١٣\٤\٢٠١٣
١٠٠ که‌سایه‌تی له
بنه‌ماله‌ی قوربانیان و چالاکوانانی بواری جینۆساید
داواده‌که‌ن به‌رپرسانی
هه‌رێم داوای بووردن
له خه‌لکی کوردستان بکه‌ن.
ته‌مه‌نی دەسەلاتی کوردی ٢٢ ساڵی به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕیت، ٢٢ ساله
قوربانیانی تاوانی گه‌لکوژی چاره‌وانی دادگایی ئه‌و سه‌رۆک جاش و
تاوانباره کوردانه ده‌که‌ن که به‌شداریان به‌جۆرێ له جۆره‌کان له
تاوانی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌دا کردووه. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی
به‌رامبه‌ر به‌و دۆسیه‌یه کردوویه‌تی، ته‌نها په‌نادان، پشتگیری و
هاوکاری و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه بووه. ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیه‌وه کراوه و ده‌کرێت درێژه‌دانه به
ئازاره‌کانی تاوانی ژینۆساید، درێژه‌دانه به تاوانی ژینۆساید،
ژێرپێخستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردی گه‌لکوژلێکراوه و په‌راوێزکردنی
که‌سوکاری قوربانیانه، په‌سندکردنی کرداری تاوانبارانه و خنکاندنی
پرۆسه‌ی دادوه‌رییه.
تاوانی گه‌لکوژی گه‌وره‌ترین تاوانه به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام
بدرێت، سەرباری گەورەیی تاوانەکە و داواکردنی دادگاکانی عیراق و
کوردستان بەهۆی سکالای سەدان بنەمالەی قوربانیانی کورد لەسەر
ئەوتاوانبارانە کەچی هیچ تاوانبارێک بۆیەک ساتیش ڕێگای دادگا و زیندانی
نەبینووە. تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی کوردی که خۆی وه‌کو نوێنه‌رانی خه‌ڵکی
کوردستان و قوربانیان ده‌بینێت یه‌ک سه‌رۆکجاشی تاوانباری ده‌ستگیر نه‌کردووه
و نه‌داوه‌ته دادگا. بەپێچەوانەوە تا پێتان کراوە لەم بارەوە
داکۆکیتان لەو تاوانبارانە بەپاساوی جیا جیا کردووەو کون کەلەبەرەکانی
داگکانتان بۆ داخستوون، بەرادەیەک ئاستی داکۆکیکردنی ئیوە گەیشتۆتە
ئاستی دادگاکانی ئەورپاش لەنمونەی دادگایی کردنی یەکی لەگەورە
تاوانبارانی گەلکوژی کورد سوپاسالاری عێراق (نزار خەزرەجی) لەدانیمارک
و هادی شاویس لەسوێد، یان رزگارکردنیان لەدادگا وەک تارق رەمەزان و
عەباسی بایز و قاسم ئاغای کۆیە و ٢٥٨ سەرۆک جاش لەدەست دادگاکان. ده‌سه‌ڵاتی
پارتی و یه‌کێتی جگه‌له‌وه‌ی له کوردستان و عێراق رێگری له
دادگایی‌کردنی ئه‌و تاوانبارانه ده‌که‌ن، تابۆیان کراوه له ده‌ره‌وه‌ی
کوردستانیش به‌ربه‌ستیان بۆ دادگایی‌کردنی سه‌رۆکجاش و تاوانبارانی دیکه
کردووه. جگه‌له‌وه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان پیاده‌ی بریاری ڕیشه‌کێشکردنی
به‌عس ناکات و به‌عسیه‌کۆنه‌کان که گه‌لێکیان تۆمه‌تی به‌شداریان له
تاوانه‌کانی دژ به گه‌لی کورد ده‌خرێته‌پاڵ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه
گرنگیان پێده‌درێت و پله‌وپایه‌یان پێده‌درێت و به‌رزده‌کرێنه‌وه،
بۆنمونه له‌وانه وه‌زیری دادی هه‌رێمی کوردستان شیروان حه‌یده‌ری
تۆمه‌تی تاوانباریی له تاوانی گه‌لکوژی بارزانیه‌کاندا ده‌خرێته‌پاڵ.
تائێستا ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان نه‌یتوانیووه له ئاستی داخوازیه‌کانی
که‌سوکاری قوربانیان بێت و ئاستی بژێو و گوزه‌رانیان به‌رزبکاته‌وه،
به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵکه قوربانیه‌که په‌راوێزکراون و ئاستی ژیان و
گوزه‌رانیان نزمه و گه‌لێ له‌و خێزانانه کۆله‌مه‌رگانه ژیان به‌سه‌ر
ده‌به‌ن. گه‌لێ له بریندارانی چه‌کی کیمیایی و تاوانه‌کان له چاوه‌روانی
هاوکاری و یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا نائومێدانه سه‌ریان نایه‌وه.
پێمانوایه پارتی و یه‌کێتی و هه‌موو ئه‌و پارتانه‌ی دیکه که په‌نای
سه‌رۆکجاشه‌کانیان داوه و هاوکاریان ده‌که‌ن یا پله‌و پایه‌یان پێبه‌خشیوون
به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتیمان تاوانبارن، چونکه ئه‌وان په‌نای که‌سانی
تاوانباریان داوه. ئه‌وانه هه‌موویان له‌سه‌ریانه داوای لێبووردن له
خه‌ڵکی کوردستان و که‌سوکاری قوربانیان به‌تایبه‌تی بکه‌ن.
به‌تایبه‌تی پێویسته هەردوو پارتی دەسەلات (پارتی دیموکراتی کوردستان
و یەکیتی نیشتمانی کوردستان) هەرسێ سەرۆکایەتیەکە (هەرێم و حکومەت و
پەرلەمان) لە٢٥ سالیادی تاوانی گه‌لکوژی ئەنفالدا ئیمه له بنه‌ماله‌ی
قوربانیانی و چالاکوانانی بواری جینۆساید بەفەرمی:
١- داوای لێبوردن لەخەلکی کوردستان بەگشتی و
بنەمالەی قوربانیان بەتایبەتی بکەن.
٢- داوادەکەین هه‌موو تاوانباره سه‌رۆک
جاشه‌کان که له سه‌ر تاوانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و تاوانی گه‌لکوژی
دیکه له دادگادا داوایان له‌سه‌ر تۆمارکراوه و داواکراون بدرێنه
دادگا و دادگاییه‌کی دادوه‌رانه به‌پێی تاوانه‌کانیان بکرێن.
ناوه‌کان:
١ واحید به‌هه‌جه‌ت قادر.. بنه‌ماله‌ی
قوربانی.. گه‌رمیان
٢ فکریه بەهجەت قادر..
بنه‌ماله‌ی قوربانی .. گه‌رمیان
٣ ره‌حمه نەجمەدین
مه‌جید …بنه‌ماله‌ی قوربانی … گه‌رمیان
٤ حەپسە وادی ڕه‌ئوف … بنه‌ماله‌ی قوربانی
.. گه‌رمیان
٥ حمدیه محەمەد جه‌وهه‌ر .. بنه‌ماله‌ی
قوربانی … گه‌رمیان
٦ نەعیمه نەجمەدین
محەمەد … بنه‌ماله‌ی قوربانیان … گه‌رمیان
٧ حاجی ئاسکه عەلی …بنه‌ماله‌ی قوربانیان
.. گه‌رمیان
٨ سه‌باح نه‌جمه‌دین .. تاقانه‌ی ئه‌نفال …
که‌لار
٩ ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌لاو …تاقانه‌ی ئه‌نفال … که‌لار
١٠ بورهان حه‌مه‌خان… تاقانه‌ی ئه‌نفال … رزگاری
١١ حسن مه‌حمود ئه‌حمه‌د .. تاقانه‌ی ئه‌نفال
… که‌لار
١٢ جه‌زا محەمەد ره‌شید .. تاقانه‌ی ئه‌نفال
… رزگاری
١٣ حسێین علی فه‌ره‌ج .. تاقانه‌ی ئه‌نفال
.. کفری
١٤ وه‌هاب ئه‌حمه‌د محەمەد ..
تاقانه‌ی ئه‌نفال … که‌لار
١٥ نه‌سره‌دین خورشید ڕه‌شید.. تاقانه‌ی ئه‌نفال
… دوز
١٦ مه‌ریوان عه‌بدولقادر ..
تاقانه‌ی ئه‌نفال .. کۆیه
١٧ شاخه‌وان شۆڕش.. چالاکوانی بواری
جینۆساید … دانیمارک
١٨ هیوا ناسح .. چالاکوانی بواری جینۆساید …
سویسرا
١٩ روناک ئه‌حمه‌د.. چالاکوانی بواری
جینۆساید … ئه‌لمانیا
٢٠ قادر نادر … چالاکوانی بواری جینۆساید …سوێد
٢١ تاهیر ره‌حیمی .. چالاکوانی بواری
جینۆساید … ئه‌لمانیا
٢٢ عومه‌ر سه‌یدا … چالاکوانی بواری
جینۆساید .. نه‌رویژ
٢٣ لوقمانی حاجی که‌ریم..
چالاکوانی بواری جینۆساید … به‌ریتانیا
٢٤ سالح میراوده‌لی .. چالاکوانی بواری مه‌ده‌نی
.. به‌ریتانیا
٢٥ خانزاد ڕه‌شید مسته‌فا …
چالاکوانی بواری مه‌ده‌نی … به‌ریتانیا
٢٦ ئەحمەد مه‌جید.. بنه‌ماله‌ی قوربانیان …
گه‌رمیان
٢٧ سه‌باح عه‌لی قادر … بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌نفال …کفری
٢٨ کاوه گه‌رمیانی … بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌نفال .. گه‌رمیان
٢٩حه‌مه عه‌لی … بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌نفال … هۆله‌ندا
٣٠ ئیدریسی حاجی سه‌عید … چالاکوانی بواری جینۆساید .. فینله‌ندا
٣١ عه‌بدولا قه‌ره‌قولی … چالاکوانی مه‌ده‌نی
… سوێد
٣٢ ئه‌حمه‌د وه‌هاب عومه‌ر… بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌نفال … گه‌رمیان
٣٣ خالید عبدولکه‌ریم .. توێژه‌ره‌وه‌ی … گه‌رمیان
٣٤ محەمەد حسێن … چالاکوانی بواری جینۆساید … گه‌رمیان
٣٥ کۆیار ره‌ئوف.. چالاکوانی بواری جینۆساید
… به‌ریتانیا
٣٦ نه‌ژاد سێوه‌یلی … چالاکوانی مه‌ده‌نی … که‌نه‌دا
٣٧ هانا عه‌لی … چالاکوانی بواری جینۆساید … که‌نه‌دا
٣٨ دکتۆر کارزان ناسح.. چالاکوانی بواری
جینۆساید … سویسرا
٣٩ که‌لسوم حسێین .. چالاکوانی بواری جینۆساید … هه‌له‌بجه
٤٠ ئاسی فه‌رود …چالاکوانی بواری مه‌ده‌نی ..
گه‌رمیان
٤١ ره‌سول حسێین .. چالاکوانی بواری جینۆساید … هه‌ولێر
٤٢ ئیبراهیم وه‌لی حیده‌ر … که‌سوکاری بنه‌ماله‌ی قوربانیان …
دوزخورماتوو
٤٣ دکتور ناجی گولپی .. بنه‌ماله‌ی قوربانیانی هه‌له‌بجه و بواری
جینۆساید … هه‌له‌بجه
٤٤ ره‌نجه شێخ خالید … چالاکوانی بواری مه‌ده‌نی … هه‌له‌بجه
٤٥ مه‌جید سه‌راج … چالاکوانی بواری جینۆساید … نه‌مسا
٤٦ هاوکار نه‌سره‌دین … گه‌رمیان
٤٧ شیلان محەمەد … چالاکوانی بواری جینۆساید گه‌رمیان
٤٨ سمکۆ سابیر … به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌له‌بجه و دژ به‌ئه‌نفالی گه‌لی
کورد گه‌رمیان
٤٩ توانا سه‌عدی ..بنه‌ماله‌ی قوربانی … نه‌مسا
٥٠ به‌هجه‌ت محەمەد غه‌فور … فرۆشیار .. گه‌رمیان
٥١ سه‌لام محەمەد … چالاکوانی بواری جینۆساید … دانیمارک
٥٢ جه‌مالی سه‌ید سادق … چالاکوانی بواری جینۆساید … فینله‌ند
٥٣ چیمه‌ن ره‌ئوف … که‌نه‌دا
٥٤ دیلمان عه‌لی … که‌نه‌دا
٥٥ زاهیر مه‌جید .. بنه‌ماله‌ی قوربانیان ..که‌رکوک
٥٦ عومه‌ر محەمەد .. سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ئه‌نفالستان
… سلێمانی
٥٧ عه‌لی حه‌مه سالح .. باوکی شه‌هید گابار
… گه‌رمیان
٥٨ ئارام مسته‌فا … بنه‌ماله‌ی قوربانیان … ڕزگاری
٥٩ به‌ختیار کاکه …هونه‌رمه‌ند … که‌لار
٦٠ سه‌یوان حسن … فه‌رمانبه‌ر له‌گۆره به‌کۆمه‌له‌کان و بنه‌ماله‌ی
قوربانی .. گه‌رمیان
٦١ موزه‌فه‌ر ئاوده‌ر .. چالاکوانی بواری جینۆساید … هۆله‌ندا
٦٢ گۆران هه‌له‌بجه‌یی … چالاکوانی بواری جینۆساید … دانیمارک
٦٣ شه‌مال ڕه‌ئوف … بنه‌ماله‌ی قوربانی … کفری
٦٤ سالح میراوسی.. رۆژنامه‌نوس ..
که‌لار
٦٥ نه‌جمه‌دین عەبدولا
عەباس … که‌لار
٦٦ سە‌حه شوان … بنه‌ماله‌ی قوربانیان ..
که‌رکوک
٦٧ هێمن ره‌ئوف …چالاکوانی بواری جینۆساید … که‌نه‌دا
٦٨ چۆمان عوسمان … چالاکوانی مه‌ده‌نی هه‌له‌بجه
٦٩ نه‌سره‌دین وه‌هاب … کچه ئه‌نفالکراوی که‌لار
٧٠ ڕه‌حمان عەباس قاره‌مان … بنه‌ماله‌ی
قوربانیان … کفری
٧١ عومه‌ر نه‌جار … بنه‌ماله‌ی قوربانیانی ئه‌نفال .. گۆپته‌په
٧٢ سه‌ربه‌ست سور .. بنه‌ماله‌ی قوربانیانی
ئه‌نفال .. گۆپته‌په
٧٣ ره‌نجده‌ر گراوی … جالاکوانی بواری جینۆساید … هه‌ولێر
٧٤ فایزه فوئاد
… چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ .. که‌رکوک
٧٥ فاروق وەفیق نامیق..
رۆژ نامه‌نووس که‌لار
٧٦ فه‌رمان چیمه‌ن … چالاکوانی مه‌ده‌نی …
به‌لجیکا
٧٧ شیرین ئەمین.. روژنامەنووس
و کجى ئەنفال.. رزگاری
٧٨ فاتمە عەبدولعەزیز..
کەسوکارى ئەنفال.. رزگاری
٧٩ هه‌ڤال نه‌ژاد … پاڕه‌زه‌ر وچالاکوانی
بواری مه‌ده‌نی … هه‌ولێر
٨٠ ڕزگار شوانی … بنه‌ماله‌ی قوربانی … سوێد
٨١ ئیبراهیم مه‌لا زاده.. نووسه‌ر
و توێژه‌ر له بواری ئه‌نفال
٨٢ خه‌بات ڕه‌شید ئه‌حمه‌د..، بنه‌ماله‌ی
قوربانی … گه‌رمیان
٨٣ ئیحسان مه‌لا فوئاد … چالاکوانی بواری جینۆساید … کفری
٨٤ عه‌بدولا مه‌لا نوری.. په‌رله‌مانتار …
که‌لار
٨٥ستاره عارف …. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێری چاودیری کوردۆساید..
سلێمانی
٨٦ ئازاد ئه‌حمه‌د محێدین …. هونه‌رمه‌ند ..
که‌لار
٨٧ هێمن عه‌بدولا … گۆپته‌په‌ی شه‌هید
٨٨ تانیا کورد محەمەد …
سلێمانی .. کورد ستی
٨٩ ئایار باقی … چالاکوانی بواری جینۆساید و بنه‌ماله‌ی کیمیاباران …
سوێد
٩٠ هه‌ژار کاکی … پاڕیزه‌ر و چالاکوانی بواری جینۆساید … که‌رکوک
٩١ دلشاد شوکر فه‌رمان .. ئه‌فسه‌ر له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و بنه‌ماله‌ی
ئه‌نفالکراو
٩٢ هه‌ردی نه‌جمه‌دین
عیزەدین … بنه‌ماله‌ی قوربانی … کفری
٩٣ یاسین له‌تیف … ڕۆژنامه‌نووس ..
که‌لار
٩٤ کامل عه‌بدولقادر وه‌یس.. بنه‌ماله‌ی
قوربانیانی کیمیاباران … هه‌له‌بجه
٩٥ حکمه‌ت هه‌له‌بجه‌یی … بنه‌ماله‌ی قوربانیانی کیمیاباران …
هه‌له‌بجه
٩٦ سالار سۆفی … چالاکوانی بواری جینۆساید … فینله‌ندا
٩٧ عه‌باس شوان … نووسه‌ر … فینله‌ندا
٩٨ جیهاد محەمەد حه‌مه‌که‌ریم .. چالاکوانی
بواری جینۆساید … نه‌رویژ
٩٩ شالیار کوردی … چالاکوانی مه‌ده‌نی..
که‌رکوک
١٠٠ که‌مال هه‌لوست … چالاکوانی بواری مه‌ده‌نی..
سوید
پەیوەندیی:
٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧
|