په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 زەمینەى پێشکەوتنى گفتوگۆ لەسەر چارەسەرى کێشەى (کورد لە باکورى کوردستان)، پەیوەندیی (کورد و تورک).


دلشاد بەرزنجی


ماوەیەکى دڕێژە هەواڵ و زانیارى لە ڕاگەیاندنەکانى (تورکیا و کورد)ى پێشکەوتوون دەربارەى چارەسەرى کێشەى (کورد لە باکورى کوردستان) ئەم هەواڵانە بۆچى بەتایبەتى لەم کاتەدا دەکەوێتە رۆژەڤ، بەپێى هەڵسەنگاندنى من دوو هۆکارى بنگەیى (دەرەکى و ناوخۆ)ى هەیە کە ئەویش:

یەکەم: هۆکارى دەرەکى


1- (ئەمەریکا) ئەو هەوڵانە لەدواى ئیمزاکردنى رێکەوتنى ستراتیژى نێوان (ئەمەریکا و عێراق) کە ماوەیەکى دیارى کراوى بۆ هێزەکانى (ئەمەریکا) دیارى دەکات کە پاشەکشێ بکات بەتەواوەتى لە عێراق، ئەمەش دەبێتە هۆى دروست کردنى بۆشایەکى گەورە لە (عێراق)دا ئەمەش وا دەکات کە (نفوزى ئێران) لە (عێراق) زیاتر بکات و ئەم بۆشایە پڕ بکاتەوە، (ئەمەریکا) بۆ ئەوەى لە دواى ئەوەى کە هێزەکانى لە (عێراق) پاشەکشێ بکات (ئێران) ئەم بۆشایە پر نەکاتەوە، ماوەیەکى درێژە دەیەوێت رۆلى ئەساى لە هەرێمەکە بداتە (تورکیا)، هەم لە چارەسەر کردنى کێشەى (ئیسرائیل و سوریا) و دانوستانى نێوان (ئێران و ئەمەریکا) وەهەروەها هەوڵ دەدات کە (تورکیا) رابکێشێتە (عێراق) و ئەم بۆشایە بە (تورکیا) پڕ بکاتەوە، لەم چوار چێوەدا (ئەمەریکا) دەخوازێت لە (عێراق)دا (کورد و سونە) بە پشتوانى (تورکیا) بەکاریگەر بکات لە ناو سیستەمى (عێراق)، لەسەر ئەم بنەمایە (تورکیا دانوستان) لەگەڵ (حکومەتى هەرێمى کوردستان) پێش خستوە و (سەرۆکى تورکیا عبدوڵا گوڵ) (دەڵێت ئێمە رێز لە دەستورى عێراق دەگرین لەسەر ئەم بنەمایە رێز لە (هەرێمى کوردستان) دەگرین چونکە لە دەستورى عێراق دیارى کراوە)، بەڵام ئەوەى ئاستەنگە بۆ (تورکیا) کێشەى کوردە لە باکورى کوردستان چۆن دەبێت (حکومەتى هەرێمى کوردستان) قبۆڵبکات لە ناوخۆشى کورد ئینکار بکات ئەمە دەبێتە زەمینەیەکى خراپ لەسەر ئەم هاوپەیمنیە نوێیە (ئەمەریکا و تورکیا و هەرێمى کوردستان) بۆیە گفتوگۆى چارەسەرى کێشەى کورد لە (تورکیا) لەلایەن دەرەوە و ناوەى (تورکیا) پێش کەوتوە، (ئەمەریکا و تورکیا) لە رێگەى (حکومەتى هەرێمى کوردستان)ەوە دەیانەوێت کە (پەکەکە)ش بکێشنە ئەم هەوڵانەى خۆیان، بەڵام وەکو دیارە هێشتا (پەکەکە) بەم ڕەوشە ڕازى نیە بۆیە لەلایەک هەوڵى چارەسەرى هەیە و لەلایەکە تر هێرشى فراوان لەسەر (پەکەکە) هەیە بۆ ئەوەى (پەکەکە) ڕازى بکەن بەم ڕەوشەى دواى کە هەیە، بەڵام هێشتا ئەنجامى دیار نیە، بەڵام ئەگەر ئەم هەوڵانە لە لایەن (پەکەکە) سەرنەگرێت ئەوا دەخوازن لە رێگەى (پارتى کۆمەڵگاى دیموکراتى) و (حکومەتى هەرێمى کوردستان) ئەم زەمینەیە پێش بخەن و (پەکەکە) بخە دەرەوە، لەم چوارچێوەیەدا هاوپەیمانیەکى فراوان لە نێوان (کورد و تورک و ئەمەریکا) دروست دەبێت کە هێرشى لە ناوبردنى (پەکەکە) دەست پێبکەن بە فراوانى.

2- کاریگەرى (دەوڵەتانى یەکیەتى ئەورپا) لەسەر (تورکیا) کە پرۆسەى کەوتنە ناو (یەکیەتى ئەورپا) دەست پێ کردوە و کە ئەویش پێویستە (مافى هاووڵاتى بوون و مافى مرۆڤ) لە (تورکیا) بۆ هەموو گەلانى ناو تورکیا دەستە بەر بکرێت.

دووەم: هۆکارى ناوخۆى تورکیا


لە (تورکیا) دا هەڵبژاردنى شارەوانى لە پێشە دەوڵەت بۆ ئەوەى جارێکى تر کورد نەبێتە هێزێک (پارتى داد و گەشەپێدان) سەربکەوێت دەیانەوێت لە رێگەى (دین) و پێش خستنى زەمینەى چارەسەرى ڕاى گشتى کورد قازانج بکەن، بۆیە زەمینەى گفتوگۆ لە (تورکیا) بۆ چارەسەرى ئاشتى کێشەى کورد پێش کەوتوە.


دەرنجامى ئەم هۆکارانە (تەلەفیزیۆنى کورد، باش کردنى ڕەوشى زنیدانى (ئۆجەلان) پێش خستنى زەمینەى ئابورى لە کوردستان لە لایەن (دەوڵەتى تورکیا) پێشکەوت، هەروەها دورست بوونى زەمینەى چارەسەرى ، دروست بوونى زەمینەى پەیوەندى نێوان (حکومەتى هەرێم و دەوڵەتى تورکیا)، هەڵوێستى (حکومەتى هەرێم و دەوڵەتى تورکیا و ئەمەریکا) یەک هەڵوێستن بەرامبەر ئەم ڕەوشى دواى دروست بوە بەڵام هەڵسەنگاندنى (پەکەکە).

هەڵسەنگاندنى (پەکەکە)

 
(پەکەکە) وەک گشتى ئەم ڕەوشى گفتوگۆ لە بن هەر ناوێک بێت پێ باشە وەکو لەسەر زارى (ئەندامى کۆنسەى پەکەکە)وە راگەیەندرا دەڵێت (کە ئەوان لەبەر ڕەوشى نێو نەتەوەیى و ڕەوشى هەرێم ئێمە حساسى ئەم ڕەوشە لە بەر چاو دەگیرین، بۆیە ئێمەش هەوڵ دەدەین کە زەمینەى ئاشتى پێش بخەین)، بەڵام هەندیک بێ باوەرن بەم ڕەوشەى کە لە (تورکیا) هاتۆتە پێشەوە (دەڵێن ڕاستە هەندیک هەنگا و نراوە وەک پێش خستنى (تەلەفیزۆنى کوردى) و کردنەوەى چەند کەناڵێک بۆ گفتوگۆ و باسکردن لە باشکردنى ڕەوشى (ئۆجەلان)، بەڵام ئێمە ئەم هەنگاوانە بێ بنەما دەبینین چونکە ئەم هەنگاوانە بنەماى قانونى دەستورى نیە، بەرەسمى دان بە ناسنامەى گەلى کورد لە سیستەم و دەستورى (تورکیا) نیە و هیشتا گەلى کورد سیاسەتى ئینکارى لەسەرە، ئەم هەنگاوانەش بۆ پێش خستنى زەمینەى سەرکەوتنى (پارتى داد و گەشەپێدان)ە، بۆیە هێرشى فراوان دەکەنە سەر ئەم (کەناڵى تەلەفیزۆنى کوردى) و دەڵێن (جاران بەزمانى تورکى پڕوپاگەندە و هێرش دەکرایە سەریان ئەمرۆ دەخوازن ئەم ڕەوشە بە زمانى کوردى بکەن ئەمەش مانى هێچ گۆرانکارى بۆ گەلى کورد ناهێنێت) ، سەبارەت بە ڕەوشى (چەکدانانى پەکەکە) ئەوان بەرەسم ڕایانگەیاندوە کە لێدوانەکانى (مام جەلال)ى ئەم دوایەى کەناڵى (س ئن ئن) تورکى ڕاگەیاندبوو بەم چوارچێوەیە ئەگەر کەمیش بێت هەندێک بەڵام ڕازین، بە ڕاى (پەکەکە) ئەگەر (پارتى داد و گەشەپێدان) لە هەڵبژاردن سەرکەوێت ئەوا واتاى شکاندنى ئیرادەى گەلى کوردە لە (تورکیا) و هێرشێکى فراوان دەست پێدەکەن، بۆیە بەرامبەر بەم هەوڵانە (قانونى نوێ بۆ هەڵبژاردن دەردەکات کە قانونێکى نوێیە کە بە پێى ئەم قانونە (هەرچاودێرى سندوقى هەر (پارتی)ەک دەبێت 200 مەتر لە سندوقى هەڵبژاردن دور بێت و ئەنجا مۆڵەتى چاودێرى پێدەدرێت) ئەمەش واتاى ئەوەیە کە ئەم هەڵبژاردنە ڕیگە شاراوەى هەیە بۆ بەدەست هێنانى هەڵبژاردن لە بەرژەوەندى دەوڵەت.

بەپێى ئەم هەڵسەنگاندنە ئەمە دەگەیەنێت کە (ئەمەریکا)ش لەگەڵ دروست بوونى زەمینەى چارەسەریە بۆ (کورد لە تورکیا) ئەگەر (پەکەکە) قبوڵ بکات ئەوا ئەویش دەکەوێتە نێو ئەم پرۆسەیە ئەگەر (پەکەکە) لەسەر سیاسەتى خۆى بەردەوام بێت ئەوا لە دەرەوەى (پەکەکە) ئەم کێشە چارەسەر دەکرێت و هێرشێکى وەک (حماس) (پەکەکە) ڕوو بەڕوو دەبێتەوە. چونکە سیاسەتى ئێستاى (پەکەکە) ئاستەنگە بۆ پیش خستنى ڕەوشى چارەسەرى کێشەى کورد لە باکورى کوردستان و زەمینەى هاوپەیمانى نێوان (تورکیا و ئەمەریکا و حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق) کە بەم هاوپەیمانیە نوێیە (ئەمەریکا) دەخوازێت رێگە لە فراوان بوونى (نفوزى ئێران) بگرێت لە هەرێمەکە.

 

 

arixemgin2@yahoo.com