٢١\١١\٢٠١٩
١٠٠ ھەزار واژۆ بۆ
لاھای.

عەلی مەحمود محەمەد
لە سەرەتای نەوەدەکان, ھەموو کات بەیاننامەیەکمان دەنووسی, ئاراستەی
دادگای لاھایمان دەکرد, بە بێ ئەوەی بگات, یان ناوەکەی و ئەرک و
مھامەکەی بزانین, بە کوردییەکی شەق و شڕیش نەک بە ئینگلیزی دەماننووسین,
وەک ئەوەی دادگای لاھای لەسەر شانی ھەموومان دوو مەلایەکەتی ھەبێت
نامەکانی ئێمەی بۆ وەرگێڕێت و بۆیان ببات, ئیمەیل و فاکسیش نەبوو, ساڵی
١٩٩٥ ھەڵمەتێکمان دژ بە وەفیق سامەڕائی راگەیاند وامدزانی بکرێتە
ئینگلیزی ئیتر تەواو, زۆر مەراقیشم بوو یەکێتی نەتەوەیی فاکسێکم بۆ
بکەن, ھەواڵی یەکەم ڤیستیڤاڵی یادی ئەنفالم بۆ بگەیەننە میدیا تیڤی,
ئەمانە ھەموو خەون بوو, ھیچیشیم بۆ نەکرا, ئێستا بە سانایی دەگەمە
دادگای لاھای, ئەونامانەی ئەوکاتم لاش بێت نایاندەمێ, چونکە دەزانم
ئادرەسەکە ھەڵەیە , کە ئەوەی سەرەتای نەوەدەکان من دەمویست ھێشتا ھەر
دروست نەبوو بوو, شتێکی دیکە ھەبوو ئەرکی جیا بوو , ١٠ ساڵ دوای ئەوە
لە ساڵی ٢٠٠٢ دەست بەکار بوو, کە دەست بەکاریش بوو, کاری بەسەر خەمە
گەورەکانی من ھەڵەبجەو ئەنفال و بارزانی و فەیلی و قاڕنێ و قەڵاتان و
سەردەشت و عاموداو دەرسیمەوە نەبوو.
ھەواڵی دەست بەکار بوونی " لیژنەی دۆکیۆمێنتکردنی تاوانەکانی
جینۆسایدکردنی میللەتی کورد
", خوێندەوە , کە دەیانەوێت ١٠٠ ھەزار واژۆ کۆبکەنەوە بۆ دادگایی
تاوانبارانی رۆژئاوا " بڕیارە دوای کۆکردنەوەی واژۆکان، واژۆکان بە
بەڵگەوە لە دژی سوپای تورکیا وەک سکاڵایەکی یاسایی ئامادە و پیشکەش بە
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (لاھای) و ھەموو دادگا و ڕێکخراوە
نێودەوڵەتییەکان تا تاوانباران دادگایی بکرێن، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا و
ڕێسا نێودەوڵەتیەکان سزا بدرێن، ھەروەھا قەرەبووی مەعنەوی وماددی
قوربانیان بکرێتەوە، پاشانیش کۆپی ھەر یەک لەو ١٠٠ ھەزار واژۆیە پێشکەش
بە سەرۆکی ھەموو وڵاتانی دونیا دەکرێت.
", بەڵام حەزە کەم سەنجەکانی خۆم لەسەر ئەم کارە پڕ دڵسۆزییە دەرببڕم :
١- لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لایەن ف ر ک سکاڵا تۆمار کراوە ,
لەبەر ئەوەی تورکیا و سوریا ئەندامی دادگاکە نین, ئەستەمە دادگا لە
کۆتاییدا قەبوڵی داواکارییەکە بکات و دەست بە پشکنین ولێکۆڵینەوە بکات,
ئەوی پێویستە دەستنیشان کردنی ئەو تاوانبارانەیە کە ناسنامەی وڵاتانی
ئەندامیان ھەیە لە تاوانەکە بەشدارن, باشتریش ئەوانەی بڕیاردەرن, ئەمە
لە دەستوری کاری ئەواندایە و پێمان راگەیاندوون.
٢- بڕیارە لە ٤ی دیسەمبەر بۆدووەم جار لە چوارچێوەی کۆنگرەی وڵاتانی
ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەی ئێمەش سمینارێکی ھەژارانەمان لەسەر
بودجەی خۆمان بۆ دووەمجار ھەبێت, بەشێکی تایبەتە بە خوێندنەوەی
تاوانەکانی رۆژئاوا, ھاوکات فلیم و ستان و بڵاڤۆکەشمان دەبێت بۆ
بەشداربووان, واتە خەونە کۆنەکان ئێستا بوونە بە واقیع تەنانەت لە
دادگای لاھای وەک ١٤ ساڵی رابردوو بەشدار دەبین و دادوەرو سەرۆک و
داواکاری گشتی دەبینین و قسەیان لەگەڵ دەکەین و بەشداری کۆبونەوەو
مەراسیمەکانیان دەبین و قاوەو خواردن و خواردنەوەیان لە گەڵ دەخۆین.
٣- تا ھەنووکە ئەمنستی ئەنتەرناسیۆناڵ , جینۆساید ۆچ و خاچی سورو ....
دەیان کەسایەتی گرنگی جیھانی ئەوەی لە رۆژئاوا رویداوە وەک تاوانی جەنگ
ناساندووە, واتا کاری باش کراوە.
٤- شێوازی کۆکردنەوەی واژۆ لە کوردستان ھەڵەو نا یاساییە, کەسەکانی
بزرن,واژۆ دەبێت ژمارەی ناسنامەی باری کەسێتی یان پاسەپۆرتی لە گەڵدا
بێت, بۆ ئەوەی واژۆکە ببێتە بەڵگەیەکی مەعنەوی باوەڕپێکراو, ھەرچەندە
لە پرسی جینۆساییددا , یان تاوانی جەنگدا واژۆ گرنگی نییە, ئەوەی گرنگە
بەڵگەنامەو شایەد و پشتیوانییە, ئەمەریکا و روسیا و ئیسرائیل و سعودییە
وەک ٤ جەمسەری گرنگ خۆیان فسفۆریان بەربڵاوتر بەکار ھێنابێت, ئێستا چۆن
سزای بەکارھێنەران دەدەن؟.
٥- پزیشکان و خاچی سوری کوردی پشکنینی باشیان لە رۆژئاوا ئەنجامداوە,
راگەیاندنی کوردیش بەتایبەت بینراو رۆڵی گرنگی لە بە دۆکۆمێنتکردندا
ھەیە, ئێستا سەردەمی ھەڵەبجەو ئەنفال نییەو ھیچیان بۆمان نەھێشتۆتەوە.
گرنگ ئێمە تاوانی سەرێ کانی بکەینە تاوانێکی جیھانی وەک ھەڵەبجە, کە
کەس بە جینۆسایدی نەناسیووە وەلێ جیھانییە, ھەڵەبجە بووە ھۆکاری لە
دایک بوونی ئۆپی سی دەبلیو , چووە پەرتووکی گینزەوە, مۆنمێنتی لەناو
بارەگای رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی بۆ دروستکرا, دەبا محەمەدی
سەرێکانیش بکەینە ھێمایەک بۆ قەدەغەکردن چەکی فسفۆری لە جیھاندا, بە
بەرھەم ھێنان و عەمبارکردن و فرۆشتن و بەکارھێنانی ھەمەلایەنەی.
ماڵپهڕی عهلی مهحمود محهمهد
|
       |