه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی
دیموکراسیی و به دیموکراسیکردندا ڕێگر بوووه و ڕێگر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌ی سیاسیی و نیزامیی له‌سه‌ر
هه‌لومه‌رجی شه‌ری چه‌کدارانه و به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له تاکتیکی
نوێی شه‌ڕی پارتیزانی له هه‌ل و مه‌رجی خۆیدا و به خواستی خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، نه‌ک دوژمنان، ئه‌م هێزه به‌کار
به‌هێنرێت.
ئه‌م هێزه به شێوه‌یه‌کی مۆد‌ێڕن و له سه‌ر ساختار و دیسیپلینی
نیزامی دابمه‌رزێت، به‌تایبه‌ت باری راهێنان و په‌روه‌رده‌کردنی و
ته‌یارکردنی به ئیمکاناتی مۆد‌ێڕن تا ئه‌و جێگایه‌ی‌که گونجاوه.
چوون دوژمنانی گه‌لی کورد به هه‌موو جۆر‌ێک خۆیان دژی ئه‌م گه‌له
ته‌یار کردووه، ئه‌زموونه‌کانی شه‌ڕ به ئێمه ده‌ڵێن که له
گۆره‌پانی شه‌ڕدا ته‌نها وه‌فاداریی و باوه‌ڕ به‌خۆبوون و دڵسۆزیی
شه‌خسیی به‌س ناکات، هه‌لومه‌رجی له‌بار، زانین و ئه‌زموونی شه‌ڕ،
هه‌بوونی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی مۆدێرن، رادیۆ و بێ‌سیم، نه‌زم و دیسیپلین
و فه‌رمانده‌هی و... هه‌موو ئه‌و شه‌رتانه که له سه‌ر راده‌ی
سه‌رکه‌وتن و که‌میی زه‌ره‌روزیانی هێزی گه‌ل کاریگه‌ریی ده‌بێت.
ئێمه له‌وه‌به‌ر به ڕوونیی ئه‌مه‌مان باس کردووه، چونکه پێوه‌ندی
به ژیانه‌وه هه‌یه که به بایه‌خترین و خۆشه‌ویسترین شتی مرۆڤه.
سیاسه‌تی ئێمه سه‌باره‌ت به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، به ڕوونیی
له پێڕه‌وی پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) دا هاتووه،
که له چوارچێوه‌ێکی فێکری و ستراتێژیک ئێمه سه‌باره‌ت به
دامه‌رزاندنی ده‌وڵه‌تی کوردستاندا هاتووه و ده‌ڵێن:
“پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان بڕووای به خه‌باتی ئاشتی و دیالۆگه،
به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی داگیرکراوی کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و
ڕژیمانه‌وه که پشت به چاره‌ی ئاشتی و دیموکراتیک نابه‌ستن و به
پێچه‌وانه‌وه هه‌موو شێوازێکی ترساندن، توواندنه‌وه، زیندانکردن،
دوورخستنه‌وه، کوشتن و پاکتاوی ڕه‌گه‌زیی دژبه خه‌ڵکی کوردستان
به‌کار ده‌هێنن، ئه‌وا ئێمه مافی له‌خۆبه‌رگریکردن و خۆڕزگارکردن له
ده‌ست سته‌می نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگای به‌کارهێنانی چه‌که‌وه به خۆمان
و خه‌ڵکی کوردستان ده‌ده‌ین. له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته هێزی پێشمه‌رگه‌ی
خۆمان بۆ مه‌به‌ستی خۆپاراستن و ڕزگارکردنی کوردستان داده‌مه‌زرێنین،
به‌ڵام ئێمه هه‌ر له ئێستاوه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی سوپایه‌کی
کوردستانیداین که به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌شێک له پارت و ڕێکخراوه‌ی
سیاسیی نه‌بێت، به‌ڵکو دامه‌زراوه‌یه‌کی تایبه‌تی بێت که دوور له
هه‌موو ده‌ستتێوه‌ردانێکی ڕێکخراوه‌یی و پارتایه‌تی بێت، و ته‌واو
سه‌ربه‌خۆ بێت. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه که باش وایه له‌م قۆناخه‌دا ناوی
”سوپای ڕزگارکردنی کوردستان” و پاش قۆناخی ڕزگاربوون ناوی ”سوپای
به‌رگریی له کوردستان” بێت، ده‌بێت بودجه‌ی خۆی به‌پێی بارودۆخی
ئارامیی و ئاسایشی کوردستان هه‌بێت. پرینسیپی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه
ده‌بێت به‌رگریی بێت نه‌ک هێرش.
له قۆناخی ڕزگاریخوازییدا ئه‌م هێزه ده‌بێت له ژێر ڕابه‌رایه‌تیه‌کی
سیاسیی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوودا بێت و پاش ڕزگاربوونیش له ژێر بڕیاری
سیاسیی “حکومه‌تی دیموکراتیکی کوردستان” دا بێت که له ڕێگای
هه‌ڵبژاردنی دروست و ئازاد و ئاشکراوه هاتبێته سه‌ر حوکم. ئێمه به
هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژ به هه‌بوونی هێزی میلیشایی حیزبی و ڕێکخراوه‌یین
و له درێژخایاندا به ئامرازی تێکده‌ر و شێوێنه‌ر ده‌بینین.
ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنانی کورد که خاوه‌ن هێزی چه‌کدارن له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، ئه‌مرۆ له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورددا هه‌ست به
به‌رپرسایه‌تیکی جددی و باوه‌ڕ به خۆ له قسه‌کانیاندا ماوه،
حه‌تمه‌ن خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن به‌رامبه‌ر به خواست و
داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، و ئه‌م داواکارییه‌ی خه‌ڵکی کوردستان
به‌جددی وه‌رده‌گرن و له پراتکیکدا هه‌نگاوی جددی بۆ هه‌ڵده‌نێن.
تاوتوێکردن و سازکردنی بناغه‌ی ئه‌رته‌شی ڕزگاریبه‌خشی کوردستان له
ئه‌و هێزانه‌ی که ئێستا هه‌ن و که له ئایینده‌شدا ده‌بن، پێویستی
به:
کردنه‌وه‌ی ده‌رگای وتووێژ و دیالۆگ، و لێکدانه‌وه له رووانگای
جۆرباجۆره‌وه به مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئه‌م باسه.
له به‌رچاو گرتنی هه‌لومه‌رجی سیاسی ده‌وه‌ره‌که، و بڕیاری بوێرانه
به مه‌به‌ستی ڕێککه‌وتن و سازان له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ر حیزبێک یه‌ک
ده‌نگ، بۆ دامه‌رزاندنی سپای ڕزگاریبه‌خشی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
خاترجه‌م خه‌ڵکی کوردستان، زۆرینه‌ی ئۆپۆزیسیونی کورد، کۆڕوکۆمه‌ڵی
سیاسی و فه‌رهه‌نگیی کورد به باوشی گه‌رم و ئاوه‌ڵاوه پێشوازی له‌و
بڕیاره ده‌که‌ن، و بێ‌شک هێز و پۆتانسیلی خه‌باتی رزگاریخوازی به
شێوه‌یه‌کی یه‌کگرتووانه چه‌ند قات ده‌کات.
پارتی سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (رۆژهه‌ڵات) به جددی هه‌ست به‌گرنگی و
بایه‌خدان و به‌رپرسایه‌تی به‌م ئه‌رکه‌وه ده‌کات، چوون پێمانوایه
له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورده، و به‌ته‌واوی
له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که زه‌ره‌روزیان له سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان
به تایبه‌تیی که‌م ده‌بێته‌وه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه به
هه‌ستی به‌رپرسایه‌تیه‌وه به‌پێی توانا‌مان ئاماده‌یی خۆمان بۆ ئه‌و
قۆناخه له باس و گفتوگۆ و لێکدانه‌وه ده‌رده‌برین.
٢٠/٩/٢٠٠٩
|