![]()
|
زه‌مانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کورد یان بۆ پاره و سامانه‌کانتان داواده‌که‌ن!
یاشێخ
کاتێک زه‌مانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆکێشه‌یه‌ک ده‌کرێت که‌وه‌ک كێشه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ناسێنرابێت له‌ئاستی جیهاندابه‌پێی پره‌نسیپه‌کانی یاسانێوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌پێی جۆری کێشه‌که. واته‌بۆکێشه‌ی کوردیش ده‌بوایه‌فایله‌که‌ی وه‌ک کێشه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له‌ریزی فایله‌کانی تری به‌رده‌ست نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندابوایه‌وململانێی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌رهه‌بوایه‌بۆساغکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ربه‌رژه‌وه‌ندی کورد. بۆنمونه‌کێشه‌ی گه‌لی فه‌له‌ستین،ئۆستیاوئه‌بکازیا هه‌روه‌هاکۆسۆڤه‌که‌چاره‌سه‌رکراو...هتد.
له‌م رۆژانه‌دا د.مه‌حمود له‌به‌رامبه‌ر سه‌رکێشیه‌کانی حکومه‌تی عێراق وه به‌تایبه‌ت مالکی و یاوه‌رانی دا وه‌ک ته‌رحێکی ئه‌لته‌رنه‌تیڤ داوای (زه‌مانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی) ده‌خاته پێش چاو به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر عێراق باپه‌ندی واژۆکردنی رێکه‌وتننامه‌که‌ی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا.
له‌راستیدا ئه‌م ته‌رحه‌ی دکتۆر ته‌نها دیکۆرێکه‌بۆ ئارایشکردنی روخساری کارتۆنی خۆییوهاوه‌ڵه‌کانی به‌تاڵه‌بانیوبارزانیشه‌وه. واته‌به‌چه‌شنی ته‌رحه‌کانی تری ده‌یه‌وێت پاساوی فرتوفێله‌کانیان بکات که‌له‌دژی گه‌لی کورد به‌خاتری کورسی‌و دۆلار به‌رده‌وام ئه‌نجامیده‌ده‌ن. چوونکه دکتۆر که وه‌ک سیاسه‌تمه‌دارێکی کورد ناسراوه زۆر باشده‌زانێت داواکردنی زه‌مانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌روا ئاسان‌و ساکاروحازربه‌ده‌ست نیه جانازانین چۆن ده‌م له‌قسه‌ی واده‌کوتێت له‌کاتێکدا که‌به‌ئیستشاره‌ی خۆی وه‌ک سیاسه‌تفرۆشێکی کورد شانبه‌شانی سه‌رکردایه‌تی ته‌قلیدی کورد به‌فه‌توای تاڵه‌بانیوبارزانی له‌پێناوی مشتێکی زیاتر دۆلاردا کوردیان لکانده‌وه به‌عێراق. واته به‌ده‌ستی خۆیان‌و به‌پلانی فریودانی سۆزی خه‌ڵک کێشه‌ی کوردتان له ئه‌گه‌ری به‌جیهانی بوونی کرده‌وه به کێشه‌یه‌کی ناوخۆی عێراق. واته ئه‌وکێشه‌یه چاره‌سه‌ره‌که‌ی هه‌رله‌ناوخۆی عێراقدایه‌وبه‌س. که‌به‌مه‌ش جارێکی تر روودانی ئه‌نفالو کیمیابارانتان به‌گیانی گه‌لی کورد بریوه که‌ئه‌مجاره‌یان ده‌شیت له‌سه‌رده‌ستی یاوه‌رانی عه‌لیو عومه‌ربێت به‌جووته.
لێره‌دا پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ینو له‌خۆمان بپه‌رسین مادامه‌کی دکتور خۆی شاهید حاڵی زینده‌به‌چاڵکردنی ئه‌و زه‌مانه‌ته‌یه که‌وایه ئه‌و زه‌نگی ئاگاهی ده‌دات به یاوه‌رانی خۆی که ئه‌گه‌ر مالکی واله‌سه‌ره‌خۆ ئاوبکاته‌ژێریانو ئه‌مریکاش گرێبه‌سته‌که‌نه‌کات ئه‌وه دیاره کوردستان له‌شکرکێشی بۆده‌کرێتو خه‌ڵکی کوردستانیش بێگومان ده‌که‌ونه به‌رگریو هه‌ڵمه‌ت؛ یه‌کێکیان به‌رگری له‌کوردستان و ئه‌ویتریشیان هه‌ڵمه‌ت بۆ راوودونانو کۆنترۆڵکردنی سه‌روه‌توسامانی ئه‌وانه له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه. بۆیه به‌دڵنیایه‌وه دکتۆر ده‌یه‌وێت زه‌مانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆسه‌روه‌توسامانیان وه‌رگرێت نه‌ک بۆگه‌لی کورد. به‌تایبه‌ت که‌بانکی نێوده‌وڵه‌تیش له‌م ده‌ورانه‌دا تووشی جۆره ئیفلاسیه‌ک بوه‌و ده‌ترسێن پاره‌و سامانیان که‌له‌بانکه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌کانشدایه به‌هۆی بانکره‌پسیه‌وه له‌ده‌ستی بده‌ن وه‌یان ئه‌وه‌ی له‌بانکه‌کانی ناوخۆدا هه‌یانه ده‌شیت له‌لایه‌ن مالکیه‌وه به‌ناوی به‌یتولماله‌وه وه‌قف بکرێت.
واته حاڵی حازر هه‌ڵه‌ی دکتۆر له‌وه‌دایه خۆی له‌راستیه‌ک گێل ده‌کات که‌خۆی له‌وسه‌ریه‌وه‌هاتۆته‌وه ئه‌و‌یش ئه‌وه‌یه که ده‌یه‌ویت لاشه‌ی کارتۆنی خۆی‌و یاوه‌رانی وه‌ک زیندوو نیشانبدات بۆ کێشه‌ی کورد.
|