په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٦\٢٠١٨

زمانێ کوردی و ئەدەبێ کوردی.

ئاری محەمەد سابیر  


زمان و ئەدەب,دوو کایەی فراوانن لە ژیانی مرۆڤ بە چەندین لق و پۆپ و بوار خۆیان دەخزێننە نێو ژیانی تاکەکان, زمان و پەیدابوونێ زمانێ مێژوویەکی نادیاری ھەیە بەڵام لەورۆژەی مرۆڤ پەیدابووە لە سەر زەوی زمانیش پەیدابووە سەرەتا زمانێ نڤیسین نەبوویە تەنێ زمانێ وتوووێژولێکتێگەیشتن نێوان مرۆڤەکان بووە بە شێوەی جولانی جەستە و دەست و سەرو پاشی گەشەی کردوو بووە بەرەو ئەوە رۆیشت ئەو تشتەی مەبەستیانە وێنەی بکێشن لە سەر بەردودیواروئەشکەوتەکانن واتە لە زووەکەوە پاش زمانی وتوووێژوگفتوگۆ زمانی (نڤیسین) سەریھەلداوەوپەیدابووە تا بە رۆژی ئەڤڕۆ دەگات چ زمانێ وتوووێژی نێوان مرۆڤەکان چ زمانێ نڤیسین گەشەی کردووەوپەرەی سەندووە, ل ھەمی زمانەکانی میللەتان و دونیا زمان دوو شێوەی ھەیە:

یەکەم: زمانێ وتوووێژ, کە زمانێکی نێو خەڵکە ھەرچەندی کە زمانێ ڕەسەنی میللەتەکەیە بەڵام زمانەکی نافەرمی (ناڕسمی) واتە زمانەکی ناوچەیی وباژێری خۆیانە دویر لە پەیڕەوکردنی یاساودەستووروڕێزمانی زمانەکە کە زمانەکی ستاندارد نیە.


دووەم: زمانێ نڤیسین, ئەمەش دوو جۆرە:


١- زمانێ راگەیاندن و ئەدەب و ھونەر و ھەزاران کتێبی چاپ کراو کە دەچێتە خانەی شێوە زمانێ نافەڕمی(ناڕسمی), مرۆڤەکان گۆڕانکاری زوو تێدا دەکەن و تێکەڵە لە زمانێ گوندولادێ وشاروناوچەیی زاڵە.


٢- زمانێ (ستاندارد -  یەکگرتی), کە زمانێکە کۆمەڵگەکەومیللەتەکە بە تێکڕا تێیدەگەن و دەشێن قسەی پێبکەن لە نووسراووداموودەزگاحکومیەکان بواری کتێبی پەروەردە لە قوتابخانەکان لە سەرتاسەرێ دەوڵەت پەیڕەودەکرێت واتە زمانەکە دەستووریە ژ لایێ رێنووس و ڕێزمانەوە گۆڕانکاری درەنگ بە سەردا چێدبیت دچیتە خانەی زمانی (فەڕمی , ڕسمی).

ژ لایێ زۆربەی نەتەوەووڵات وکۆمەڵگەکاندا لە زووەوە ھەوڵ ھاتیە دان کو زمانەک سەرتاسەری (ڕسمی -  فەڕمی) بە شێوەی ستاندارد بێتە بەکارئینان پەێڕەوی بکەن کۆکردنەوەی ھەمی تاکەکان لە چوارچێوەی ئێک زمانێ یەکگرتی ئەمەش لە ڕیگایی (ئایین , سیاسەت , نەتەوەپەرستی , دەسەڵات , زۆرداری) یانژی زمانەک ستانداردژێدەرێ کتێبێکی پیرۆزی ئاینی بێت وەک (قورئان) یان کتێبێکی ئەدەبی و ئەدەب ھەروەک لە کۆنەوە زمانێ (لاتینی) زمانەکا فەڕمی و ئەدەبی سەردەمی خۆی بوو ژبەر زۆری بەر ھەمێت ئەدەبی.زمان سامان و گەنجینەیەکی کەلتووریە لە ناڤچوونی ئەڤ سامان وگەنجینەوکەلتوورە نەتەوەیە مەرگی بەشێک لەو سامانە کەلتوورەیە مەرگی بەشێک لە شارستانیەتی مرۆڤە , بەداخەوەش لە ڕابردوو بە ھۆی داگیرکەرانەوە بە شێکی زۆری زمانەکەمان ل ناڤچوو, زمانێ دایک و زمانی خوێندن و زمانێ نڤیسین ئێک ل بنەمایەترین مافەکانی تاکە لە کۆمەڵگە ,میللەتی کوردیش بە درێژایی چەندین ساڵ بەشێکی زۆری مافەکانی پێشێلکراوە زمانەکەی قەدەغە کراوە بۆی نەبووە بە زمانی خۆی ئاخافتن بکات منداڵی کورد لە یەکەم رۆژی لە دایکبوونیەوە بە زمانێکیتر مێشکی پڕدەکرێت, زمان ل نھادا تەنێ فاکتەرێکی کەلتووری نیە بەلکی زمان فاکتەرێکی سیاسی ھەیی چونکی لەناوبردنی زمانێک وسووک تەماشا کردنی زمانێک ھەوڵدانە بۆ نەھێشتنی سەرتاپایی ژیان و کەلتوورو خودان کارانی ئەو زمانەیە. زمان دەمرێ و دێتە ل ناڤچوون بە ھۆی لە ناڤچوونی میللەتەکەونەبوونی کەلتووروئەدەبێکی کێم بەرھەم و بێھێز بۆیە گەر میللەتیش لە ناڤ بچێت کەلتووروبەرھەمی ئەدەبی لایەنێکێ گرنگی زیندووکردنەوەی ومانەوەی زمانە,میللەتێکی وەکو میللەتێ کورد لەو وڵاتانەی کە کوردستانیان بەسەر دابەشکراوە لە کۆنەوە ھەتا نووکە ھەندێک لە پارچەکانی کوردستان کە ڕیگە نەدراوە زمانەکەمان قسەی پێبکەین و لە ناوچە کوردنشینەکان بەشێوەیەکی ڕسمی (ستاندارد) بێتە پەویڕەکرن بەڵام بە ھۆی بوونی ئەدەبێکی کوردی بەبەرھەم وزۆروزەوەند بە پیت بە تایبەت لە (شیعروپەخشان) زمانەکەمان ھەمی گاڤا پێشدەکەوێت و زیندووە دویرە لە فەوتان و نەمان,بەتایبەت ل باشوورێ کوردستانێ (ھەرێمێ کوردستانێ) نیمچە سەربەخۆیەکا وەرگرتیە ژ لایێ ئیداری وسیاسی لە راگەیاندن و داموودەزگا حکومیەکان وبواری کتێبە قوتابخانەکان زمانێکی ڕسمی (فەڕمی) پەیڕەودەکرێت زۆربەی خەڵکی کوردستان لێکتێگەیشتنیان ھەیە بۆ زمانەکەمان کە شێوە دیالێکتی کرمانجی ناوەڕاستە,ئەمە حاڵی زمانی کوردیە لە نھادا پێتڤی بە بیرکردنەوەوتوێژینەوەیە نوێیە چونکی ھەرسەردەمەو شتی نوو وگۆرانکاری نوو ل زانست و بوارەکانی ژیانی مرۆڤ کاریگەری بلەز ھەیە بۆ سەر زمان دبیت بە پێوەری ئەڤگۆڕانکاریانە تەماشایی زمان بێتە کرن, لە سەردەمی ئێستادا گەر میللەتیش لە ناو بچیت و مافی قسەکردنی زمانی خۆیی نەبێت ئەدەب و کەلتوورەکە دەمێنێت وەک کەلەپووروبەڵگە بەھۆی ھەزاران کتێبی چاپکراورۆژنامەی بڵاڤکراوەوچاپکراو وەک ئەرشیفێکی نووسراو.


زمان و ئەدەب.


زمان و ئەدەب خزمەتێکی زۆری ئێکتری دەکەن پاش ئەوەی مرۆڤ پێشکەوت و بیردەکاتەوە بەرھەمی ئەدەبی و بواری راگەیاندن (میدیا) خزمەتێکی گەورەوباشی زمان دەکەن,زمانی کوردێ وئەدەبێ کوردیش یەک لەو زمان و ئەدەبانەی سەر رووی زەویە,گەر زمانی نڤیسین نەبوایە ئەدەبیش نەدەبوو بە ھەمی لقەکانیەوە لەم سەردەمەی ئێستاش ئەدەبیش بە ھەمی لقەکانیەوە لە خزمەت زمانە وەک فەرھەنگێکی زاراوەووشەوپەیڤ ژ بو زمان .زمانێ ئەدەبی زێتر زمانێکی پاراوڕەسەن وپەتی پڕ فەرھەنگی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان و گوندولادێکانی کوردستان پاڵنەرێکی بەھێزی دەوڵەمەندکردنی زمانێ کوردیە پەیوەندیەکی بەھێز ھەیە لە نێوان زمان وئەدەب,ئێک لە ھۆکارە ھەرە سەرەکیەکانی مانەوەی زمانێ کوردی و دەوڵەمەندی زمانێ کوردی کە پێویستمان بە ھیچ وشەوزاراوەیکیتر نیە لە زمانی بێگانە دەوڵەمەندی ئەدەبی کوردیە بەتایبەت (شیعروپەخشان) ھۆزانڤان و شاعیران ونووسەرانی کۆن و نوێ کە لە چوارچێوەی زمانێ ( نڤیسین) ھەژماردەکرێت پێنگاڤەکێ گرنگ و سەرەتاییە بۆ زمانێکی ( ستاندارد) بێجگە لە مەش بوونی زۆری وشە و پەیڤی نوێ لە کەلتووروناوچەکانی کوردستان وکۆمەڵگەی کوردی زمانێ کوردی جوانتر دەکات.زمانێ کوردی بە ھەمی شێوەولق و شێوەزارودیالێکتەکان گەنجینەیەکی ب نرخە ل وتەوواژەوپەندوبەیت و شیعروگۆرانی وفۆلکلۆرولاوک و حەیران ئەمەش بەرھەمێ میللەتی کوردە ل بوارەکانی ژیانی خۆیدا پاشان زمانێ کوردی دەوڵەمەندەکات و جوانی دەکات ئەمەش پەیوەندیەکی بە ھێزی زمانێ کوردی وئەدەبێ کوردی بە دیار دەئیخیت.لە مێژوویی زمانێ کوردیدا بە( سێ) شێوە زمانی ئەدەبی کوردی نووسراومان ھەیە کە بوونەتە دەوڵەمەندی و بناغەی زمانێکی ستاندار کوردی لە نھا و لە داھاتوودا, وەک:


شێوەی ئێکەم: شێوەی ئەدەبی (ھەورامی یان گۆران), کە سەر بە دیالێکتی کرمانجی خوارووە ,ئێکەم بەرھەمی ئەدەبی ھەورامی یان گۆرانی دیالێکتی کرمانجی خواروو شیعرەکانی (بابا تاھیری ھەمەدانی) پێش ھەزار ساڵ لەمەوبەر شیعری پێ نووسیوە پاشی ل سەدەکانی ناوەڕاست بەرەو دوماھی سەدەی (١٩) شاعیرانی وەکی (خانایی قوبادی , کاردۆخی) بە شێوەی (ھەورامانی و گۆرانی) شیعریان وتووەونڤیسیە,وی دەمێ ھەم زمانی وتوووێژوخەلکی بووە ھەم زمانێ نڤیسین وەکی (شیعر) بەڵام زمانێ ستانداردوزمانی داموودەزگایی میری نەبووەو ناشزانین وەکو مێژوویی دەسەڵاتدارێتی بە تەواوی کێ حوکمی کردووەوچەند بووە. شێوەی ئەدەبی ھەورامانی زمانێکی کوردی ڕەسەن وپڕوپاراوبووە ڤێگاڤێ زۆرینەی خەلکی ئاخافتنی پێکردووە لە ھۆزان وشیعری کوردی ڕەنگیداوەتەوە دەوڵەمەندە وشەوپەیڤ وزاراڤەو فەرھەنگ وکەلتووری ناوچەودێھاتەکانی کوردی وی سەردەمێ,ل سەردەمی ئێستاشدا شێوەی ھەورامی زمانێ قسەووتوووێژی ناڤ خەلکیە لە ناوچەکانی خۆیان لەسەر سنووری وڵاتی (ئێران) کەدابەشکراوە کە بەشێکی کێم کەوتۆتە سنوری باشوری کوردستان کە خۆی دەبینێتەوە لە چەند شارۆچکەولادێیەک ژ لایێ ئەدەبیات ژی بەشێکی کێم شیعروپەخشان دھێتە نڤیسین جاربەجاریش لە ستڕان و بەدیاردەکەوێت نەبۆتە زمانێ داموودەزگایی حکومی, واتە زمانێ ھەورامانی ماوەونەفەوتاوە وەکو ئەدەب وکەلتوورێک ماوە دەتوانرێت سوودی لێببینرێت بۆ دەوڵەمەندکردنی زمانێ کوردی و فەرھەنگێ زمانێ کوردی بناغەی زمانێکی ستانداردی کوردی.


شێوەی دووەم: شێوەی ئەدەبی (کرمانجی سەروو- ژوورو) کە دەبێژنێ (بادینی) بە شێوەیەکی گشتی, ئەم شێوە ئەدەبە ھەمی زمانێ کوردی لە شێوەزاروناوچەزاروگوندولادێ کە سەر بە دیالێکتی کرمانجی (ژوور , سەروو) ئەوبەشەی کوردستانەش کەوتۆتە سنووری وڵاتی (تورکیا) کە ناوچەیەکی فراوانی کورد دەژی کە پێکھاتیە لە چەند شاری گەورەوبچووک و زۆری لادێ وگوند,ل نھادا زمانێ زۆربەی خەلکیە ژ ئەدەب وھونەروستڕان ورۆژنامەوتەلەڤزیۆن ڕەنگیداوەتەوە بەڵام بەری نووکە لە ناڤەڕاستی سەدەکانی ناڤەراِست تا کۆتایی سەدەی (١٩) زۆرترین بەرھەمێ ئەدەبی پێ نووسراوە لە شیعروپەخشان وبواری رۆژنامەوانی بە پیتی (عەرەبی و لاتینی), شێوەی ئەدەبی کرمانجی ژوورو-سەروو(بادینی) ئەدەبێکی دەوڵەمەندی زمانی کوردیە چەندین سەدە شیعری پێ نووسراوەوزمانی وی دەمی خەڵکی بووە بووەتە زمانێ میرنشینەکانی ( بادینان و بۆتان وجەزیرەوھەکاری) ل باکورێ کوردستانێ مەزن ھەروەھا بەشێکی کێم ژی کەوتۆتە وڵاتی (سوریا) کە لە چەند شارۆچکەیەکی وەک( قامیشلۆ وعفرین و کۆبانی) چەندین گوندولادێ کە تەنھا زمانێ خەلکی بووە بوار نەھاتیەدان بۆ نڤیسین, تاکو نھا ژی ئەڤ شێوە ئەدەبەوزمانە بەردەوامە لە زمانی قسەکردن و زمانی نڤیسین لەو بەشەی کوردانی وڵاتی( تورکیا) لە بواری شیعروگۆرانی و رۆژنامەوانی و تەلەڤزیۆن کە پڕیەتی لە ھەزارەھا وشەوپەیڤ و زاراوەی پەتی و ڕەسەنی زمانێ کوردی. ئەڤ شێوە زمان وئەدەبی کوردیە شاعیرانی وەکو ( مەلای جەزیری و عەلی حەریری و ئەحمەدێ خانی و فەقێ تەیران وپرتەوێ ھەکاری و جگەرخوێن و قەدری جان ) شیعریان پێ نووسیوە کە بوونەتە ئەدەبێکی دەوڵەمەندوفەرھەنگێکی ڕەسەن بۆ زمانێ کوردی بناغەک بۆ زمانێکی ستاندارد رۆلێکی کاریگەری ھەبووە لە مانەوەونەفەوتانی زمانێ کوردی بە گشتی و زمانێ دیالێکتی کرمانجی (ژوورو- سەروو).


شێوەی سێیەم: شێوەی ئەدەبی کرمانجی ( ناڤەڕاست) کە بە زمانێ (سۆرانی) ناڤ زەدکراوە, شێوەی ئەدەبی ناڤەڕاست ئەدەبێکی زۆروزەوەندی ھەیە, کە بەشێکی زۆری لە کوردانی وڵاتی (ئێران , ئێڕاق) قسەی پێدەکەن و پێیدەنڤیسن لە شیعروپەخشان وگۆرانی و رۆژنامەوانی و ھونەر, ھەرچەند زمانێ ڕسمی ستانداردی خەلکی و داموودەزگایی حکومی نەبووە بەڵام ل نھادا پشتی سەرھەلدانا خەڵکی کوردستان لەو بەشەی وڵاتی ئێڕاق زمانێ ڕسمی خەلکی و داموودەزگا حکومیە و لە بواری خوێندنی قوتابخانەکان دێتە پەیِرەوکرن, شێوەی ئەدەبی کرمانجی (ناڤەڕاست) شاعیرانی وەکو ( نالی و سالم وکوردی وحاجی قادری کۆیی و گۆران وفایق بێکەس ودڵدار و پیرەمێرد و ھەژارموکریانی وھێمن موکریانی)چەندانی دیکە شیعروپەخشانی پێ نووسراوەکە ئەدەبێکی دەوڵەمەند بە وشەوپەیڤ و زاراوە فەرھەنگی زمانێ کوردی پێش ئێخستیە ژ فەوتان رزگاری کردووە کە بناغەیەکی پتەوە بۆ زمانێ ستانداردی کوردی لە نھاوداھاتوودا. ئەم سێ شێوە ئەدەبیاتەی کوردی کە بە زمانێکی پاراووڕەسەن و زمانێ زۆربەی ناوچەودێھات ولادێ و زمانێ زۆربەی کۆمەڵگەی کوردیە بناغەیەکی باش و دەوڵەمەندەو پێنگاڤی ئێکەمە بۆ زمانێکی (یەکگرتی, ستاندارد) ھەرچەند ئەرکێکی قوِرس وزەحمەتە بەڵام زمانەکەمان دەپارێزی لە فەوتان و ژ ناڤچوون, ھەرچەندە لە سەردەمی نھادا ھەمی تشت وەکی پەڕاونووسراوی کۆنونوو نافەوتێت بە ھۆی ئەو پێشکەوتنەی زانست وتەکنۆلۆجیا ھەمووی دەمێنێتەوە وەکی خۆی ئەگەر میللەتێک داپڵۆسێنی و لە ناویشی ببەی بەڵام زمانەکەی بە ھۆی ئەدەبە نووسراوەکەی دەمێنێت واتە جگە لە ئەدەب وکەلەپووری چەندین ساڵە بواری تەکنۆلۆجیا زمان دەپارێزێ گەشەشی پێدەدات بە تایبەت ئەو ئامێروتەکنۆلۆجیایەی لە بواری راگەیاندن بەکاردێت لە رۆژنامەوگۆڤاروتەلەڤزیۆن و رادیۆ کەزمانێ کوردی بۆ خەڵک و دونیایی دەرەوە بڵاڤ دەکاتەوە کە زێتر ئاشنا دبیت بە مرۆڤەکان.


زمانەکەمان و ئەدەبەکەکان لە ئێستادا.


پشتی گردووگۆو شیکردنەوەی مێژووی زمانێ کوردی وئەدەبێ کوردی بەشێوەیەکی پوخت,دگەھینە ئەنجامێکی واقیعی و بەردەست کە شێوەی ئەدەبی کرمانجی سەروو- ژوورو خزمەتکاری زمانی کوردی دیالێکتی ژوورو- سەروو بووە لە فەوتان رزگاری کردووە ھەروەھا شێوە ئەدەبی کرمانجی ( ناڤەڕاست) ھەروەتر خزمەتێکی زۆری زمانی کوردی دیالێکتی (ناوەڕاست)ی کردووە لە ئێستاشدا ھەردوو شێوە ئەدەبی و زمانی کوردی دیالێکتی ( ژوورو- ناوڕاست) زۆربەی کۆمەڵگەی کوردی قسەونووسراویان ھەیە بەو دوو شێوە زمانە واباشترەوچاکترە بناغەی زمانێکی (ستانداردی کوردی) لەو دوو دیالێکتە پێکبھێنرێت کە شێوە ئەدەبیەکەیان فەرھەنگ و وشەوپەیڤ و زاراوەی کوردی ڕەسەنی زۆربەی ناوچە کورد نشینەکانی ئاکەنجیە. زمانێ کوردی ناسنامەی میللەتێ کوردە, زمان واتە نەتەوە , ئەدەب واتە کەلتووروکەلەپووری نەتەوە , زمان وئەدەبەکەمان بوونەتە بوونمان و مانەوەمان لە مێژوودا, زمانێ کوردی زمانێ زۆربەی خەڵکی کوردستانە پێوستیمان بە زمان و ئەدەب و وشەوپەیڤی زمانانیتری بێگانە نیە, زمانێ کوردی لە سەردەمی ئێستادا لە ڕێگەی (ئەدەب و راگەیاندنەوە) چۆتە ڕیزی زمانانی جیھان چەندین کتێب ونامیلکە ئەدەبی لە زمانێ کوردیەوە وەڕگیِڕڕاون بۆ زمانانی (ئینگلیزی وفارسی وتورکی) کە ئەدەب رۆلێکی سەرەکی بینی لە ناسین و دەوڵەمەندکردنی زمانێ کوردی,ئێکەم پێنگاڤیش بۆ بەرەوپیشڤەچوونی زمانێ کوردی و لێک نزیکردنەوەی زمان وئەدەبەکەمان نڤیسەران ورەوشەنبیران وخوێندەڤانان, با وازبھێنین لە زمانی ناوچەیی و ئەدەبی ناوچەیی و میزاجی بەلکی زیاتر لە ھەوڵی زمانێکی ( یەکگرتی)ی سەرتاسەری بین بۆ زمانێ کوردی لە بەرھەمە ئەدەبیەکانیش ڕەنگبداتەوە کە دڵنیایی و بناغەیەکی پتەووقایمە بۆ زمانی کوردێ, دەشێن پێنگاڤەکان بۆ ئێکخستن و تێکەڵاوی ھەردوو دیالێکتی ( ژوورو, ناڤەڕاست) ل چەند خاڵێک کۆم بکەینەوە وەکی:


١- شێوەی ئەدەبی کرمانجی( ژوورو , ناڤەڕاست) ئێکبخرێت لە بەرھەمە ئەدەبیەکان ڕەنگبداتەوە.
٢- لە داموودەزگا حکومیەکان بە تایبەت لە باشووری کوردستان تێکەڵاوی و ئێکخستنی دیالێکتی ( ژوورو و ناڤەڕاست) بھێتە پەیڕەوکرن.
٣- ل کتێبی قوتابخانەکان ل حکومەتی ھەرێما کوردستانێ پەیڕەو بکرێت کە چینێکی خوێندەوارورەوشەنبیری داھاتوون.
٤- ل سەردەمی ئێستادا کە ڕاگەیاندن (میدیا) رۆلێکی کاریگەروسەرەکی دەبینێت بەشێوەی پەیڕەوکردنی ھەردوو دیالێکتی (ژوورو , ناڤەڕاست) زمانێ کوردی پەخش و بڵاو بێتە وەشاندن.
٥- گرنگترین پێنگاڤ چاپکردنی کتێب و نامیلکە ل شێوەی (فەرھەنگی پەیڤ و وشە= قامووسی وشەوپەیڤ) کە ھەردوو دیالێکتی (ژوورو , ناڤەڕاست) کۆم بکاتەوە.

 

 

areezendiny40@yahoo.com
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک